ئەمریکا و ڕوسیا و گەڕاندنەوەی ناوچەکە بۆ خاڵی سفر


پەیامێک بۆ قەندیل

Wednesday, 11.27.2019, 22:17

1011 بینراوە


٤١ ساڵ خەبات و تێکۆشان لە پێناو ڕزگاری و ئازادیی کورد و مرۆڤایەتیتان پیرۆزبێت.
تیێکۆشەرانی باکور و ئازادی خولقێنەرانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ، ئەمڕۆ ٤١ ساڵ تێپەڕدەکات بەسەر خەباتی پڕ شکۆتان. وەک ھاوڵاتیەکی باشوری کوردستان پڕ بەدڵ خەباتی سەربەرزانەی ئێوە پیرۆز دەکەم و سەری ڕێز و شکۆ بۆ یەک بەیەکی شەھیدەکانتان دادەنەوێنم.
دەمەوێت لەم ڕۆژە پرشنگدارەدا وەک ھاوڵاتیەک چەند پەیامێکتان ئاراستەبکەم ھیوادارم لەبەرچاوی بگرن و ئەوەندەی دەتوانن کاری بۆبکەن، چونکە بارودۆخی کوردستان و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست وادەخوازێت یاخود ھیچ نەبێت من باوەڕم وایە بارودۆخ و کاتەکە پێویستی بە دەستپێشخەریکی لەم شیێوەیەیە.

بەڕێزان ، دەمەوێت بەچەند خاڵێکی کورت پەیامەکان بخەمەبەردەستان:-

١- ھەوڵی ئاشتکردنەوە و بەیەک گەیاندنەوەی ئەو گەنجانە و خێزانەکانیان بدەن بە ھەرھۆیەک ببێت پەنایان بۆ شاخ و ئێوە ھێناوە و ئێستا سەربەرزانە لە ڕیزەکانی گەرێلا و شەڕڤانەکاندا خەباتی خۆیان درێژە پێدەدەن. ئەم ئاشتکردنەوەیە دەرفەتێکی گەورە دەڕەخسێنێت بۆ زیاتر کرانەوەی پەکەکە لە تەواوی کوردستان و باشور بەتایبەتی، چونکە یەکێک لەو کارتانەی کە ئێستا لە باشور و لە تەواوی کوردستان دژ بە پەکەکە بەکاردێت نەبونی دیدار و یەکبینینە لە نێوان گەرێلاکان و کەسوکاریان. ھەرچەند بارودۆخی زۆر پێویست بەردەست نیە، بەڵام دەبێت دەروازەیەک بۆ ئەم کارە بکرێتەوە.

٢- دروستکردنی ئاشتەوای لە نێوان سەجەم پارتەکانی باکوری کوردستان لە ڕێگەی ھاو باوەڕەکانتانەوە لە ناو شارەکان تاوەک کورد بتوانێت یەک ڕەنگ و یەک دەستبێت لە ڕوبەڕو بونەوەی ئاکەپە و دەوڵەتی تورک. ھەوەھا ھەوڵی ئاشتەوای یەکجاری بدرێت لە نێوان ھەردوو بەرەی سەرەکی ڕۆژئاوای کوردستان (تەڤدەم) و (ئەنەکەسە) و لە باشوریش پەوەندیەکانتان لەگەل پارتی دیموکراتی کوردستان پتەوتربکرێت.

٣- پارتی کرێکارانی کوردستان دەبێت نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی کوردبێت لە باکور و باوەڕ بە دیموکراسیی کردنی تورکیا لەسەر بەرژەوەندی کورد و دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردیبێت بەشێوەیەک مافی نەتەوەکانی یەبەکسانی تێدا پارێزراوبێت.

٤- ھەوڵی یەکجارەکی بدرێت بۆ فراوانکردنی بەرەی شەڕ و دورخستنەوەی لە سنورەکانی باشور و ڕۆژھەڵاتی کوردستان تا ھیچ بیانویەک نەمێنێتەوە کە تورکیا بەھۆیەوە ھێرش بکاتە سەر باشور. لەسەر ئەم بنەمایە دەکرێت و واباشترە ھەموو ئەندامە تورکەکانی ناو ڕیزەکانی گەرێلا بۆ ناوچە تورکیەکان بنێردرێت تاوەک چەقی شەڕ لەسەر باکور و سنورەکانی باشور کەم ببێتەوە و تورکیاش ھێزەکانی پەرتەوازەی تەواوی تورکیا ببێت. گرنگی ئەم جیاکردنەوە لە سێ خاڵدا باسدەکەم :-

ڕ- دەبێتە ھۆی تێکشکاندنی ئابوری تورکیا کە لەسەر گەشتیاری بونیادنراوە چونکە گەشتیار ناتوانێت لە بارودۆخێکی ئاڵۆزی شەڕدا سەردانی تورکیا بکەن بە باوەڕی من لە ماوەی کەمتر لە ساڵێک داڕمانێکی ئابوری گەورە لە تورکیا سەرھەڵدەدات بەھۆی نەبوونی گەشتیارەوە.

ب- شەڕ دەگواسترێتەوە بۆ تەواوی تورکیا و سوپا لە ھەموو جێگایەک دەبێت شەڕبکات بەمەش پاڵەپەستۆی ھێز لەسەر قەندیل و باشور و باکور کەمدەبێتەوە و بەشێکی زۆر لە ھێزەکان و چەکە قورسەکان دەگەڕێتەوە ناوچە تورکیەکان چونکە تورکیا شارە گەورەکانی وەک ئەنقەرە و ئەستانبوڵی بەلاوە گرنگترە لە ئامەد.

ج- ئەوکەسانەی کە پێشتر پەکەکەیان تەنھا بە پارتێکی کوردی دەزانی و پێیان دەگوت تیرۆرست، ناچاردەبن پاشەکشە بکەن لە قسەکانیان چونکە ئیتر پەکەکە لە ھەموو تورکیا بونیەتی دەبێت و خەڵک زیاتر بەدەمیانەوە دەچن و ئەو ھاوڵاتیە تورکانەی دژ بە ئەردۆگانن بەناچاری لە دەرگای ئێوەدەدەن لە پێناو ڕزگاربوون و بە دیموکراسی کردنی تورکیا.

لە کۆتایدا دوو بارە خەباتی ٤١ ساڵەتان پیرۆزدەکەمەوە
سەری ڕێز بۆ سەرجەم شەھیدانی کوردستان دادەنەوێنم
------------------
تەیمور حسن غفور
٢٠١٩/١١/٢٧ ز
ھەڵەبجەیی شەھید




(دەنگدراوە: 4 . زۆرباشە: 5/5)