نێچیر ..ماراسۆن.. پۆرنۆ

Sunday, 27/10/2019, 13:00

16675 بینراوە


ئەم بەیانییە چاوو گوێم هەڵخستبوو بۆ بیستن و بینینى هەواڵەگەرم گوڕەکانى ناوچەکە.تاوێک بەدیار تیڤیەوە رادەمام و تاوێکیش لە رێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.بۆ بیستن ودیتنى دوا پیێشهاتى ئەو دوو روداوە گەرم و هەستیارەى ناوچەکە،یەکەمیان گۆڕانکارى وپرسەگەرم گوڕەکانى رۆژئاواو لێدوانەکانى ئیلهام ئەحمەد  لە، ئەمریکا و گفتوگۆ دیدارەکانى مەزڵوم کۆبانى و هەراسان کردن و ناڕەحەت کردنى رژێمى تورکیا و ،سەغڵەت کردنى تورک و ئەردۆغان وداواکارییە مناڵانەکانى بە رادەست کردنى مەزڵوم بە تورکیا.جارجارەش سۆراغێکى خۆپیشاندانەکانى بەغدام دەکرد.لەولاشەوە بیر وخەیاڵم لەلاى کۆمەک و هاوکارى خەڵکى باشور بووکە بۆکوردانى رۆژئاوایان کۆدەکردەوە. جار جارەش بۆ زانینى نوێترین هەواڵ بەکۆنترۆلى تیڤیەکە  بەناو کەناڵەکادا دەگەڕام، ئەوەندەم خۆش بوو خستمەسەر کەناڵە کوردیە چەواشەکارییەکەى (رووداو) تەماشا ئەکەم لاى ئەوان رەوشەکە چەشنێکى ترە ودنیا لە هەولێرەکەى پارتى تەواو پێچەوانەیە،لەم بەزم  هەراو سەرگەردانییەى کوردان  مێش میوانیان نییە ،بۆ خۆیان سەرقاڵى ماراسۆنن و بۆ ئەوەش چەندان میوانى بیانى لە مێباز ونێربازەوە داوەتکراون و،خودى نێچیر بارزانیش بەبەرگى وەرزشییەوە لەگەڵ فەوجێک لەپاسەوان لەو ماراسۆنە بەشدار ە، سەیرەکەى ئەوە بوو لەسەر فانیلەکانیان نووسرابوو(رادەکەین بەرەو ژینگەیەکى خاوێنتر) ئەو رستەیەى سەرسنگى تەواو خستمیە پێکەنین وکەوتمە گومانەوەو پرسیم : ئەرێ ئەبێ کێ بێت ژینگەى وڵاتى  پیس کردوە،وا سەرۆک بۆى بەپەرۆشە؟ ئەرێ خزمینە ئەوەکێ یە بە وتەو دروشمە زل و بێ بنەماکانى ژینگەى هزرى پیس کردوین؟، ئەوانە کێن ژینگەى سیاسى وکۆمەڵایەتى ئەم میللەتەیان قڕێژ کردووە؟ئەى ئەوانە کێن بە کارگەکانیان ئاسمانى کوردستانیان ژەهراوى کردوە، ئەدى ئەوانە کێن لەرێگەى پاڵاوگەى نەوت  وبەرهەمەکانییەوە ئاو و خاکى کوردستانیان پیسکردوە؟ ئەى ئەوانە کێن و لەچ تاقمێکن کە رۆژانە خۆراک و دەرمانى خراپ  و بەسەرچوودەهێنن و ژینگەى تەندروستیمان دەشێوێنن و؟، رۆژانە بەهۆیەوە دەیان نەخۆشى شێرپەنجەو ڤایرۆسى جگەرزیاد دەکات.
سەرۆکى بەناو هەرێم من دەپرسم جەنابت گەلحۆیت ، یان میللەت بە گەمژە و نەفام ئەزانیت،وا لەباردۆخێکى وادا ماراسۆن ساز دەکەیت و بۆ ئەوەش ملیۆنان دۆلار بەهەدەر دەدەیت. لەولاشەوە خەڵکانى رەش و رووت بۆ چەند هەزار دینارێک  و قوتى رۆژانەیان هەمووکارێکى تاقەت پڕوکێن دەکەن.بمان بورە کە ئێمە نەمان وتوانى بەشدارى ئەو ماراسۆنە بکەین ،چونکە عومرێکە ئێمە چ خۆمان چ باوک و برا و ژن مناڵ مان لەسایەى حکومەت و حزبە زاڵمەکانى هەرێمەکەت ،رۆژانە لەسەباى ساڵحانەوە چەشنى سەگى پێ سووتاو بۆ دەست کەوتنى قووتى رۆژانەو پاروویەک نان لەگەڵ ژیاندا پێش بڕکێ وماراسۆنمانە،کەچى هەر نەگەیشتوینەتە  خاڵى کۆتایی گەمەکە. بەڵام دڵنیا بەسەرۆک رۆژێک دێت کە هاوشێوەى دیکتاتۆرەکانى جیهان ماراسۆنى راکردن وهەڵهاتنى تۆ و بنەماڵەو سەرانى هەموو حیزبەکان ئەبینین
هەرلەو ماراسۆنەدا میوانێکى بیانیم بینى لەتەنیشت تۆوە وەستابوو، زۆر پرسیارى لادروست کردم،چونکە ئەوکەسە پاڵەوانى فیلمە سێکسیەکانە،تۆ و ئەو چى کۆتان دەکاتەوە؟پێشتر بینیمان کە گۆرانى بیژە لوبنانیەکانى هاوشێوەى نانسى عەجرەم و هەیفا وەهبى میریام کلینیک و حەسنا مەتەڕتان بۆ شەوانى سورىخۆتان داوەت دەکرد،ئەى ئەم پاڵەوانە بۆچى داوەت کراوە؟تۆ بڵێى ژنەکانتان گلەییان نەکردبێت و بڵێن ئێمەش نەفسمان هەیە،مشورێکى ئێمەش بخۆن؟! یان ئەترسم  لەدیوانى سەرۆکایەتى هەرێمەکەت پێویستت بەراوێژکار هەبێت و ئەوت بەناو نیشانى  راوێژکارى پۆرنۆ دانەمەزراندبێت؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە