تەنانەت پارتییەکانیش پاراستنیان خۆش ناوێت

Thursday, 05/12/2019, 0:29

7653 بینراوە


وەک چۆن هەندێک کەس هەموو خواردنێکی پێناکەوێت، کە دەیخوات تووشی نەخۆشی و ئازار و حەساسییەت دەبێت، ئاواش کۆمەڵگای ناوشیار و دواکەوتوو، ئازادیی پێناکەوێت، چونکە تووشی دەردی سەرکردەی خائین و خۆفرۆش دەبێت، بە دوایدا تووشی پەتا و دەرد و بەڵا  دەبێت، سەرەنجام کۆمەڵگا تووشی ئەم نەخۆشیانەش دەکات: (خیانەت، جاشایەتی و سیخوڕی...هتد) خەڵکەکەی دەبێتە گەندەڵ و درۆزن و بەدڕەوشت، بۆیە ئازادیی و سیستەمی دیموکراتی، کە سەرکردەی ئەو حیزبانە خۆیان بە خاوەنی دەزانن، دێن و بەشێک لەو دیموکراتییە دەخەنە ناو کۆمەڵگاوە، لەم حاڵەتەدا هێشتا ئازادی بۆ ئەو کۆمەڵگایە  زۆرە، ئازادی دەبێتە بەرەڵایی، دیموکراتی دەبێتە درۆ و ساختە، چونکە مێشکی پێی هەرس ناکرێت و بە ئاسانی پێدا تێناپەڕێت. ئەوەتا ئەم سەرکردە و بەرپرسی حیزبانە چۆن، کوردی باشووریان توشی دەیان دەرد و بەڵا کرد، تا زیاتر بە بندەستیی و دواکەوتووی بمێنێتەوە.
لە دوای پرۆسەی بەناو ئازادی عێراق و پێشتریش لە دوای دروستبوونی حکومەتی هەرێم، پارتیی و یەکێتیی زیاتر دەستیان بۆ خیانەت و دزیی و بێنامووسی برد، لەناو ئەو دەسەڵاتەی پێیان درابوو، کە ناویان لێنا رزگاری شتێکیان دروست کرد، ناویان لێنا  دیموکراتی بەوێدا مافی دەنگدانیان دا بە خەڵکەکە تا لەوێوەا خیانەتی خۆیان  تێپەڕاند. دەنگدان و هەڵبژاردن بووە سیمایەکی قێزەوەند. پارتی و یەکێتیی و هەموو حیزبەکانی تر، کەوتنە کۆکردنەوە و لێبوردن لە جاش و خۆفرۆشان، پێشمەرگە، خائین و نیشتیمانپەروەر وەکو یەک مافی دەنگدانیان پێدرا، جاش و خائینەکان، لەگەڵ سەرکردە  و بەرپرسەکان، خەڵکیان بە هەڵبژاردنی درۆ و ساختەەوە سەرقاڵ کرد. لە ژێریشەوە خۆیان لەگەڵ یەکتردا رێکەوتن کە کێ دابنێن و چی بکەن. لەسەرەنجامی ئەمانەدا دەسەڵاتی پارتیی و یەکیتیی و بنەماڵەکان، هەرێمی کوردستانیان کردە قەشمەرخانە، لاسایی دیموکراتییەتیان کردەوە، تێیدا سەرکەوتوو بوون بە دیوە خراپەکەی. لای زۆرینە شەرم و شکۆ، رەوشت و جوانی نەما، هەموو ئەمانە  لە خەڵکی باشوور دوور کەوتۆتەوە، خەڵکە باشەکەی دانیشت و بێدەنگ بوو، ئەم خائینانەش وازیان نەهێنا،  بە ناوی هەڵبژاردن و دەنگدانەوە کەوتنە  شەڕفرۆشتن بەو خەڵکە، شەڕ لەگەڵ گیرفان، لەگەڵ موچەی فەرمانبەر و خانەنشینەکان!، ئینجا کەوتنە شەڕکردن لەگەڵ ژیان و کەرامەتی هەموومان، دەرمان و خواردنی ئێکسپایەریان خستە بازاڕەوە، تووشی سەدان نەخۆشیان کردین و ژیانیان لێسەندینەوە. دوژمنی کوردیان کردە دۆستی خۆیان، تا زیاتر ئێمە لەناو بەرن و وڵاتمان داگیر بکەن. چارەنووسی ئەو خەڵکەیان بەستەوە بەو قومارخانەیەی کە ناویان نابوو دەسەڵاتی هەرێـم. پارتیی و یەکێتیی و حیزبەکانی تر بوونە خاوەنی هەموو شتێک،  ئێمەشیان راکێشایە ناو ئەو قومارخانەیە و سەودا و مامەڵەیان لەگەڵدا کردیین، کەوتنە یاریکردن پێمان.
سەرتان نایەشێنم، دێمە سەر یەکێک لەو گەمانە و دەچمە ناو باسەکە.

من وەکو کەسێکی شارەزا و هەڵسوڕاوێکی ناو پارتی و بنەماڵەی دەستڕۆێشتووی بارزانی لە بارودۆخی ئێستادا لە نێو پارتی و حیزب و حکومەت تەنیا ئەوەی پاراستن نەبێیت ئیترھیچی بۆ ناکرێیت و ھیچیش نییە، ئەگەر نمونەیەک وەربگرین بەو ئەنجامەش دەگەیەن، کە بەڵی پاراستن ئەوەندە ناشرین و قێزەوەند بووە، تەنانەت لای پارتییەکانیش حورمەت و رێزیان لێناگیرێت، بۆیە مەیسە لە دەنگداندا هەرچی پاراستن بێت، دەنگی زۆر ناهێنێت و سوک و ریسوا دەبێت، بە مانایەکی تر پاراستن فەشەلی ھێناوە . تەماشای یەم کەسانەی خوارەوە بکە:

•  بەسام علی فەیمە: کاتی خۆی کاندیدی بوو بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرەنجام دەرنەچوو، بەڵام بارزانی فەرزی کرد بەسەر پارتیەکانی ھەڵەبجەدا و ئێستا بەرپرسی لقی(12)یە، یەکێکە لە بەرپرسە نەفام و سەرنەکەوتووەکان تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ کادری پارتی لەو دەڤەرە وازیان ھێناوە، ئەم کابرایە چەندین کێشەی دروست کردووە، تەنانەت بە خودی مەسروریش چارەسەر نەکراوە .


سالار عوسمان: کاندید بۆ ئەندامی پەرلەمان، ئەم ناموبارەکەش دەرنەچوو، بەڵام دوایی کردیان بە بریکاری وەزیری ڕۆشنیری، وا ماوەی چوارساڵە ئێستاش مسرور بارزانی گۆڕانکاری پێی ناکرێیت لەبەر ئەوەی کادری فاشلی وەک ئەمانەی نییە، تا دەموچاوەکانیان بگوڕێت، ھەربۆیە دوو بارە کردیەوە بە بریکاری وەزیری ڕۆشنبیری بۆ چوار ساڵی داهاتوو.


ساسان عەونی: ساسان چەندین ساڵ بەرپرسی پاراستنی ھەولێر بوو، لەسەردەمی ئەودا زۆرترین کێشە بوونی ھەبوو، تەقینەوە و تیرۆر و دزیی و گەندەڵی زۆر روویان دا لە دەرەوە و ناوخۆێ دەزگای پاراستن، ئەم کابرایە چونکە هیچ نەبوو، بۆیە ھیچ دەورێکی نەبوو، پارتییەکان چاوەڕوان بوون دوربخرێتەوە، بەڵام دوایی کاندید کرا بۆ ئەندامی پەرلەمان و دەرنەچوو، سەرەڕای ئەوەی ئاگاداری درا بە کادیرانی سنوری لقی2 کە گوایە پێگەی جەماوەری پارتی لەم دەڤەرە بەهێزە، بەڵام ھەر دواجار ئەمیش فەشەلی ھێنا، ئێستاش کراوەتە وەزیری شارەوانی لەم پۆستە نویە لە کەمترین ماوەی وەک وەزیر گەورەترین گەندەڵی لەسەرە زەویەکی زۆر و قەرەبویەکی زۆر، کە چەند ساڵە ڕاگیراوە لەبەر گەندەڵی ساسان بەنوکە قەڵەمێک ھەمووی دابەش کرد و لای خەڵک دەڵێیت بە ئەمری براگەورەیە .


ھیوا گەیلانی: ئەمیش کاندید بوو بۆ پەرلەمانی کوردستان، هەروەها کاندید بوو بە ئەندامی سەرکردایەتی لە ھەردووکی دەرنەچوو، دەک داوەشێیت پیاو، وەکو برادەرێک بە خۆشییەوە وتی، ئەگەر لە ماڵەوە لە ناو ئەندامانی خێزانەکەشیدا دەنگدانی بۆ بکەن، تەنانەت ژنەکەی خۆشی دەنگی پێنادات، کەچی مەسرور و نێچیر بە زۆر سەپاندیان بە سەر لقی 11دا و کرا بە بەرپرسی لقی11 ئیستا ھاوڵاتیان و ستافی لقەکەی خۆشی لێی ناڕازین، ئەمەش تەنیا لەبەر ئەوەی پاراستنە .


خێڵان مام بەکر: کاندید بۆ ئەندامی پەرلەمان، ئەمیش وەکو پاراستنەکانی تر دەرنەچوو، ئێستاش ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانییە. ئەم خێلانە لە ژیانیدا کادیری حیزب نەبووە. یەکەم پلە ئەوەی پێی درا، سەرەنجام ئەمەش بوە ھۆکاری توڕەبوونی تەواوی پارتیەکانی سلێمانی و کەسیش ھیچی پێی نەکرا بەرامبەری لەبەر ئەوەی پارتی و سیاسەتی پارتی ھەرگیز گوێی گرتنی تێدا نیە لە کادیرانی خوار خۆیان، ئەوەشی پارستن نەبێت، نەک تەنیا خۆی بەڵکو لە گوێگرتنیشدا تڕۆ دەکرێت. ئەوەی سایانی باسە خێلان سەیارەی وەرگرت لە کاتێکدا هیچ پارتییەکی ئەو دەڤەرە، وەکو ئەم ھیچی بۆ نەکرا، جیا لەوەی خێلان مام بەکرد، ھاوسەرەکەی خۆشی کردە ئەندامی مەکتەبی ناوەندی.


• ھاوژین بەکر:  لە ژیانی هاوسەرگیریدا سێ جار تەڵاق دراوە، لەبەر ئەوەی زیاتر کار بۆ پاراستن دەکات، نەک بۆ ماڵ و مێرد، چونکە ئەمیش پاراستن بوو، بۆیە کاندید کرا بۆ پەرلەمان، وەکو ئەمانی تر دەرنەچوو، ئێستا کراوە بە کارگێڕی لقی4.


ھیمن ھەورامی: ئەم گرگنە راستە لە دەنگداندا دەچوو، بەڵام چۆن دەرچوونێک. (ناتوانم بە دوور و درێژی لەسەر بنووسم دەنا کەسێتیم ئاشکرا دەبێت)، تەنیا ئەوەندە دەڵێم، کە دووملیۆن دۆلاری سەرف کرد، ئاگاداری هەموو لایەک کرابوویەوە، کە بە زۆر ھەموو کادیرانی پارتی دەبێت دەنگی پێی بدەن، ئەوەی شایانی شەرمەزاریی بوو بۆ پارتی و پاراستن و هێمن هەورامی خۆشی، کە بە ھەموو ھێزو توانای پارتی، ئەوجا هێندەی جەلال پەرێشان دەنگی نەھێنا .


پشتیوان سادق: لە ھەڵبژاردنی پێشتردا کاندید بۆ پارێزگاری ھەولێر، ئەمیش متمانەی بەخۆی نەبوو، کە دەنگ دەهێنێت، بۆیە لەترسی دەرنەچوون پاشەکشەی کرد، بەڵام دوایی کرایە وەزیری پەروەردە، ئێستا ببین بەقسەی کەس نا بەقسەی ئالان حەمەسعیدی پاراستن و وەزیری ئێستا کە چەند گەندەڵی لەسەر ئاشکرابووە لەڕێگای برازاکەی شوان عزیز کردوێتی، سەرەرای ئەوەی گوایە گۆڕانکاری ڕیشەیی دەکرێت بەڵام ھەر دانرایەوە و کرایە وەزیری ئەوقاف، کە چەند ساڵە ھەربۆخۆی بەوەکالەت وەزیری بووە. هەموو دەزانن کە پشتیوان سادق، فڕی بە سەر ئاینیشەوە نییە، کەسێکی نەزانە، بەڵام لەبەر ئەوەی پاراستنە بە زۆر ئەو پۆستەیان بۆی هێشتەوە.


هیوا ئەحمەد مستەفا: بکوژی سۆرانی مامەحمە و بەرپرسی لقی4 لەسەردەمی 17ی شوبات، ئاشکرایە لەو رووداوانەدا فەشەلی بە پارتی ھێنا لە سلێمانی، بەڵام دواجا کرایەوە بە بەرپرسی لقی24ی سفین، ئێستا لە دوای بەسام بەرپرسی لقی12 بە خراپترین بەرپرسی لق ھەژمار دەکرێت، بەڵام لەبەر ئەوەی پاراستنە ھەر لە شوێنی خۆیەتی.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە