مەسرور بارزانی بە بڕی 47 ملیۆن دۆلار دوو کۆشکی لە ئەمەریکا کڕیوە

Thursday, 14/11/2019, 23:07

15513 بینراوە


چەند رۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیی و راگەیاندنەکاندا باس لەو دوو کۆشکە دەکرێت کە مەسرور بارزانی کوڕی گەورە خائینی کورد مەسعود بارزانی لە ئەمەریکا بە بڕی  47 ملیۆن دۆلار لە بریڤیلی کالیفۆڕنیا کڕیوێتی. لێرەدا ئێمەش بە پێویستمانزانی ئەوە بە بیر خوێنەر بهێنینەوە، کە کوردستانپۆست بۆ یەکەمجار  ساڵی 2015  هەواڵی کڕینی فیلایەکی دیکەی مەسرور بارزانی ئاشکرا کرد لە ولایەتی ڤێرجینیا بە بڕی 10 ملیۆن دۆلار، لە خوارەوە لینکی هەواڵەکەی کوردستانپۆست ببینە، لەلایەن کەناڵیکی ئەمەریکیشەوە هەواڵەکە پشتڕاست کرایەوە.
نەک تەنیا ئەمە بەڵکو نێچیرڤان بارزانیش بە هەمان شیوە  بە بڕی 7 ملیۆن دۆلار ڤیلایەکی کڕیوە، کە ئەمە ئەدرێسەکەیەتی (1224Mottrom-Dr-McLean VA-22101)، لە هەواڵەکەدا باس لە ڤیلایەکی دیکە دەکات کە عەباسی برای نێچیرڤان لە ئەمەریکا کڕیوێتی، هەڵبەت کڕینی ماڵ و موڵک و ڤیلا بەو بڕە پارانەی کە باس دەکرێت زۆرکەمترە لەو هەموو پارەیەی ئەم بنەماڵە خائنیە دەیدزن، تەنانەت ئەم سێ چوار ڤیلایەی کە تا ئیستا دەستی بۆ رادەکێشرێت زۆر کەمترە لەو هەموو پارەیەی کە ڤیلا و ماڵ و کۆمپانیای پێدەکڕن، نەک لە ئەمەریکا، بەڵکو لە زۆر وڵاتی وەکو تورکیا و قەتەر و ئەوروپا بە دەیان ڤیلا و هۆتێلیان کڕیوە، خەڵکی دەبێت لەوە بگات ئەو هەموو ملیار دۆلارەی ئەم بنەماڵەیە دزیویانە خۆ هەر لە بانکەکاندا داینانێن، بەڵکو هەموو شتێکییان بۆ خۆشی ژیانی خۆیان پێ کڕیوە، تەنیا مەسعود و مەسرور و نێچیرڤان و برا و کەسەکانی خۆیان نا! بەڵکو  ئەو هەزار پیاوە جامانە سورانەی کە مەسعود ناویان دەهێنێت، سەرو کۆشک و ڤیلایان لە ئەمەریکا و ئەوروپا و  تورکیا و ئێران و قەتەر و وڵاتانی تر کڕیوە، باشووری کوردستان کە ئیستا کەوتۆتە سەر ساجی عەلی، لەبەر ئەوەیە ئەمانە کوردستانیان تاڵانکردووە و رووتاندۆتەوە، هەرچی خێر و بێرێتی بە هەدەریان داوە. خەڵکی گێل و نەفامیش تا ئیستا ئەمانە بە سەرکردە و رابەری خۆیان دەزانن، بۆیە کەسێکی وەکو (کوێربین هەردی) تا ئیستاش ئەمانەی خستۆتە ژێر تاقیکردنەوەی عەقڵی خۆیەوە و خەڵکی پێ گێل دەکات دەڵێت هێشتا کاک مەسرور ناناسین با تاقی بکەینەوە.
لە خوارەوە کلیک لە سەر ئەو لینکانە بکە بۆ خوێندنەوەی ئەو چەند ڤیلایەی باسمان کرد:

------------------------------------------

مەسرور بارزانی بە بڕی 47 ملیۆن دۆلار دوو کۆشکی لە ئەمەریکا کڕیوە
ماڵپەڕێکی ئەمێریکیی ئاشکرایدەکات، بنەماڵەی بارزانیی بەشێوەیەکی نهێنیی موڵکایەتیی دەکەن و کۆشکی ناوچە گەشتیارییە گەورەکانی ئەمێریکا دەکڕن، بەردەوامیش کاری بازرگانیی لە بەرژەوەندیی خۆیاندەکەن و بەشێوەی نهێنیی دەیان میلیارد دۆلاری گەلەکەیان خواردووە.
بنەماڵەی بارزانییەکان، تادێت سەروەت و سامانەکانیان لە سەرانسەری دونیا دا ئاشکرا دەبێت، قەبارەشیان گەورەتر دەبێت، هەربۆیە لە نوێترین راپۆرتدا ئاشکرا دەبێت کە مەسرور بارزانیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٤٧ ملیۆن دۆلاری بۆ کڕیینی دوو خانووی گەشتیاریی لە کالیفۆرنیای ئەمێریکا خەرج کردووە.
ماڵپەڕی variety.com ئەمێریکیی و ماڵپەڕی www.dirt.com، زانیاریی گرنگی دەربارەی ئەو دوو خانووە ئاشکرا کردوە کە بەشێوەیەکی نهێنیی بنەماڵەی بارزانیی موڵکایەتیی دەکەن و بەردەوام خەریکی نوێکردنەوەی خانووەکانن.
ئەو دوو خانووە، لە (بێڤەرلی هیلزن – Beverly Hills)ە کە یەکێکە لەناوچە گەشتیارییە گەورەکان و دەکەوێتە ویلایەتی کالیفۆرنیا، ساڵانە گەشتیاری زۆر لە سەرانسەری جیهانەوە رویتێدەکەن.
ئاماژە بەوەشدەکرێت ئەو دوو موڵکە، تا ماوەیەک پێش ئێستا خاوەنەکەی بازرگانێکی نەناسراو بووە و نەیویستووە ئاشکرا بێت، بەڵام یەکشەممەی رابردوو ئۆتۆمبیلێکی جۆری نیسانیان بینیوە کە لە یەکێک لە کۆشکەکان هاتووەتە دەرەوە، بێ ئەوەی دەمووچاوی شۆفێرەکە روون بێت.
هەردوو ماڵپەڕەکە جەخت لەوەدەکاتەوە:”ئەو دوو کۆشکەی بێڤەرلی هیلزن، بنەماڵەی بارزانیی بە بڕی ٤٧ میلیۆن دۆلار کڕییویانە کە کۆشکێکی ناودارە و رووبەرێکی فراوانی هەیە.”
ڤارێتی، لە راپۆرتەکەیدا ئاماژە بە کەسێک دەکات بە ناوی “هەڤاڵ دۆسکیی” کە ناوی لە مامەڵەی ئەو دوو کۆشکەدا هەیە کە بارزانییەکان بەنهێنیی کردوویانەتە موڵکی خۆیان، دۆسکیی کوردێکی دانیشتووی ڤێرجینیایە و وەک دەوترێت نزیکی بنەماڵەی بارزانییە و هاوڕێی دێڕینی کوڕەکانی مەسعود بارزانییە.
هەروەها مێژووی بنەماڵەی بارزانییەکان خراوەتەڕوو، باس لەوەکراوە کە مەسعود بارزانیی لەماوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دا، خۆی بە چەترێک زانیوە بۆ کۆکردنەوەی لایەنە ناکۆکەکانی ناو هەرێمەکەی.
لە ماڵپەڕەکاندا ئەوەشکراوە، لە ماوەی سەرۆکایەتیی بارزانی دا، چەندین ناکۆکیی باڵی بەسەر هەرێمەکە دا کێشاوە و ئەو بنەماڵەیەش بەردەوام خەریکی کاری بازرگانیی بوونە لە بەرژەوەندیی خۆیان و بەشێوەی نهێنیی دەیان ملیارد دۆلاریان لە گەلەکەیان خواردووە.
ڤارێتی، ئەوە دەخاتەڕوو، ئەو کۆشکانەی لە ویلایەتی کالیفۆرنیان لەلایەن بارزانییەکانەوە کڕدراون، بەردەوام بەتاڵە و گڵۆپەکانی هەمیشە کوژاونەتەوە و تەنیا لەم ماوەی کۆتاییدا هەست بەوە کراوە کەمێک جموجۆڵ هەیە لە ماڵەکە دا و سەرقاڵی گۆڕینی دیکۆراتیی ماڵەکەن و کەرەستەی نوێیان بۆ کڕییوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە