عادل عەبدول مەهدی سەرەک وەزیرانی عێراق، چ کەس دەسکەوتی تورێکی رزیووی لێ چاوەروان نەکات؟

Monday, 28/10/2019, 18:54

11371 بینراوە


عادل عەبدول مەهدی ٣ کەرت لە نێوان ساڵی ١٩٧٦ تا بەهاری 1988 دیومە.
خائن، ساختەچی، قاتیل(بەکوژ)، فێڵ باز، ترسنۆک، خواردەلەمیش، بەعسی ولەکۆتایدا پیاوی ئێران وتوران بوو.
لەسەر حەفتا پەت یاری دەکات. شایەت حاڵم بەشداری تێرۆر کردنی دکتۆر قاسملۆی سکرتێری پارتی دیموکراسی کوردی رۆژ هەڵاتی کردووە. 
چونکە تەنیا هاورێک بەناوی فازیل بە کەین وبەینی عادل مەهدی لەگەڵ دەوڵەتی ئێران ودەسەڵاتی بەعسی دەزانی.
بۆشاردنەوەی تاوانەکەی فازیلی لە ماڵی خێزانەکەی لە نەمسا لەگەڵ قاسملۆ وهەندێ برادەری کوردی رۆژهەڵات، تێرۆریستانی ئایە توڵلەی ئێران تێرۆری کردن.
لاوانی کۆمۆنیستی ئەودەمەی جیهان، دوای ساڵەکانی 1960 دەیان ویست رێگایەکی کۆمۆنیستی نوێی جیاواز لەوەی هەبوو پەیرەوکەن.
مارکسی ولینینی لە جیهاندا بەرەو فەشەل وکەنارکەوتن دەستی پێکردبوو. باوی کاریزما، پێغەمبەرایەتی، خەلیفەگەرای ودەروێشی نەمابوو. خەڵکی لەجیهاندا بە هەرەوەزی لە شەقامەکاندا خەباتی دەکرد.
ئێمەی لاوانی کورد، لەگۆرانکاری بیردۆزی جیهان بێ بەش نە بووین. لاوانی چەپرەوی کوردی ئەودەمە دەمان ویست، رێگەیەکی بیری نوێی کۆمۆنیستی وشێوەکی نوێ خەبات بدۆزینەوە. 
عادیل عەبدول مەهدی، لەدوای ئاش بەتالی 1975 وە، چەندەها کەرەت فازیلی ناردە کنمان، وەبەتایبەتی بۆلای من. چونکە ئەوکات من پەیوەندیی دێرینی لەگەڵ فازیلدا هەمبوو. 
دووکەرت لەساڵی 1976 دا هەلیان بۆ رەخساندم چوومە کن عادل عەبدول مەهدی لە دیمشق پایتەختی سوریا لە بارەی رێکخستنێکی نوێی کۆمۆنستییەوە گفتوگۆی کارکردن بکەین. 
دوای دووکەرەت یەکتر بینینەکەمان نەگەیشتمە ئەو ئاکامەی ئەمان ویست، عادل چی نوێی نە دەویست بیدرکێنێ، جگە لە کۆمەڵی گوزارشتی مارکسی لینینستی سواوی ئەگووتەوە. 
لەوسەردەمەا!! نزیکەی نیوسەدەیە، ئەو گفت وبیردۆزیەی عادل ، کەسی ئەنتەلیکتوێلی چەپرەو بە تورێکی رزیوو نەیدەکری. 
هەندێ لە بیرە بەسەر چۆکانی ئەو سەردەمە. 
--------------------------------------------------
1- مافی چارەنوسی کورد، لە عێراقێکی شۆسیالیستیدا.
2 - دامەزراندنی پارتە گەندەڵەکەی لینین وسەرچاوەی کتێبەکەی لینین(کار چییە؟). بەواتایەکیتر: مەرکەوی ناوەندی ودیموکراسی یان (ئاغا و مسکێن) یان کزێخا وسەپان.
3- شەری پارتیزانی شاخەکانی کوردستان.(واتە کاری سیخوری بۆدەوڵەتانی ناوچەکە بکەیت).
4- کارکردن لە ناو پارتی بەعسدا ولەورێگایەوە، پارتی بەعسی کرمۆڵ کرێ.
بەرێگای دیکتاتۆری تاقە حیزبیدا، وڵاتی کۆمۆنیستی دابمەزرێنێت، هاوکات دەکاتە: (دیکتاتۆری سەرمایەداری حیزبی دەوڵەتی).
5- زۆر بیردۆزی پاشقوول گەرای بۆلەخشتەبردنی لاوانی کورد ونەتەوەکانی تری عێراق.
عادل عەدل مەهدی دووا-کات زانیم بەرەچەڵەک بەعسی ببووە. هەروەها پێشووتر لە ناو خەباتی کۆمۆنیستیدا هەرگیز کار وخەباتی نەکردبوو. 
پاش دووکەرتی یەکەم بینینی، بۆم دەرکەوت زانیاریەکانی لە دەقە روسییەکانی ئەوسەردەمە فرەتر نە بوون. 
زانیارییەکانی لە جیهانی کۆمۆنیستی فەرمی روسی تێنەدەپەری. رێبازی فەلسەفی نوێی نە ئەدرکان. شۆرشگێر نەبوو. بیری ناسیۆنالستی عەرەبی شۆڤێنی لەقاڵبی لینینی مارکسیدا نمایش دەکرد.
دوو کەرەت چومە سوریا بۆ گفت وگۆ لەم بارەیەوە، نەگەیشتینە ئامانج. کەسێک بوو شکم لێ بوو. رەفتاری مرۆڤ دۆستی وکۆمۆنیستی نە بوو. لە ناوچەوانیدا شاردنەوەی تێدا دیار بوو. شەفاف نە بوو.
جووڵانەوەیەکی لە رووی ئێمەدا گەورە دەکرد وهەڵیدەکێشا کە ئێمە خۆمانی تیدا دەژیاین.
ئەمانە تەنیا گوومان بوون.
لە مانگی مارسی 1978 لەسەر داخوازی کۆمەڵەکەی عادل بە پێویستیان زانی من بۆ بینینان بچمە بێروت. لە گەڵ عادل عەبدل مەهدی بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر پرۆژەی دامەزراندنی کۆمەڵەی کۆمۆنیستانی ئینتەرناسیۆنال.
لەسەرەتای مانگی مارسدا گەیشتمە بێروت. عادل عەدول مەهدی لە فرۆکەخانە بە کارتۆنێکی سپییەوە، نازناوی من خالید بوو. لەسەر کارتۆنەکە بینیم نازناوی خالید نوسرابوو، جگە لەوە یەکتریمان دەناسی.
ماندوو بوونمان لە یەکتری کرد وبەدەم ئاخافتنەوە مللی رێگامان بۆ ستاسیۆنی تەکسیەکان گرت.
ئێمە:
دژی مافی چارەنوسەکەی لینین بووین، هاوکات زل دەوڵەتێک کۆمەڵێ نەتەوە لەباوەش بگرێ ومافی چارەنوسیان بداتێ.(مافی چارە نوسی نەتەوەکانی لینین وساکس بیکۆ بەیەک سەرچاوە، لە قاڵبمان ئەدا).
حیزبایەتیەکەی لینین دژی بووین.
دیکتا تۆری حیزبی واتە(دەوڵەتی سەرمایەداری دەوڵەتی) دژی بووین.
دیکتاتۆری وقۆناغی سۆسیالیستی دژی بووین.
دژ بە دەوڵەتی عەرەبی عێراق !!کورد بەشەریکی لەگەڵ عەرەبدا لەژێر سایەی شۆسیالیزمیدا بژین.
ئەمانە وهەندێ بیری شۆڤێنی وحدەی عەرەبی وکارکردن لە ناو پارتی بەعسی عەرەبیدا دژ بووین.
عادل عەبدول مەهدی بەدەم رێگاوە پێی گووتم: ئەگەر لەسەر بیروباوەری خۆت ماوی باشترە بە هەمان فرۆکە بۆ بەغداد بگەرێیتەوە.
گووتم: حەزدەکەم بێروت لەکاتی جەنگدا ببینم (ئەو کاتە لە بیروت جەنگ بوو)، هەروەها گوتم باتۆزێ بێروت ببینم وهەندێ گفتوگۆ بکەین، چ نەبێ لە خەباتدا هاوکاربین.
سێ مانگ لە بێروت مامەوە، گفتوگۆی زۆر توندوتیژ کردمان، لەسەرەتادا زۆر بە دڵ وگیان گفتوگۆم لەگەڵ ئرکرد، وردە وردە گومان لەلام فرەتر دەبوو.
دوای بیست سی رۆژێک هەستم ئەکرد وەک دوو دوژمی یەک سەیر وهەستمان ئاڵوگۆر دەکەین.
بیرمکردەوە خۆم بەدۆراو دەربخەم وبکشێمەوە. ئەگەرنا چارەنوسم نادیار دەبێت.
بەهەست لە عادل گەیاندم، من باش لەمارکسی لینینی نەگەیشت بووم. لە دڵی خۆمدا گووتم:
باشترە بچیتە شاری کوێران دەست بەچاوتەوە بگری.
پاشماوەیەک بۆیان دەرکەوت: من بۆ ئەوان هاتوومەتە سەر بار، باشترە بگەرێمەوە. رۆژی گەرانەوەکەم دیاری کرا لە بیروتەوە بۆ بەغداد بگەرێمەوە.
نامەیەکیان لەناو مەعجونی داندا پێمدا، تا لەسلێمانی بیگەێنمە هاورێکانیان.
لە فرۆکەخانەی بێرووت، بیرمکردەوە لە بێروتەوە بچمەوە بۆ بەغداد مەترسیدارە، کێ ناڵێ داوێکیان بۆم سازکردبێتم. خەتەکەم گۆری بیتاقەیەکی بێروت وارشۆ پایتەختی پۆلۆنیا بریم.
دەرۆژ لە پۆلۆنیا مامەوە. خۆشم رابوارد، تۆلەی بێروت وعادل عەبدول مەهدیم لەورا کردەوە.
بێ وەی بۆ بەغداد گەرامەوە، هەر ئەو مانگە بە مامۆستای ماتماتیک وفیزیا لە بەرزنجە تەعین بووم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە