ڕۆژئاوای کوردستان لە کوێوە بۆ کوێ؟

Sunday, 27/10/2019, 11:44

3962 بینراوە


لای ھەموان ئاشکرایە بەر لە ساڵی ٢٠١١ و دەست پێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوای ووڵات کوردانی ئەو پارچەیە لە سەرەتاییترین داواکاریدابوون لە ڕژێمی بەعسی سوری کە ئەو ھەزاران ھاوڵاتیە کوردیەی بێ ناسنامە بون و بە بیانی دەناسران ببنە خودی ناسنامەی عەرەبیسوری ،
لە پاش دروست بونی شۆڕش و بونیاد نانی ھێزەکانی یەپەگە و یەپەژە و سەرەڕای ھەموو ھەوڵەکانی ئەردۆغان و دەسەڵاتی تورکیا لە ڕێگایگروپە چەکدارە بەکرێگیراوەکانی عەرەب و بە ناو کوردەکانەوە بۆ دژایەتی ئەو شۆڕشەوشەڕڤانان ، سەرەڕای دروستکردنی دیوارو خەندەق لەسنوری تورکیا و باشوری کوردستان و گەمارۆی ئابوری و تەندروستی و ھەوڵدان بۆ ئاوارە بونی ھاوڵاتیان و دروستکردنی کەمپی ھەزارانکەسی لە باشور وەک کەمپی دۆمیز لە دھۆک و عەربەت کە سلێمانی ، ھەروەھا دروستکردنی داعش تەنھا بۆ دژایەتی شۆڕشی کورد وھاوکاری ڕاستەوخۆی تورک و بە کرێگیراوەکانی بۆ چەتەکانی جەبھەت نوسراو داعش بە مەبەستی کۆتایی ھێنان بەو شۆڕشە کوردیەڕاستەقینەیە و سەرباری ئەو ھەوڵە دیبلۆماسیانەی تورک و نەیارەکانی ڕۆژئاوا لە جیھانی دەرەوەداو ھاندان ودروستکردنی چەندین خۆپیشاندانی ئەندامانی ئەنەکەسەی بە ناو کوردی بە مەبەستی بە تیرۆریست ناساندنی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە ، شۆڕشی ڕۆژئاوا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ گەورەتر و بەرفراوانتر بوو سەرنجی جیھانیشی بۆ لای خۆی ڕاکێشا و داواکاریەکانی گەلیش گۆڕا بۆ خۆسەری دیموکراتی وپێکەوە ژیانی گەلان لەژێر چەتری خۆبەڕێوەبەریەکی دیموکراتیدا ،
داستانی ئازادکردنەوەی کوبانی و شەڕی ٥٧ ڕۆژەی عەفرین دژ بە چوارەمین ھێزی ناتۆ بە سەرجەم پێشکەوتوترین چەکیشەوە و داستانیسەری کانی لە دوایین ئەفسانەکانی شەڕڤانانی ئازادی و گەلی خۆ ڕاگری ڕۆژئاوای کوردستان بوون ،
ھێرشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا و بەرخودانی بێ وێنەی شەڕڤانان و گەلی خۆ ڕاگری ئەو پارچەیەی ووڵات چارەسەری دۆزی کوردی لەسوریادا خێراتر کرد و مل ملانێ چەقبەستوەکانی ٧ ساڵی ڕابردووی سوریاشی بەرەویەکلا بونەوەی تەواوی پەلکێشکرد ، ئەوەش لەوڕوانگەیەوە کە بەرخودانی کوردانی ڕۆژئاوا لە ئێستا بۆتە جێگای ووتووێژی سەرجەم کۆڕ و کۆبونەوەکانی جیھان و ھەموانی ناچاریبیرکردنەوە لە چارەسەری کردووە و لەلایەکی دیکەوە جوگرافیای ڕۆژئاوای کوردستان بە ھەموو تاکێکی جیھان ناساند و چیدی ترسی ئەوەلە و پارچەیەی ووڵات ڕەویەوە کە تەعریب و تەتریک بکرێت یاخود بە جوگرافیای نەتەوە یان ووڵاتێکی دیکە بناسێنرێت ،
ئەوەی بۆ کورد گرنگ بوو لەو پارچەیەی ووڵات
*لە داواکردنی ناسنامەی عەربی سوریەوە بوو بە ناسنامەی کوردی لە چوارچێوەی سوریایەکی دیموکراتی فرە نەتەوەدا و لە ژێر چەتریبەڕێوەبەرایەتیەکی دیموکراتی دا .
* دانپێدانانی مافی کورد و کلتور و زمانی لە دەستوری بنەڕەتی سوریای داھاتودا و ئەوەش بە ڕوونی چەسپێندراوەو مەحاڵە بێ مافی کوردھیچ کەس بتوانێت دەستوری داھاتوی سوریا بنوسێتەوە .
*کورد لە سوریادا فاکتەری یەکلا کەرەوەی مل ملانێ مێژوویی و ئاینی و ڕەسەنایەتیەکانی گرتە ئەستۆو سەرجەمیان لەگەڵ خۆیدا ھەمزیندوو کردەوە ھەمیش ھاوشانی خۆی بەشداری تێکۆشانی کردن .
*بەرخودانی ڕۆژئاوا خەونی لە مێژینەی تورکە ڕەگەزپەرستەکان و ئەردۆگانی ئێستای لە گۆڕنا بۆ گێڕانەوەی وولایەتی موسڵ و کەرکوک کەبڕیار بوو پاش داگیر کردنی ڕۆژئاوا بخرێتە بواری جێ بەجێ کردنەوە .
*لەڕابردووەوە تا بە ئێستا نەتەوەی کورد و پێکھاتەکانی دیکە بەدەست فاشیزم و نەتەوەپەرستی تورکەوە ناڵاندویەتی و لە بەرخودانیڕۆژئاوادا فاشیزمی تورک بەھەموو ھۆڤێتی و نەتەوە پەرستی و خولاندنەوەی لە چوارچێوەیەکدا بۆ جیھانی مرۆڤایەتی ئاشکرا کراو بەرەوھەڵدێرێکی نادیار فاشیزم ئاراستەکرا کە دەکرێت لە ماوەی چەند ساڵی داھاتودا تێکشکانی فاشیزمی تورک زۆر زەقانە ببینرێت ، لەکاتێکدا بە درێژایی مێژوو کورد لە ھەر چوار پارچەکەدا بەھۆی فاشیزمی تورکەوە ھیچ کاتێک ناتوانێت ئارامانە بژی و تێبکۆشێت بۆمافەکانی ، ئەو تێکشکاندنەی فاشیزمی تورکی لە ڕۆژئاوادا دەبێتە ھەوێنێکی کاریگەر بۆ باکوری کوردستان تا لە داھاتودا ھەنگاوی بەرچاوبنرێت .
ئەوەی گرنگ بوو لە ڕۆژئاوای کوردستاندا ئامانجە ستراتیژیەکانی گەلی کورد بوو لەماوەی ٧ ساڵی تێکۆشانی پڕ لە قوربانیدا توانیئامانجەکانی بپێکێت و سەرنجی ڕای گشتی جیھانیش ڕابکێشێت بۆ سەر کێشەی کوردی ھەر چوار پارچەی کوردستان و ڕۆژئاوا خۆی ڤەتایبەتی و سەرلە بەری ھاوکێشەی ناوچەکە بگۆڕێت ئەوەی دیار دەبێت لە بەرژەوەندی کورد خۆیدایە ، تەنھا یەک ئەگەر ماوە ئەویش ناکۆکیو وابەستە بونی ھەندێک لاین و دەستی کوردە بە دوژمنانەوە بە تایبەت فاشیزمی تورکیا کە بۆتە مۆتەکە بەسەر داھاتوی کوردستانەوە بۆئەوەش ڕۆڵی شەقامی کوردی زۆر گرنگە تافشارێکی ڕاستەوخۆ دروست کەن بۆ دابڕانی دوژمنان لە کورد و یەکخستنەوەی نێو ماڵی کوردکە گرنگترین فاکتەرە بۆ گەیشتن بە مافی نەتەوەیەکی بێ ووڵاتی پارچە کراو .

کارزان علی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە