لە دانیشتنە ئاسایی و نائاساییەکانی پەرلەمانەوە کە خۆشبەختانە لە ڕاگەیاندنەکانە پەخش دەکرێت، گوێ بیستی هەندێ کار و یاسا و بڕیار و هەڵوێست و وشەو و دەستە واژەی پەرلەمانی خۆشەویستی خەونی دەیان ساڵەی گەلی کورد دەبین جا نازانیت بگریەیت یان پێبکەنیت.
ئاخر بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان داتاشیان و داهێنانی وشەو دەستەواژەی نوێ کەی کاری پەرلەمان و پەرلەمانتارە، بۆچی کار و ئەرکی خۆتانتان لەبیر چۆتەوە؟ یان لەبیرتان براوەتەوە!
دەزانن کاری هەنوکەیی ئێوە چیە؟
- حەقە وەزیری نەوت بانگهێشتی پەرلەمان بکەن بزانن ئەو قەرزانەی کۆمپانیاکانی نەوت لەسەر هەرێم چەندە و چۆنە و بۆچی قەرزارین؟
- کارێکیترتان بانگهێشتی وەزیری داراییە، کە ئەخۆ حکومەت چەند قەرزاری بانکە بیانی و ناوخۆکان و بەڵێندەران و موچەخۆرانی خۆیەت؟ دەیەوێت کەیی چۆن ئەو قەرزانە بداتەوە؟