فازڵ میرانی کوردستانی جێھێشت، زۆربەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتیش تەجمید کران

Friday, 15/11/2019, 2:17

37720 بینراوە


  ئەم زانیاریی و هەوالەی دەیخوێنیتەوە، بە ئەمانەتەوە لە کوردستانپۆستدا بڵاوی دەکەمەوە، کە تا ئیستا هیچ شوێنێک ئاگاداری نییە، بۆیە سەرەتا دەبێت بە چەند خاڵیکی گرنگ دەست پێبکەم، یەکێک لەو خاڵانە پەیوەستە بە دوای ریفراندۆمەکەی مەسعود بارزانی و ئەو تێکشکانە دەروونییەی کە توشی مەسعود بوو، وەکو دەستکێشانەوەی لە سەرۆکایەتی هەرێم و بە دوایدا داتاشینی دەسەڵاتێکی رەها لەناو نوێژەنکردنەوەی بارەگای بارزانی، کە مەلا مستەفای باوکی لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی رابردوو بەو ناوەوە بارەگایەکی هەبوو. 
بارەگای بارزانی، تەنیا مەلا مستەفا لە ناو ئەو بارەگایەدا بکوژ و ببڕ خۆی بوو، ئیستاش ئەو رۆڵە مەسعودی کوڕی دەیبینێت و بارەگاکەی زیندوو کردۆتەوە، دەسەڵاتی رەهای بە خۆی داوە.
هەڵبەت کە دەڵێم دەسەڵاتی رەها، مەبەستم لەو دەسەڵاتەیە  کە ئەمڕۆ لە نادیاردا مەسعود بارزانی بۆ خۆی دروست کردووە، هەموو دەسەلاتەکانی دیکەی سڕ کردووە، لە دەسەڵاتی پێشووی سەرۆکایەتی هەرێم زیاترە، چونکە لەپاڵ ئەوەدا کە سەرۆکی پارتییە، دیسان سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێمی کوردستانیشە، سەرجەمی ئەو دەسەڵاتانە ناوی (مەرجەع)ی لێنراوە.
مەرجەع وشەیەکی عەرەبییە، بە زمانی کوردی مانای (گەڕانەوە و پرس و راوێژ) دەگرێتەوە، هەموو دەسەڵات و پرسەکانی نێو پارتیی و حکومەتی هەرێم دەبێت بۆ مەسعود بارزانی بگەڕێتەوە، تەنیا ئەو بڕیاری لەسەر دەدات.
وەک وتم دوای نەمانی مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی ھەرێم و گۆڕینی ناوی مەکتەبی سەرۆک بۆ بارەگای بارزانی، ئیستا مەکتەبی سیاسی دەورێکی ئەوتۆی نەماوە، بە فەرمی مەسعود بارزانی ھەریەک لە (عیزەدین بەرواری) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی وەبەرهەمهێنانی پارتی دورخستەوە، لە شوێنی ئەو، ئاراس حەسۆ میرخانی دانا، کە لە ھەموو حاڵەتێکدا دەبوو ئەو پۆستە بە کەسێکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی تر پڕبکرێتەوە.
(ئاراس حەسۆ میرخان بە بنەماڵەیەکی موستەفید ناسراون، شاھین حەسۆ میرخانی برای ئەندامی مەکتەبی نێچیرڤان و ئازار حسۆ میرخان ڕاوێژکاری مەسرور بارزانی و ھێمن حسۆ میرخان پۆستێکی باڵای لە پاراستن ھەیە .)
ئاراس حەسۆ میرخان
بڕیاری دانانی ئاراس  حەسۆ میرخان

مەسعود بارزانی متمانەی بە کەس نەماوە، ھیچ پرس و ڕایەکیان لێوەرناگرێت، ئەم کەسانەی کە ناویان لە خوارەوە ئاشکرا دەکەم ئیستا مەسعود بارزانی سڕی کردوون، واتا هەر یەک لەمانە تەجمید کراون:
•  جەعفەر ئەمینکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
•  زەعیم علی ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
•  یونس ڕۆژبەیانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
•  سەڵاح دەلۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
• عیزەدین بەرواری ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی وەبەرهەمهێنان.

ئەو زانیارییانەی کە لەسەرچاوەیەکی نزیک لە خۆم دەستم کەوتوون، ئەوەیان پێ راگەیاندم کە هەموو ئەمانە لە ئێستا تەجمید کراون و ھیچ دەورێکیان نەماوە، بۆ خۆشم بە شێوەیەک لە شێوەکان پەیوەندییم پێیانەوە کردووە، زانیاریەکانیان پشتڕاست کردۆتەوە، بۆیە فازیڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی، لەمە ترساوە، دیسان بە توڕەییەوە، دەڵێیت:
(ئیتر ئێمە ھیچ رۆڵێکمان نەبووە لە دانانی وەزیرەکان، ئێستاش ڕۆژانە گۆڕانکاری لە ئۆرگانە جیاجیاکانی پارتییدا دەکرێیت، دەسەڵات ئیستا لای بارەگای بارزانی و پاراستنە، ئەوان ھەموو شتێکن، پارتی وەکو هەیکەل ماوەتەوە و بە کردار و پراکتیک ئەندامەکان تەجمید کراون.)
هەروەک لە نزیکەوە ئاگادارم، لە دواین گۆڕانکای نێو مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی هیچ شوێنێکی تر ئاگادار نەکراوەتەوە، نمونە لە سلێمانی هیچ کام لە پارتییەکانی ناو لق ئاگادار نیین.
•  رزگار سارتکەیی کەسێکی ناتەواو و نەخوێندەوارە بە فەرمانی مەسعود بارزانی کراوەتە بەرپرسی لقی21.
• سەید ڕێبوار، کە کەسێکی ناسراو نییە، کراوەتە بەرپرسی لقی 19 چەمچەماڵ،
ئەم گۆڕانکارییانە ھەر لە لقەکانەوە تا دەگاتە مەکتەبی سیاسی بۆتە جێگای ناڕازیی سەرجەم کادیرانی حیزب. 


فازیل میرانیش وەک من ئاگادارم  بەناوی نەخۆشییەوە ئیستا کوردستانی جێهێشتووە و لە دوای خۆی نامەیەکی نووسیوە، گوایە بۆ چارەسەری نەخۆشی سەردانی دەرەوەی وڵات دەکات.

•  خاڵێکی گرنگی دیکەی ئەو گۆڕانکارییانەش، کە ئەویش وەک باسی لێوەدەکرێت، ئەو سەرچاوانەی راستەوخۆ، یان ناڕاستەوخۆ پەیوەندییم پێیانەوە هەیە، باس دەکەن، ئیستا بە پراکتیک دەزگای هەواڵگری پاراستن بۆتە بەشێک لە دەزگای میتی تورک، هەموو مەلەفەکانی نێو پاراستن لەلایەن میتی تورکەوە سەرپەرشتی و چاودێری دەکرێت، بە فەرمانی ئەوان زۆربەی کارەکان بەڕیوە دەچێت، لەگەڵ ئەمانەشدا حکومەتی تورکیا و دەزگای میت بەم هەموو شتە رازی نیین، دەیانەوێت حیزبەکەی بنەماڵە (پارتی دیموکراتی کوردستان)یش بکەن بە بەشێک لە دەزگای سەر بە چالاکی میت و خەسڵەتی حیزبایەتی لێ بسەندنەوە، ئەویش لە رێگای بارەگای بارزانییەوە، دەیانەوێت چالاکییەکانی پارتیی ببەستنەوە بە تورکیا و دەزگای میتەوە.

لە کۆتاییدا ئەو دەسەڵاتەی کە مەسعود بارزانی بە ناوی مەرجەع بە خۆی داوە، پەیوەستە بە وەستان و پەکخستنی چالاکی هەموو دام و دەزگا حکومەییەکانیش، وەک (دادگا، پۆلیس و بەڕیوەبەرایەتی خزمەتگوزارییەکانی تر) وا چاوەڕوان دەکرێت، لە داهاتووودا  موچەی فەرمانبەرانیش بە پێی سیاسەتی تورکیا و خواستەکانی ئەوان بدرێت، یان بوەستێنرێت، ئەمەش بەرەو ئەوە دەچێت، کە هەموومان لە کۆتاییدا ببین بە بەشێک لە ئەندام و سیخوڕی ناو دەزگای میت، ئەگینا هەموو فەرمانبەرێک لە هەرێمی کوردستان بێ مووچە دەکرێن.
جەعفەر ئەمینکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی
زەعیم علی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی
یونس ڕۆژبەیانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی

سەڵاح دەلۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسی
عیزەدین بەرواری ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی وەبەرهەمهێنانی پارتی

ڕزگار سارتکەیی بەرپرسی نوێی لقی21

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە