جەنگ وئاشتی لە پێناو مانەوەی ئیمپریالیزم

Wednesday, 23/10/2019, 21:02

5817 بینراوە


نیزامی سەرمایەداری ،لەسەرەتای سەرهەڵدانی یەوە کاری لەسەر پاوانکردنی جیهان کردوەو هەموو ڕێگاکانی گەیشتن بەلوتکەی باڵادەستی خۆی گرتوەتەبەرو ،هەموو وێران کاری و جەنگێکی هەڵگیرساندووەوکاری لەسەر چنینەوەی دەسکەوتەکانی داگیرکاری کردووە.
ئەگەر لەسەرەتای گەشەکردنی دا بەئاسانی نەیتوانی بێت ڕاوی دەسکەوت و بەرژەوەندیەکانی کردبێت ،لەگەیشتنی بەدواقۆناغی خۆی ،کەئیمپریالیزمە ئیتر دەستی بۆ تەواوی جیهان درێژکردوەو بەجۆرهاشیوە شەرعیەتی بەداگیرکاری داوەو سەرکوتی هەربزووتنەوەیەکی دژی چاوچنۆکیەکانی ئیمپریالیزمی کردوە،لەڕێگەی پێکەوە گرێدانی هەردوو چەمی (ئاشتی-جەنگ).لەوشوێنانەی نەیتوانی جەنگ بەرپابکات ،لەڕێگەی فریوی ئاشتی و پاراستنی مافی مرۆڤ هەڵگیرسانی شەڕی قەومی و مەزهەبی وهەندێک دروی تری پێشێل کردنی دیموکراسی و مافی کەمینەوە بەردەوامی بەداگیرکاریەکانی خۆی داوە.
لەسەردەمی شۆڕشی گەلان و بەتایبەتیش شۆڕشی ئۆکتۆبەر جیهانی سەرمایەداری و ئیمپریالستی دووچاری شۆکی گەورەبوون بەرامبەر بەوشۆڕشەی ،لەدەرەوەی خواست و ئیرادەی ئەو نیزامەبوو،هەربۆیە وویستیان لەڕیگەی ئاشتی و ڕێکەوتنەوە بەر بەوشۆڕشەبگرن و شکستی پێبهێنن .ئەوەش لەمێژوودا بەناوی ڕێکەوتنی پڕیسلیس بەناوبانگە ،کەهێزە ئیمپریالیستەکان وویستیان لەوڕێگەیەوە شۆڕش دووچاری شکست بکەن ،لینین ئامادەیی بۆ ئەو ڕێکەوتنە نیشاندا و پێی وابوو لەئێستادا مادام شۆڕش لەسەرەتای سەرکەوتندایەوە ناتوانین بەرەنگاری تەواوی ئمپریالیزم ببینەوە ئاشتی و ڕێکەوتن باشترە،بەڵام ئەوەی لەلینین دوورتر بیری کردەوەو باوەڕی بەهیچ ئاشتی و ڕێکەوتنێک نەبوو ،لەگەڵ ئمپریالیزم ترۆتسکی بوو دژی هەرجۆرە ڕێکەوتنێک بوو ،بۆئەمەش بەلینینی ڕاگەیاند ئیمە دەتوانین لەڕیگەی هیزی خۆمان و خەڵکەوە ئەم پیلانە شکست پێبهێنین ،کەبەناوی ئاشتی و ڕیکەوتنەوە دەیانەوێت شکستمان پێی بهێنن،هەرچەند لینین دەیووت ئێمە لەئێستادا ئەو هێزی بەرەنگاریەمان نی یە و دەبێت ڕێکەوتن بکەین ئەم پەیامەی بەترۆتسکی دا ناردەکەبوونەی ڕێکەوتن . بۆیە ترۆتسکی کە بەنوێنەرایەتی شۆڕش چووە دانیشتن ،لەگەڵ هێزە ئیمپریالیستیەکان ،لەجیاتی ڕازی بوون بە ڕێکەوتن و ئاشتی بەنوێنەرانی ئمپریالیزمی ڕاگەیاند هیچ ئاشتیەک ناکەین و ئامادەی بەرپەرچ دانەوەی وهەموو هێڕشێک دەبین ، کاتێک گەڕایەوە لینین ووتی چۆن پێچەوانەی ڕێکەوتن و ئاشتیت هەڵبژاردووە ،کەئێمە هیزی بەرەنگاریمان نی .ترۆتسکی چووەگۆڕەپانی سوورو داوای لەخەڵکی ڕووسیاکرد کە بەهەمووشێوەیەک ئامادەی بەنگاری نەیارانی شۆڕش بن ملیۆنان ئینسان هاتنە پشتی شۆڕش و بەرەنگای ،بۆیە ئیمپریالیزم پیلانی فریوکارانی ئاشتی یەکی شکستی هێنا سەرئەنجام شۆڕش سەرکەوت و سیناریۆیی ئیمپریالیزم لەگۆڕنرا.
هەڵبەت بەدوای شۆڕشی ئۆکتۆبەرداو هیزبەخشین بەچەوساوەکان و گەلانی ،لەزۆر وولات بزووتنەوەی سوسیالستی شۆڕش گێڕو دژی ئمپریالستی سەریان هەڵداو گەشەیان کردوو ترو و بیمیان خستە ناودڵی دەوڵەتە سەرمایەدارو ئیمپریالستەکان دنیاو شپرزەبوونی جیهانی ئیمپریالستی وترسی لەدەست دانی هەیمەنەی بەسەردنیاداو تاڵانکردنی ئابوری دنیا ،شەری باڵەجۆراوجۆرەکانی سەرمایەداری و ئیمپریالستی لەنێوان خۆیاندا سەری هەڵداو هەر چەندە جەنگی جیهانی یەکەم بەشیکی زۆری هیزە ئمپریالستیەکانی دووچاری بڕست کردبوو،بەلام بوونی خۆیان لەدەست نەدابوو ،هەڵگیرسان و سەرکەوتنی شۆڕشی ئۆکتۆبەر دەوڵەتە ئیمپریالستەکانی ناچارکرد کۆتایی بەجەنگ بهێنن و بکەونە دژایەتی شۆڕشی ئۆکتۆبەر و شکست پێهێنانی ،دوایی چەندین ساڵ لەمل ملانێ یەکی زۆر لەگەڵ سوڤیەت و نەتوانی شکست پێهێنانی سوڤیەت و فراوان بوونی ئایدیای شوڕشگێڕی و دژەئمپریالستی و سۆسیالستی دەوڵەتانی ئیمپریالیزمی ڕاکێشی شەڕی جیهانی نوێی کردووجەنگی جیهانی و دوومی بەرهەم هێنا ،کەجگە لە وێران کردنی دەیان ووڵات و بەکوشت دانی ملیۆنەها مرۆڤ ،لەپێناوی مانەوەی نیزامی دڕندەی ئیمپریالستی و باڵادەستی خۆی بەسەر دنیادا هیچ مانایەکی تری نەبوو. هەڵبەت ئەڵمانیای نازی کەبەهەڵگیرسینەری جەنگی جیهانی دادەنرێت ،باڵێکی گەرەی ئیمپریالیزمی جیهانی بوو بۆ داگیرکاری ،وەک باڵەکانی تری ئیمپریالستی و سەڤیەتیش کە ئەوکات دژی داگیرکاریەکانی ئیمپریالیزم بوو بەناچاری و بەهۆی هێرش بۆ سەری بەژداری جەنگ بوو هەربەناچاریش چووە هاوپەیمانێتی باڵەکانی ئیمریالستی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نازیەت. قسەکردن لەسۆڤیەت و کارو هەنگاوەکانی و تاچەند سوسیالستی بووە ،ئەوەیان کاری ئەم نووسینەنی یە .
بەکۆتایی جەنگەکانی جیهانی ئیمپریالیستی و گەشەکردنی هۆشیاری گەلان و نەتەوەکان بەماف و ئازادیەکانیان و کۆتایی هێنان بە داگیرکاری و باڵادەستی ئیمپریالیزم و تاڵانکردنی داهاتی ووڵاتەکانیان ،شۆڕشی دژی ئیمپریالستی و بەدەست هێنانی سەربەخۆیی لەدەست ئیمپریالیزم بەشێکی زۆری لەووڵاتان گرتەوەو دەستیان دایە شۆڕشی ڕزگاری ،کەدیارترینیان شۆڕشی کوبا بوو بەڕابەرایەتی گیڤاراو کاسترۆ ،شۆڕشی کوبا برینێکی تری خستە جەستەی نیزامی ئیمپریالستی و بەهەموو توانایانەوە دژی وەستانەوەو هەوڵی لەناو بردنیان دا ،بەلام دیسان نەبە شەڕ و نەبەئاشتی نەیانتوانی شکست بەسەرکەوتنی ئەوشۆڕشەبهێنن ،کاتێک گیڤارا بەنوێنەری شۆڕش دەچێتە نەتەوە یەگرتوەکان بە تیرۆست و ئینسان کوژ ناوی شؤڕشی کۆبا دەهێنن ،بەڵام کاتێک گیڤارا وەڵامی نوێنەری ئیمپریالستەکان دەداتەوەو بۆیان دەسەلمێنێت ،ئەوە دەوڵەتە ئیمپریالستەکانن تیرۆرست و ئینسان کوژو دژی مافی گەلانن .نوێنەرەکانی ئیمپریالیستی هۆڵەکە بەجێ دەهێڵن و ناتوانن فریوی سەرکردەی شۆڕشی کوبا بدەن ،بەناچاری گەمارۆی ئابوری دەخەنەسەریان و بەردەوام بەدرۆی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و دیموکراسی تاوانباریان دەکەن . بەڵام تائەم ساتەش کوبا نەبووە ژێردەستەی ئیمپریالیزم بەردەوام وەک مۆتەکەیە بەسەر ئەمریکای دڵ وباوکی ئیمپریالیزمەوە ماوەتەوە .شکست هێنانی ئیمپریالیزم ،لەپاوانکردنی کوبا ڕێگای خۆش کرد بۆئەوەی ڤێتنامیەکانیش هەمان تێکۆشان بکەن و شکست بە ئەمریکای دڕندە بهێنن و ناچاریان بکەن ڤێتنام بەجێ بهێڵێ و دان بەشکستی خۆیدا بنێت و بەشێک لەو سەربازانەی ،لەداگیرکاری و بەکارهێنانی دڕندەیی دژی ڤێتنامەیەکان شەرم لەدڕندەیی و وەحشیەتی کارەکانیان بکەن سەدانیشیان دووچاری نەخۆشی دەرونی ببن.
ئەزموونی شۆڕشی ئۆکتۆبەرو کوباو ڤێتنام و خەباتی ئازادی خوازانەی شۆڕش گێڕەکانی ئەمریکای لاتین و مەکسیک و ئەفریقای باشور دژی داگیرکاری و ڕەگەزپەرستی ،ئەوەمان بۆ دەسەلمێنی هەر ئاشتی یەک لەگەڵ نیزامی ئیمپریالستی و خۆش باوەڕی بە بەڵێنەکانیان مانای دۆڕان و مانەوەیە بەژێردەستەیی ،ئەوکاتەی خەبات و شۆڕش بەردەوام دەبێت دژی داگیرکاری ئیمپریالستی دەگاتە ئامانج و ئازادی بەدەست دەهێنێت .
گەلانی چەوساوە ژێردەستەی دنیا نابێت بەهیچ شێوەیەک فریو بەبەڵێنەکانی ئیمپریالستی بخۆن و دڵخۆش بن ،لەهەرشوێنێکی ئەم دنیایە هێزێک بووتنەوەیەک خۆش خەیاڵ بووبێت بە فریوەکانی دەوڵەتە ئیمپریالیستیەکان دووچاری لەناووچوون وداگیرکاری بوەتەوە بەناوی ئاشتی و ئاشتی پارێزی ،هەموو چوارچیوەکانی ،وەک نەتەوەیەکگرتوەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و چوارچێواەکانی تری نێوەدەوڵەتی ،کەکاریان تەنها پاراستنی نیزامی ئیمپریالستی یەو دژی هەر بزووتنەوەیەکی ئازادی خوازە ،کەخەبات دەکات بۆ کۆتایی هێنان بەچەوساندنەوە داگیرکاری سیاسی و ئابوری .
ئەوەی دەکرێت لەئێستای جیهانی پڕلەچەوساندنەوەی نیزامی ئیمپریالستی دەستی بۆبەرن ،پێک هێنانی بەرەی ئازادی خوزای هیزوڕێکخراوە ئازادی خۆازو دژە ئیمپریالستی یەکانە .بووتنەوەکانی ئەمریکای لاتین و ئیسپانیا و مەکسیک و تەواوی ڕێکخراوهیزی دژە ئیمپریالستەکان ،لەتەواوی جیهاندا و هاوکاری و هاوپشتی و فروانکردنی جەبهەی دژە ئیمپریالیستی و هاوکاریکردنی ئەو شوێنانەی ئێستا ،لەبەردەم هێرشی دڕندانەدان ،بەتایبەت خۆرئاوای کوردستان کەئێستا لەبەردەم هێرشی دڕندانەی ئەردۆغان ئیسلام فاشی دایە ،کەدەوڵەتەی ئەردۆغانی فاشی بەشێکە لەپارێزەری نیزامی ئیمپریالستی و دەوڵەتە ئیمپریالیستیەکانی دنیا هاوپشتی دەکەن بۆ جینۆساید کردنی هێزێکی ئازادی خوازو پێشکەوتن خواز،کەئێستا لەبەرنگاری دژی داگیرکاری و لەناوبردن دایە .
بەهاناوە هاتنی هێزە ئازادیخوازو شۆڕشگێڕەکانی دنیا بۆ شۆڕشی خۆرئاوا ،دەبێتە وانەیەکی تر بۆ بەرەنگار بوونەوەی نیزامی دڕندانەی ئیمپریالستی و سەرکەوتنێک بۆ فراوانبوونی ئازادی و کۆتایی هێنان بەگەمەکانی ئیمپریالیزم ،بەناوی پاراستنی مافی مرۆڤ و دیموکراسی و سەرکەوتنی شۆڕشی گەلێکی چەوساوەیەو زیندووکردنەوەی خەباتی سەرتاسەریش دەبێت دژی ئیمپریالیزم و جەنگ و ئاشتی یە درۆینەکەی .
ئیمپریالیزم ئەوەی بەجەنگ بەدەستی ناهێنێت ،دەیەوێت لەڕێگەی فریودان بەناوی ئاشتی یەوە بەدەستی بهێنێت و پاریزگاری لەمانەوەی بەرژەوەندیەکانی باڵەکانی بکات ،ئەوەی ئەمریکای باوکی ئیمپریالیزم و هاوبەشەکانی بۆتورکیای فاشی دەکەن بەناوی ئاشتی و پاراستنی سنوور ،هیچ نی یە جگە لەداگیرکاری و پاراستنی ئەرۆغانی ئیسلام فاشی و جینۆسایدکردنی خەڵکی ڕۆئاوای کوردستان .بۆیە نابێت ئازادی خوازەکان هیچ کات فریوبخۆن بە بەڵێن و ئاشتی دەوڵەتەئیمپریالستی یەکان و دەبێت خۆیان و ئاشتی و فریوەکانیان بەبەرنگاری کۆتاییان پێبهێنرێت.
هۆڵەندا
٢٢/١٠/٢٠١٩

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە