کوشتن دوو جۆری هه‌یه، مادی و مه‌عنه‌وی، یان جه‌سته‌یی و ده‌روونیی، زۆرن ئه‌وانه‌ی به جه‌سته تیرۆرکران به‌ده‌ست مافیاکانی خیانه‌تی کوردایه‌تی، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی تریش که له هه‌موو حه‌قێك بێبه‌شکران و تاڵاوی سوکایه‌تییان چه‌شت و ئه‌و هه‌موو سته‌م و گه‌نده‌ڵییه‌یان ده‌بینی و ژیانیان ده‌کرد، هه‌ر مردنیان پێ باشتر بوو له ژیانی کۆیلایه‌تی له‌ناو که‌مپه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی، ئه‌وان دار‌و به‌ردو خاک و ئاوی کوردستانی باشووریان له‌سه‌ر خۆیان تاپۆکردو به ئاشکرا داهاته‌کان ده‌دزن و هه‌ر که‌سێکیان بوێت پاکتاویی ده‌که‌ن بێ سڵه‌مینه‌وه، له‌ولاشه‌وه کۆمه‌ڵێکی چڵکاونۆشی پله سێ و پله چواریش ریکلامی خه‌بات و کوردایه‌تییان بۆ ده‌کات.
چ شاعیرێك ته‌حه‌مولی ئه‌و هه‌موو بێ ئه‌خلاقییه ده‌کات؟ (ئه‌خلاق واته ره‌فتار؛ بێگومان به مانا فراوانه‌که‌ی هه‌ر له درۆ‌و دزی و سته‌م و کوشتن و گه‌نده‌ڵی و خیانه‌ت و سوکایه‌تی و مهحرومکردنهوه بیگره تا مانا بچووکه‌که‌ی که یاریکردنی مه‌سئول و حیمایهکانیانه به شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی خه‌ڵک).