لە هەر ڕوویەکەوە شکست

Friday, 11.01.2019, 14:13

1066 بینراوە


نووسینی Kristin Helberg
وەرگێڕانی لە ئاڵمانییەوە: ھەڵۆ بەرزنجەیی٢٠١٩/١٠/ ٣٠
--------------------------
بۆ ئەمەریکا و ئەوروپا ھیچ شتێک نەماوە.....ئێستا ئەسەد، پۆتین و ئەردۆغان دەیکەن – بۆبەداخەوە بوون و نیگەرانی خەڵک، وێڕای ئاکامەکانیش بۆ ئەوروپا.
--------------------------
لەگەڵ ئەوەشدا کە کەس ئامەدە نییە ددانی پێدا بنێت، لێ ھەندێ سیاسەتمەداری ئەڵمانی ئامادەن بارەکەیان ئاسان بێت،ئێ باشە، کەسانی تر لە خەمی کوردانی رۆژھەڵاتی باکووری سووریادا بن- لەم دۆخەدا واتە ڕژێمەکەی ئەسەد. کەواتە لە کاتێکدا لە برۆکسل سەرقاڵی گفتوگۆکردنن سەبارەت بەسزادانی تورکیا، کە ھیچ کەس بە ڕاستی نایەوێت - سزای ئابووری، ڕاگرتنی ھەناردەکردنی چەک و لەکارخستنی ھەوڵی بوونە ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا- یەکەکانی ھێزی پاراستنی گەلی کوردەکان YPGدەمێکە لەگەڵ دیمەشق دا ڕێک کەوتوون.
سەبارەت بە لەشکرکێشی ھێزەکانی سەر بە تورکیا و کشانەوەی ھێزە سەربازییەکانی USA ئەوان نایانەوێ کات لەدەست بدەن... ئەوروپای ڕاڕا و دوو دڵ ھیچ بژاردەیەکی نییە «گەر ئێمە ناچار بکرێین بڕیار بدەین لە نێوان سازان و ژینۆسایدی گەلەکەماندا، وا ئێمە ژیانی گەلەکەمان ھەڵدەبژێرین». مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی ھێزە دیموکراسییەکانی ھەسەدە ئەمەی نووسی لە نامەیەکدا بۆ Foreigen Policy.
لەبەر ئەمە ئێستا چەکدارە کوردییەکان دەجەنگن، پێکەوە لەگەڵ ھێزەکانی سووریا، دژی لەشکرکێشی تورکیا یاخود بە جۆرێکی تر بڵێم: ھاوپەیمانە سەرەکییەکەی ڕۆژئاوا کە ساڵانێکە لە لایەن ئەمەریکاوە چەک و تەقەمەنییان پێ دەدرێ و ڕادەھێنرێن لە پێناوی بەرژەوەندی ئەوروپا، دەوڵەتی خەلیفەی داعش تێکدەشکێنن، ئێستا پێکەوە لەگەڵ دەسەڵاتدارەکەی سووریا بەشار ئەسەد ، سەرۆکی رووسیا فلادمیر پۆتین پێکەوە شت دەکەن. ئا بەم جۆرە ئەم شتە ڕوو دەدات، کاتێ لێکدانەوە و ترسی سیاسەتی ناوەکی، ببێتە مایەی بێتوانایی ھەڵسوکەوتکردن لە سیاسەتی دەرەوەکی دا.
ئەگەر وڵاتانی وەک ئەڵمانیا ھاندرا بن، بە ئامانجی ئەوەی چ پەنابەرێکی تر وەرنەگرێ بەڵکە بەپێی توانا بە خێرایی بیانگێڕێتەوە، ئەوکات حکوومەتی ئەڵمانیا پێی خۆشە ھاوکاری خەرجی دابڕاندنی پەنابەرەکان لە Ägäis بکات، لە جیاتی ئەوەی بۆ پاراستنی سوورییەکان لە مەیداندا بکەوێتە کار- جا لە ڕۆژئاوا لەبەردەم بۆمباکانی سەرۆکی تورکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، یاخود لە ئیدلب لەبەردەم ھێرشی ئاسمانی رووسەکان.
ناوچەی ئارام، پرۆسەیەکی دادگا،جارێکی ترسەرلەنوێ بیناکردنەوە
جارێکی تر شکستھێنانی تەواوەتی سیاسی و سەربازی ئەوروپا. ئەمەش لەو کاتەوەیە کە بەر لەساڵێ ئەمەریکا رایگەیاند دەکشێتەوە و ھاوکات بەر لە ساڵێ ئەردۆغان مەرامی سیاسی خۆی دەربڕی، کە ھێرش دەبات بۆ ئەوەی ستراتیژێک ساز بدات بۆ رۆژھەڵاتی باکووری سووریا- ناوچەیەکی گرنگ،لەبەرئەوەی لەوێ لەتەک ئەوەی ناوچەیەکی کشتوکاڵی بەپیتە، ھەروەھا ئەو کەمە نەوتەشی لێێە، کە سووریا ھەیەتی.
لە پێناوی پاراستنی ھاویەیمانە کوردەکاندا، ئەوروپاییەکان دەیانتوانی ناوچەیەکی خاڵی/ ئارام لەژێر چاودێری نێونەتەوەییدا بۆ تورکیا دامەزرێنن. داعشە ئەوروپاییەکان بھێننەوە بۆ وڵاتانی خۆیان و وەک پێویست بدرێنە دادگا. ئەو شارانەی لە ڕێگای ھاوپەیمانێتی دژە داعشەوە، وێرانکراون بۆ نموونە ڕەققە، پێویست بوو ئەوروپا زۆر بە پەرۆشەوە سەرلەنوێ دروستی بکەنەوە. لەبری ئەوەی بەرپرسیارێتی خۆیان لە ڕۆژئاوا، لە ناوچە کوردییەکان لە باکووری سوریا لەئەستۆ بگرن و لەم ڕێگایەوە کاریگەرێتی لەسەر ڕێکخستنەوەی سووریای دوای شەڕ بەدەست بھێنن. ھەنووکە ئەوروپاییەکان ناوچەکە بەجۆرێکی تر بەجێدێڵن. ئەسەد، پۆتین و ئەردۆغان ڕێککەوتنێک دەکەن ئیدارەی خۆجێیی ناتوانێ ڕەزامەند بێت لەسەری، بێ پشتیوانی ڕۆژئاوا.
ئەم ھیچ لەباردا نەبوونەی ئەوروپاییەکان، دەبێتە تۆڵەکردنەوە. کاتێ ڕژێمی ئەسەد ڕۆژھەڵاتی باکووری سووریا کۆنتڕۆڵ بکاتەوە،ئەوکات ھەر کوردەکان باجی ئەمە نادەن. ھەروەھا ڕەخنەگرانی ڕژێمەکەی سووریاش دەکەونە مەترسییەوە و ھەڵدێن، گیراوەکانی داعش دەبنە چەکی بەھێز و دەکەونە دەستی دەزگای ھەواڵگیریی سووریا. لە کۆتاییدا ئەوروپا دەبێت ھەژماری خۆی، لەگەڵ زۆر پەنابەری تری جیھادیی ئازادکراودا بکات،
ئیدی ئەڵمانیا ھەر لەلایەن ئەردۆغانەوەناکوێتە ژێر گووشارەوە، بەڵکو بەھەمان شێوە لەلایەن ئەسەدیشەوە. سیناریۆیەکی نیگەرانی و نائارامی ؟ لەواقیعیشدا، ئەم ئاکامگیرییانە پێشبینی دەکرێن:
ـ بۆ ئەوەی نەهێڵین جەنگێکی ڕاستەوخۆی نێوان ڕژێمی سووریا و تورکیا دروست بێ ، پۆتین ھەوڵ دەدات، ناوبژی و سازانێک بکات. ئەوەیشی دەکرێت بەم شێوەیە بێت:
تورکیا ھێرشەکانی ڕادەگرێ لە ڕۆژھەڵاتی تل عبیاد و بۆی ھەیە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژئاوای ئەم ناوە تا ئەفرین کۆنتڕۆڵ بکات- بە شاری ستراتیژی مەنبەجیشەوە. ئەرۆغان دەیەوێ پەنابەرە سوورییەکانی تورکیا لێرە نیشتەجێ بکات، بۆ ئەوەی بە قازانجی سیاسەتی ناوەوەی خۆی بێت و دیمۆگرافی ناوچەکەش بگۆڕێ. سوورییە ئیسلامییە چەکدارەکانی لایەنگری تورکیا ، ماڵ و منداڵیان و عەرەبە سوورییەکانی تریش لەبەرایی ئەم کارەوە دێن- ھەروەک ئەوەی لە ئەفرین، کە لە ئاکامی ھێرشی تورکی سەرەتای 2018 ، دەیان ھەزار کورد دەرپەڕێندران.
ناوچەی باکووری حەلەب لە نێوان ناوچەکانی جرابلس ، عزاز و ئەلباب ، کە تورکیا ساڵی 2016 داگیری کرد، لە ئێستادا بۆ خۆی ناوچەیەکی پارێزراوە//Protektorat
ئەسەد لەباقی ناوچەکانی رۆژھەڵاتی باکووردا باجی بۆئەوە دا، قسەی ھەبێت- بەڕێوەبەری پۆلیس و دەزگای ھەواڵگیری ڕێنمایی لە دیمەشقەوە وەردەگرن. ئەسەد فیدڕالیزم نادات، فیدراسیۆنی دیموکراسی باکووری سووریا ، کۆتایی دێت. ھەرچی ئەوەی پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD سازیداوە، بەھێزە و توانیویەتی لەڕووی سەربازییەوە پشتیوانی لە YPG بکات.
ئەمانیش خراپەکارییان کردووە، بەپێی ڕاپۆرتی ai ڕێکخراوی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ،کچ و کوڕیان ھەر لەمێردمنداڵییەوە بەزۆر بردۆتە ڕیزکانیانەوە و ھەزاران دانیشتوانی عەرەبی ناوچەی ڕەققە و حەسەکە لەلایەن YPGەوە دەرپەڕێندراون، بەبیانووی ئەوەی گومانیان لێکراوە ھاوسۆزییان لەگەڵ داعش دا ھەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا ژیان و گوزەران لە ڕۆژئاوا، باشتر بوو لەتەواوی ناوچەکانی تری وڵات. سیستەمی یەک حیزبی PYD بۆ بەشداری کۆمەڵگایەی سڤیل بواری زیاتری سازداوە، وەک لە ڕژێمی بەعس لە دیمەشق. پشتیوانی لە ئافرەت دەکرێ ، کەمە نەتەوەکان بەشدارییان پێدەکرێ.
گەورەترین ھەڵەی PYD بڵندکردنەوەی وێنە و ئاڵای دامەزرێنەری PKK عەبدوڵا ئۆجەلان لە ھەر دەر و شوێنێک - چونکە بەھۆی زەقکردنەوەی ئەم تێڕوانینە نزیکییە ئایدۆلۆژییە لە PKK ەوە،وای کرد بۆ ئەوروپا سەخت بێت لێیان نزیک بێتەوە و زۆر لە کوردانی سووریاش خۆیانی تێدا ببیننەوە و دیاری بکەن.
///گەلێ چالاکوان تەنھا ھەڵاتنیان بۆ ماوەتەوە///

دەسەڵات گرتنەوە دەست لەلایەن دیمەشقەوە زۆر بەخێرایی و بێ دەنگ و سەرکەوتووانە دەبێت، چونکە ڕژێمی سووریا لەم ڕۆژھەڵاتی باکوورە ھەرگیز بەتەواوی بزر نەبووە. ئەسەد لە 2012 وە ڕێگەی لەوێ دا بە PYD،لەبەرئەوەی ئەو لە شوێنی دیکە پێویستی بە ھێزەکانی بوو بەکاری بھێنێ و هیچیش پێویستنەبوو بترسێ لە PYD.
وەک دەستەخوشکێکی PKK، بەتێکڕا خەریکی بەرژەوەندی کورد بوو، نەک گۆڕینی ڕژێم لە دیمەشق.
ڕژێم ھەڵوێستێکی گرنگی وەر نەگرتووە - لەخودی قامشیلیدا ، کە گەورەترین شاری تەواو کوردییە لە سووریا ،ھەتا ئیمڕۆ فڕۆکەخانە و بەشێکی شارەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەسەددایە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کەوا ڕژێم لەم ناوچانەدا جارێکی تر بەخێرایی جێ پێی خۆی قایم دەکاتەوە.
کوردەکان بەھەندێ مافی کوولتوری و داننان بە - خوێندن بە زمانی کوردی و یادی بۆنە و جەژنی نەورۆز لە 21.3 ڕازی دەکات ، دەنا وەکو تر پێویستە لەگەڵ ڕژێمی ناسیۆنالیستی ھاوئاھەنگی بکەن. هەروەھا لەژێر دەسەڵاتی ئەسەددا گۆڕانی دیموگرافی ھەڕەشەیەکە- لە کاتێکدا حیزبی بەعس کە ھەتا ئیمڕۆ حوکم دەکات. لە ساڵانی شەستەکان بە ھەڵمەتی « پشتێنەی عەرەبی» لەسەر سنووری ڕۆژھەڵاتی باکوور دەستی کرد بە ئەنجامدانی سیاسەتی بەعەرەبکردن. ناوی گوندە کوردییەکان گۆڕدرا و خێڵی عەرەب و لایەنگرانی ڕژێمی بە مەبەست تێدا نیشتەجێ کرا، بۆئەوەی پێکھاتە ئێتنییەکان بگۆڕن و جگەرسۆزی و دڵسۆزی ناوچە سنوورییە نزیکەکان، بەرامبەر بە دەسەڵاتی ناوەندی دیمەشق زامن و مسۆگەر بکەن. بەیاسای ستەمکاری و سیاسەتی کەسی گونجاو ڕژێم ھەوڵ دەدات، کورد لەو باوەڕ بەخۆبوونە نوێیەدا جارێکی تر دەرپەڕێنێت و زەمینە ساز بکات زیاتر دەسەڵات بکەوێتە دەست خێڵە عەرەبە وابەستەکانیان لە ڕۆژھەڵاتی باکوور .
ھەموو لەبەردەم ھەڕەشەدان، لەتەک تەواوی دانیشتوانی ڕۆژئاوادا ، ئەوانەی حکوومەتی سووریان خستبووە ژێر پرسیارەوە و لەدژی وەستابوونەوە- ئیدی ئاساییە کورد بێت عەرەب یاخود ئاسووری. ھەموو دەبێ چاوەڕوانی ئەوەبن دەبرێن بۆ سەربازی یاخود دەگیرێن و زۆر دەترسن لەوەی کەوا دەزگای ھەواڵگیری سووری بێتەوە. بۆ زۆر چالاکوان لەئاکامدا جگە لە ھەڵاتن ھیچ نامێنێتەوە. سەرەتا بۆ کوردستانی عێراق دواتر بۆ ئەوروپا.
چاودێریکردنی ئەو 12ھەزار ئەندامە گیراوەی داعش بە 8 ھەزار ژن و مناڵیانەوە، کە لەزیندان و بارەگاکانی کوردان، دەزگای ھەواڵگیری سووری سەرقاڵیان دەبێت. ئەم بارودۆخە بە ھیچ شێوەیەک دڵنیابەخشتر نابێت، دەزگای ھەواڵگیری سووری لە ڕابووردوو ، ئەم شێوە پەڕگیرییەی بە ئامانجی هێشتنەوەی دەسەڵاتی خۆی و دژی ناحەزەکانی بەکارھێناوە. بە نزیکەیی لە 2003 وە کاتێ ڕژێم ڕێگەی دەدا سەلەفیستەکان بچنە عێراق، بۆئەوەی لەوێ دژی داگیرکاری ئەمەریکا شەڕ بکەن. دواتریش لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی 2011 ، کاتێ سەرۆکایەتی لە دیمەشق سەدان ئەندامی القاعدەی لە زیندانەکانی سووریا لەسەر داوا ئازاد کرد، ھەر ئەوکاتە ڕاپەڕینی جەماوەر وردە وردە چوو بەرەو لادان و ڕادیکالیزەبوون .
ئەگەر بێت و داعشە ئەوروپاییەکان بکەونە زیندانەکانی بەعسەوە، ڕژێم دەتوانێ گووشار بۆسەر ئەوروپا بھێنێ پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئاسایی بکەنەوە و پێکەوە کار بکەن. پێویستە دەزگاکانی ئاسایشی ئەڵمانی و فەرەنسی لەگەڵ سەرۆکی دەزگای ھەواڵگیری سووری پێکەوە سەودا و مامەڵە بکەن، بەدوای ئەوانەدا بگەڕێن، کە بە فەرمانی نێونەتەوەیی بەھۆی تاوانکارییەوە بەرامبەر بە مرۆڤایەتی کردوویانە. ئەمەش گرێ کوێرەیەکە کە بەزەحمەت دەکرێتەوە. لەمەودایەکی مامناوەندیدا ڕژێمی بەعس دەتوانێ ئامانەتی بدات کەوا ئەوان سەرقاڵی ڕادیکالە ئەوروپاییەکان دەبن. لەژێر دروشی " ئێمە کاروباری جیھادیستەکانتان دەگرینە ئەستۆ و فەرموون ئێوەش دەتوانن ئێستا پشتیوانی دارایی سەرلەنوێ بیناکردنەوە بکەن" . ئەمە لە مامەڵە و ھەژمارەکەدا ھەیە. ئەگەرنا، دەزگای ھەواڵگیری ئەسەد دەتوانێ ھەڕەشە بکات، چەکدارەکانی داعش بە پاسپۆرتی ئەوروپاییەوە بەڕەڵا دەکات.

گەورەترین زیان بە دڵنیاییەوە بە کۆمەڵگای سووری دەگات، کە تێیدا خانەگومانی و ڕک و کینە بەردەوام پەرەدەسێنێ. ھەر یەکە بەوی تر دەڵێ ناپاک. - کوردەکان ناپاکییان لەشۆڕش کرد. ھێزە سووریە ئۆپۆزیسیۆنەکان وا دەڵێن ئەوان لەگەڵ ئەسەد دا ڕێکەوتن و دوای بەرژەوەندی خۆیان کەوتن، لەبری ئەوەی بەشداری بکەن لە شەڕی دژی بە ئەسەددا . بە پێچەوانەشەوە کوردەکان- ئەندامانی YPDبن یان نا - ئۆپۆزیسیۆنی سووری کتومت بەھەمان شێوەی ناسیۆنالیستی - عەرەبی دادەنێن، ھەروەک ڕژێمی - بەعس و ئەوەی لە ئەنقەرەوە وەگیراوە.
ڕاپەڕیوەکانی جاران کەئێستا بوونەتە چەتە و بەکرێگیراوی ئەردۆغان، کوردی ھاوڵاتی خۆیان کۆمەڵکوژ دەکەن. ئەمەش دەری دەخات کۆمەڵگەی سووری بە چ دۆخێکی خراپ گەیشتووە.
نەیارەکانی ئەسەد کە لە ئایدۆلۆژیای دەیەی ڕابووردوودا گیریان خواردووە، جگە لە ناسیۆنالیزم و ئیسلامیزم، زۆربەیان بیر لە ھیچی تر ناکەنەوە. لەبەرئەوە جوێن بە کورد دەدەن وەک «جیاخواز »یاخود وەک "کافر".
ھەندێ دەنگی کەمی زیرەک و ھاوکاریی، کە ئازار و ژانی خەڵک لە ئیدلب لەگەڵ دانیشتوانی ڕۆژئاوا ھەژمار ناکەن، بەزەحمەت دێتە مەیدان. لەگەڵ ئەوەدا کە سەر بە سووریان و کە ھێشتا ھەر بیردەکەنەوە، ڕاپەڕینی وڵاتەکەیان لە بنچینەدا لەسەر چی بووە:
لە پێناوی ژیانێک لە سووریا بە ئازادی و بە ڕوومەت بۆ ھەموو دانیشتوانی وڵات، چۆن و کەی کۆمەڵگەی سووری دەتوانێ بەسەر ئەم شێواوییە دا زاڵ بێت، لەپێشی ھەرە پێشەوە بە ھێزە دەرەکییەکانەوە وابەستەیە، کە سووریایان کردۆتە مەیدانی سەپاندنی بەرژەوەندییەکانی خۆیان.
بۆ ئەمەریکا و ئەوروپا ئێستا یارییەکە کۆتایی ھاتووە، تۆپەکە لە ئێستا بەدواوە لە نێوان مۆسکۆ، تاران، ئەنقەرە و دیمەشق دا دێت و دەچێ. بەم شێوەیە سوورییەکان ئاسایش یاخود ئاشتی زیاتر نابیننەوە.
————————————
سەرچاوە: رۆژنامەی دی تسایتی رۆژی٢٠١٩/١٠/١٦


نووسەر، 
(کلیکی وێنەکەی بکە)
زانستکاری سیاسی و رۆژنامەوان و پسپۆڕ و شارەزایەکی دیارە و ساڵانێکی زۆر لە سووریا ژیاوە. کار بۆ کۆمەڵێ تیڤی و ڕادیۆی فەرمی ئەڵمانی و نەمساوی و سویسری دەکات و بۆ هەفتانامەی بەناوبانی دی تسایت دەنووسێ. خاوەنی چەند کتێبێکە لەسەر سووریا.




(دەنگدراوە: 5 . زۆرباشە: 5/5)