تونێلە نهێنیەکانی ژێر زەوی کێ دروستی کردوە؟

Tuesday, 19/11/2019, 21:25

10103 بینراوە


لەشەست ساڵی رابردودا سوپای ئەمریکا خەریکی دروست کردنی بنکە بون لە ژێرزەویدا بە تازەترین ئامێر کە لەسەر زەوی بونی هەیە.
ئەم بنکانە هەمووی بە تونێک لێکدراون و جەندەها شاریان دروست کردوە، کە لە ڕێگای تونێلی شەمەنەفری موگناتیسیەوە ئەم شارانە بەیەکەوە بەستراونەتەوە.

وێنەی شەمەنەفەری موگناتیسی لە ناو تونێلەکەندا

ئەم تونێل و شارانە وا دروست کراوە کە بتوانێت ملیۆنێک کەس لە خۆ بگرێت و خۆراک و ئاو هەوای کافی تێدایە بۆ ئەو کەسانەی کە لەوێدا دەژین. لە هەموو شارەکانی ئەمریکادا دەرگا هەیە بۆ چونە ناو ئەم تونێلانە، بەڵام زۆرەی دەرگاکان لە بنکە سەربازیەکاندا دروست کراوە تا کەس نەتوانێت بە ئاسانی پێی بگات، نمونە لە چیاکانی شایان. ئەم شارو تونێلانە بە تازەترین تەکنەلۆژی دروست کراون، ئەگەر لە شارێکەوە تەلەفۆن بۆ شارێکی تر بکەیت کەسەکە بە هۆڵۆگرام دەبینیت واتە دێتە ناو ژورەکەت و دەتوانیت وا قسەی لەگەڵ بکەیت کە لە ژورەکە گەڵتدایە.

نەخشەی یەکێک لە شەبەکە تونێلەکانی ئەمریکا.

ئەم تونێل و شارانە لە نزیکەی ١٠،٥ کم لە ژێر زەوید ادروست کراون، هەڵبەتە لەژێر ئەم چینەشەوە چینێکی تر شارو شارۆچکە هەیە کە پەیونەدیدارە بە ڕەپتیلیەنەکانەوە ئەوان شارەکانیان بە قولایی ٢٥ کم لە ژێر زەوی دروت کردوە..ئەم دوو قوڵاییەش بەمەست هەڵبژێردراوە، تا ئەگەر شەڕی ناوکیش ڕوو بدات ئەو کەس و بونەوەرانەی کە لەم شارانەدا دەژین ژیانیان پارێزراو بێت.
وەک باسم کرد هێڵی شەمەنەفەری موگناتیسی هەیە، ئەم جۆرە تەکنەلۆژیە زۆر تازەیە و لە هیچ شوێنێکی دونیادا بونی نیە، جگە لە یەک بەشی توکیۆ نەبێت بۆ تاقی کردنەوە دانراوە.. ئەمەش بە خێرای ٣٣٤٦ کم لە کاتژمێرێکدا دەڕوات. ئەم شەمەنەفەرانە بۆ گواستنەوەی کەل و پەلی سەربازی و کارمەندەکانی بنکە نهێنیەکان بەکار دەهێنرێن، واتە کەسی ئاسای بۆی نیە بچێتە ئەم شوێنە تا بتوانێت بە چاوی خۆی ببینێت.
لەگەڵ ئەم شارانەشدا چەند بنەکەیەکی نهێنیش هەیە کە وەک تاقیگە بەکار دەهێنرێت، یەکێک لەو تاقیگانەی کە بە قەسابخانەی مۆرڤ ناودەبرێت بنکەی دۆڵسیە لە خواوی ئەمریکا، ئەم بنەکەیە پێک هاتوە لە حەوت قات هەر قاتەو بۆ کارێکی تایبەت بەکار دەهێنرێت، ئەم بنەکەیە لە لایەن بونەوەری رەساسی گەورەو ڕەپتیلەیەن بەکار دەهێنرێت..ئەوانەی تاقیکردنەوەیان لەسەر دەکرێت زۆربەیان مرۆڤن و بەشێکیان بونەوەری دەرەکین کە لە شوێنێک دەستگیر کراون یان کەشتیەکەیان خراوەتە خوارەوە.

وێنەی بنکەی دۆڵسی

ئەم بنەکەیە تا ساڵی ١٩٦٠لە لایەن ئەمریکا و بونەوەری رەسای و ڕەپتیلەیەنەوە بەکار دەهات، دوای ئەوەی هێزی مارینز وسیتیان دەستی بەسەردا بگرن بە فەرمانی سەرۆککۆماری ئەوکات ،هەر ٧٠ مارێنسەکە کوژران، پاشان ئەم بنەکەیە کەوتە دەست ڕەپتیلیەن و رەساسیەکان.
ڕەساسیەکان جۆرێکیان لەگەڵدایە کە بچوکن و باڵایان لە مەترێک زیاتر نیە، ئەمانە کلۆنن و لەسەر زەوی دروست دەکرێن بۆ جێ بە جێ کردنی ئەوکارانەی کە مرۆڤ لە توانایدا نیە بیکات..ئەم بونەوەرە بچوکانەش زۆر زیرەک نین و ئای کیویان دەگاتە ٨٠ واتە مرۆڤی ئاسایی لەوان زیرەکترە، بەڵام ئەوان هەموو پەیوەندیەک بە تەلەپاتی دەکەن.واتە قسە ناکەن ..وە ئامێری هەرسکردنیشیان نیە..
ئێستا ئەو پرسیارەت لا دروست دەبێت ئەی چۆن دەژین ئەگەر ئامێری هەرسیان نەبێت؟
ئەمانە لە ڕێگای سوینی خوێنی مۆرڤ لە جەستەیان وزەی تەواو وەردەگرن بۆ ئەوەی پێی بژین.. بە عەکسی ڕەپتیلەیەنکانەوە کە ئەوان گۆشت خۆرن و زیاتر حەز لە گۆشتی منداڵ دەکەن، وە حەزیش دەکەن نێچیرەکە بە زیندویی بخۆن..واتە ئەگەر رەپتیلیەنت دی تا دەتوانیت رابکە و دور بکەوەرەوە.
وەک باسم کرد ئەم بنەکەیە وەک قەسابخانەی مرۆڤ وایەو جۆرەها تاقی کردنەوە لەسەر مرۆڤ و بونەوەری دەرەکی ئەنجام دەدەن و چەندەها جۆر بونەوەریان دروست کردوە.. نمونە ئافرەتێک جەستەی ئافرەتە بەڵام سەری شێرە، یان بزنیان لەگەڵ جاڵجاڵۆکە تێەکڵ کردوە..و هەزارا شتی تر لەم جۆرە.. ئێستا پرسیاری ئەوەت لا دروست دەبێت کە ئەو خەڵکانەیان لە کوێ بووە تا تاقی کردنەوەیان لەسەر بکەن؟
ئەو خەڵکانە زۆربەیان لە خواروی ئەمریکا و بەشیکی زۆر زۆریش لە هیندستان فڕێندراون، خەڵکانێک دەبەن کە کۆمەڵگا لییان نەپرسێتەوە. واتە بەڕێوەبەری بانکێک نابەن، کەسێکی بێ کەس دەبەن تا کەس سۆڕاغی نەکات.
بێمەوە سەر باسە سەرەکیەکە ،ئەم تونێلانە چۆن دروست دەکرێن؟
ئامێركیان هەیە کە بە وزەی ناوکی کار دەکات دەتوانێت لە ماوەی ڕۆژێکدا ١٨ کم تونێل دروست بکات، بەردەکان و خۆڵەکە دەتوێنێتەوە وەک شوشەی لێ دێت، پاشان هەمان ئەو مادەشلە سواغ دەدات بە دیواری تونێلەکەدا ئیتر پێویستی بە هیج دەستکاریەک یان چیمەنتۆ نیە.

وێنەی ئەو ئامێرەی کە تونێکای پێ دروست دەکەن.

ئەم وتنێلانە تەنها لە ئەمریکا بونیان نیە، بەڵک وهەموو زەوی بەیەکەوە بەستراوەتەوە، لە ئەمریکاوە دەتوانیت بچیت بۆ ئوسترالیا بە ژێر زەویدا، لەوێشەوە بۆ یابان و چین، لە سیبریادا دەگەڕێیتەوە بۆ ئەوروپاو باکوری کەنەدا..واتە وەک چۆن لەسەر زەوی دەتوانیت لە وڵاتێک بچیت بۆ وڵاتێکی تر لە ژێر زەویش بە هەمان شیوە دەتوانیت گەشت بکەیت بۆ وڵاتان. بەڵام ئەم ڕێگاو تونێل و شارانە تەنها بۆ کەسانی تایبەتە بە پڕۆژە ڕەشەکان و چەند بەشێکی سوپاو هەواڵگری.. واتە زۆرێک لە سەرۆک کۆمارەکان بۆیان نیە پرسیار بکەن دەربارەی ئەم شوێنانە..ئەم پڕۆژانەش زۆربەی بە پارەی ڕەش و قاچاخ بەدەست دێت..نمونە تەواوی مەوادی موخەدری ئەفگانستان لە ژێر کۆنترۆڵی سی ئای ئەی بوە..کە دەکات ١٢% لە تەواوی مەوادی مخەدری سەر زەوی..هەڵبەتە چەندەها پڕۆژەی هاوشێوەی ئەفگانستانیان هەیە بۆ پەیدا کردنی پارە بە ڕێگایەکی خیرا و پارەکە نابێت کەس بزانێت لە کوێوە هاتوەو بۆ کوێ دەچێت. یان قاجاخچێتی بە مرۆڤەوە یان ئۆرگانی جەستەی مرۆڤ...
ئەمە زۆر بە کورتی باسی ئەو تونێلە نهێنیانەی کە ئەمریکا نزیکەی ٦٠ ساڵ سەرقاڵە بە دروست کردنیەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە