سەدام و سەرکردەکانی کورد و سەردەمی مێرمنداڵیان

Sunday, 08/12/2019, 1:36

16842 بینراوە


تاکو ڕاپەڕین زۆرینەمان جیاوازیەکەی زۆرمان دەکرد لە نێوان دەسەڵاتی سەرکردەی خۆماڵی و سەرکردەی ناخۆماڵی ، هەمیشە بە هەڵمژینی ئەو هەوا ئازادیەوە هەناسەمان دەدا کە لە چەک بەشانەکانی شاخەکانی کوردستانەو بۆمان دەهات و خەونمان بە دەبینی کە رۆژێک دەسەڵاتی ناو شارەکان لە دەسەڵاتی نا خۆماڵی و داگیرکەر بسەنرێیتەوە و ، چەک بەسانەکانی شاخ حوکمداریمان بکەن ، ئیتر ئەوە ئەو هیوایە بوو زۆرینەمان خەونەکانی هەموو داهاتووی خۆی لەسەر هەڵچنی بوو.
بەڵام کاتێکی دەسەڵاتی نا خۆماڵی لە گۆڕنراو دەسەڵاتی خۆماڵی جێگەی گرتەوە ، وورە ووردە خەونە پەمەیی و سوورەکانمان بوونە خەونی دیوەزمەو خەونی ڕەش و تۆقێنەر.
سەدام کابرایەک بوو کەم هەیە لە ئێمە خۆی یان کەسی نزیکی قوربانی دەستی خۆی و رژیمەکەی نەبووبن،سەد نەعلەت لە داگیرکەر و دەسەڵاتەکانیان! بەڵام دوو بنەما کاری زۆر لەسەر دەکرد بەلایەوە مەبەست بوو بۆ پتەو کردنی پایەکانی دەوڵەت و حوکمداری.
یەکەم: بواری پەروەردە بوو کە زۆر موهتەم بوو لەگەڵیدا، چونکە خۆی ئازاری بەدەست مەحوروم بوون لە خویندن بینیبوو لەلایەن باوەپیارە و کەسە نزیکەکانی عەشرەتەکی، بەڵام بە هەوڵ و ماندوو بوونی خۆی ئەو بەربەستەی شکان.
دووهەم :بواری فەسادی و گەندەڵی لە دام و دەزگاکاندا، هەر لەبەر هۆیەکی تر کە پەیوەندی بە ژیانی مێرمنداڵی سەدام خۆیەوە هەبوو کە بەدەست نەبوونی و نەداریەوە ئازاری زۆری چەشتبوو، دەیزانی پارە و ژیان هیندە بە زەحمەت دەستگیر دەبێت، هەوڵی دەدا کەس بە بێ ماندوو بوون و بێ ئازار پارەی موفتی دەست نەکەوێت. تاکو لە ئازارەکانی پارە و نەبوونی پارە تێبگات ، بۆیە تا کوشتن و هەڵواسینیش لەگەڵ دۆستەکانیدا دەڕۆیشت ئەگەر مەسەلەیەکی گەندەڵی و فەسادی لێ ببیستنایەتەوە.
بەڵام سەرکردەکانی کورد چونکە زۆرینەیان لە بنەماڵەی ئاغا و شێخ و دەسەڵاتدارەوە هاتبوون ، نە ئازاری بێ پارەییان بینیبوو نە ئازاری نەخویندەواری چونکە هەموو خۆشیەکانی ژیانیان لە منداڵیەوە بۆ فەراهم کرابوو بە بێ ئەوەی هەوڵی کار و خویندن بدەن.
لە نەبوونی ئەم هەستەیە تاکو ئێستەش کوردستان بەدەستی گەندەڵی و ئاست نزمی خویندن و زانکۆکان دەناڵینن و هیچ بەرپرسێکیش باکی پیی نیە ، یەکەم وەک سامان وپارە هەست بە نەبوونی ناکەن جونکە هەمیشە لەبەردەستیاندا بووە، دووهەم وەک زانست و مەعریفە و خویندن، هەست بە ئازاری نەخویندەواری و نامەعریفی ناکەن کە رۆژێک لە رۆژان بۆیان بووبیتە بەربەستێک و ، بە هۆی نا مەعریفی و نازانستیانەوە لە کایەیەک لە کایەکانی ژیان مەحوروم بووبن ، چونکە هەمیشە هەموو خۆشیەکانی ژیانیان لەبەردەستدا بووە و قەت نەبوونی نەخوێندەواری و شەهادەو پلەی زانستی کاریکی وەهای نەکردووە تا لە ژیانیاندا مەحروم بوو بن لێی...
تەماشا بکە کاتێک پێشمەرگەکان وینەو یادگاریەکانیان بڵاو دەکرێتەوە هیندە بی پارە و ڕووتەڵەن ئیسکی قۆڵ و باڵیان هەموو جلو بەرگە خاکیەکانیان دڕاندووە ، بەڵام کاتێک وینەی سەرکردەو کوڕە ئاغاکان بۆ یادگاری بڵاو دەکەنەوە بە چاکەت و پانتۆڵەوە لە شەقامەکانی کەرەجو تەهران قیت و قۆز راوەستاون و ڕەنگ و ڕوویان هیندە گەس کراوەیە هەر وەک یەک رۆژیش سەرماو گەرمای جیاکانی کوردستانیان نەچەشتبێ، نەوەی ئەمانەش ئێستە بە جۆرێک لە شاشەکانی تیڤیەوە دەردەکەون کە لە ڕووخسریاندا بەدی دەکرێت کە خواردن و خواردنەوە و ژیانیان دەیان مامۆستا و راهینەری بۆ دابین کراون بە جۆرێک وەک ئەوەی خوداوەند ئەم زەمینەی لەبەرخاتری ئەوان و ئەولادەکانیان دروست کردبێت...ببینە وینەی سەردەمی سەدامیش کە ڕووخساری جۆن هاوار دەکات بە ج جۆرە ئازارێک و کەساسیەکەوە سەردەمی مێرمنداڵی و گەنجی بەری کردووە و ، برسیەتی و نەهامەتی و شەکەتی هیندە پیوە دیارە ئیتر پیویست بەوە ناکات کەسیک بێت و باسی سەردەمەی نەهامەتیەکانی ئەم کابرایەت بۆ بکات و، زۆر جار وێنە کان بەسە بۆ ئەوەی مرۆڤەکانی پیوە بناسینەوە....
ئاخر جاران کە پێشمەرگەیەک شەهید دەکرا و کەس کاری جەنازەکەیان دەناشت ، جلو بەرگە خاکیە پینەکراوەکانی و گیرفانە بەتاڵە بێ پارەکەی بەس تاکو بزانیت بە ج مەرگە ساتێکەوە خەباتی کردووە ، ئیتر پێویست نەبوو نە پرسیاری بکرێت نە گومان لە خابات و ماندووبوونەکەی بکرێت ، بە پێچەوانەوە کە وێنەی ساڵانی حەفتاکانی دوای ئەو ئاشبەتاڵەی کە هەموو گەلی کوردی تووسی سۆک و سەرگەردانی کرد ، بەڵام لەولاوەش وێنەکەی ئیدریس و مەسعودی کوڕانی مەلا مستەفا دەبینی لەو سەردەمەدا بە ج جلو پۆشاکیکەوە لە پایتەختی داگیرکەراندا خەریکی کەیف و سەفا و کات بەسەر بردنن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە