بزانە چۆن دواهەمین هەناسەت ئەدەیتەوە

Saturday, 14/12/2019, 17:40

5596 بینراوە


هەندێک لەزانیاریەکان لە گۆڤاری sciences et avenir فەرەنسیەوە وەرگیراوە.
لە ڕێپۆرتاژێکدا دەربارەی حەسەن زیرەک وای باس دەکرد، کە گوایە سێ کەس دوای مردنی حەسەن زیرەک خەویان بینیوە کە حەسەن زیرەک گلەیی لێکردون کە لەسەر ناڵەشکێنە نەنێژراوە وەک لە وەسیەتەکەیدا داوای کردووە، بۆیە مەلایەک لەدوای ئەوەی ئەو سێ کەسە دەبینێت و خەوەکانیان دەگێڕنەوە، بڕیار ئەدەن بچن گۆڕی حەسەن زیرەک هەڵدەنەوە و بیگوێزنەوە. ئەو کەسەش کە گۆڕەکە هەڵئەداتەوە کەسێکی نزیکی حەسەن زیرەک بووە و حەسەن زیرەکی زۆر خۆش ویستوە، دەیگێڕایەوە کە زۆر سەرسام بووبوو بەدیمەنی حەسەن زیرەک سەروچاوی وەک خۆی مابوویەوە و هیچ نەگۆڕابوو، لە مردویەک نەدەچوو، ئەوە نەبێت تۆزێک ڕیشی زیادی کردبوو وەک کەسێک کە چەند ڕۆژێک بێت ڕیشی نەتاشی بێت.
***
یەک لەسەر دەی خەڵکی، لە ئەزمونی گەرانەوەی مردندا ژیاون، کە چۆن هەستیان بە جۆرێک لە بەختەوەری کردووە وەک ئەوەی بە سەروی لەشی خۆیانەوە خۆیان ببیننەوە، یان روناکییەکی زۆر بە تین ببینن لە کۆتایی تونێلێکدا، یان کەسانی دەوروبەریان بینیووە بە وێنە، بەڵام هەمان ئەم دیاردەیە سەرنجدراوە لای ئەو کەسانەی دەرگێکی بەهێزیان خواردوە یان لە کاتی مێدیتەیشندا، لەکاتی بێخەویەکی زۆردا. هەندێک کەسیش بە پێچەوانەوە بە حالەتی ناخۆشیدا ئەم ئەزمونەیان تێپەڕاندوە؛ لە بۆشای و تەنیایدا، هەندێکی تریشیان دەموچاوی ترسناکیان بینیوە. ئەمەش وەک بوونی جیهانێکی تر دوای مردن بینراوە، وەک دیاردەیەکی ڕۆحانی. بەڵام زانست روونکردنەوەی بۆ ئەم دیاردەیە هەیە ؛ سەرچاوەی هەموو ئەم وێنە و ڕۆشناییانە هۆکاری بیۆکیمیاویە لە مێشکی مرۆڤدا، بۆ سەلماندنی ئەم دیاردەیەش بە تاقیکردنەوە دوو مادەی کیمیاویان تێکەڵکردوە کە هەمان ئەو حالەتە دەڕەخسێنێت لە مێشکا کاتێک کەسێک دەمرێت، هەروەها بە کامێرا سەرنجی لاشەی مردووەکان دراوە، کە بیست و چوار خولەک دوای مردنیان، دەست و قاچیان بە شیوەیەکی سەرسويهێنەر دەجوڵێت، هەندێک جار دوای دووسال لەمردنی کەسەکەش. پێ دەچێت هەر سەرنجدانە لەم رووداوانە بێت، کە مرۆڤی شارستانیەتە کۆنەکان باوەڕیان بە ژیانێک دوای مردن هێنابێت.
ئۆرگانیزاسیۆنی جیهانی بۆ تەندروستی ئاوا باسی مردن دەکات ؛ لەدەستچونی تەواوی هەڵسورانی مێشک. چەند زانایەک لە بواری نۆرۆزانستیدا، سەرنجی پرۆسەی مردنیان داوە لای مرۆڤ، چی رووئەدات کاتێک مێشک دواهەمین هەناسی خۆی ئەداتەوە ؟ چی رووئەدات کاتێک دڵ لە لێدان دەوەستێت و هەناسەدان بەدوایدا و بەو هۆیەوە مێشک بێبەش دەبێت لە ئۆکسژین ؟ هەر دوای ئەوەی مێشک لە ئۆکسجین بێ بەش دەبێت، دەبێتە هۆی وەستانی سیستەمی نێرڤزی سەنتراڵی مێشک، کاتەکە تەنها دە خولەک دەخایەنێت. ئەمەش بە کوژانەوەی وردە وردەی نۆرۆنەکان روونادات، (خانەکانی نێرڤزی سەنتراڵ)، زیاتر نەخۆشەکە لەهۆش خۆی دەکەوێت و هەناسەنادات. لە ناو مێشکیدا نۆرۆنەکان زەنگ لێدەدەن و بەخەبەر دەبنەوە بەوەستانی کتوپڕی ئەو کەمی ئۆکسجینە، واتە ؛ وزە، پاشان مێشک خۆی دەخاتە سەر سیستەمی ئێۆکۆنمی وزە، بۆ ماوەی دوو هەتا پێنج خولەک، ئەمەش بەیارمەتی میتۆشۆندریەکانی سەنتەری وزەی خانەکانە، مێشک وەک ئەوەی لە حاڵەتی بەئاگاداربوونەوەدا بێت هەموو ئەکتیڤیتی خۆی بە رووکەشی دەوەستێنێت، دوای پێنچ خولەک لەم ئاگادارکردنەوە، نۆرۆنەکان خۆیان دەنوێنن وەک بە دواهەمین هیوا بە خاڵی کردنەوەی چارجێکی بەهێزی کارەبایی، کە بریتیە لە گرنگترین نۆرۆنی گەیاندنی سیستەمی سەنتراڵی مێشک. ئەم دیاردەیەش لە سەرەتاوە تەنها لە شوێنێکی بچوکی مێشکدا رووئەدات، دەبێتە هاندەرێکی گرنگ و بەتین بۆ داگیرساندنی هەموو نۆرۆنەکانی مێشک بەیەکجار، کە هەمویان دادەگیرسێن لە یەک کاتدا وەک دواهەمین ئاوازی قاز و قوڵنگ. ئەم شەپۆلە بە تینە کە بەخێرایی 50 میکۆرۆمەتر لە چرکەیەکدا دەڕوات، واتە 3 میلیمێتر لە خولەکێکدا، بە هەموو مێشکدا بڵاو دەبێتەوە. کۆتایی هاتن بە دواهەمین توانای تەوژمی کارەبایی نۆرۆنەکان مردن و هەڵوەشاندنەوەی خۆیان، بەم هۆیەشەوە هەموو خانەکانی دەوروبەریان ژەهراوی دەبن، بەمەش دەڵێن کۆتایی و مردن. هەندێک بەشی مێشک پێویستیان بە ئۆکسجین زۆرترە بۆیە ئەو بەشانە زووتر توانای خۆیان لەدەست ئەدەن بەتایبەتی ئەو بەشەی کە بەرپرسە لە بیرەوەری.
ئەم تەجروبەیە لەسەر نۆ کەس سەرنجدراوە، ئەوان لە حاڵەتی جەڵتەی مێشکدا بوون، جەڵدەی مێشکی بەتین، لەکاتێکدا لەژێر سەرپەرشتی دکتۆرەکاندا بوون، لەوانە سیانیان بە دەماغی مێشک، یەکێکیان نەخۆشی دڵ هەروەها پێنجیان شۆکی کە لەسەریان، یەکێکیان گوللەیەکی بەر مێشکی کەوتبوو، لەم جۆرە حالەتانەدا هەوڵی بەخەبەربونەوەی نەخۆشەکە ناتوانرێت بدرێت.
کەواتە پێ دەچێت ئەو شەپۆلە چارجەی ئەلەکترۆنەکان بێت، کە خۆیان وەک تیشکێکی بەهێز ئەنوێنن لە بینای مردوەکەدا، وەک ئەوەی هەموومان لە کۆتایی ژیانماندا شەپۆلێک بمان بات بۆ خۆی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە