ڤیزە

Saturday, 12.14.2019, 18:27

5821 بینراوە


دوو بابەتی گرینگ یان دوو تەوەری گرینگ لە جیهاندا شەو و ڕۆژ لە ژێڕ لێکۆلێنەوە و چاوەدێری ناوەندە زانستیەکان و پسپۆڕەکان و شارەزایاندایە هیچکات ون نابن. ئەو دوو بابەتە گرینگە بریتین لە زانستیی کۆمەڵناسیی و زانستی دەرونناسی کە بە پێی پێویست لە وڵاتانی پێشکەوتوو بە چڕکە کاریان لە سەر دەکرێ. کۆمەڵناسیی ودەرونناسی وەک دووهێڵی هاوتەریب دەچن کە پێکەوە وەڕێدەکەون و پێکەوە پەرە بە بەرفراوانیی خۆیان دەدەن.هەرکامیان بە بێ ئەوی دیکە ناژین و وەک دوانەیەک دەچێ کە پێکەوە لە دایک بوون.
کۆمەڵگا حەو جێی بە شڕۆڤە و شیکاریی هەیە، ئەو شیکاریە بە بێ پەرەپێدانی زانستیی دەرونناسی وەک مرۆڤێکی دەچێ کە قاچێکی شەل بێ.هەر دەسەڵات یانژی هەر وڵاتێك لەو دوو بوارەدا خاوەنی ئەزموون و خاوەنی ناوەندیی لێکۆڵینەوە بن دەتوانین بڵێن ئەو وڵاتە بەرەوە کۆمەڵگایەکی سالم و زیندوو هەنگاو دەنێ. هەر وڵاتێکیش خاڵی لەو دوو بابەتە بن وەک وێرانەیەک دەچێ کە دانیشتوانی ئەو خاکە وێنەی ڕۆبۆتێک دەچن کە تەنیا لە فکری ئەوەدان رۆژانە بۆ بژیوی سەرەتایی ژیانی دە هاتوچوودا بن. لەو جۆرە وڵاتانە سیاسەت و ئابوریی و ئەخلاق باری خۆی بەستووە و رووی دەشوێنێکی نادیا کردوە.
لێرە، وەک باشووری کوردستان تەنیا چەک و پارەی دزیەتیی وهەڕەشە و گرتن و کوشتن... لە ژێڕ پەردەی تاریکی کوردایەتی وئاڵا و سرود و رێفڕاندمدا خۆی وەک دێو جامە حەشار داوە.
ئەوەی کە لە ماوەی ٢٨ ساڵی رابوردوودا لە باشووری کوردستان روویانداوە لە چوارچێوەی هیچ زانستێکی کۆمەڵناسیی و دەرونناسیدا جێگای نابێتەوە. دووبنەماڵە، دوو مافیا، دووخاکفرۆش، دووگزیر، بار و دۆخێکیان خوڵقاندووە کە بە حەزرەتیی فیل راست نابێتەوە. ئەوە سیستمە،فدڕاڵیە؟ خودموختارە، خودگەردانە، دەوڵەتە؟ حکومەتە، سەربەخۆیە؟...هیچ ناوەندێکی زانستیی و توێژینەوە لە جیهاندا بە دی ناکەم بۆ من تاریف بکا تا بزانم ٢٨ ساڵە دوو بەرەی چەتە و دزسالار بە کام شێوە وڵات بەڕێوە دەبەن؟
سەرخان و ژێرخانی ئابووریی ئەو بەشە لە کوردستان بە خڕ و پتوونی لە ژێڕ چاوە دێری فارس و تورکدا دەناڵێنێ. بەرپرسانی ئەو دەوەرە لە دەرەوەی وڵات وەک ڕیوی کلکەسووتەیانە لە ئاست دوژمن، کە چی لە ناوخۆی وڵات خۆیان وەک شێڕ نیشانی خەڵكی هەژار دەدەن.
سامان و داهاتیی سیاسیی و ئابوری ئەو خاکە چین و توێژی گەنجەکانن بۆ داهاتوومان کە چی ئەو چین وتوێژە بە دەستیی قەست لە لایان بەرپرس و کاربە دەستیی ئەو خاکە بە وەرگرتنی بەرتیل و پارە بەرە و هەندەران هاندەدەرێن تا وڵات بە جێ هێلن! من نازانم وشەی خەیانەت و خاکفرۆشی چۆن لێک دەدرێتەوە؟ ئەگەر ئەو دەسەڵاتە خایین نەبێ چۆن ئیزن بە خۆی دەداکۆم کۆم گەنجی ئەو وڵاتە فرێدڕێنە وڵاتانی بیانی تا مەیدانیی دەسەڵات و مەیدانیی دزیەتیان بۆ خۆش بکرێ وزیاتر گیرفانیان پڕ کەن لە پارەی دزیەتیی.
--------------------------
ویزا

ئەو بەشەی خواروو وتووێژی من و بەڕێزێکە بە ناوی / ش،،ن / کە لە بەر هیندێك پرسی شەخسیی خۆی ناخوازم راستە و راست ناوەکەی بنووسم. یانی ناوکەەی لە لای من پارێزراوە. من دەقی قسەکانی ئەو بەڕێزە وەک خۆی دەنووسمەوە، بە بێ ئەوەی ئاڵۆگۆڕێ بە سەر بێنم.

بەرێزش، ن، دەکرێ بە وردی باسی ئەوەم بۆ بکەی کام لە بەرپرسان ویزای شێنگێن بە خەڵک دەفرۆشنەوە؟
• - : بەڕێزی،برای خۆم هەموویان مەکتەب سیاسیەکانن ئەو کارە دەکەن. خوشکەزای سەعدی پیرە لێی کەشف بوو کە زیاتر لە ٢٠٠ فیزای ئیتالیای فرۆشتووە، ئاغا مستەشارەکانی دەفەری راپەڕێن بە زۆرینە بەرهەم ساڵح بۆ وەرگرتوون.
من برایەکەم نەیدەوێرا بێتە تورکیا لە ڕێگای دەڵاڵەکانەوە بە ١٤٠ گەڵا بۆم کڕی! دەڵاڵیان هەیە قورسە بزانی کێن، بەڵام بەرپرسە باڵاکان دەیکەن. خۆم لە تورکیام ئیشم نەفەر ناردنە، زۆر کەس ئەبینم بە تایبەت مەکتەب سەرۆک بۆیان وەردەگرێ! لە نەوت دزین باشترە!

• ... ئایا هیچ بەڵگەیەکی رەسمیت وەگیر کەتووە؟ دەتوانی ناوی ئەو بەرپرسانەم بۆ بنووسی؟ سپاس.
- وەڵا براکەم ئێستا زۆر گەرمە دەڵاڵیان هەیە، من خۆم بۆ برایەکەم کڕی لە رێگای دەڵاڵەکانیانەوە هی ئیسپانیا بوو بە ١٤٠ گەڵا.

• ... زۆر سپاس بۆ زانیاریەکانت. دەست خۆش من باوەڕم بە قسەکانی جەنابت هەیە.
- بەڵێ خوارزایەکی سەعدی پیرە زیاتر لە ٢٠٠ ویزای ئیتالیای فرۆشت، کەشف بوو لێی. لە رێگای دکتور بەرهەمەوە خەڵک دەناسم ویزای بۆ کراوە. لە رێگای کۆسرەتەوە زۆر کەس ویزای بۆ کراوە خۆم ئەیانناسم.

... زۆر سپاس دەستخۆش.
-: لە خزمەتدام خۆش حاڵم.


خوێنەری دوورناس شڕۆڤە و لێکدانەوەی ئەو وتارە بە دەست خۆتە تا زیاتر مافیاکانیی دەسەڵاتداریی سەر خاکی باشووری کوردستان بناسی. ئەوانە بوونە شیڕپەنجە و مەترسی بۆ داهاتووی وڵات کە دەبێ بنبر بکرێن وهیچ کەس دەنگیان نەداتێ تا ئەو دەسەڵاتە هەبێ باشووری کوردستان ناحەسێتەوە. نێچیروان بارزانی برازای بێسوود بارزانی و مەسروری کوڕی سەرچەتەی قیادەمووەقت وەک تەتەری ئەردۆغانیان لێهاتووە قاچێكیان لە هەولێرە و قوونیشیان دە کۆشی ئەردۆغاندایە، خۆش خۆش سەردانی ئانکارا دەکەن و ئەوەی بۆیان نووسراوە پێیان واژۆ دەکەن تا لە گەرانەوەیان بۆ هەولێرلە سەر خەڵكی هەژار جێ بە جێی بکەن. لە خۆڕا نییە مەسروری کوڕی مەسعود دەڵێ: دەگەڵ تورکیە نیگەرانیی هاوبەشمان هەیە لە ئاست ڕۆژئاوای کوردستان! رووداوەکانی ئەوڕۆمان، دواڕۆژمان دیاریی دەکا. رووداوەکانی ژیانی بە رواڵەت سیاسیی بنەماڵەی بارزانی بەرهەمەکەی ئەو دەسەڵاتەیە کە سنووری دیگەڵەی دیاری کردوە!

جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستانپۆست




(دەنگدراوە: 11 . زۆرباشە: 4.5/5)