مەسرور بارزانی بە نهێنی سەردانی تورکیای کرد، چەند گرێبەستێکی مەترسیداریان لەگەڵ تورکیادا واژو کردووە

Friday, 08/11/2019, 0:09

21018 بینراوە


پاش هێرشەکەی تورکیا لە سەرەتای مانگی رابردوو  بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، چەند رۆژ دوای ئەو هێرشە (یەشار گویلەر)ی سەرۆکی سوپا سالاری تورکیا سەرداری هەولێر و سەری رەشی کرد، چاوی بە جامانەسوورە خائینەکانی بنەماڵەی بارزانیدا کەوت و پەیامی ئۆردوغانی پێڕاگەیاندن، بەتایبەتی مەسعود، مەسرور و نێچیرەڤان بارزانی، لەو چاوپێکەوتنەدا یەشار گویلەر داوای کردنەوەی بارەگای میتی تورکی کرد، کە بە ناوی بارەگای پارتیی لە قەڵادزێ دابنرێت، بۆ ئەمەش کە دەبێت هەوڵی جدی بۆ بدرێت، چونکە تا ئیستا پارتیی نەیتوانیوە بارەگای خۆی لەو دەڤەرە بکاتەوە.
سەرچاوەیەک لە هەولێرەوە و نزیک بە دەزگای هەواڵگری پاراستن کە پێی خۆش بوو تەنیا بەو ناوەوە بڵاوبکرێتەوە، وتی نەک تەنیا ئەمە بەڵکو داواکراوە دەبێت پارتیی هاوکاریی تەواوی تورکیا بکات، چونکە بەنیازن بەمزوانە و بە بیانووی لیدانی پەکەکەوە هێرشکردنە سەر قەندیل، ژمارەی سوپای تورکیا زیاتر بنێرنە باشوور، داواش کرا کە دەبێت سەرۆکی هەرێم (نێچیرڤان بارزانی) سەردانی قەتەر، (مەسرور بارزانی)ش سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی تورکیا بکەن، ئەوانیش رەزامەندیی خۆیان راگەیاند، بەڵام پاش ئەو هەموو پشتگیرییە جەماوەریی و نێودەوڵەتییەی بۆ رۆژئاوا پیشاندرا و ئەو دەنگدانەی لێکەوتەوە، بە دوایدا بایکۆتکردنی کەلوپەلی تورکیی، بۆیە مەسرور سەردانەکەی ئاشکرا نەکرد و بە نهێنی هەفتەیەک پێش ئێستا گەیشتە ئەنقەرە و چاوی بە لێپرسراوان کەوت، 
سەرچاوەکە دەڵێت لەو سەردانەدا ھەریەک لە مەسرور بارزانی و وەیسی برای مەسرور و بەرپرسی دژەتیرۆر و ڕێبەر ئەحمەد بە فڕۆکەیەکی تایبەتی (Turkish airline) دوور لە چاوی کامێرا چونە ئەنقەرە و چەند ڕێکەوتنێکیان کردووە.
لەو سەردانەی مەسرور و شاندەکەی، ھیچ لاریەکیان نەبووە، کە پارتیی هاوبەشی شەڕ و پێکدادان بکات لەگەڵ پەکەکە و پەیەدە و سەرجەم حیزبەکانی دیکە بکەن.
بۆ ئەو مەبەستە تورکیاش پێداویستی بەرگریکردنی داوە بە پارتیی، وەکو گازی فرمێسک، ئەویش بۆ ئەو کاتەی ئەگەر خۆپیشاندان لە هەر شوێنێکی هەرێمدا دژی پارتیی و هێزەکانی تورکیا بکرێت بە کاری بهێنن. سەرچاوەکە دەڵێت وا بڕیارە لە سەرەتای ئەمساڵدا حکموەتی هەرێم موچەی فەرمانبەرانیش لە هەرێم ببڕدرێت، ئەمەش رەنگە کاردانەوەی دیکەی بە دوادا بێت، تا ئێستا ئەوە زانراوە بەڵام شتی نهێنی تریش ھەیە، چونکە لە کۆتایی دانیشتنەکاندا وەیسی و ڕێبەر نەچونەتە ژوورەوەی کۆبوونەوەکە، کاتژمێرێک پێش کۆتایی کۆبوونەوەکان ئۆردوگان و مەسرور و ھاکان بەتەنیا دانیشتوون، بە دوایدا  کە مەسرور ھاتۆتە دەرێ تا ئێستا ھیچی تری نەوتووە.
 شایانی باسە دوای گەڕانەوەی مەسرور و شاندەکەی، بە دوایدا لەم هەفتەیەدا دووجار هێرش کراوەتە سەر شەنگال و جارێکیش هەواڵ راگەیەنرا، کە خودی جەنەرال مەزلوم عەبدیش لەوێ بووە و بریندار کراوە،  کە دیارە زانیاریەکان لەلایەن دەزگای پارستنەوە دراوە بە تورکیا.
سەرچاوەکە ئەوەشی وت، وەکو هەموو دەزانن، ئابلۆقەدانی کەمپی مەخمورو ریگانەدانیان بۆ هەولێر، بەشێکە لەو پلانەی نیوان میت و پاراستن کە ماوەی  چوار مانگ زیاترە ئەوە نێشان دەدا، کە بەشێک لەو پلان و رێکەوتنەی نێوان تورکیا و بنەماڵەی بارزانی، بۆ دژایەتی پەکەکە و داگیرکردنی باشوور کۆنە، جگە لە دانانی دەیان بنکە و خالی پشکنینی پارتی لەنزیک بارەگاکانی پەکەکە، تا زانیاریی زۆرتر بگەیەنن بە میت.

تێبینی کوردستانپۆست:لەبەر ئاشکرنەبوونی سەرچاوەکە، داوامان لێکرا بەم شێوەیە هەواڵەکە دابڕێژین، تا گومان لەوە نەکرێت کە زانیارییەکانی کۆکردۆتەوە و بۆی ناردووین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە