لقی2ی پارتی لە هەولێر بۆتە کۆمپانیایەکی دزیی و بازرگانی

Thursday, 05/12/2019, 17:35

9452 بینراوە


لقی دووی پارتیی لە هەولێر، کە بنەماڵەی بارزانی و پاراستن کاری زۆریان لەسەر کرد، تا ببێتە گەورەترین لقی پارتی، لەپاڵ ئەو گەورەبوونەیدا ئەمڕۆ گەندەڵترین رێکخراوی پارتییە، کە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بۆڕی هەموو لقەکانی تری داوەتەوە.
لقی دووی پارتی یەکێکە لەو کۆمپانیا بازرگانیانەی کە لەسەر حیسابی خەڵکی هەولێر، بەتایبەتی ئەندامان و کادیرەکانی، ستافەکەی بۆتە خاوەنی ملیار دۆلار، سەرەڕای ئەمە کارگێرەکانی لقی دوو، بۆ خۆیان (زەوی کادیری)یان وەرگرتوە، (زەوی ئیستسنا)یان وەرگرتووە، (موساتەحە) یان وەرگرتووە، جگە لە (مۆڵەتی بانزینخانە)، (مۆڵەتی کارگەی چەمەنتۆ) و (کارگەی قیڕ) جیا لە (گەراجی وەستانی سەیارەی هاتوچۆی بەغداد) و (علوەی میوەجاتی ھەولێر) و(پیشانگەی سەیارە) لەولاشەوە (پاسەوانی بندیوار) و (کۆمپانیای سکویرتی)، هەروەها (فرۆشتی فیزەی وڵاتان).... ھتد... جگە لە  ئوتێل و لە ژێریشەوە بازرگانی و دەڵاڵیکردن بە ژنی لەشفرۆش.


با خوێنەرانی کوردستانپۆست، هەر یەک لەم ستافەی لقی دووی پارتیی بناسن:

ئاری نانەکەلی: کارگێڕی لقی دوو بەرپرسی ناوچەی ھێزی ناوخۆ، خاوەنی دوو بەنزینخانە و پێشانگای سەیارە و چوار خانووە لە گەرەکی (بەختیاری، وەزیران، ئازادی و گوندی ئیتاڵی) هەروەها بۆتە خاوەنی کۆمپانیای سکویرتی و گەورەترین مەزرەعە لە گڕاو، ئەوەندەی دیار بێیت ١٨ پاسەوانی بندیواری  ناوچە و لق هەیە.

ئاریان سەلاحەدین: کارگێری لق، ئەمیش زەویەکی گەورەی کادری وەرگرتووە لە ھەولێری نوێ، دواجار  زەویەکەی بە پارەیەکی باش فرۆشت و موساتەحەی وەرگرت لە سەر ڕێگای گیۆڕ ئەمیشی فرۆشت، بەمەوە نەوەستا زەوی استسنای وەرگرت لە ٩٤ باداوە و گۆڕی بە زەوی بەختیاری، ئەمەشی فرۆشت. ئەم ناموبارەکە پشکی لە داھاتی مەیدانی حیوانات هەیە، چەندین ڤیزەی لە ڕێگای محمودی کوڕی پلکی فرۆشتتەوە، شەریکە دزی بارزانە بەرپرسی پاسەوانەکانی سنوری لقی دوو ١٦ پاسەوانی بندیوای ھەیە. 

ئاراس قادر خۆشناو: بە یەکەم موستفیدی لقی دوو ھەژمار دەکرێت، چەندین موڵک و ماڵی ھەیە. خاوەنی کۆمپانیای شۆڤرلێیتە، لە بازاری دۆلارەکە لە شێخەڵلا خاوەنی ٢١ دووکانە، جیا لەوەی دوو مانگە عمارەیەکی تەواوبووە ھەشت دووکانی تێدایە و ھەردووکانەی بە کرێ داوە بە چوار هەزار دۆلار، جیا لەوەی موستفیدی یەکەمین کەسە کە سەربە باڵی نێچیڕڤانە، بۆ ھەرپۆستێک خۆی کاندید دەکات فەشەل دێنێت، بۆ نمومە: کاندید بوو بۆ کارگێری لق و دەرنەچوو، بەڵام نێچیڕڤان فەرزی کرد و کردی بە بەکارگێر، دوایی کاندید بوو بۆ ئەندامی پەرلەمان و دەرنەچوو.
 ئاراس قادر خۆشناو تاقە کارگێری لقە لەسەر شەقامی ٦٠ متر زەوی بەشەریکایەتی لەگەڵ (ئاری نانەکەلی) وەرگرت و کردیان بە بانزینخانە و ھۆتیل و پێشانگای سەیارە. 

جەسام موشیر: کارگێری لقی دوو، لە رێگای براکانییەوە بازرگانی دەکات، خاوەنی ڕیزە دوکاانە لە (حی عسکری) و(دوکانی بۆرسەی دراوەکان). 

کاروان جەلال: کۆنە کارگێر بە ھۆی مودمین بوونی بە مادە هۆشبەرەکانەوە وەکو ئەوانی تر نەیپەرژاوەتە سەر دزیی و گەندەڵی، تەنیا داوای موچەی مسۆگەری کرد کردیان بە بەڕێوەبەری گشتی لە کۆمسیۆن. ئەم کاروانە زەلامێکی موعتادە لەسەر مادەی هۆشبەر و بە کاروان تلیاکی ناسراوە. 

عیزەت جەعفەر: جیا لە پاسەوانی بندیوار و وەرگرتنی زەوی و ئیستغلال کردنی گۆڕی بابی، گوایە کوڕە شەھیدە، لەبەر ئەمە گەراجی بەغدادی لە ژێرەوە بە بێ موزایەدە وەرگرت، عەلوەی بەشەریکی لەگەڵ یەکیدی وەرگرتووە، تەواوی سەندیکاکانی ئیستغلال کردووە بۆخزمەتی تاقمەکەی خۆی. 

محمد خەلیل و ساکار غازی: جیا لە پاسەوانی بندیوار و وەرگرتنی چەندین پارچە زەوی و ھاوکاری مەکتەبی نێچیڕڤان، کەچی ھیچیان دیار نییە، وەکو دەڵێن هەموو پارەکانیان بۆ خواردنەوە و داوێنپیسی و ئافرەت سەرف دەکەن.


بارزان یەحیا:  لە کۆتاییدا لە ھەمووشیان دز و تاوانبارتر، کە ھیچ کەس دەسەڵاتی گۆڕینی نییە، ئەویش بارزان یەحیایە، ئەم کەسە جیا لەوەی بندیواری بۆ تەواویی کارگێری لق و بەشێک لە ئەندام لقەکان و ھەموو بەرپرسی ناوچەکان وەرگرتووە، ئیستا مانگانە موچەی بیست نەفەریشی بۆخۆی دانایە، هەر بەخۆی دەڵێت: (کەس ناتانی ئەمنی لادا گەندەڵی ھەموو لقی٢ بە مسول لقەکانی قەدیم پشتیوان ساقیت و علی حوسێن و ئێستاش احمد کانی لە کن منە کەس ھیچی لەگەر من پێی ناکرێیت).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە