پیاو..شکا..ئەبێت بە فەرەیدون عەبدولقادر

Sunday, 15/12/2019, 19:39

26207 بینراوە


بزوتنەوەى چەکدارى کورد کەسانى سوک و بێنرخى لەخۆگرتووە، کەسانێکى وەها لەناو کۆمەڵ و لە ڕوى کۆمەلایەتیەوە تیکشکاون و زۆر جار خەڵکى جەربەزە لەژێر کەسانیترەوە ڕایانکێشاون و یەکێک لەوانەش فەرەیدونە. ئەو بزوتنەوەیە ئیشى بەمجۆرە بیچمانە ڕۆیشتووە ، ئەمانەش لەهیچ نامەردیەک سڵیان نەکردۆتەوە.
فەرەیدون .. یەکێتى وەکو مانگاى مالوان دادۆشى و بوو بە خاوەنى زۆر بەرژەوەندى قەبە، هەتا گەیشتە تیاترۆخانە و بازرگانى بەجەستەى ژنەوە. بۆ برەودان بەم کارە هەمیشە خاولى بەسەر شانەوە بووە، پاش ئەوەى کە یەکێتى بەدەست بنەماڵەى بەرزانى  بوو بە حیزبى دەستى دوو،  لە بێبازاڕیدا و بەشانى ئارداویەوە فەرەیدون ڕێگاى سەرى رەشى گرتەبەر.

فەرەیدونى تیاترۆچى ئەڵێت:
هەرکاتێک ئەچیتە لاى مەسعود بەرزانى وەختەکەى بیر ئەچێتەوە و مەسعود هیچ باسیکى نییە کورد و کوردستان نەبێت.
ئەم ڕاوێژکارەى تیاترۆخانەکان ڕاست ئەکات:
- ئەگەر کورد نەبێت چۆن حکومەتێک وەک پاقڵاوە بەسەر بنەماڵەکەیدا دابەش ئەکات!؟
- ئەگەر کورد نەبێت چۆن ئیمارەتێک لەسەرى ڕەش پێکەوە ئەنێت و تەلار و باڵاخانەکەى مەگەر لە خەیاڵدانى کۆمپوتەردا هەبێت.
- ئەگەر کورد نەبێت چۆن ئەبێت بە خاوەنى ملیارەها دۆلار، خۆ پارەى کوردە، کە نەوەکانى بە ملیۆنەها دۆلار لە قومارخانەکانى دوبەى ئەدۆڕێنن.
- ئەگەر کورد نەبێت و لە خاکى کوردستان نەوت نەدزێت، چۆن ئەبێت بە خاوەنى پاپۆڕى زەبەلاحى نەوت بارکردن، چۆن خانوى ملیۆنەها دۆلارى لە ئەمریکا و پرۆژەى گەورە لە ئەڵمانیا و نەمسا ئەکڕن!؟

- کوردستان چییە ئەگەر نەوتەکەى بەتاڵان نەبەیت و داهاتى ناوخۆ و خاڵە سنوریەکان لوش نەدەیت!
- کورد و پێشمەرگە و کەرکوک چییە ئەگەر بە ئەیاد عەلاوى نەڵێیت تەنازول لە هەمووى ئەکەم لە پێناوى عێراقدا، وەک باوکى مەسعود بە دارجگەرە فرۆشتن کوردستانی کڕیبێت؟!
- چۆن باسى کورد ناکات، کە هەموو ئازادى و چالاکییەکى سیاسى خستۆتە ژێر جامانەکەیەوە! 

- مەسعود ئەبێت چ باسێکی ترى لە لا بێت، ئەو بازرگانى بە خوێنى کورد و هەڕاجکردنى خاکى کوردستانەوە دەکات!
- ئایا کەس بەقەدەر مەسعود دەستى بەخوێنى کورد سورە ؟..
- کەس بەقەدەر ئەو خوێنی کوردى فرۆشتوە ؟
ئێ بازرگانیش هەرباسى کار و پیشەکەی خۆی ئەکات.

هەر لەو دانیشتنەى سەرى ڕەشەوە و بەدەم نانخواردنەوە فەرەیدونی ڕاوێژکار هەر لە باسى کورد و کوردستاندا هەڵبەت ووردە گلەییەکى لە مەسعود کردووە وتویەتى: نیگەرانم کوڕ و کاڵى بنەماڵە لە ئۆکرانیاوە ژنان بۆ کەیف و سەفا ئەهێنن و ئەوە ئیشى منە و ئەبوایە ڕاوێژێکم پێبکرایە و ئەمتوانى بەکەمترین تێچون وەجبە وەجبە بیانهێنم و داهاتێکیش بۆ بوجەى گشتى ئەگێڕدرایەوە، ئەمەش ئەبوو بەدەستکەوتێک و هەڵەوەڕەکانى گۆڕان زوڕناى چاکسازى بۆ ئەژەنن.

لەم گەشتەى فەرەیدون بۆ سەرى ڕەش، سالار عەزیز بە شانێکى شکاو و شانێکى ئارداویەوە یاوەر و هاوڕای فەرەیدون بووە. ساڵانێک ئەم دوانە ئاگرى شەڕى ناوخۆیان خۆش ئەکرد و بەناوى دژایەتى بنەماڵەى ئاشبەتاڵچى بەرزانى چەندەها گەنجیان بەکوشتدا، ئێستاش لە بەر پێى مەسعوددا و پاش ئەوەى نرخى ئەو سەرشۆڕى و ملشۆڕیە بە نەختینە وەرئەگرن، باسى کورد و کوردستان و ئایندەى ئەکەن .
ناهەقى نییە ئەگەر کورد (قەحبەى سیاسی) بخاتە ناو فەرهەنگەکەیەوە ....



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە