پۆتین و ترامپ و جیهان لە دیدی دواین سەرۆکی یەکێک لە گەورەترین ئیمپراتۆریەتی یەکێتی سۆڤیەت میخائیل گورباتشوف

Saturday, 30/11/2019, 20:41

11197 بینراوە


'' پۆتین و ترامپ و جیهان لە دیدی دواین سەرۆکی یەکێک لە گەورەترین ئیمپراتۆریەتیەکان ''یەکێتی سۆڤیەت '' میخائیل غورباتشوف ''
چاو پێکەوتن لەگەڵ میخائیل غورباتشوف: ئەو پیاوەی ئیمپراتۆریەتی یەکێتی سۆڤیەتی داڕماند
وەرگێڕانی : زانکۆ ناصر احمد بگ
((میخائیل ڕۆژئاوا تۆمەتبار دەکان بە پلانگێڕی بەسەر پۆتینەوە ))
-------------------------------------
میخائیل غۆرباتشۆف دواین سەرۆکی یەکێتی سۆڤیەت دەستی تۆمەتی بۆ ڕۆژئاوا درێژ دەکات بەوەی کە کاری ئیستیفزازی بەرامبەر ڕووسیا دەکەن و ووتیشی کە یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٩١ لە ئەنجامی پلانگێڕی هەرەسی هێنا
پەیامنێری( بی بی سی ستیڤ روزنبیرگ) بەرنامەیەکی گرنگ و بێ وێنەی لەگەڵ غورباتشوف ئەنجام دا لە دوای ٢٥ ساڵ لە داڕمانی یەکێتی سۆڤیەت .

میخائیل غورباتشوفی تەمەن ٨٥ ساڵ بە دەست کێشەی تەندرووستیەوە دەنالێنێت بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە گاڵتەو گەپی خۆی نەکەوتووە و کاری نەکردۆتە سەر نەخۆشیەکەی

هەر لە دەستپێکی گفتوگۆکەدا گورباتشوف بە گۆچانێکەوە دەڕۆشت و ووتی ببینە ئێستا پێویستم بە قاچی سێهەمە بۆ ڕۆشتن .

گورباتشوف ڕەزامەندی پیشاندا بۆ گفتوگۆ گردن لەسەر دواین ساتەکانی داڕمانی یەکێتی سۆڤیەت .
لەسەر ئەوکاتە دواو ووتی ( ئەوەی بەسەر یەکێتی سۆڤیەت هات ڕووداوێکی درامی بوو بە لایەنی منەوە و بۆ هەموو ئەو کەسانەشی کە لە ناو یەکێتی سۆڤیەت دەژیان .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
'' کودەتا بوو ''

لە ٢١ ی سێپتێمبەری ١٩٩١ هەموو میدیاکانی ڕاگەیاندن لە هەواڵەکانیان لە تیڤیەکانی ڕووسیا بە ڕاگەیاندنێکی سەیر دەستی پێکرد '' شەوتان باش هەواڵەکانتان پێشکەش دەکەین

'' ((سۆڤیەتسکی سایوز بۆلشی نی سوشیستڤویت
(( Советский Союз больше не существует
(( یەکێتی سۆڤیەت چی تر بوونی نەما )) ''

پێش ئەم ڕاگەیاندنە بە چەند ڕۆژێک ، هەموو سەرکردەکانی ڕووس و بیلا ڕووس و ئۆکرانیا کۆبوونەوە بۆ چارەسەر کردنی دۆخی یەکێتی سۆڤیەت و پێکهێنانی یەکێتی دەوڵەتانی سەربەخۆ ، هەر لەگەڵ ئەوەشدا هەشت کۆماری تری یەکێتی سۆڤیەت بڕیاریان دا کە بەشدار بن لەو یەکێتیەدا
هەموویان بڕیاریان دا کە ڕووبەڕووی ئیرادەی غورباتشوف ببنەوە کە زۆر هەوڵی دا کە هەموو کۆمارەکان لە یەک دەوڵەتتدا بهێڵێتەوە .

سەرۆکی یەکێتی سۆڤیەت لەو سەردەمەدا ووتی (( خیانەتێک لە پشتمانەوە و بە تایبەت لە پشتی منەوە ڕوویداوە ، ئەوان خانوویەکی داریان گڕ تێبەردەدا بۆ داگیرساندنی تەنها یەک جگەرە ، تەنها بۆ دەسەڵاتێک کە نەیان دەتوانی بەدەستی بهێنن بە ڕێگاکانی دیموکراتی ، لەبەر ئەوە تاوانیان ئەنجامدا و کودەتایان کرد ''

غورباتشوف وازهێنانی خۆی لە سەرۆکایەتی یەکێتی سۆڤیەت ڕاگەیاند لە ٢٥ ی دیسەمبەری ١٩٩١ و بۆ دواین جار ئاڵای یەکێتی سۆڤیەت لەسەر کریملن داگیرایە خوارەوە .

وە لەسەر هۆکاری ئەم بڕیارە ووتی (( ووڵات بەرەو جەنگی ناوخۆی دەڕۆشت و من ڕێگریم لە هەڵگیرسانی ئەو جەنگە گرت ))
هەروەها ووتیشی (( جیابوونەوەی کۆمەڵگاو ململانێکان لە ووڵاتێکی وەک ڕووسیا ی پڕ لە چەک لەگەڵیشیاندا چەکی ناوەکی ، دەبێتە هۆی ماڵوێرانکردنێکی لە ڕادەبەدەر و کوشتارگەرێکی بێ کۆتا ، بۆیە ڕؿگەم بەخۆم نەدا کە ئەوە ڕوو بدات لە پێناو مانەوەم لە دەسەڵات هەر لەبەر ئەو هۆکارە دەست لە کار کێشانەوەم بردنەوە بوو بۆ من ''

ئەی پۆتین چی ؟؟
لە بەیاننامەی وازهێنانەکەی غورباتشوف ووتی کۆمەڵگا (ئازادی خۆی بە دەست هێنا ) بە هۆکاری بەرنامە چاکسازییەکەی بە ناوی ( بیریسترویکا ) ئەمڕۆ دوای ٢٥ ساڵ لێم پرسی بەوەی کە ئایا ئێستاش بڕوای وایە کە ئازادی هەڕەشەی لەسەرە لە ڕووسیا ؟؟

وەڵامی دایەوە و ووتی (( ئەم پڕۆسەیە هێشتا تەواو نەبوە ، پێویستمان بەوەیە کە زۆر بە ڕاشکاوی بدوێین لە بارەیەوە ، هەندێک کەس هەن کە ئازادی بێزاری کردوون ، هیچ هەستێکی باشیان تێدا بەدی ناکرێت ))
لؿم پرسی مەبەستت ڤلادیمێر پۆتین ە ؟؟ وەڵامی دایەوە و ووتی ئەبؿت خۆت ئەو گرێیە بکەیتەوە بەوەی مەبەستم لە کێیە و وەڵامی ئەم پرسیارە بۆ خۆت جێ دەهێڵم .

غورباتشوف خۆی لە ڕەخنە گرتن لە سەرۆک فلادیمؿر پۆتین بە دوور دەگرت بەڵام هەندێک ئاماژەی بە جیاوازی خۆی و فلادیمێر پۆتین دا ...
لەگەڵ ئەوەی غورباتشۆف خۆی بە دوور دەگرت لە پۆتین بەڵام ڕەخنەو سەرنجی زۆری لە کەسە نزیکەکانی دەوری پۆتین دەگرت یەکێک لەوانە سەرۆکی کۆمپانیای( ڕوس ئۆیل )

لەوەڵامی پرسیارێک بەوەی کە ئایا سەرۆک پۆتین هیچ ڕاوێژێکی پێ دەکات ووتی '' ئەو بە نزیکەی هەموو شتێک دەزانێت و لە هەمان کاتیش هەر کەسێک حەزی بەوەیە بەو شێوەی کە خۆی دەیەوێت کارەکان بەڕێوە ببات و بە فەڕانسی ووتی ( ئەمە دۆخی دنیایە) ''
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
'' ئیستفزازی ڕۆژئاوای ''
غورباتشوف ڕەخنەی لە ڕووسیای نوێ بە توندی گرت ووتی (( بیڕوقراتیەکان هەموو سەروەت و سامانی ووڵاتیان دزیوەو دەستیان کردووە بە درووستکردنی کۆمپانیای گەورە گەورە ))...
بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڕەخنەی لە یەکێک لەکەسە نزیکەکانی پۆتین گرت کە ئەو کەسەش (ئیگور سیتشین ) ی گەورە سەرۆکی ڕووس ئۆیل ەو بەوە تۆمەتباری کرد کە هەوڵی دەست گرتن بەسەر کایەکانی بەڕێوبردنی ووڵات ئەدات ))

هەروەها غورباتشوف هێرشی کردە سەر ووڵاتانی ڕۆژئاوا و تۆمەتباری کردن بەوەی ئیستفزازی ڕووسیا دەکەن ، ووتیشی بڕوای تەواوم هەیە کە میدیای ڕۆژئاوایی لە ناویاندا (بی بی سی ) ڕێکاری تایبەتیان بۆ داناوە بۆ شێواندنی پۆتینو لەناوبردنی ، بەڵام ئەنجامی ئەوکارەی دەیکەن ، ڕێژەی لایەنگرانی پۆتین بۆ لە %٨٦ بەرز بۆتەوە و بەم زووانە ئەگاتە %١٢٠
هەروەها گۆرباتشۆف باسی لە پەیوەندیە نزیکەکەی خۆی و سەرۆکی پێشوو تری ئەمریکی ڕۆناڵد ڕێگان کرد کە دەست پێشخەری کرد بۆ پلانی کۆتای هێنان بە جەنگی سارد ، هەر لەبەر ئەوە پێویستیش بوو ڕای گورباتشۆف لەسەر دۆناڵد ترمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا بزانین و بزانین کە ئایا چاوی پێی کەوتووە ؟؟
وەڵامی دایەوەو ووتی : ( باڵەخانە بەرزەکانی دەبینم کە بردوونی بە ئاسماندا بەڵام هیچ چانسکێم نەبووە لە نزیکەوە بیبینم لەبەر ئەوە ناتوانم دادوەری دنیا بینی و سیاسەتەکانی بدەم تەنها دەزانم بازرگانێکە کە تەنها هەوڵی سەرمایەداری دەدات )...
هەروەها بردنەوەی ترامپی بە کارێکی سەرنج ڕاکێش ناوزەند کرد و ووتی هەموو ڕووسیاو تەنانەت منیش بڕوامان بە بردنەوەی دیموکراتەکان بوو بەڵام من ئەو لێدوانەم بە ئاشکرا نەدا .
زۆرێک لە ڕۆژئاواییەکەن غوراتشوف وەک پاڵەوانێک دەبینن ، غورباتشوف ئەو پیاوە بوو کە ئازادی بەخشی بە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپاو ڕێگای دا بە یەکگرتنەوەی هەردوو ئەڵمانیا ، بەڵام بەلایەنی زۆرینەی ناوخۆی ووڵاتەکەی غوباتشوف بەو سەرکردەیە دەبینن کە ئیمپراتۆریەتی یەکێتی سۆڤیەتی لەناو برد .

'' گۆرانیەکی سۆڤیەتی''
لێم پرسی '' بەرپرسیاریەتی کەوتنی یەکێتی سۆڤیەت دەگریتە ئەستۆ ؟'' ، ووتی : ئەوەی ئازارم ئەدات ئەوەیە خەڵک لە ڕووسیا لەو کارە گرنگەی کە کردوومە تێ ناگەن .. بەردەوام بوو ووتی بەرنامەی (بیریسترویکا ) دەرگای ئاشتی و پێکەوەژیانی بۆ ڕووسیا لەگەڵ دنیا کردەوە بەڵام بە داخەوە نەمتوانی تا کۆتای بیبینم .

لە کۆتای چاو پؿکەوتنەکەدا پەیامنێرەکەی بی بی سی لەگەڵ غورباتشوف بەرەو پیانۆکەی غورباتشوف بەڕێ کەوتن و پەیامنێرەکە دەستی کرد بە لؿدانی پیانۆ و غورباتشۆفیش دەستی کرد بە چڕینی چەند گۆرانیەکی تایبەتی ئەوکاتی سۆڤیەت .


یەکێتی سۆڤیەت لە چاو تروکاندنێکدا کۆتای هات ، سەردەمی ئەو یەکێتیە چۆن بوو بە بەراوورد بە سەردەمی ئیمپراتۆریەتەکانی تری ڕۆمانی و عوسمانی ؟!

وای دەبینم کارێکی نا دادپەروەرانەیە کە هەموو ئەو کارانە بدرێت بەسەر غورباتشوفدا یاخوود بدرێت بەسەر ئەو ووڵاتانەی کە بڕیاری جیابوونەوەیان دا لە یەکێتیەکە و بووە هۆی لەناوبردنی یەکێتی سۆڤیەت .
لەوەیە یەکێتیەکە خۆی لەسەرەتاوە کۆمەڵێک هەڵەو کەم و کورتی تێدا بووبێت لەوانە ( ئابووری ، سیاسی ، ئایدۆلۆجی)...
لەوەیە قەدەری وابوو بێت کە ئەو یەکێتیە هێزێکی سەروو سرووشتی تەمەن کورت بێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە