موسڵمان بوون بێئەقڵێ نییە، بەڵکو کارەساتە

Monday, 12.09.2019, 20:01

6749 بینراوە


خوێنەری خۆشەویست.. لە ناونیشانی ئەم نووسینە سەرت سوڕنەمێت و لە پڕدا هەڵنەچیت، جارێ تەواوی نووسینەکە بخوێنەرەوە و بە عەقل و بیرکردنەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکە، چونکە قسەکان زۆربەیان بەڵگەدارن، نەک تەنیا قسەی فڕێدراوی من.
ئێمە ئەو لێرەدا باس لە توێژینەوەیەکی زانستی دەکەین کە چەند زانکۆیەک پێکەوە، بۆ دۆزینەوەی وەڵامێک بۆ ئەو دیندار و بێدینیە بدۆزنەوە، ئەو توێژینەوەش لە ساڵی١٩٢٨وە دەستی پێکردووە، توێژینەوەکە دەریدەخات کە کەسانی ئەتایستی باشتر دەتوانن خۆیان بگونجێنن هەروەها پلەی خوێندەواریان بەرزترە، پلەی ئاستی ئەکادیمیشیان بەرزترە، هەروەها پلە و پۆستی بەرزیش بەدەست دەهێنن.
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە توێژەرەوانان دەگەڕێنەوە بۆ سەرەتای سەرهەڵدانی ئەتایستی لە گرێکلاندەوە، کە یەکەم قوربانی گەورە فەیلەسوف و بناغەدانەری فەلسفە "سوکرات" بووە، واتا ئەتایستی لە فەیلەسوفەکانەوە سەری هەڵداوە، لەو کەسانەی کە بە قوڵی لە ژیان دەکۆڵنەوە، ئەوەش لەو کاتەدا بووە، کە سوکرات کۆمەڵە خواکانی کرێکی بە ئەفسانە ناوبردووە، ئەمەش وایکرد، کە سوکرات دادگایی بکرێت و تاوانی سووکایەتی بە خواکانی گرێکیان تاوانباریان کرد.
من لێرەدا ئاماژە بەو لینکە دەدەم، کە کورتەیەکم لە ئەفسانەی خواکانی گرێک بۆ کوردی وەرگێڕاوە.

لە دادگاکەدا زۆرینەی هەرەزۆری دادوەرەکان سوکراتیان بەسووکایەتی خواکانیان تاوانبار کردووە، لە سەروی ٣٠ لە سەدی دادوەرەکانیش پشگیری سوکراتیان دەکرد، لە کۆتاییدا دادگا بڕیاریدا، ئەگەر سوکرات ژێوان بێتەوە، ئەوا دەتوانێت گیانی خۆی بپارێزێت، بەڵام سوکرات بۆ ڕیزگرتن لە باوەڕەکەی خۆی، ژیوان نەبوویەوە و جامە ژەهرەکەی  خواردەوە، چونکە بڕیاری دادگا بریتیی بوو لە جامێک ژەهر.
لەو قۆناغەی لە یۆناندا سەدان خودا هەبوو، خوای شەڕ، خوای خێر، خوای باران، خوای ئاسمان، خوای خۆشەویستی، تەنانەت خوای دەزەکان، هەروەها خوای کۆمۆسێکسوێڵەکان.
تەنانەت هێشتا ڕیشەی خودا کۆنەکان لە ناو داب ونەریتی کورددا باوی ماوە، هەرچەند خواکانی گرێک لە کوردستانەوە گەیشتوونەتە گرێکلاند و تەنانەت باکوری ئەوروپاش، واتا "ڤایکینگەکان".
بڕوانە ئەو لینکەی سەرەوە، بۆ نموونە خۆر گیران، گرێکی، پاشان ڤایکینگەکان، خوایەکی ترسانکیان هەبووە، بەناوی "ئاسا گودەر" کە ئەم خودایە خوایەکی شەڕانی بووە، هەمیشە ویستیوویەتی خۆی بکوژێنێتەوە، تا ئێستاش لە دەڤەری خۆمان کە خۆر دەگیرێت، دەست دەکەین بە تەق هوڕ، تا شەیتان یان "ئاساگودەر" لە خۆر دوور بخەنەوە. گرێکی و ڤایکینگەکانیش، لەکاتی خۆرگیراندا دەستیان کردووە بەهەرا و هوریا، "ئاساگەدەر" لە هزری گرێکی ڤایکینگەکاندا گورگێکی ترسناک بووە.
کلیکی ئەو وێنەیەش بە، تا لە گوگڵەدا زیار ببینیت


بۆیە ڕیشەی بڕوانەبوون بە خودا، یان بێ باوەڕی ڕیشەکەی دەگەڕێتەوە بۆ گرێکلاند.
ئێستا لێکۆڵینەوەی ئەو چەند زانکۆیە کە پێکەوە لەلایەن دەرونناسانەوە ئەنجامدرا، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە بێباوەڕەکان، یان کەسە عیلمانییەکان، توانیویانە بەسەر داب و نەریتی باودا زاڵبن، چی دیکە باوەڕیان بەوە نەماوە، کە خودا ئاسمان و ڕێسمانی دروست کردبێت، چونکە پێش قورئان و تەواراتیش، 7 تەبەقەی ئاسمان لە ئەفسانەی گرێکیشدا هەبووە، بۆیە فەیلەسوفی گرێکی" ئێمپۆدۆکلیس" هەر 450ی پێش زایین گووتوویە، کە گەردوون بێ سنورە و کۆتایی و لێواری نییە، ئەمڕۆش دوای 2500 ساڵ زانست ئەوە دەسەلمێنێت و زاناکان بەدوای هیچدا دەگڕین، ئاسمان، کە دەڵێن گەردوون سەروبەری نییە.
ئەو لینکە بە زمانی سویدییە، کە باش لەو راستییە زانستییە دەکات (کلیک):
Physicists are still looking for the empty nothing

بۆیە دەبێت بگەیەن ئەو راستییەی کە دەقە ئاینیەکانی وەک قورئان و ئینجیل و تەروارتیش، کە نووسراوی عەقڵی مرۆڤە لەسەردەمە جیاوازاەکانی مێژوودا و تەواوکەری یەکترن، ئەمانەش جێگای باوەڕ نین، بێگوومان مەبەست لێرەدا سەرجەم باوەڕەکانە، نەک تاکیان لەیەکتر جیا بکرێتەوە، چونکە ئەوەی دەقە ئاینیەکان لێی دەدوێن لە ئەفسانەیەک بەولاوە زیاتر هیچی دیکە نین.
لە ڕاستیشدا ئاینەکان جگە لە ماڵوێرانی و کوشت وبڕین هیچیان بۆ گەلانی ناوچەکە نەهێناوە. لەو بارەیەوە عەلی شەریعەتی لەو بارەیەوە ئەڵێت: (ئەو ئاینە ڕاست ناکات کە نەتوانێت لەم دنیا جیهانت بۆ خۆش نەکات، بەڵام بەڵێنی خۆشی ئەو دنیات بداتێ).
هەروەها بیریشمان نەچێت کە ئەو ناوچانە لەو سەردەمەدا خاوەن شارستانیەکی بەرز بووە، هەرلە شارستانی یۆنانی، ساسانی، میسری، چینی و هیندی لە ئاساتێکی بەرزدا بوون، چونکە تا ئێستاش باخچەهەڵواسراوەکانی بابل، ئەهرامەکانی میسر جێگای سەرسامی مرۆڤن، بە ئاستێک، کە مرۆڤ گوومان دەکات ئەوە قیبتیەکان نەبوون ئەهرامەکانیان دروستکردووە، بەڵکوو بوونەوەری دەرەوە هاوکاریانی کردوە، زۆربەمان پەیکەرەکانی یۆنانیمان لە نزیکەوە دیتووە، کاتێک کە مرۆڤ لەنزیکەوە سەرنجیان لێدەدات، ناخۆ ئاگانا باوەڕناکات کە تەمەنی ئەو پەیکەرانە 3000 ساڵ بێت، چونکە هێندە هونەریانە دروستکراون، ناگەیتە ئەو باوەڕەی لەو بەردە سەختە پێش 3000 ساڵ ئەو هونەر جوانەی لێدروست کرابێت، یان یاساکانی حامورانی کە نزیکەی  4000 ساڵیان بەسەردا تیدەپەڕێت و بەیەکەم یاسای مرۆڤایەتی دەژمێردێت، دیسان مرۆڤ سەرسام دەکات، کە لە هەمانکاتدا ئەو یاسایانە لەبەرد هەڵکۆڵدراون، تا ئێستاش لە مۆزەخانەی لۆڤەری پاریس پارێزراون، زۆربەی پێغەمبەرەکان ئاگایان لە مێژوو نەبووە، هاتوون یاساکانی حامورابیان بە خەڵک پێشان داوە، کە گوایە خوا بۆیانی ناردوە، بۆ نموونە چاو لە جێگای چاو، لووت لە جێگای لووت و گیانیش لەجیاتی گیانستاندن.
زاڵ نەبوون بەسەر داب و نەریتدا کارەساتە، بەبەڵگە پێی ئەڵێی زانست ئەڵێ گۆشتی گاو مانگا وبزن، ترسناک، بەلام خواردنی گۆشتی بەراز باشە، ئەمە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی پەیمانگای لێکۆڵینەوەی سویدە، کەچی لەخۆیەوە بەبێ ئەوەی ئەلف بایەک لە تاقیگە و زانست تێبگات، پاساوێک دەهێنێتەوە. بەڵام لقە فرتەی دنیا دەکات، تا دەرمانێکی سویدی یان ئەوروپی دەستبکەوێت.
(کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە):

لە تاقیگەکانی سویدەوە دەیسەلمێنن، کە گۆشتی مانگا،مەڕ، بزن سەرەتاناویە، بەراز سەلامەتە


جارێکیان مامۆستایەکی خاتوون، کە گەنجی بەرەگەز میسری بوو لە قوتابخانەکەمان دامەزرا، زۆر زۆر حەزی لە گفتووگۆی ئیسلامی و کریستیانی دەکرد، چونکە ئاگادار بوو کە جار جار مامۆستاکان پرسیاری دینیان لێدەکردم، هەرچەندیش شارەزای ئەوتۆی ئیسلامی نەبوو، هەموو جار یەخەی دەگرتم، منیش هەموو جارێک ڕێنمایم دەکرد کە سەرگەرمی وانە ووتنەوەی خۆی بێت و خۆی بپارێزێت لەو باسانە، چونکە بەو باسانە بە ئەنجام ناگات، بەڵام بەگوێی نەکردم، هەمیشە لەگەڵ مامۆستاکانی دیکە باسی خراپەی کڵێسای و منداڵبازی پاپاکانی بۆ دەکرد، چونکە وا ڕاهێنراوە، زۆری لەسەر دەڕۆی وتیشی ئێستا پاپاکان خۆیان داوای لێبوردن دەکەن، چارێکیان زۆر بێزاری کردم، بەهیچ بێدەنگ نەدەبوو بە ناجاری ووتم تۆ ئاگات لە چیە، دەزانیت کە پاپای هەرە گەورە کوڕێکی بێکەسی دۆزیەوە و کردی بە کوڕی خۆی، دوایش پورزایەکی خۆی لێمارە کرد، بەلام دوای ڕۆژێک دەچێتە ماڵی ئەو کوڕەی کە کردی بەکوڕی خۆی، بە ڕووتی خێزانەکەی بینی، کە پورزای خۆیەتی، یەکسەر حەزی لێکرد، خانمەکە ووتی ئێی، ووتم ئێی لە کورەکەی خۆی سەندەوە و لە خۆی مارە کرد، یەکسەر خانمەکە ووتی نەم ووت!
ئیتر ئەم باسەی کە بۆم باسکرد، لەلای هەموویان باس کرد، ئاخری یەکێکیانی زۆر بێزار کرد، پێی ووت ئەوە محمەدەکەی خۆتانە، تەها ئەمین پێی ڕابواردوویت، هات بۆلام بینیم کە چاوەکانی گڕی لێدباری، لە کۆتاییدا لێم پرسی ئەو کاتەی کە تێگەیشتی کە پاپا ئەو کارەی کردووە، ئەی بۆ ئێستا کە دەزانی محەمەد ئەو کارەی کردووە، هەمان کاردانەوەت بۆ محمەد نییە؟ کە دەکەوابێ تێبگە و واز بێنە، هیچ نەبێت، لە پێشدا باش بخوێنەرەوە و بیربکەرەوە، خۆت چەکدار بکە، بە هونەری شەڕ ئاشنایی پەیدا بکە، پاشان بچۆرە شەڕەوە.

ئەمانە بەهەزاران شەڕە شەق خۆیان دەگەیەننە ئەوروپا و خۆیان واتەنی دێنە ووڵاتی کافران، کەچی لێرە لە ئەوروپا هەوڵدەدەن، خەڵکەکەی بکوژن و دزییان لێبکەن، دەیان جار کامێرای شاراوەیان ناردۆتە مزگەوتەکان کە مەلا قوتابیەکانی تەمێ کردووە، وایان فێرکردوون کە تەنانەت دزی لە ئەوروپییەکان بکەن، چونکە ئەمانە کافرن و حەڵاڵە هەرچییەکیان لێبکەن و ببەن، بەڵام دوایی کە دەیانهێننە سەر تێڤی، ئەڵێن ڕاستە وات گووتوە، مەلا ئەڵێ نە بەخوا، بە نە قورئان، کەچی پاش کەمێک فلیمەکەی پیشان دەدەن و دەپرسن ئەی ئەمە کێیە؟
ئێستا مەلاکان فێربوون ئەڵین ئەوە فۆتۆشۆپە. (بۆ زانیارییتان ئەوان نازانن فۆتشۆپیش چییە، کە هیچ پەیوەندییەکی بە فلیمی و ڤیدیۆوە نییە).
ڕیکەووت وای کردووە کە زۆربەی ووڵاتانی ئیسلامی دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی لە زۆربەی هەرە زۆری وولاتانی جیهان دەوڵەمەندترن، کەچی هەر هەموویان بە کوولە مەرگی دەژین، هەر بەڕاستی خۆشیان لە خۆشیان تێناگەن.
جگە لەوانەش مێژووی ئیسلام دەردەخات، کە لە 3 لەسەر 4ی جێگرەکانی محمەد بە چەقۆ کوژراون، هەروەها 8 لە داناکانی ناوچەی دەسەڵاتی ئیسلامیدا کە ژیاون، گەلانی جیهان شانازییان پێوە دەکەن، ئەمانە هەر لەلایەن ئیسلامەکان خۆیان بە کافر تاوانباریانکراون و کوژراون، لەوانە: (ابن مقنع، فارابی، ابن سینا، ابو علا مەعری، ابو بکر ڕازی، یعقوب بن اسحاق، ابن ندیم، ابن تفیل، ابن هەیسەم، التوسی، جاحز، عباس بن فرناد، ابن روشد، محەمەد بن شاکر، سابت بن قرە). کارو کرداری ئەم فەیلەسوفانە تا ئێستاش جێگای ڕامانی زاناکانن و بەرهەمەکانیان تا ئێستاش زانستەکانیان دەخوێندرێت، تەواوی کارەکانی ئەم فەیلەسوفانە لەو لینکەی خوارەوەدا، هەیە.
ئەوەی جێگای داخ و پەژارەیە، کڵێسا داوای لێبوردنی لە کوشتنی زاناکان کرد، بە تا ئێستاش مەلاکان بە شیڕە شیڕ شانازی بە کوشتنی ئەو زانا و فەیلەسوفانەوە دەکەن و بە کافر و مولحید ناویان دەبەن. (کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە):
Why more intelligent people tend to be atheistic

 هەروەها کلیک لەسەر ئەو وێنەیەش بکە:
هؤلاء العلماء المسلمين الذين نفتخر بهم ....اتهموا بالزندقة و قتل أغلبهم على أيدي مسلمين مثلهم