رۆژی پینج شەمە 12/12/2019هەڵبژاردنە گشتیەکانی بەریتانیا دەست پێدەکات

Wednesday, 11/12/2019, 21:38

4676 بینراوە


دوو پارتی سەرەکەی لە بابەتی ینک و پدک ی لای خۆمان کە ئەمان پارتی پارێزگاران و و پارتی کریکارانن ڕکەبەری سەرسەختی یەکترن و هەر جارە دەسەڵآت لای یەکیکیانە.
شتێک لێرە تارەادەیەک کە جیاوازە، دەنگدەران هەموو جارێک بە ئەجندای دەنگدانیاندا دەچنەوە و گرەنتی نیە هەمیشە مڵکی پارت و دەسەڵات و لایەنیکی دیاری کراو بن، وەک دەنگدەرەکانی کوردستان کە ئیتر ئەگەر باوکی مەلایی یان جەلالی بووبێت نەوە بە نەوەی هەر دەنگدەی ئەو گروپە دەبێت ئەگەر بچنە باوەشی دوژمنەنەودەیان خیانەتی نەتەوەیی ئەنجام بدەن ئەمان یان هەر دەنگدەری مەلایین یان جەلالین و قەت ناگۆڕێن و گوومان لە سەرۆکە خیانەتکارەکەیان ناکەن بۆ ساتێکیش!
دووپارەتە سەرەکیەکە (The Labour Party ) و پارتی پارێزگاران (The Conservative Party )
ئەم هەڵبژاردنە دەنگدەرەکان زۆربەیان پەردەوازە بوون و نازانن دەنگ بە کێ بدەن. ئەوانەی جاران هەمیشە دەنگدەری پارتی کریکاران بوون ئیستە زۆر نائومێد بوون لە پارتەکەیان و زۆرینەیان پێدەچێت دەنگ بەو پارتە بدەن کە هەمیشە بە ناحەز و دژ بە خەون و داخوازیەکانیان بووە. هۆکاری سەرەکی زۆرینەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەرۆکی نوێی پارتەکە کە جێرمی کۆربنە.
کابرایەکی ئنگلیز ووتی؛ من یەکیکم لە ئەندامە سەرسەختەکانی پارتی کرێکاران و هەر دەنگم بەو داوە، بەڵام ئەم جارە دەنگ بە پارتی پارێزگاران دەدەم لە ناجاریدایە نەک لە خۆشەویستیم بۆیان. لە پرسیاری ئەوەی هۆکار چیە؟ لە وەڵآمدا ووتی؛ حزبەکان هەموو درۆزنن ئەوە دەزانم بەڵینەکانی دەیدەن پیمان زۆری درۆیە، بەڵام سەرۆکی پارتکەی من زیاد لە حەد درۆ دەکات و بەڵێن دەدات ، بۆ نموونە بەڵێن دەدات کە هێڵی ئەنتەرنێت بۆ سەرتاپای ووڵات ببێت بە خۆڕایی ، کە ئەمە تەنها زیاد لە ٨٠٠ هەشت سەد ملیۆن پاوەندی ئەوێت و، بەڵێنی زۆر ئەدات کە زۆر خزمەتگوزاری ببیتە خۆڕایی، کە ئەمە جگە لە درۆ هیچی تر نیە چونکە ئەگەر ئەو کارە بکات ، ووڵات بەرەو ئیفلاسی و دارمان دەچێت و دەوڵەت دەکەویتە ژیر دەیان ملیار قەرزەوە. ووتی بەڵام ڕاستە سەرۆکی پارتەکەی تر کە پارتی پارێزگارانە ئەویش درۆ دەکات بەس لە چاو ئەمەی ئیمەدا کەمتر بەڵینی گەورە و درۆی مەنتیقی زیاتر دەکات بە واتایەکی تر ئەم کەم درۆ دەکات و ئەمەی ئێمە درۆ زیاتر دەکات بۆیە دەنگی بەو کەسە دەدەم کە هاش و هووشی کەمترە و کەمتر درۆ و بەڵێنی درۆزنە دەدات.
کاتی خۆشی بارزانی کە دەستی کرد بە حەملەی هەڵبژاردن و رێفراندۆم و دەوڵەتداری ، خۆی و زاواکەی هیندە بەڵێنیان ئەدا کە سەرۆکی ئەمەریکا هیندە بەڵێنی نەدەدا. نێچیری زاوای کە سەرۆکی حوکمەت بوو ئەیووت؛ کوردستان ئەکەین بە دوبەی ، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەریم ئەیووت؛ ئیتر دوو دراوسێی باش دەبین لەگەڵ عێراق ، حەملەی ئەوەیان بڵآو دەکردەوە لە شەقامدا و پرسیاری ئەوەیان دەخروشاند، کە دوای ڕیفراندۆم یەکەم ووڵات کە حەز دەکەی بە پاساپۆرتی دەوڵەتی کوردیەوە بۆی بچیت کام ووڵاتە!
هەر دوای هەڵبژارندەکە، لە کاتێکدا ئەگەر زۆرینەی خەڵک دەنگی دا بە جیا بوونەوە ، ئیتر دەست دەکرێت بە ڕێکارە یاساییەکان بۆ دروست بوونی ئەو دەوڵەتە نوێیە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەس کاتیک خەڵک زۆرینەی دەنگی بەو دەوڵەتە دا، دوای دوو رۆژ کە ئەنجامەکەی دیاری کرا. مەسعود بارزانی پیاوە هەڕەشە کەرو جەربەزەکەی ئەو دەوڵەتەی نموونەی ووڵاتی دوبەی دەبێت، دەنگ و رەنگی نەما و ماوەی سێ مانگ کەس نەیدەزانی لە کوێیەو، خۆی لەچاوی کامێرەو رۆژنامەکان شاردەوە. لەوە دەچوو بارزانی مەبەستی تەنها ئەوە بووبێت چونکە کاتەکە زۆر نەگونجاو بوو، تەخمینی ئەوەی نەدەکرد زۆرینە دەنگ بدەن لەم کاتەدا بە جیابوونەوە لە عێراق. لەوانەیە پێی وابووبێت کە دەنگی سەربەخۆیی کەم دەهێنێت و، دواتر بێتە سەر تیڤەکەیان و بە نەتەوەی کورد بڵێ؛ کە ئەوە ئیمەین وەک ماڵباتی بارزانی هەوڵی دروست بوونی دەوڵەتی کوردی دەدەین و، ئەوەش هەندیک خەڵکی ناحەزن دژی ئێمە دەوەستن و دەبنە لەمپەر لەبەر دەم دروست کردنی دەوڵەتی نەتەوەیی!
بۆ ئەوەی لە مێژوودا بیکەنە سەروەری بۆ خۆیان بنەماڵەکەیان، بازرزانی هیندەی تر قودسیەتی پی بدرێت، بەڵام کاتێک ئەنجامەکان پێچەوانەی خەونەکانیان دەرچوو، خوودی بارزانی دەستبەرداری پلەو دەسەڵات بوو زۆر کەس پێیان وابوو تووشی جەڵدەی دەماغ بووە ، کە پێشتر بەناشەرعی چەندین ساڵ لەسەر کورسی سەرۆکایەتی هەریم نەدەهاتە خوارەوە و بگرە خەریک بوو لەسەر ئەو کورسیە سەدان خەڵک بە کوشت بدات و، لەو پێناوی کورسیەکەیدا دەرگای پەرلەمانی کوردستانی بە تەوای داخست. بەڵام ئەنجامەکانی دەنگدان بە سەربەخۆیی وای کرد بارزانی وەک ماری سڕ لە کونا ماوەیەکی زۆر دەنەکەوێت و خۆی مت بکات.
ئەوەی دیارە لە هەڵبژاردنەکانی بەریتانیا ئەوەی زۆرینە لەگەڵی پارتی کرێکاران نابن و دەنگیکی زۆر لەدەست دەدەن چونکە سەرۆکەکەیان بەس خەریک درۆ کردنەو وەک کادریکی جارانی یەکیەتی سۆڤیەت خەون و خەیاڵ دەکات، کە چۆن لە یەکیەتی سۆڤیەتیش کەس خاوەنی هیج نەبوو هەموو دەزگاکان ببوون بە موڵکی دەوڵەت، هەتا خەڵکی لادیکانیش خاوەنی مریشک وقەل وقازومانگای خۆیان نەبوون، دەبوایە ڕۆژانە بەروبوومی ئاژەڵەکان وماندوو بوونی رۆژانەیان ، لە بابەتی هیلکە و جووجەڵە و شیر و ماست تەسلیم بەو کەسە بکرایە لەلایەن شارەوانی ناوچەکەوە بۆی دیاری کرابوو، ئەمە وای کرد خەڵک دڵی بە هیج شتێکی خۆی خۆس نەبێت لە کاتیکدا ئەو رۆژانە ماندوو دەبێت و سەرما و گەرما دەچێژیت ، لەولاوە کەسێک وەک تەراح لەسەر شان و ماندوو بونی ئەم و منداڵەکانی ژیان بەسەر بەرێت و خەریکی تەنها خەو و خواردن و قسەی زل بێت! ئەوە بوو ئیتر یەکیەتی سۆڤیەت بەو دەردە چوو کە لەمڕۆدا ناویشی نەماوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە