شووان پەروەر گەڕایەوە

Sunday, 27/10/2019, 10:35

6520 بینراوە


گولستان، کۆنەژنەکەی شووان پەروەریش دەگەڕێتەوە! رەنگە بڵێ خۆمن هیچم نەکردوە تەنیا جارێک دەگەڵ شوان چووینە لای مەسعود بارزانی تا دووبارە لە یەکترمان مارە کاتەوە! ئەو کولتورە لە ناو کورددا باوە وپێی دەگووترێ: مارە بە جاش!
هیچ گرفت نییە، مرۆڤەکان ئاڵۆگۆڕی فکرییان بە سەر دێ و داییم لە یەک هەوادا ناژین. بەڵام لە تەواوی دونیادا مەزنترین ئاکاریی دزێو، کە مرۆڤێک دەتوانێ بیکات خەیانەتە بە خاک و نیشتمان. شووان پەروەر فریوی بارزانی خوارد و پێکەوە چون تا دەستی دڕندەیەکی وەک ئەردۆغان ماچ بکەن. کەس لە شوانپەروەریی نەپرسی بۆ ئەوکارەت کرد؟ بارزانی گرێبەستیی ٥٠ ساڵەی دەگەڵ دڕندە و کوردکوژێکی وەک ئەردۆغان واژۆ کردوە تۆ چی؟
ئەو کەسە شکاوە با بگەڕێتەوە هیچ گرفت نییە. بەڵام ئیدی ڕێگا مەدەن ئەو کارە دزێوە ببێە کولتورێک لە ناوهونەرمەند و نووسەر و شاعیردا. حەڕەکەتیی رزگاریخوازیی کورد لە باکور نەبایە ئێستیش ناسر ڕەزازی ونەجمەدین غوڵامی دەبوایە چاپەزیی لۆمپەنێکی وەک عەوڵای موهتەدی بایەن لە بەشێک لە کۆمەڵە شاپەرەستەکاندا. ئەوانە لە رابوردووی خۆیان پەشیمانن دەخوازن سەرلەنوێ هەڵدەنەوە. ئەو جۆرە هونەرمەندەم وەک فرێزوو دێتە بەرچاو.
شووانپەروەرەکان جگە لەوەی کە دەنگیان خۆشە، خاوەنی هیچ کەسایەتیەکی سیاسی وکۆمەڵایەتیی ئەوتۆ نین. لە سەر خوێنی شەهیدەکانمان ژیان بەڕێوە دەبەن. حەق وابوو پێش ئەوەی شووان پەروەر بگەڕێتەوە باوەشی گەل بە ڕاشکاوانە و بێ ترس هاتبایە سەر ستێڕک تیڤی یان ئاریان تیڤی یان رووناهی تیڤی و... داوای لە گەلی کورد کردبایە کە بیبەخشن.
کەسيک کە دەسماڵی دەوری گەردنی ئەردۆغان ماچ بکا و دەگەڵ میکڕۆبێکی وەک براییم تەتلیساس گۆرانی بۆ کورد کوژێکی وەک ئەردۆغان بڵێ و دەنگی بۆ کۆ بکاتەوە، دەبێ ٧ جار بە ئاوی پاکی نیشتمان بشۆرێتەوە. لە تەواوی ئایینەکانی سەرزەویدا لە باش و ناباشیان گوناح جودایە و خەیانەتیی نیشتمانی و نەتەوەیی جودا. گوناح کار بە پێی یاسا مامڵەی دەگەڵ دەکرێ. بەڵام خەیانەتیی نەتەوەیی و نیشتمانیی هیچ یاسایەک نایگرێتەوە ودەبێ تاوانیی خۆی بدا.
من دەڵێم: تاوانی شوان پەروەر کوشتن و بڕێن نییە، زیندانیکردن نییە، دادگایی کردن نییە، تەنیا وتەنیا دەبوا هەرگیز ڕێگای پێ نەدرابایە دووبارە گەمەمان لە سەر بەرێوە بەڕێ و لە خۆپیشاندانەکاندا دەست بکا بە قسەی قۆڕ و خەڵكی ساویلکەش چەپڵەی بۆ لێدەن. ئەوکەسە لە لای من کەسایەتیەکەی شکاوە. من ناتوانم وەریبگەرمەوە. دۆزیی کوردیش لە سەر ئەو جۆرە کەسانە پەکی نەکەوتووە.
چەند ساڵێک لەوەی پیش کە دەروێشی، گزیرێکی وەک مەسعود بارزانی بوو، لە وتووێژێکدا گووتی: کورد ڕێگا نادەن بچمەوە! لێرەدا مەبەستیی لە پاڕتی کرێکارانی کوردستان بوو کە ڕێگای نادەن بچێتەوە تورکیە. (پ.ک.ک.) رێگا لە کەس ناگرێ چۆن ژیان بکا، بەڵام رووی لە هەر تاکێک کوردە و پێی دەڵێ: خەیانەت لە نەتەوەکەت مەکە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە