لە ناو عەرشی سەرۆکایەتی هەرێمدا چی دەگوزەرێت

Wednesday, 20/11/2019, 1:36

11427 بینراوە


 سامی ئەرگۆشی کە ئیستا سکرتێری ڕۆژنامەوانی نێچیرڤان بارزانییە، ماوەیەك بەر لە ئێستا ھونەرمەندێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بە ناوی (زارا ڕۆژھەڵاتی) دەبینێیت، بە بیانوی دانانی تێکستی هۆنراوەیەک بۆی، تا بیکاتە گۆرانی، چەند هەفتەیەک بە فێڵ دەیھێنێیت و دەیبات، بەو هۆیەوە شوقەیەکی مۆدێڕنی لە شوقەکانی ئیسکان لە هەولێر پێ دەدات، پێی دەڵێت، کەوا بەدیاری پێشکەشی کردووە، بەڵام دوای ئەوەی ئەو کیژە سەفەری ڕۆژھەڵات دەکاتەوە، ئیتر سامی ئەرگوشی کلیلی شوقەکە دەگۆڕێیت و دەیدات بە ئافرەتێکی دیکە بەناوی (کەویار). کەویار پێشتر لە کوردستان ٢٤ کاری دەکرد، ئەمیش بە قسەی خۆی گوایە شوقەکەی کڕیوەتەوە.
پاش ماوەیەک (زارا ڕۆژھەڵاتی) دەگەڕێتەوە و بەوە دڵخۆشە کە دەچیتەوە ناو شوقەکەی خۆی، تەماشا دەکات دەرگای شوقەکەی کە پێی دراوە بەو کلیلە ناکرێتەوە، بەمە توشی شۆک دەبێت و ئیستا ئەم خانمە هونەرمەندە بە بێ شوقە ماوەتەوە، لەوە زیاتر بە کەڵکی نووسین نایەت، تا وردەکاری لەسەر بنووسم، تەنیا ئەوە نەبێت بڵیم ئەم دەسەڵاتە بەدرەوشتە چونکە بە سەرۆک و بەرپرسەکانەوە بۆ خۆیان بێشەرەف و بێ کەرامەتن، ئاوا دەست بۆ شەرەف و ئابڕوی خەڵکی دەبەن، خەڵکی دەشکێنن و وەکو کاڵایەک مامەڵە و دەستاودەستیان پێ دەکەن، لە پێش هەموویانەوە نێچیرەڤان بارزانی کە ئیستا کۆمەڵیک بەرپرس و هونەرمەندی لە دەوری خۆی راگرتووە، ئافەرتی بۆ راو دەکەن.
پاش ئەو رووداوە زارا رۆژهەڵاتی هەرچەند دەکات تا دەمی بگات بە نێچیرڤان بارزانی بەڵام نەیانهێشتووە و نێچیریش وەڵامی نەداوەتەوە، بۆیە لە ڕێگای ڕۆژنامەیەکی ئەھلی نامەیەکی کراوە ئاراستەی (سەرۆکی بەدڕەوشتی ھەرێمی کوردستان) دەکات، تێیدا باس لەوە دەکات، کە چۆن ئیستغلال کراوە. ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە ئەو ڕۆژنامەنووسەش سکاڵانامەکە بڵاوناکاتەوە و ئاگاداری سامی ئەرگوشی دەکاتەوە و ھەواڵەکەی پێ فرۆشێتەوە، ئیتر سامی ئەرگوشی ھەرەشە لە زارا رۆژەهەڵاتی دەکات و پێی دەڵێت ئەگەر زوور هەرێمی کوردستان جێ نەهێڵیت، دەتکوژین.
سامی ئەرگوشی و زارا رۆژهەڵاتی
(کەویار) کارمەندی پێشووی کەناڵی کوردستان ٢٤


خوێنەری بەڕێز: 
بە پێویستی دەزانم چەند زانیارییەکی دیکەتان لەو بارەیەوە بۆ بڵاوبکەمەوە، کە لەو هەرێمەدا چ بەدرەوشتییەک بە دەست ئەم بەرپرس و رۆژنامەنووس و هونەرمەندانەوە دەگوزەرێت. سەرەتا لە سامی ئەرگوشییەوە دەستپێدەکەم کە ئەم کابرایە کەسێکی ئاست نزم و داوێنپیس و بەدڕەوشتیە، کەمێک توانای هونراوە نووسینی هەیە، بەڵام هۆنراوە و تێکستی تەقلیدی تەنیا بۆ کەویکردن و دەستبڕینی کچە گۆرانیبێژەکانە و لەگەڵ هەڵکەوت زاهیردا زنجیرەی تەواوکەری یەکترین کە دەوری مێخۆشکەرە دەبینن بۆ نێچیرەڤان بارزانی. سامی ئەرگوشی بەھۆی ئەو پێگە و دەسەڵاتەی لە ناو پاراستن و حکومەتدا هەیەتی چەندین دەستی ئافرەتی لە نێو بواری ھونەری بڕیوە و فریوی داون بۆ خۆی و نێچیر و هەڵکەوت زاهیر، ڕۆژانە لەدوای دەوام لە دیوەخانی ھەڵکەوت زاھیر دەبینرێیت و بڕیاری داوە کار تەنیا بۆ ژن و کچ بکات .
هەڵکەوت زاهیر: کەسێکی مەیاع و موونەرمە، دەنگی نێرەموکە، کاتی خۆی نێچیرڤان لە ئەڵمانیاوە بردیەوە بۆ کوردستان، بەناوی مۆسیقا و هونەر و دانانی ئاواز لە نزیک خۆیەوە داینا، ئافرەتی لە وڵاتانی دیکەوە بۆ دەهێنا و بە نێچیری ئاشنا دەکرد. هەڵکەوت دوژمنی مۆسیقا و هونەری کوردییە، لەو ماوەیەدا توانی هونەری کوردی تێک بشێوێنێت، بە ئاوازەکانی تام و چێژی مۆسیقا لە هەست و نەستی کوردی دووربخاتەوە، بە لای مۆسیقای عەرەبی و تورکییدا دایشکاندۆتەوە، ئەمڕۆ مۆسیقا و ئاوازی کوردی کە ئەمانە ئاوازیان بۆ دادەنێین بە هۆی ئەم ناموبارەکەوە خەسلەت و رەسەنایەتی و جوانی خۆی لە دەست داوە. جگە لە کەسایەتی هەڵکەوت زاهیر، کە پەیوەندیەکی  تۆکمەی لەگەڵ نێچیردا هەیەتی،  توانیوێتی بە هۆی راوکردنی ژن و کچانەوە خۆی بکات بە دەستکەلای بەرپرسەکان بۆ پەیداکردنی ئافرەت. هەڵکەوت زاهیر هاوڕێی (رێبوار سیوەیلی)، (حەمکۆ) و (رێبوار کەریم وەلی) و چەند بەدڕەوشتێکی ترە. پەیوەندییەکی تۆکمەوتۆڵ لە نێوانیاندا هەیە.

حەمکۆ و دوو ریبوار
(رێبوار سیوەیلی) و (حەمکۆ) خاڵی هاوبەشیان زۆرە، بەتایبەتی لە ماوەی رابردوو، هەردووکیان دەستدرێژی سێکسیان کردە سەر دوو کچ. حەمکۆ لەسەر ئەو کارەی ئیستا لە زینداندایە و دەنگۆی ئەوە هەیە  نێچیر بۆی تێکەوتووە و رەنگە بەمزوانە ئازاد بکرێت. رێبوار سیوەیلیش دەستدرێژی کردە سەر کچێک لە ماڵی خۆی و دایکی کچەکەی رازیکرد کە شکاتی لێنەکات. رێبوار کەریم وەلیش هەر باس ناکرێت، هێندە کاری بێ ئەخلاقیی و قێزەوەندی کردووە، با لێبگەڕێن نووسینەکەمان بە ناوهێنانی ئەمانە پۆخڵتر نەکەین. 

نێچیرڤان و سامی ئەرگوشی

نێچیرڤان بارزانی متمانەی بەو کەسانەیە بۆ ھێنانی ئافرەت؟
لە باشوری کوردستان، بە پارە و دەسەڵات، ئەو بەرپرس و هونەرمەند و ئەدیب و رۆژنامەنووسانە توانیویانە بۆ ئیستغلال کردن و لەخشتە بردنی ئافرەت، کۆمەڵگای کوردی بە ئاقارێکی ناهەمواردا بەرن و کۆمەڵگای کوردی تێکبشکێنن، ئەمەش بۆتە دیاردە و کاری رۆژانەی بەرپرس و هونەرمەند و رۆژنامەنووسەکانی سەر بە دەسەڵات، نێچیرڤان بارزانی یەکێکە لەوانەی وەکو خیانەت و ناپاکییەکانی شەرم لە داوێپیسی ناکاتەوە، لەگەڵ ئەوانەی کە لە سەرەوە ناومان هێناون، کەسانی تری هەیە بۆ راوکردن و هێنانی ئافرەت، بۆیە وەکو پیاویش نێچیر ھەیبەتی نەماوە. لە ناو دەزگای پاراستن، کە من بۆ ماوەیەک کارم تێیدا کردووە، ئاگاداری کۆمەڵیک فایلی بەدڕەوشتی نێچیرم، تەنانەت وەکو باس دەکرا، دەزگای میتی تورکی مەلەفی تایبەت بە بەدڕەوشتییەکانی نێچیریان لەلایە، ڤیدیۆ و شتی قێزەوندی تێدایە بەتایبەتی مەلەفی (یاڵچین)، ئەوە ئیتر نێچیرەڤان کە ئیستا سەرۆکی بەدڕەوشتەکانی هەرێمە باش لە فیکەی خۆی دەگات.

تێبینی(1): یڵچین بازرگان و فەرمانبەرێکی میتی تورکە، هاوڕێی بیلالی کوڕی ئۆردوگانە.
تێبینی(2):
  ئەگەر ناوم ئاشکرا نەبێت ئەوا ئەم نووسینە درێژەی پێدەدەم.

براتان: بەڵێن هەرکی / ئەستەمبوڵ (تورکیا)

سامی ئەرگوشی و گۆرانیبێژ پەرواز



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە