تایبەتمەندیەکانی پرۆژەی بە ئیسلامکردنی جیهان

Friday, 13/12/2019, 0:46

9010 بینراوە


نوسینی: زارا زاگرۆس (Zara Zagros)
وەرگێڕانی: جۆ ولیام (Joe William)
-----------------------------------------
پرۆژەی گەردونی (بەئیسلامکردنی جیهان) پرۆژەیەکی هەتا هەتاییە، و ئەم تایبەتمەندیانەی خوارەوەی هەیە:

1. جوگرافیایەکی کراوە: کەسایەتی محەمەدی پێغەمبەری ئیسلام، کەسایەتیەکی تێکەڵەیە لە کەسایەتی عارەبى بيابانى داگیرکاری و تاڵانکاری زۆردار، و کەسایەتی بازرگانى تەماحکاری بەئەزمون، و ئەم دووانە هەردووکیان حەزیان لە جوگرافیایەکی کراوەیە، و ئەو جوگرافیایە ناونرا (ماڵی ئیسلام - دار الإسلام) و سنوری (دار الإسلام) لە کەناری ڕوباری فورات، یاخود ڕوباری نیل، یاخود ڕوباری غانج، یاخود ڕوباری یانغ تسی، یاخود ڕوباری ڕایەن، یاخود ڕوباری میسیسیپی لە ئەمریکا ڕاناوەستێت. هەروەها لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، یاخود چیای هیمالایا، یاخود چیای ئەلپ، یاخود چیای ڕۆکی لە ئەمریکا، ڕاناوەستێت. بۆ هەر شوێنێك پرۆژەی عەرەبی (ئیسلام) بڵاوبووەوه، ئەوە سنوری (دار الإسلام)ە. بەم شێوەیەش پرۆژەی عەرەبی توانایی بڵاووبونەوەی هەیە لە سەرتاپای گۆی زەویدا. هەروەها توانای بڵاووبونەوەی هەیە لە سەر هەسارەكانى دیکە ئەگەر مرۆڤ پێیگەیشت لە پاشەڕۆژدا.

2. تۆمەتـە پیرۆزەکان: ئەو گەلانە، کە عەرەب داگیريانى کرد، باوەڕیان بە خودایەکی تاك و تەنیا هەبوو. ئاینی زەردەشتی لە کوردستان و ووڵاتی فارس و هەندێك بەشی عێراقدا بەربڵاو بوو. هەروەها مەسیحیەت لە ئەرمینیا و ئاسیای بچوك (تورکیای ئێستا) وسوریا و لوبنان و فەلەستین و ئەردەن و میسر و تەمازغا (باکوری ئەفریقیا) و ئیسپانیادا بەربڵاو بوو، و ئاینی جولەکەيش (یەهودیەت) لە هەندێك جێگای ئەو وڵاتانەدا هەبوو. باشه، ئەی بە چ پاساوێك عەرەب ئەم گەلانەی داگیر و تاڵان کرد؟

محەمەد ئەو کتێبەی دروستکرد کە ناوی نا (قورئان) و له وتارەکانی کە بە (حەدیس - حديث نبوي) ناو دەبرێن، تۆمەتگەلێکی ئامادەكراو دانا بۆ هەموو گەلانی جیهان، و بەپـێـی ئەو تۆمەتە ئامادەکراوانە دەستی کرد به پرۆژە ئیمپریالـیـزمیەکەى. ئیتر محەمەد دابەشى ئەو گەلانەيه كرد بەسەر دوو پۆلدا:

أ) گەلە کافرەکان: ئەو گەلانەن کە باوەڕیان بە خودای تاك نییە، و هاوەڵ بۆ خودا دائەنێن (الشرك)، و دوو هەڵبژاردەی بۆ ئەمانە دانا، یان بێنە ناو ئاینی ئیسلامەوە و یان دەبێ بكوژێن.
ب) گەلە ڕێگا لێ ونبوەکان (شعوبٌ ضالّة): ئەو گەلانەن کە باوەڕیان بە خودا تاكیى هەیە، بەڵام لايانداوه له پەرستنی خودای تاك و تەنیا. جولەکەکان و زەردەشتیيەکان و مەسیحیيەکان لە ناو ئەم گروپە دادەنرێن. ئەمانە سێ هەڵبژاردەیان پێ ئەدرێت: ئیسلامبوون یان شەڕکردن (مردن) و یاخود ملکەچبوون بۆ یاساکانی دەوڵەتی خەلافە و دانی سەرانە (جزیە) بە سەرشۆڕی.

وەك پیشەی هەمیشەیی خۆی، محەمەد گوتی :گوایە ئەم تۆمەتانە فەرمانە و لەلای خوداوە هاتووە. لەسەر ئەم بنەمایە دەستی هاوەڵانی ئاوەڵاکرد، بۆ تاڵانکردنى ئەم گەلانە و داگیرکردنی وڵاتەكانیان و دزینی ماڵ و سامانیان و ملکەچکردنیان و سەپاندنی ئیسلام بەسەریاندا بە زۆرەملێی و پەیوەست بوونیان بە یاساکانی دەوڵەتی خەلافەتی عەرەبەوە.

3. توندوتیژی پیرۆز (العنف المقدٍّس): گەلان بە ئاسانی دەستبەرنادەن له وڵات و ئازادی و كولتور و باوەڕی خۆیان. كە وابێت، دەبێ چی بكرێت بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی بەئیسلامکردنی جیهان؟ چارەسەر بۆ ئەمە جاڕدانی شەڕە دژی گەلان بەناوی جیهادەوە (الجهاد)، و بەکارهێنانی توندوتیژی پیرۆز لەژێر سێبەری (اللە أکبر)، توندوتیژی بە هەموو مانایەکی تۆقاندن و وەحشیگەرایەتی. محەمەد لە قورئان و وتارەکانیدا، پەیمانی داوە بە موجاهیدە هاوەڵ و شوێنکەوتوەکانی، دوو خەڵاتى بەنرخ و بەبەها پێشكەشیان بكرێن، كه ئەمانەن:


أ) لە دونیادا: داگیرکردنی گەلان و وڵاتەکانیانە، لەگەڵ دەسکەوتدا (ماڵ و سامان و دیل کە ئۆتۆماتیکی دەبنە کەنیزە و کۆیلە)
ب) لە قیامەتدا: چونە بەهەشت و قایلکردنی دڵی خودا و محەمەد خۆیەتی.

4. ئەقڵیەتی فێڵبازانە (العقلية الماكرة): سەرکردەی پرۆژەی بەئیسلامکردن (محەمەد) بازرگانێکی خەڵکی مەککە، لێزان و بەئەزمون، لەسەر كولتورى داگیرکاری و تاڵانکاری خێڵەکی پەروەردەکراوە، بۆیە پرۆژەکەی (بەئیسلامکردنی گەردون) بریتیە لە تێکەڵەیەکی نێوان عەقڵیەتی خێڵەکی وەحشی و (پراگماتی) سیحری بازرگانێکی فێڵباز. هەر بەتەنها توندوتیژی (العنف) ئامراز نەبوو بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی بەئیسلامکردنەکەی، بەڵکو زۆر زانیەکەی لەوەدا بوو کە وای لە خەڵك کرد - تاك و گەلان- کە بە پێی خۆیان ماڵ و سامان و وڵاتەکانیشیان بۆ بهێنایە و بیان خستایەتە خزمەتی و بپاڕنەوە لێی وەریان بگرێت.

محەمەد بناغەی فێڵبازی ئیسلامی دانا و کردی بە پیرۆز بەپێی (ئایەتی ٣٠ لە سورەتی ئەنفال) کە ئەڵێت {وَيَمْكُرُونَ وَيَمْكُرُ اللّهُ وَاللّهُ خَيْرُ الْمَاكِرِينَ}، (اللە) خودای ئیسلام بەسۆز نییە هەردەم، بەڵکو دەکەوێتە فڕوفێڵ لەگەڵ بەندەکانی لەکاتێك کە پێویست بکات، و ئاساییە کە محەمەد بەپێی پەیڕەوی خوداکەی (اللە) هەڵسوكەوت بكات و فڕوفێڵ بکات. له جۆرەكانى ئەو فێڵه، تەڵەکانەی ئەوەیە کە تەفرەی قوربانیەکانی پێ ئەدا بەوەی کە پێیان ئەڵێت ئێوە پەیمانێکی پڕ قازانجتان (الصفقة الرابحة) لەگەڵ خودا (اللە) بەستوە، كاتێ ئەو قوربانیانە دەرگای وڵاتەکانیان بۆ خۆی و هاوەڵانی كردەوە و وازیان لە كولتور و باوەڕ و ڕێساکانی خۆیان هێنا بۆ كولتور و ئاینی عەرەب، و قایل بوون پـێـی و هەروەها قایل بوون خەلیفەیەکی عەرەب ببێتە سەرۆکیان.

بەڵام ئەو پەیمانە پڕ قازانجە (الصفقة الرابحة) چییە کە لەگەڵ خودا (اللە)دا بەستویانە؟
بەڵێ، ئەو قازانجە بردنەوەی دونیا و قیامەته.

ئەمەیە تایبەتمەندیەکانى پرۆژەی بەئیسلامکردن. هیچ هەڵبژاردەیەكی دیکە نییە لەبەردەم جیهاندا، جگە لە لەناوبردنی ئەم پرۆژەیه.

بەڵێ ئەوە تەنها هەڵبژاردەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە