مەسرو بارزانی و حکومرانیەتیە مافیایەکەی

Monday, 09/12/2019, 19:54

13576 بینراوە


مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ئێستای هەرێمی کوردستان ، کەیەکێکە لە فاشیلترین حکومڕانەکان. ئەمڕۆ بەرواری ٢٠١٩.١٢.٧ ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوەکە باس لە چاکسازی ١٠٠ڕۆژەی حکومڕانیەکەی دەکات. کەسەرتاپای چەواشەکاریە و ھیچ بنەمایەکی ڕاستی نیە، تەنھا بۆ پەردەپۆشکردنی ئەوفەزاحەتە گەورەیانە کە بەردەوام بەسەر حکومرانیەتی ھەرێمدا ھێناویانە. ھەربۆ بەرپەچدانەوەی ئەو چەواشەکاریانە سۆران عومەر ئەندامیپەرلەمانی کوردستان وەڵامی ھەموو بەناو چاکسازیەکانی داوە. دەڵێت : کە دوو کوری بارزانی دەبێت بگیرێن و بدرێنە دادگا چونکە دۆسیەکانیان لە دەستەی
دەستپاکییە. کە تێوەگلاون لەزۆرترین گەندەڵی.بەڵام نەوەک ھەرناگیرێن بەڵکو دادگا وجودی ئەوەی نیە کەوا بانگھێشتی دادگایان بکات.

حوکمرانیەکەی مەسرور بگرە خراپتریشە لەو حکومڕانیەی کە باوکی کردی لە ماوەی ١٢ ساڵی حکومڕانی وەکو سەرۆکی هەرێم. ٢هەفتە پێش ئێستا سەردانی تورکیای کرد. تەنها بەمەبەستی وەرگرتنی ڕوخسەت بوو لە ئەردۆغان بۆ ڕادەستکردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل بەحکومەتی عێراق لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە بۆ ئەوەی لەبری ئەوە حکومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەران بنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان.
ئەو سەردانکردنە بۆ لای ئاغاکەی بۆ ئەو ڕێکەوتنە ٥٠ ساڵەیە لەبواری وزە و نەوت دێت کە هەرێم لەگەڵ تورکیادا کردوویەتی.ئابووری وڵات لەلایەن بنەماڵەی جاش بارزانی بەڕێوە دەچێت، بۆیەهەمیشەگوزەرانی خەڵک لەو پەڕی خراپیدا بووە.
مەسرور کە کەسێکی بێ ئەزموون لە سیاسەتدا تەنھا شارەزا لەبواری تۆقاندن و ڕفاندنی نەیارەکانیدا، یان ھەر کەسێک کە لێدوان دژی کارە چەپەڵەکانی بدات، بەتایبەتیش ڕۆژنامە نووسان کە ڕەخنە لە ئەدای کارەکانی دەگرن. یەکێک لە کارە تیرۆریستیەکانیشی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس زەردەشت عوسمان بوو تەنھا لەبەر ئەوەی بە باڵای خوشکەکەیدا ھەڵدا بوو کە دەکاتە کچی مەسعود بارزانی!.

ئێستا کوردستان لەلایەن بنەماڵەی بارزانیەوە کۆنتڕۆڵ کراوە. مەسرور سەرۆکی حکومەتە، نێچیر سەرۆکی ھەرێمە، مەسعود سەرۆکی پارتیە و مەرجەعی سەرەکیە لە کوردستان. سیروان بارزانی فەرماندەیەکی عسکەریە بەبێ ئەوەی ڕۆژێک خەباتی کردبێت. بنەماڵەی بارزانی وەک ھەمیشە کوردیان فرۆشتووە و بەردەوامیش دەیفرۆشن. ئێستا نۆکەری تورکیا و ئێرانن.ھەرچی میتی تورکی و ئتڵاحاتی ئێرانی ھەیە واتەڕاتێن دەکەن لە باشووری کوردستان. ئێوە کوردتان کردووەتە کۆیلەی دەستی خۆتان.

پێویستە خەڵکی کوردستانی باشوور دژی ئەو دەسەڵاتە فاشلە ڕابپەڕن، وەکو ناوچەکانی تری عێراق کە ھەوڵی گۆرینی ئەو سیستەمە گەندەڵە کاولکارە دەدەن. ئەوەش پێویستی بە قوربانی دانە. میلەت دەبێت بڕژێنە سەر سەر شەقامەکان و داوای مافی ڕەوای خۆیان بکەن. چونکە ئەو دەسەڵاتەگەندەڵە بە ئیرادەیەکی بەھێز نەبێت لاناچێت. دەبێت مەسرور و حکومەتەکەی بخرێنە زبڵدانی مێژووەوەچونکە ھیچ بەھاو قیەمێکیان بۆ میلەتەکەمان نەھێشتۆتەوە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە