پوختەیەک لە قەبارەی سایتی عبدالرقیب یوسف لە بارەی کەلتوری شارستانی

Friday, 22/11/2019, 10:06

5477 بینراوە


سایتەکە لە بواری مێژوو شوێنەوار و بەڵگەنامە و کەلەپوری پەرش و بڵاوەوەیە .هاتو وەتە دابەش کردن بەسەر (٣٢) ناونیشان یانی بابەتی سەرەکی بۆ کارئاسانی موراجەعەتی بینەران. لە تەشرینی یەکەمی (٢٠٠٨) دەستم بە دروست کردنی ئەم سایتە کردوە، ئەوا یازدە ساڵ لە تەمەنم چوو بە دروست کردنی ئەم سایتەوە و لەسەر ئەرکی خۆم و بەبێ یارمەتیدانی هیچ لایەنێک و ماندوبونەکەشی هەر بێ حیساب بووە.
سایتەکە بریتی یە لە:
1- (١٠٨٦٥٨)لاپەڕە نوسین کە دەکاتە (٢١٧) بەرگە کتێبی (٥٠٠) لاپەڕەیی، تەنیا بەشی مێژوو (٣٧٣٤٨) لاپەڕەیە کە دەکاتە (٧٥) بەرگە کتێبی (٥٠٠) لاپەڕەیی.
2- (٩٢٧) کاسێتی دەنگی.
3- (١١٠٤) ڤیدیۆ .
4- (٢٦٤٩٨) وێنەی فۆتۆغرافی لە کۆی پتر لە (١٠٠) هەزار وێنەی وێنەی گرتومە بە فۆتۆغراف و ڤیدیۆ.
هەمویانم دەبەش کردوە بۆ : (٤٥١٣٧) فایل یانی ناونیشان یانی مەوزوع بەڵام ئەوەی لە سایت دا هەیە لە حەفتا هەزار (٧٠٠٠٠) فایل کەمترنیە بەڵام نەمتوانیوە پتر وەختم تەرخان بکەم بە دروست کردنی فایلەکان بۆ نمونە ئەوراقەکانی عبدالکریم عەلەکە لە سایتە کەدا (٤١١١) لاپەڕەیە بەڵام بە یەک فایل ژماردومانە لە کاتێکدا مەزەندەی دەکەم لە سێ هەزار فایل کەمتر نەبێت.
گرنگی نەوعیەتی سایتەکە
لەو (١٠٨٦٥٨) لاپەڕەیەی سایت (١٠٢٩٩٤)لاپەڕەی دەستنوسە و یان (وەک دەستنوسە) کە ئەوانەی بە ئامێری تایپی جاران بە چەند نوسخەیەکی کەم نوسراون و هەندێکیش نوسخەی کاربۆنە تەنیا (٥٦٢٤) لاپەڕەی چاپکراوی تێدایە کە تەئلیفات و وتارەکانی خۆمن یانی کتێب و ووتارە چاپکراوەکانی خەڵکی تێدا نیە .
(٩٥%) لەو هەموو نوسینانەی نێو سایت زانیاری نوێیە و لای غەیری من نیە تەینا (١٠٤٩٦) لاپەڕە لای غەیری منیش هەیە کە بە گشتی بریتی یە لە هەندێ کتێبی دەستنوسی زانایانی کورد .
لە هەموشی (٢٧٧٢٤) لاپەڕە بە دەستخەتی خۆم حسابە واتە پتر لە چواریەکی نوسینەکانی سایت نوسینی خۆمە لەگەڵ ئەمەش (٢٢٥١٥) لاپەڕە لە نوسینەکانی خۆم داخڵی سایت نەکردوە . ئەوەش لە بواری شوێنەوار و بیناو گەڕەکە کەلتوریەکان واتە هونەری تەلارسازی کوردی و تەئلیفاتەکانی دەستنوسی خۆم ئەوەش لە ترسی دز و جەردەی شوێنەوار و لە دزینی هەندێ کەسانی نا ئەمین. هەندێکیش ماوە و داخڵ دەکەین .
بە حەوت زمان زانیاری تێدا هەیە، بە کوردی و عەرەبی و فارسی و تورکی و سوریانی و ئینگلیزی و فرنسی و لە بارەی دەوری بیست وڵات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا، جەزائیر و هەرێمی (کوردوڤانی سودان) کە بە ناوی کوردەوەیە زانیاری لە سایتدا هەیە چی کەم چی زۆر.
وەها دەزانرێت سایتەکە نەبەستراوەتەوە بە یەک زمان و بە یەک وڵاتەوە لەبەر ئەمە هەندێ کەسانی شارەزا وەک مێژوونوس دکتۆر عماد عبدالسلام دەڵێن ئەمە بە سایتێکی جیهانی حساب دەکرێت. زۆرمان پرسیوە لە کەسانی شارەزا و لە هەندێ دەزگای گەورە لە ئەوروپاش ووتویانە نەمان بیستوە سایتی تاکە کەسێکی زانا بەم قەبارە زەبەلاحە هەبێت.لە پێشەکی سایت دا حەوت لاپەڕەم نوسیوە لە بارەی قەبارەی سایتەوە.بیست و چوار کەس لە ماوەی ئەم یازدە ساڵە لە سایتەکەم دا کاری سکان و خستنە سەر هاردەکان کردون و سوپاسیان دەکەم.
ئومێدەوارم ببێتە ئەنسکلۆپیدیەکی گەورە و خەڵک سودی لێ ببینن. هەر کەسێ بۆ نوسینێکی خۆی سودی لێ وەرگرێت دەبێت ئاماژە بۆ سایتەکە بکات بۆ ئەوەی نەبێتە دزی کردن. ئەم سایتە هەندێکە لە بەرهەمی شەست ساڵ کەم سێ مانگ لە تەمەنی نوسینم کە لە تەمەنێکی کەمدا دەستم بە نوسین کردوە، هیوادارم ئەو سێ مانگەش تەواو بکەم پێش ئەوەی مردن، ئەوەی لە بیر و هۆشم دا کۆبوەتەوە لە عیلم و زانست فەنا بکات. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە