وێنەکان دەدوێن

Sunday, 01/12/2019, 0:05

9955 بینراوە


جلوبەرگم پۆشی بۆئەوەی بچمە ناوشار.لەڕێگادا بیرم لە داهاتووی کوردوکوردستان دەکردوە.خەیاڵم فڕی بوو ودەمگووت چمان لە خەڵكانی خاوەن دەوڵەت وخاوەن زمان وخاوەن ئابووری کەمترە؟بۆ دەبێ لە دەستپێکی هەزارەی سێ دا ئەوە حاڵورۆژگارمان بێ.؟گەیشتمە چڕاسووری چوارڕێیانیەک کە سەیارە وەستابون تا نۆرەیان بێ وبڕۆن.لە پڕ دیتم لە تەنیشت خۆم ژنێک ڕاوەستابوو، رەنگو ڕووی وە خەڵكی ئێڕە نەدەچوو.چون من پانتۆڵم لە بەردا بوو، گووتی: کاکە تۆکوردی؟ گووتم ئا کوردم.
...ئێڕانی یان عێڕاقی یان کوردی تورکیە یا سوریە؟
... هێچکامیان نیم.ژنەکە پێی سەیر بوو! گووتی یانی چی؟
... گووتم یانی ئەوە کە من کوردم وخەڵكی وڵاتی کوردستانم.
ئیدی زانی مەبەستم چییە.دوای ماوەیەکی کورت لە یەکتر جودا بووینەوە. منیش ملی ڕێگام گرت وچوومەوە خەیاڵی هەوارگەی جاران.لە گەرآنەوەمدا کاتێك گەیشتمە نزیک ماڵی غەریبیم، دیتم کوڕێکی گەنج کە خەڵكی ئێڕەیە خەریکە بەردەرگای ماڵەکانمان بە گسک دەماڵێ!
لێی نزیک بوومەوە پاش چاکو چۆنی لێم پرسی تۆ بۆ ئەو کارەی کە ئێستێ دەیکەی چەند ساڵت دەرس خوێندوە؟گووتی من ٣ ساڵم دەرس خوێندوە ودەخوازم درێژە بە خوێندنەکەم بدەم.پێم گووت لە کارەکەت رازی؟ گووتی:ئا ،زۆر رازیم،ئێرە وڵاتی منە ودەبێ لە پاکوخاوێنی ئەو وڵاتە تێ بکۆشم.
... چەند زمان دەزانی؟
... جگە لە زمانی دایکی، ئینگلیزی وسۆئێدیش دەزانم.
ئیزنی دام وێنەیەکی لێ بگرم.زۆری پێ خۆش بوو.
کاتیك وەرزی سەرما لێرە دادێ، شارەداریی ئێڕە کۆلان وشەقامەکان خیزڕیژ دەکا تا نەکا خەڵک لاقیان هەڵخلیسکێ وبەربنەوە دەستوقاچ و... بشکێ.لێرە دەوڵەت لە خزمەتی هاووڵاتی خۆیدایە. بە تایبەت پیرومنداڵ.
تائێڕە باس، باسی هەندەران بوو.بیرم لە بنەماڵەی بارزانی دەکردوە کە مەلای باوکیان لە هیچ فێڕگەیەکدا وانەی نەخوێندبوو! ئەدی چۆن بۆ خۆی و پاشماوەکانی ئەوە ٧٢ ساڵە کورد بە کوشت دەدن!هێشتا خەڵکی ساویلکە چەکیان بۆ دەشآن دەکا!کە چێ ئەو کوڕە گەنجە ٣ زمان دەزانێ بەڵام عەرز بۆ من وبۆ خۆیان خاوێن دەکاتەوە وشآنازیشی پێوە دەکا.ئەوەیە وڵاتپارێزی ونیشتمان پەروەریی نەئەوی کە تاقمێک لە حیزب ومیزبی کوردی دەیکەن.
" کورتەیەک لە نامەی کاری تاقمێك لە پەنابەرەکانی ئێرە"
کەس خۆی فریو نەدا. هەر کەس کە سمێڵی سووربوو بایزئاغا نییە.لێرە من هەمەجۆرە پەنابەر دەبینم. هەموویان هەر خراپ نین، بەڵام چاکەکانمان زۆر کەمن. پەنابەری چاک چییەو خراپ چییە؟
پەنابەریی چاک ئەوەیە کە حورمەتی نەتەوەکەی خۆی رابگرێ وبۆ بڕێک پارە روو لە هەر کارێکی خراپ نەکا.خەریکی ژیانی خۆی بێ ورێز لە یاساکانی ئەو وڵاتە بگرێ.تا دەتوانێ کار بکاو لە قەدەر خۆی ماڵیات بدا بەو دەوڵەتە تا بژیوی خەڵک دابین بکرێ.ئەگەریش کاری سیاسی دەکا ئەو مافەی پێدراوە وئازادە چۆن بیر دەکاتەوە. لێرە سیاسەت ونووسین ورادەبڕێن بە پێی فیلانە. زیندانی سیاسەی لێرە بۆ دەرمانی چاو هێشە گیر ناکەوێ.
" پەنابەری خراپ"
کە زۆرینەیان خۆیان بە کۆنە سیاسی وپێشمەرگەو مێشمەرگە دەزانن.هیچ سنوورێکیان نەهێشتۆتەوە بۆ گەندەڵكاری وشکاندنی یاساکانی ئەو وڵاتە.لە کۆڕوسمیناری سیاسیشدا نۆرەی کەس نادەن.خۆیان لە هەر کەس پێ کوردترە.من لێرە تەواوی پەنابەرە کوردەکان بە یەک روانگە تەماشآ ناکەم. کەسی دڵسۆز وخوێندەواریشمان هەیە بەڵام کەمن.ئەوەی من دیتوومەو بیستوومە:
یەک: کەسانێک هەنە کە وەک بنەماڵە خۆیان بە سیاسی پێناسە کردوە، بەڵام لە سەر فرؤشتنی ماددەهۆشبەرەکان زیندانیی درێژخایەنیان پێدراوە!
دوو: کەسانێک بە پەیداکردنی پارەی رەش کە لێرە بە تاوانێکی مەزن پێناسە دەکرێ، پارەکانیان دەدەن بە نزول ی بە خەڵکانێک کە پێوێویستیان بە پارە هەبێ.
سێ: کەسانێک لێرە تووشی ماددەهۆشبەرەکان دەبن وژیانیان بە فیڕۆ دەچێ.
چوار:کەسانێک هەن کە روویان لە ریکخراوە تووندئاژۆکان کردوە ودژی نەتەوەکەی خۆیان دەستیان داوەتە تفەنگ!
پێنج:کەسانێک لە ڕیگای فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان ژیانیان دابین دەکەن!
شەش: چەند جاڕێک بینراوە کە پەنابەرەکان دەست درێژی جینسی دەکەنە سەر کچان وژنانی وکوڕانی ئەو وڵاتە!
حەوت:بەڵام تاقمێک پەنابەریی بە ناو سیاسیی لێرە دەژین،کە کاریان سیخۆری کردنە بۆ بنەماڵەی سەرشۆڕی بارزانی.ئەوانە مووچەی مانگانە هەم لێرە وەردەگرن،هەمیش لە سەرشۆڕێکی وەک مەسعود بارزانی.ئەوانە لە کەسانێک دەگەرێن کە بزانن بۆ رەخنە لە سیاسەتەکانی کا... مەسعود دەگیرێ. کاری ئەو لۆمپەنانە هەڕەشە وترساندنی خەڵكی راست بێژە.! بێخەبەرن لەوەی کە ئێڕە وڵاتێکی ئازادەونووسینیش ئازادە.
هەشت: تازە هاتبوومە ئەو وڵاتە.تووشی زۆرپیاوی کورد دەبووم، دەیگووت من پێشمەرگە بووم.پاشان دەرکەوت چی بوون.جگە لەوانەش دەیانگووت: ئیـمە چون دێمۆکڕاتین،ئیزنمان بە خێزانیشمان داوە کارتی تایبەت بە سەریارە لێخووڕین وەربگرێ.زۆم پێ خۆش دەبوو ئەو شتانەم دەبیست.
زۆری نەخایاند دەرکەوت زۆربەی ئەو پیاوانەی کە ژنەکانیان کارتی سەیارە لێخووڕینیان وەرگەتووە بۆ ئەوە بووە کە هاوسەرەکانیان شەوانی هەینی وشەممەو یەکشەمەە دەچن بۆ / باڕ / بۆ خواردنەوەی بیرەوئەڵکۆڵ!پاشآن کە مەستیان کرد مافی ئەوەیان نیە سەیارە لێبخووڕن، درنگانی شەو تەلەفون بۆ ژنەکانیان دەکەن کە بە سەیارە بیان هێنێتەوە ماڵێ!
“ پەنابەری چاک”
کەسانێکی زۆر باش ولێهاتووش هەیە کە کاتێک روولە ژیانی غەریبی دەکا.خۆی وێنەی نوێنەریی نەتەوەکەی بە حیساب دێنێ ودوورلە خراپەکاری ویاساشکێنی لەو وڵاتەی کە لێی دەژی، ژیان تێپەڕدەکا.تەنانەت هیدێکیان روولە خوێندن وزانکۆکانیش دەکەن. هەرچەند رێژەیان کەمیش بێ بەڵام ژیانێکی راسەقینەودوور لە کێشەوهەرا لە پێش خۆیان دەگرن.تاقمێکیان لەو پەنابەرانە ئەگەر لە خوێندنیشدا سەرکەوتوونەبن روو لە ئابووری دەکەن وسەرکەوتوانەش ئەو کارە رادەپەڕێنن.زۆر بنەماڵەم دەناسم کە هەم ژن ،هەم پیاو،هەمیش منداڵەکانیان ژیانێکی زۆر باشیان پێک هێناوەو بوونەتە مایەی شآنازیی نەتەوەی کورد.تەنانەت کەسانێک لە بواری سیاسی وکاری دیپڵؤماسیشدا هەنگاوی بەرزیان هەڵێناوە.لەو ڕێگایە خزمەتی نەتەوەکەشیان دەکەن.
" نیشتمان پەروەریی ووڵاتپارێزی چۆن دەکرێ؟”
لە باشوری کوردستان لە ماوەی ٢٨ ساڵ دەسەڵاتی ئەو دزانەدا وڵاتپارێزی وئەوین لە ئاست نیشتمان رۆژ بەرۆژ کاڵتر دەبێتەوە.ئەوەی کە گرنگیی پێنادرێ ئەو دوو چەمکەیە.هەر نەتەوەیەک سەرەتا دەگەڵ گرفتەکانی ناوخۆیی نەجەنگێ،هیچکات ناتوانێ بەرەنگاریی پرسە دەرەکیەکان بێتەو.درووشمێکی گرینگم لە سەر رووپەڕی کوردستانپۆست هاتە بەرچاو،کە بۆ گەیشتن بە ئازادیی پێویستە سەرەتا دەگەڵ دەسەڵاتدارانی گەندەڵی ناوخۆیی شەڕ بکرێ،پاشآن سرنج بدرێتە دوژمنی دەرەکی.
پاراستنی وڵات لە سەرڕێکاریی ئازادی ودێمۆکڕاسی ودادپەروەریی وپەروەردەکردنی کۆمەڵاگا دەمەشێ.ئەو دوووێنەیە نیشآنەیەکی بچووکن لەوڵاتپارێزیی وخۆشەویستیی لە ئاست وڵات.لێرە خەڵک بە پێی ئاسای پێشکەوتووبەشدارن لە خاوێن کردنەوەی ژینگەووڵاتی خۆیان.زۆر جار لە ناو گەڕەکەکاندا چووک ومەزن بە خۆبەخشآنەشوێنی ژیانی خۆیان پاک وخاوێن دەکەنەوە.کەچی لە باشووری کوردستان خاک دەفرۆشرێ،ژێرخانی ئابووری خەڵک دەفرۆشرێ،وڵات لە نێوان دوو بنەماڵە دابەش دەکرێ، کە چی هیچ کەس فززەی لێ نایە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە