مەلا و وتارخوێنانی مزگەوتەکانی ئێران داوا دەکەن چی دی ئینتەرنێت نەکرێتەوە

Saturday, 23/11/2019, 21:58

14263 بینراوە


وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای بەسەر وەزیری پەیوەندیەکان و تەکنەلۆجیای زانیاری ئێراندا سەپاند، وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی تارانیش داوا دەکات جارێکیتر ئینتەرنێت نەکرێتەوە .
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای بەسەر" محەمەد جەواد" ئازەری وەزیری پەیوەندیەکان و تەکنەلۆجیای زانیاری ئێراندا سەپاند، بە ھۆی ڕاگرتنی ئینتەرنێت لە سەر و بەندی خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتەدا .
سزادانی وەزیری پەیوەندیەکانی ئێران، وەکوو ئەوەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئاماژەی پێداوە، بەھۆی ئەوەیە، کە محەمەد جەواد ئازەری پێشتر ڕاگەیاندبوو بە فەرمانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ئینتەرنێتیان ڕاگرتووە .
لە لایەکی ترەوە ئەحمەد خاتەمی، پێشنوێژو و وتارخوێن لە مزگەوتی گەورەی تاران، لە وتاری ئەمڕۆییدا گوتی : دوژمنەکانی ئێران لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە ھەوڵیاندا بارودۆخی وڵاتەکەمان ئاڵۆز بکەن، بەڵام بڕیاری ڕاگرتنی ئینتەرنێت کۆتای بە پلانەکەیان ھێنا، ھەر لە درێژەی وتارەکەیدا دەڵێت داوا دەکەم جارێکی تر ئینتەرنێت نەکرێتەوە . ئەحمەد خاتەمی وتی : ببینن کاتێک بڕیاری ڕاگرتنی ئینتەرنێت درا چۆن ھاواریان لێ بەرزبوەوە، بۆیە بە توندی دەڵێت دیسان بە حکومەت دەڵێمەوە جارێکی تر ھێڵی ئینتەرنێت نەکرێتەوە .
دوای ئەوەی لە زۆی شارە کوردییەکانی ڕۆھەلاتی کوردستان خۆپیشاندان ئەنجامدرا بە ھۆی گرانی نرخی بەنزین بۆ سێ بەرانبەری نرخی پێشوو تر، بەتایبەت لەبە ھەندێ شار زۆر بە توندی حکومەتی ئێران بە گژ خۆپیشاندەراندا چوەوە و بە دەیان کوشتار و برینداری لێکەوتەوە، وەک لە شارەکانی جوانرۆ و مەریوان و بۆکان و ئیلام و سنە و زۆرێک لە شارەکانی تریش، کە چەندین ناوەندی حکومی لە لایەن خەڵکەوە سوتێندرا، کە لە لایەن دەسەڵات و سوپای پاسدارانەوە بە توندترین شێوە وڵامی خۆپیشاندەران درایەوە، کە بوە ھۆی کوژران و شەھید بوونی چەندین ھاوڵاتی بێتاوان . ھەر بۆیە بەم رەفتار و کردەوانەیان کەوتنە بەر پرسیار و رەخنەی ڕێکخراوە نێوو دەوڵتیەکان و نەتەوەیەکگرتوەکانەوە بە پێی وتەبێژی نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەتەوەیەکگرتوەکان " عەلی ڕەزا میر یوسفی " رایگەیاندوە، ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ژمارەی کوژراوانی خوپیشاندانەکانی ئێران تاک لایەنەیەو ھەر ڕاپۆرتێک لە لایەن دەزگاکانی دەوڵەتی ئێرانەوە دەرنەچێت یاخود پشتراست نەکرێتەوە جێگای باوەڕ کردن و پشت پێ بە بستن نییە.
ھەر بۆیە ئێران مەترسیەکی گەورەیە بۆ جیھان و بۆ نەیار و ئۆپۆزسیۆنەکانی لە ئەوروپا و وڵاتنی تر
بە پێی " ئیندیپێندت" بەریتانی ئاشکرایکردوە، لە رێگەی تۆڕی نھێنی و پلانی تەقاندنەوە و تیرۆرکردنەوە ھەرەشەکانی ئێران لە دژی کەسانی نەیار و ئۆپۆزسیۆنەکانی زیاتر بووە، بە تایبەتی ئەوانەی کە لە دەوڵەتانی ئەوروپا دەژین .
ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە ھەڵمەتەکانی تیرۆرکردن لە لایەن ئێرانەوە بۆ تۆقاندنی چالاکوان و کەسایەتیە ئۆپۆزسیۆنەکان . پشت بە چەکدار و پیلان و بۆمب و تۆڕی نھێنی دەبەستێت . ڕۆژنامە بەریتانیەکە ئاماژەی بە چەند ڕوداوێک کردووە لە ئەوروپا لەوانە :
چالاکوانێکی ئێرانی لە وڵاتی دانیمارک لە ژێر چاودێری و پاسەواندایە، لە برۆکسل دەزگای ھەواڵگری بەلجیکا و فەرەنسا و ئەڵمانیا ھەوڵێکی تەقینەوەی تیرۆرستیان پوچەڵکردبووە و کەسانێک پلانیان بۆ داڕشتبوو کە لە لایەن ئێرانەوە بە کرێگیرابوون.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ھەواڵگری ئەمریکا، ئێران لەماوەی ساڵانی نێوان 1979 تا ساڵی 1994 زیاتر لە 60 ھەوڵی تیرۆرکردن لە دژی کەسایەتیە ئۆپۆزسیۆنەکانی وڵاتەکەی لە ئەوروپا ئەنجامداوە .
دوای ئاشکرابوونی بەڵگەنامە ھەواڵگەییە نھێنیەکانی سەبارەت بە ھەژموون و دەستوەردانی تاران لە کاروبارەکانی عێراقدا، نیگەرانی و توڕەییەکی زۆری لە شەقامی عێراق و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش لەو وڵاتە بەرپا کردووە .
ئاشکرابوونی ئەو بەڵگانامە نھێنیانە بووە ھۆی ئەوەی نەوتی زیاتر بکات بە سەر ئاگرە بلێسەدارەکەدا تورە بونی خەلکی عێراق لە دەستەڵاتدرانی وڵاتەکەو دەرکردنی دەستی ئێران لە نێو خۆی وڵاتدا .
ئێران لە ئێستادا لە نێو دۆخێکی ئێکجار دژوار و نالەبار دا دەروات، نوسەرێکی ڕوسی ناوی " ماریانا بیلینکایا " لە وتارێکیدا بە ناونیشانی " ئێران ئاگری بەنزین گرتوویەتیەوە" لە یەکێک لە ڕۆژنامەی وڵاتەکەی خۆی بڵاویکردۆتەوە و ئاماژەی کردووە بە فراوانبوونی بازنەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتتەکان، کە بە نزیکی سەرانسەری وڵاتەکەی گرتوەتەوە .

لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، دۆخی ئێران زۆر قورس و نا جێگرە ھەرچەندە دەسەڵاتداران دەڵێن دۆخەکە ئارامە، بەڵام بە ھۆی نەبوونی ئینتەرنێتەوە ھیچ دڵنیاییەک لە ئارادا نیە و زانیارییەکان زۆر کەمە و وڵات بە تەواوی کۆت و بەند کراوە .
لە کۆتای وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کاتێک عەلی خامنەئی ڕابەری باڵای ئێران لە سەر گرانبوونی نرخی بەنزین وتی : بریاری لایەنە دەسەڵاتدارەکان سەبارەت بە بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین دوای لێکدانەوەیەکی زۆر پەسەند کراوە، بەڵام پسۆڕان چاودێران گومانیان ھەیە بابەتەکە بەو شێوەیە بێت .
دەبێت پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی کوردستانی ڕۆژھەڵات دەنگیان ھەبێت و چی دی دەستە وەستان دانەنیشین بە دیار مەرگی براو خوشک و منداڵەکانیانەوە، سود لەم ھەل و مەرجە بە باش وەر بگیرێت، چونکە لە ھیچ جێگایەکی دنیا لە تەواوی مێژوودا بە بێ خوێن شوڕش نەکراوە. ئەگەر نا ئەم ھەلە بڕوات نەتوانن سەرکردەو سەرانی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕۆژھەڵات سود و کەڵکی لێوەربگرن ئەوە بە دڵنیایەوە ڕەنگە جارێکی تر ھەلێکی وا بۆ ڕۆھەڵات دروست بێت، لە ئێستادا حکومەتی ئێران زۆر شپرزەو شێواوە دەیەوێت لە ڕێگای توندوتیژیەوە خۆپیشاندەران سەرکوت پێ بکات و دەشیکات و بەردەوامیشە لەم ھەنگاوانەی شتێک کە زۆر گرنگە کە ئیرادەی گەلە کە دەبێت زۆر بە ھێز بێت . ئێمە بە تەواوەتی دژی کوشتن و توندوتیژین، , کە بەرانبەر خۆپیشاندەران پیادە دەکرێت بە تونترین شێوە ئیدانەی ئەو کارە نا مرۆڤانە و نا دۆستانە دەبین کەپەیرەویکردنی ئەم پەرچەکردارانە بەرانبەر بە خۆپیشاندەران ئەمە لە وڵاتە دیکتاتۆریەکاندا پیادە دەکرێت، ئێمە خوازیارین رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان , ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بە دەنگ بێن لە سەر ئەم توندوتیژیانەی بەرانبەر خەلکی ڕۆژھەڵات دەکرێت وەک چۆن بەرانبەر بە سوریا کراو ئێستاش بەردەوامە، چیتر نامانەوێت ڕۆڵەی کورد بکرێتە قوربانی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە