پارتى وتیرۆکردنى مەلا یوسف و مەرامەکانى

Saturday, 23/11/2019, 22:22

14465 بینراوە


تیرۆرکردنى مەلا یوسف شێخ بزێنى ، یەکێکى ترلە کارەقێزەون چەپەلەکانى بنەماڵەى بارزانى،کە بۆ خاترى رازیکردنى دەوڵەتى تورک  و،وابەستەیى خۆیان بەخیانەت و ناپاکییەوە بەیعەت دانەوەیە بە ئەردۆگان، کە تا پارتى و مەسعود مابن دەسبەردارى خیانەت و ناپاکى و پاکتاوکردنى و دڵسۆزان و وڵاتپارێزان نابن. ئەوەى کە تورکیا و دوژمنان ناتوانن و دەستیان پێ راناگات، پارتى زۆر بە سانایى لەژێر ناو وسیناریۆى جیاجیادا ئەنجامى دەدات و ،میللەتى خۆش باوەڕیش یەکەو راست متمانە بە درۆوسیناریۆهەڵبەستراوەکەى دەکەن.دەکرێت بیرسین بڵێن مەلا یوسف چۆن و بۆچى تیرۆکرا؟هۆکارى تیرۆکردن و لەناوبردنى چى بوو؟ 
   لەسەرو بەندى گرژى و ئاڵۆزى و خیانەتى 16 ئۆکتۆبەر لەشارى کەرکوک بۆشاییەکى فراوان دروست بوو، بەکوردییەکەى پاشا گەردانى بوو،جۆرەها هێز و لایەنى چەکدار لەو بارگرژى وبێ سەروبەریەدا هاتنە ناو کەرکوک، لەنێویشیاندا کۆمەڵێک چەکدار ى سەربەمیتى تورکى بەسەرپەرشتى کونسولخانەى تورکیا لەهەولێر،پلانیان دانابوو کە زەبرێکى گەورە لە گەریلاکانى پەکەکە بوەشێنن،چ ئەو گەریلایانەى کە بۆ شەڕى داعش لەدەوروبەرى کەرکوک جێگیرکرابوون وشەڕیان دەکرد،چ ئەو گەریلایانەى دیکە کەلەناو شارى کەرکوکدا بارەگایان هەبووو خەریکى رێکخستن چالاکى بوون. کاتێک کە سەرکردایەتى پەکەکە بەم پیلانە دەزانێت هەوڵ دەدات بەبێ زیان و شەڕو کێشە هێز و لایەنگرانى لە کەرکوک رزگار بکات، بەڵام بەهۆى هێرشى سوپاى عێراق و گەمارۆدانى شارى کەرکوک لە هەمولایەکەوە،دەربازبوونى گەریلاکانى پەکەکەو هەوادارانى زۆر ئەستەم ومحاڵ بوو،هەربۆیە گەریلاکانى پەکەکە چەند جێگەیەک دیارى دەکەن تا خۆیانى لێ بشارنەوە و پارێزراوبن،بۆ ئەوەش ماڵى دۆستان و لایەنگرانیان هەڵدەبژێرن کە یەکێک لەو ماڵانە ماڵى شەهید مەلا یوسف دەبێت لەگەڕەکى رەحیماواى کەرکوک، کەلە ماڵەکەیدا ژمارەیەکى زۆر لەگەریلاکانى پەکەکە بۆ پاراستن و حەوانەوە ئەوێ دەکەنە پەناگەو مەنزڵگە. جوداى ئەوەش ماڵى مەلا یوسف بۆ پەکەکە پەناگەو شوێنێکى ئارام وپارێزراو بووە،کەچەندین جار لەترسى گرتن و کوشتن  لایەنگرانى پەکەکە پەنایان بۆبردوە،هەروەها دەیان جار بریندارانى پەکەکە لەماڵى ئەواندا چارەسەرکراون.لەوەش زیاتر مەلا یوسف بۆخۆى دەیان جار چۆتە سەنگەرەکانى شەڕ و گەریلاکانى پەکەکەى بەسەرکردۆتەوە . دۆستێکى نزیکى پەکەکەو وڵاتپارێزێکى کورد بووە، هەمیشە لەدژى ناهەقى و زوڵم تاوانەکانى ئەردۆگان وتارى داوە ناڕەزایى دەربڕیوە.بەم کارەشى پارتى و سیخوڕەکانى زۆر نیگەران و تەنگەتاو کردووە،بۆیە سیخوڕیان بەسەرەوە کردوە ،ئەوەى ئەنجامى داوە رێک ورەوان بەپارتى و پاراستنیان گەیاندوە، پارتیش دڵسۆزانە هەموو جوڵەو هەڵسوکەوتوێکى مەلا یوسفى داوە بە میتى تورکی.ئەوە ئەسڵى پرسى تیرۆکردنەکەى بووە، بۆ راستى و دروستى ئەوەش ئەتوانن تەماشاى پەیجەکەى مامۆستا بکەن، کە چى وتوە چى نوسیوە و چۆن دواوە،مرۆڤ بەبینینى ئەو شتانە ئەگاتە ئەوباوەڕەى کە ناوبراو تیرۆکراوە. ئەگەرنا ئاخر چ نەفامێک باوەڕ بەوە دەکات کەپارتى و راگەیاندنە چەواشەکەى دەیڵێن؟  گوایە لە بینایەکى شەش قات کەتۆتە خوارەوە! باشە پێم ناڵێن مەلایوسف کارى بە بینایەکى شەش قات و لەچۆڵەوانیدا چى یە؟چى گەیاندێتیە ئەوێ؟گەر درۆش دەکەن دەڵێن بۆ دەست بەئاو گەیاندن چۆتە ئەو شوێنە، ئەوەش دیسان درۆیەکى دیکە،چونکە هەموو دەزانین لەناوشارى هەولێرچەندان هەزار مزگەوت هەیە، کە کۆڵانى واهەیە دوو مزگەوتى تیایە،گەرەک هەیە پێنج بۆ شەش مزگەوتى هەیە.بەدڵنیایاییەوە دەیڵێم کە ژمارەى مزگەوت لە قوتابخانەکان زۆرترە.دەى بابڵێن ئەو شوێنەى مەلا یوسفى لێ بووە هیچ مزگەوت تەوالێتى لێ نەبووە،بۆ پێداویستى چۆتە ئەوبینا تەواو نەکراوە، ئەى باشە بۆچى چۆتە قاتى شەشەم، وەک دەڵێن لەناو  ئەسانسۆرى بیناکەدا کەوتۆتە خوارەوە، ئاخر بەڕاستى جگە لە گەمژە و بێ نرخ وجاشەکانى پارتى، کەس باوەڕ بەو درۆیە دەکات. خەڵک هەیە بۆ ئیشى تەوالێت بچێتە قاتى شەشى بینایەکى تەواو نەکراو؟ هەموو ئەزانین کەئەسانسۆر ژورێکى شووشە بەندو ئاسنى پتەوە، کە داخرا مێششولەش لێى بەرنابێتەوە. ئەى خێرە ئەو ئەسانسۆرەى هەولێرخەڵکى لێ بەربۆتەوە.
ئەوەى کەپارتى کردى دەرهەق بەمەلا یوسف یەکێکى ترە لە زنجیرە تیرۆر و خیانەت و ناپاکیەکانى. دڵنیاشبن درێژەى دەبێت و بەردەوامى پێدەدات.ئەوەى کە مایەى تێڕامانە ئەوەیە راستە کە مەلا یوسف دۆست و لایەنگرو خۆشەویستى پەکەکە بوو، بەڵام کەسێکى دیار و بەرچاو نەبوو،نەبووە مایەى ترس و نیگەرانى چ بۆپارتى چ بۆتورکیا ،تیرۆرکردنەکەشى  پەیامێکى دووسەرە دەبەخشێت، لەسەرێک وەک زەنگێکى مەترسیدار هۆشیارى دەدات بەخەڵکى کە پارتى ئاگاى لەهەموو جمو جوڵ و کارێکى هاوڵاتیانە و دەزانێت کە چى دەکەن و چى ناکەن، لەسەرێکى تریشەوە، ئەوە پیشانى تورکیا دەدات کە پارتى و بنەماڵە دۆست و خۆشەویست و کاسە لێس و سەگى بەردەرگاى ئەردۆگانن،لەسەر خیانەو ناپاکى  سوورن،رێگە نادەن هیچ کەس بەخراپە باسى تورکیا و ئەردۆگان بکات، هەرکەسێکیش ئەو کارە بکات ئەوە ئاکامەکەیەتى.
سەیرەکەى ئەوەیە لەم باردۆخە هەستیارەدا کە دیکتاتۆرەکان سەرانى بنەماڵەکان لەبەغدا و ئێران و لوبنان و کوردستان  زەندەقیان چووە،خەریکە خۆیان پیس دەکەن، کەوتونەتە مەرایى  مامەحەمەیى بۆ میللەت و جەماوەر ،تا لەدژیان رانەپەڕن،کەچى پارتى بە هۆى خەمساردى خەڵک ودەستەوەستان وبێ چارەیى ، زەبر دەوەشێنێت و بە نوێژى نیوەڕۆ خەڵک تیرۆردەکات کەسیش ناڵێت بۆ.بەدڵناییەوە دەیڵێم تا ئێمە دەستەوەستان و زەلیل وبێ دەسەڵات بین،تا ئێمە ترسنۆک و زراوتۆقیو بین، پارتى لەوە خراپترمان پێدەکات.چۆن ئێستا هەست و مەبدەئو غیرەتى کوشتوین، لەمەودوا بەشێنەیى و بەسیناریۆى جۆراوجۆر هەمووکەسێک لەناو دەببات کە لەدژى  خۆى و تورکیا زار هەڵبێنێت
ئەوەئ لینکى پەیجى مەلا یوسف
https://www.facebook.com/yukirkuk

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە