ئاشتى هەورامى و نەوتى هەرێم

Sunday, 24/11/2019, 22:59

10204 بینراوە


لە کاتى قەیرانە ئابوریەکەى چەند ساڵى پێشوو بە هۆى دابەزینى نرخى نەوت و بڕینى بودجەى هەرێمى کوردستان لە لایەن بەغداوە، ئەو قەیرانەى لێکەوتەوە کە بینیمان، هەر لەو کات و ساتەدا گەر بیرتان بێت ئاشتى هەورامى لە لێدوانێکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند گە نرخى بەرمیلێک نەوت ببێتەوە بە 100 دۆلاریش ڕەوشى ئابورى هەرێم هیچ گۆڕانکاریەکى بەسەر دانایەت و وەک خۆى لێ نایەتەوە.
ئێستە ڕون دەبێتە کە ئەو لێدوانەى ناوبرا و لە چیەوە سەرچاوەى گرت بو، بە پێى دزە کردنى خشتەیەک لە وەزارەتى سامانە سروشتیەکانەوە دەر دەکەوێت کە چۆن نەوتى هەرێمیان تاڵان فرۆش کردووە!!!  بە گوێرەی خشتەکە لەساڵی 2017دا لە بازارەکانی جیهان بۆ هەر یەک بەرمیل نەوت 53دۆلار و 50 سەنت دیاریکراوە ،بەڵام هەرێم لەو ساڵەدا بۆ هەر یەک بەرمیل نەوتى خۆى 19 دۆلار و 27 سەنتی وەرگرتووە، بە جۆرێک هەر بەرمیلێک بە 34 دۆلار و نیو کەمتر لە بازاڕ نەوتى هەرێم فرۆشراوە!!!
لە ساڵی 2018دا نەوت لەسەرئاستی بازاڕەکانی جیهان بۆ هەر یەک بەرمیل 70 دۆلار و 80 سەنت دیاری کراوە، بەڵام هەرێم بۆ هەر یەک بەرمیل نەوتى خۆى  تەنها 22 دۆلار و 95 سەنتی وەرگرتووە، بۆ ئەم ساڵەش هەر بەر میلێک بە 48 دۆلار کەمتر لە نرخى بازاڕ فرۆشراوە!!!
ئەمە تەنها نمونەى تەنها دوو ساڵى ڕابردووە، ئەى ئەگەر خشتەى کۆى ئەو ساڵانەى کە وەزارەتى سامانە سروشتیەکانى هەرێمى کوردستان نەوتى تێدا فرۆشتوە ئاشکرا بکرێت.!!!
گەر ئەو خشتانەى لاى سەرەوە ڕاست بێت، ئەوا نرخى بەرمیلێک نەوتى هەرێمى کوردستان لە دەورو بەرى 20 بۆ 30 دۆلار فرۆشراوە و دەفرۆشرێت، یەکێک لە هۆکارەکانى ڕێک نەکەوتنى هەرێم و بەغدا لەسەر دۆسیەى نەوت بۆ ئەو مامەڵە ناتەندروستەى هەرێم دە گەڕێتە لە گەڵ کۆمپانیاکانى نەوت، کە بەغدا ئامادە نیە پابەند بێت بە خاڵەکانى ئەو ڕێکەوتنانەوە.
جیاوازیەکى جەوهەریش هەیە لە گرێبەستەنەوتیەکانى هەرێم و بەغدا، ئەو کۆمپانیایانەى لە کێڵگە نەوتیەکانى هەرێم کاردەکەن خۆیان خاوەن پشکن لە بیرە نەوتەکاندا، بەڵام کۆمپانیاکانى بەغدا وەک کرێ کاردەکەن لە بیرە نەوتەکاندا بێ ئەوەى خاوەن پشک بن.
خاوەنى ڕاستە قینەى نەوتى هەرێمى کوردستان کۆمپانیاکانى وەبەر هێنانن پێش خەڵکى هەرێم، هەر ئەوانیش زیاتر سودمەندن لێى تا خەڵکى هەرێمى کوردستان.
بەپێى سەرچاوە هەواڵیەکانیش، لە دواین سەردانى شاندى کوردستان بۆ بەغدا بۆ ڕێکەوتن لەسەر کێشەى نەوت و بودجەى هەرێم، رێکەوتون لەسەر ئەوەى کە لە سەرەتاى ساڵى داهاتوەوە وەزارەتى سامانە سروشتیەکانى هەرێم ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل ڕادەستى سۆمۆ بکات و لە بەرامبەریشدا بەغدا موچەى فەرمان بەرانى هەرێم بنێرێت کە بڕى 522 ملیار دینارە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە