دەرهێنان (الاخراج)

Monday, 18/11/2019, 22:15

5081 بینراوە


نووسینى : فرانک م. هوایتج
وەرگێڕانى بۆ عەرەبی: (کامل یوسف ، الدکتور رمزى مێگفى، بدر الدیب ،درینى خشبە، محمود السباع ) پیاچوونەوە : (حسن محمود ، سعید خەتاب )
ئامادەکردنى : ڕیبَاز محەمەد جەزا
-----------------------
پسۆڕی دەرهێنان تاڕادەیەک نوێیە لەشانۆدا ، لەمرۆدا ماڵى خۆى لەدەقى زیندووەوە چێدەکات شانۆ پێشینەى لەوجۆرەى نیە لەرۆژگارەکانى ڕابردودا ، لەڕوووى گرنگى و ماڵى نووسەرەوە . ئەم ڕاستیە لەشانۆى ئارەزوومەندانەدا جەختکردنەوەیەلە ڕاستگۆیی بەجۆرێکى تایبەتى ، لەکاتێکدا دەرهێنەر دەبێتە پیشەمەند بەتەنیا لەومەیدانەدا دەمێنێتەوە هەروەکو لەشانۆی برۆدۆى دا ، ئەوناوانەى لەنمونەى "داڤید بیلاسکۆ و تیرۆن جاپرى و ئیلیا کازان " پێشینەیان نەبووە جگەلە نووسەران و ئەستیًرەکانى نواندن . 
بێژەى دەرهێنەر لەڕووى مێژووییەوە دەگەڕێتەوە بۆ نیوەى دووەمى سەدەى نۆزدەو هەمیشە ئارایی هەبووە و بەدوایدا هەستاوەبە نواندنى هەندێک وەزیفەى جێبەجێکارى دیاریکراو . کەلەیۆنانى کۆندا ئەوکەسەى - کەزۆربەى کات – ئەوکارەى دەکرد نووسەر بوو وە لەئینگلتەرا دیارترین ئەکتەرى گروپەکە بووە . زەمان زۆرى پێناساندین ، بەجیاوازى ئاستی سەرکەوتنیان ، بەدواى دا گرنگى سەرپەرشتیکردنى ڕاهێنانەکان و پێشکەشکردنى شانۆییەکە لەسەر تەختەى شانۆ . بەدەر لەبیرى دەرهێنەر یاخود "ڕیجیسێر" وەکو ئەوروپییەکان ناوى دەبەن ، ئەوەى " واقعە – کەتوارە " لەدایکبووى سەدەى بیستەمە . 
لەدیارترینى پێویستیەکانى نمونەى ئەم هونەرمەندە لەکاتى خراپی سیستمى کۆندا ، هەروەکودەرخستنى هەندێک نمونەى بەکارهاتوو . کەلەساڵى 1886 و هەواڵەکانى "ئەدویت بۆپ " و " لورنس باریت" لەپێکهاتنى بەهێزترین گروپی ناسراوى شانۆی ئەمریکى دا. ئەوەى "کیتى مۆلۆنى " بۆى تۆمار کردووین ، ئەکتەرى گروپی گەنجان لە " عیون النجلاء " ، ڕوو داوەکانى ئەو وەرزە بەئەمانەتەوە ، ئەوەى وردەکاریە و لامانە لەسەر ئەو دۆگمە بەدواى یەکدا هاتووە لە ڕاهێنانەکانى ئەوسەردەمەدا . کەدەڵێت : " دەرۆژى ئەوماوەیە بەسە بۆ تاکەکانى گروپ بۆ جێگیرکردن و پاراستنى رۆڵە شانۆییەکان : " ڕیچیلۆ ، ماکبێس ، هاملێت ، ئۆتیلۆ " (1) وەبەزیادکردنى هەندێک ڕاهێنانى. ئەوبەرنامانەى کەگشتگیرن لە شانۆییەکانى تردا :
ڕیچاردى سێهەم و کاترین و بترۆکیۆ و بازرگانى ڤینس و تۆڵەکردنەوەى لێبووک و پرۆتس و دۆن سیزار بازان و ڕێگاى داهێنان بۆ دەستگرتن بەسەر دیونى کۆندا و شالیرو .... تەنها لەنمایشدا ، ڕاستە ئەم فەرمانە جیاوازە لەکاتى ئامادەکردنى شانۆییەکاندا لەنمایشی ئێستادا گەر ئەو کارانە نمونەى ئاڵۆگۆڕی بن ، ئەوکاتە ئەکتەرەکان گرنگى وشەکانى دەق لەکارى جوڵە ئامێزدا لەمەزنترین لاساییدا دەزانن. وەلەگەڵ ئەوەشدا کەم و کورتى لەڕاهێنانەکاندا لەم رۆدا بەوەدەستپێدەکات کەشتێکى ناوازە . 
هەروەها درێژى ئەم ماوەى ئەم ڕاهێنانە نابێت "مستر بوپ" خۆى ببێتە کلیلی دیالۆگ ، وەلەگەڵ ئەوەى ئەو هەڵوێستە پچڕاوە درێژە بەنەبرەى داود بێژاویانە ، هەروەها قسەکردنمان "خاتوو مۆلۆنى " بۆیەکەمجار لەرۆڵی ریچیلۆ بۆمان دەگێڕێتەوە لەهەستەکانى چاودێری ئەو ڕەخنانەى لەکاتى بیرکردنەوەدا بۆیەکەمجار لەشەوى کردنەوەى شانۆیی ماکبێس و چۆنێتى بوون بە هۆکارى کارەسات لەهەمان شەودا ، ئاژاوە لەنمایشدا بەسەرەتاکانى ئارایشت و زیزکردن و نکوڵیکردن وەکو یەکەیە ک لەجادووگەرانى " شۆک"ەکان . 
ئەوەش ڕووداوێکى تر ، ئەوەى لەماوەى دەسەڵاتدا ڕوویدا ، دیناوکردنى ڕوانگەى باو بەئاراستەى ڕاهێنانە شانۆییەکان ، لەگەڵ سەرپەرشتیکردنى ئەکتەرى گەورە " لستەر والاک " لەسەر مەرگ ڕێکخرا لەبەرژەوەندى ئاهەنگێکى فێرخوازى لەشانۆى هاملێت لەوکاتەدا مایۆى ساڵى 1888 کەهەموو ئەستێرەکانى نواندن بەشدارییان تێدا کرد. " روزا یتنج – یەکێک لە ئەکتەرەسۆزدارەکان لەهەمان چاخدا کەهەستان بەنواندنى رۆڵى شاژن لەبەردەم " ڕدویپ بوپ " لەرۆڵى هاملێت . دیاریکردنى شانۆگەریەکە لەڕاهێنانەوە ، پێشتر بەرکەوتەى پێشووى نەبووە لەنواندندا لەبەردەم بەڕێز بۆپ و ئەوە خرایە ڕووى ئەکتەرى گەورە بۆ ئامادەکردنى ڕاهێنانى تایبەت بەدیمەنى ژوورى نووستن . تەنها بەدانانى نمونەى ئەو خستنە ڕووە ئیهانەى بەنیسبەت مقەدەرى نواندنییەوە ، کشانەوە لەو گروپە لەبەرئەوەى کەناویان خرابووە ناو پرۆگرامەوە . بییرۆکەکە هەستانە بە جێبەجێکردنى ڕاهێنانى تایبەت بە رۆڵ لەبەردەم ڕدویپ بوپ لەرۆڵى هاملێت ، بەڕوانینى – ئەوەى خاوەنى ناوى گەورە – شتێکە بەرگە نەگیراوە . ئەوەى دەکرێت زیادکردنى نمونەیی زیاترە ، کە هەتا لەبەرامبەر کردەى شانۆیی سادەو بە ئیحساس بەجێبەجێکردنى کردەى ڕاهێنانە شانۆییە تازەکان لەماوەیەکى زیادتر لەهەفتەیەک لەئاستی نمایشی هۆکارەکانى ئەمەش بەوەى دەیپارێزین کەباشترین پارچەکانمان و ""الاهام –سرۆش " بۆساتێک کەوەڵامى بینەرانى پێدەدەینەوە . بەدەر لەوە پێویست ناکات بەشکاندنەکانیان نمونە ، کۆتایی هێنان بەو نێوانەى کەسیستمى داهاتوو لەباتى ڕێسا بەزۆر هەڵاوێردى بۆبکەین لەدەرهێنانى شانۆییەکاندا لەبەشی گەورەى سەدەى نۆزدەدا. 
1. ماوەى ڕاهێنانەکان کورتن ، دەگاتە چەند کاتژمێرێک لەکارە دەوریەکان ، وەکو وتمان لەهەفتەیەک تێپەڕ نابێت لەکارى نوێدا . 
2. واز دەهێندرێت لە جل و بەرگ و ئارایشت و وردەکارى لەزۆربەى کاتەکانى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەکتەر . لێرەدا پشت دەبەستێت بە پاڵنەرەکانى ئارەزووى سەرنج بردن و راکێشان . ئەم دۆخە بەتایبەتى لەباشترین دۆخەکاندا تەنها دەربارەى ئاژاوەیە لەهۆکارەکاندا . 
3. دیمەن جۆرێکى لاسایگەرى و باوە ، لەگەڵ هەندێک هەموارى جوانکارى گونجاو کەشانۆگەریەکە پێویستی پێیەتى .
4. رۆڵە تێپەڕەکان ، بینینی کۆمەڵەکان ، زۆرجار فەرامۆش دەکرێن ، یان بێ مەعریفەت لەبوونیاندان ڕێکەوتن . هەتاکو ئێستاش ئەو سیستمە لەبالێ و ئۆپێرادا ماون . ئەوەى مومکینە دەمانەوێت هەندێک شتی شاز لابەن لەشانۆدا بۆسلوکى پێکەنیناوى کەدێت وەکو ئەوکەسانەى ڕاهێنانیان نەکردووە و نەکیرەن . تەنها ئەو شازانە نەبێت ، کەڕێگایان پێدراوە بەدوایدا بێن ، وەکو ڕووداوى نەکیرە ، لەم کاتەدا دەبنە سەرچاوەى تشویش کەنابنە کارەسات ، لەڕوانگەى بینەراندا .
ئەوەى سروشتیەو قورسە ڕووبەڕووبوونەوەیە لەگەڵ ئەو پۆلەى بەرهەمى شانۆیی دەبنە چەقی نەبوونى هونەرمەند کەدەسەڵاتى خۆى دەسەپێنێت ، نەک لەسەرتەنها ئەکتەرێک ، یان کۆمەڵێک ئەکتەر یان دیمەن یان دەنگ ، یان ڕووناکى ، یان جل وبەرگ ، یان پاشکۆکان یان ئارایشت ، لەگەڵ هەموو توخمە کۆبۆوەکان ، تواناکانیان هەڵگرى بەر پرسیارێتى کارکردنن لەگەڵًیدا لەنووسینەوە کەدەبێتە ئامانجى یەکە ئەندامیەکە کەخودى شانۆگەریەکەیە . لێرەوە دەرهێنەر لەدایکدەبێت یان "ڕیجیسێر " ، لەکاتى کردارى گەشە کردنى وەکو هونەر مەند . 

تێبینى /
بۆئامادەکردنى ئەم بابەتە سوودم وەرگرتووە لە کتێبی " المدخل الى الفنون المسرحیە - وەرزى شەشەم نووسینى : تالیف: فرانک م. هوایتج ، وەرگێڕانى بۆ عەرەبی : (کامل یوسف ، الدکتور رمزى مێگفى، بدر الدیب ،درینى خشبە، محمود السباع ) پیاچوونەوە : (حسن محمود ، سعید خەتاب ) ئامادەکردنى : ڕیبَاز محەمەد جەزا


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە