ئەم بەرپرسانەی دەزگای ئاسایش لە هەولیر بناسە

Wednesday, 18/12/2019, 2:48

12597 بینراوە


بڕیار وایە لە ڕۆژانی داھاتوودا کۆمەڵێک بەرپرس لە پۆستی حکومەت وەک بریکاری وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی لەکارەکانیان دوور بخرێنەوە کە ساڵانێكی زۆرە لە پۆستەکانیان ماونەتەوە، ئەمەش وەکو ئەو گۆڕانکارییەی کە گوایە مەسرور بەسەر هەندێک لە وەزارەت و کارمەندەکاندا دەیکات، بەتایبەتی ئەوانەی سەر بە باڵی نێچیرڤان بارزانییە. ئەم گۆڕانکارییە بۆ ئەوەشە تا خەڵکی پێ چاوبەست بکەن، بەوەی مەسرور بارزانی چاکسازیی و گۆڕانکاری دەکات، ئەوەی منیش لێرەدا دەمەوێت پرسیاری لەسەر بکەم ئەوەیە، کە بڵێم: ئایا وا باشتر نەبوو، مەسرور بارزانی سەرەتای گۆڕانکاریەکانی لە ناو دەزگای پاراستنەکەی خۆی دەستپێبکردایە، واتا لە ناو مافیاکانی ناو ئاسایش، مەسرور بارزانی و خەڵکی کوردستان و ھەولێر هەموو چاک دەزانن، کەوا لەناو کۆمەڵێک ئەفسەری تاوانبار و دز و داوێپیس و بەدڕەوشتی وای تێدایە وەک مافیا نزیکەی بیست ساڵە بەربوونەتە گیانی ئەو خەڵکە لە فەقیر و لە دەوڵەمەند ئەخۆن، ئەدزن و دەگرن، دەستدرێژی دەکەن، بۆ نموونە لە سەردەمی مەسروردا، کە خۆی سەرۆکی ئەم دەزگایە بوو، تا ئێستا چەندین تاوانی قێزەوند و کوشتن و بڕین و تەقینەوە ئەنجامدراوە، کەیسەکەی هەروا ماوەتەوە و هیچی بە دوادا نەکراوە، ئەمەش دەیسەلمێنێت، کە ئەم کارمەند و ئەفسەرانی ناو دەزگاکەی خۆی هیچ توانایەکیان نییە، تا بتوانن بە کار و ئەرکی خۆیان هەڵبستن، هەڵبەت باس لەو کەیسانە ناکەم کە خۆیان سینارۆیان بۆ داڕشتووە و دروستیان کردووە. وەکی تریش دیارترینیان ئەو دوومنداڵە بوو، کە بە ڕۆژی ڕوناک، کاتێک باڵەخانەی پارێزگاری ھەولێریان کۆنتڕۆڵ کرد، ھەموو ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش نەیان توانی بەرەنگاری ببنەوە، تا بە ناچاری وەیسی بارزانی و ھێزی دژە تیرۆرەکەی ھاتن، ئەو دوو کوڕە منداڵەیان بە شێوەیەکی وەحشیانە تیرۆرکرد، دەبوو ھەر ئەوکات بارزان قساب و عیسمەت ئەرگۆشی دەربکرابانایە، چونکە دەنگدانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە، کە وەحشییەکانی ئەمازۆن و ئەفەریقا ئاوا دڕاندانە مامەڵەیان لەگەڵ نێچیرەکاندا نەدەکرد.
لە خوارەوە ناوی چەند ئەفسەرێک ئاشکرا دەکەم، لەگەڵ کۆمەڵێک زانیاریی کە بەدەستمەوەن، بە پێویستمزانی لە کوردستانپۆستدا بڵاویان بکەمەوە:

1- عیسمەت ئەرگۆشی بەڕێوەبەری گشتی:

پیاوێکی ترسنۆک و بودەڵە، تا ئێستا ھیچ کارێکی نەکردووە، کە جێگای شانازیی بێت و ببێتە ھۆی مانەوەی لەو پۆستە، جگە لەوەی خەریکی دزیی و بێناموسی و بازرگانی و ڕاوڕووتە، تەنانەت لەگەڵ دڵشاد حەسەن نەجاردا بوونەتە خاوەنی کۆمپانیای سکوریتی و بازرگانی مادەی ھۆشبەر هەروەها پێکەوە لەگەڵ بازرگانێکی لوبنانیدا کار دەکەن، چەندین جار لە بەیروت بینراون و بە پارەیەکی زۆری لە قومارخانەکاندا دۆڕاندووە، جگە لەسەردانی باڕ و شوێنی رابواردنی ئافرەتە لەشفرۆشەکان. بەڵگەش ھەیە سەرجەم ئەو مادە ھۆشبەر و تلیاک و حشیشانەی لە کوردستان گیراون، کە هاتۆتە لای عیسمەت ئەرگوشی لەناوی نەبردوون، ئەوانەشی فرۆشتووە، بەشێکی ناردووە بۆ لوبنان، ئەمەش بە شاھێدی (فرسەت دۆڵەمەڕی) و (زۆزک سلێمانی) ، هەروەها (لیوا کەیوان)یش باش دەیزانێیت، هەرچەند لیوا کەیوان خۆی دەڵێت: (لەبەر مانەوەم، خۆم پیاو خراپ ناکەم).
- عیسمەت ئەرگوشی مانگانە دەستکەوتی تەنھا لە کۆمپانیای سکیوریتیەکەی یەک ملیۆن دۆلارە، بەشی زۆری بارەگای کونسولەکان ، ھۆتێلەکان سەرجەم بانکە ئەھلیەکان، گۆمەڵگای نیشتەجێبووە مۆدێرنەکان، هەروەها ئەو شوێنەی پاسەوانی نەبێت یان مۆڵەتی چەکیان نەبێت، خێرا مەفرەزە دەنێرێت و دەستگیریان دەکات، دوایی بە پارەیەکی زۆر مۆڵەتیان پێی دەدات، تا بە زووترین کات بیکەنە کۆمپانیای سکیوریتیەکەی خۆی.

2- لیوا دڵشاد حسن نەجار بەرپرسی حسابات:

خاوەن بڕوانامەی تەزویرە و کەسێکی سوک و ئاست نزمە، ئافرەتباز و چەنەباز، جگە لە پارە و ئافرەت ھیچ شتێکی تر نازانێت قسەی لەسەر بکات، لەوە زیاتر هیچ بەهرەیەکی تریشی نییە. لەو بارەیەوە خەڵکی ھەولێر شاھێدی دەدەن کە خۆی و مامیشی چەندە کەسایەتیی و بنەماڵەیەکی سوکن، بە دۆمی باداوە ناسراون.
ھۆتێل کریستاڵ و بازرگانی جگەرە و مەشروب هێنان و فرۆشتن لەبەر دڵشاد بۆ کەسی تر نەماوەتەوە ، ھەڵبەت بەپشتی عیسمەت ئەرگۆشی ئەو کارانە دەکات. ئەگەر عیسمەت ئەرگوشی، تاقە پشتگیری ئەفسەرەکان بکات تەنھا دڵشادی لە لا گرنگە، چونکە ئەوەی دڵشاد بۆ عیسمەتی دەکات ژنەکەشی بۆی ناکات.! (ئیتر تێبگەن یانی چی)

3- لیوا بھادین حەمە سەعید:

کەسێکی نەخوێندەوار، بەڵام ڕوتبەی لیوایە! تا ئێستا خاوەنی ھیچ سەروەرییەک نییە، تەنیا ئەوە نەبێت کە سروشت وەکو پیاو خەڵقی کردووە. (ئەمە قسەی من نییە، بەڵکو هی دەوروبەرەکەی خۆیەتی). لیوا بھادین حەمە سەعید جگە لە دانیشتنی شەوانی مەزرەعەکەی لە سیتەکی سلێمانی و مەزرەعەی شەقڵاوە و ڕازاندنەوەی مێز و شەوانی سوور و رابواردن و گاڵتەکردن و پێڕابواردن بە دڵشاد حسن نەجار، گوایە بە ئاشکرا خاوەن ھۆتێل و موڵک و ماڵە، قسە لەسەر هیچی تر ناکات. خۆشی چەند خانویەکی لە عەینکاوە هەیە و بەکرێی داون، هەروەها گەراجی وەستانی سەیارەی لە سلێمانی هەیە، کە بە دووملیۆن دۆلار کڕیوێتی و داویەتی بەکرێ، پارەی لە کارە لە پیشانگەکانی سلێمانیدا هەیە

4- مەحەمەد سلیم مزوری:

ئەم کابرایە کەمئەندامە، کەچی پلەی لیواشە. دەڵێیت لەگەڵ کۆسرەت رەسوڵدا سێوێکی کرماوین و کراون بە دوو لەتەوە. سەیرە لە ناو پارتیی و یەکێتییدا ئەگەر بەرپرسەکان وەکو پولێکی قەڵب دابنێیت، دیوی دووەمی لەلای ئەویترە. مەحەمەد سلیم مزوری، کاتێک سەیرت دەکات وا ئەزانی ڕووی لەولایە، زۆر جار مەسرور بارزانی لێی توڕە بووە، جونکە لێی تێکچووە، وای زانیوە بە شتێکی ترەوە سەرقاڵە، چاوی تاکە وتاکە، من مەبەستم لە سوکایەتیی نییە بە کەم ئەندامی بکەم، بەڵکو بەم کابرەیەوەیە کە بەرپرسیارییەکی گەورەی هەیە، کە دەبوو لەو کارەی دوور بخرایەتەوە. ئەم کابرا قەڵبە خانویەکی لە گەڕەکی وەزیران هەیە بەنرخی نزیکەی سی ملیۆن دۆلار! داوێپیس و پێنامووسی دەکات، جگە لەمانە کۆمپانیای سکوریتی هەیە لەگەڵ خاوەنی ڕێستۆرانت و ساڵۆنی ئافرەتان و سەنتەری جوانکاریی و بازرگانی چەک و تەقەمەنی لەگەڵ زۆرشتی تر، کە بەنھێنی دەیکات، سەیری پۆستەکانی فەیسبوکی بکەیت، ئەوسا تێدەگەیت چەند کێشەی لەگەڵ بەرپرسەکانی تردا هەیە و ملاملانێیان لەگەڵدا دەکات، ئەم کابرایە باری دەرونیشی تەواو نییە.

5- شۆڕش مام عەباس:

یەکێکە لەو ئەفسەرانی لە ژیانیدا تەقەی نەکردووە، کەچی لە شەڕی داعشدا لە دواوە ھەر خەریکی وێنە گرتن بوو. ئەم بەچکە مافیایە لە ڕێگەی ماڵە خەزورانی دەستی کرد بە بازرگانی ئێستا سەرمایەکەی لە دەرەوەی وڵات بەگەر خستووە ئەڵیت من عاقڵانە کەسابەت دەکەم ، ئەگەر دز و گەندە نەبوایە نەدەبۆیە خاوەنی ڤێلای ملیۆن دۆلاری و مزرەعەی دوو ملیۆن دۆلاری ، خۆی و ژنەکەی ھەر ڕۆژەی لە وڵاتێکن و ژیانێکی شایانە دەژین! گومانی ئەوەشی لێدەکرێت وەکو زۆربەی کارمەندەکانی تر، موچەش لە دەزگای میتی تورک وەربگرێت.(ئەم گومانە لەناو پاراستندا زۆر باوە، بۆ زۆربەیان.)
 6- بارزان قەساب: بەرپرسی حەرەکاتی ئاسایش بوو.

کەسێکی بێی مستەوا لە رووی ئەخلاق و زانیاریی و خوێنەدەوارییەوە هیچی پێ نییە، کەسێکی شەلاتیی و بازاڕیی تاڵانچی بە دزو گەندەڵ ناسراوە.ھەموو سیناریۆکانی لەسەرجەم کێشەکانی ھەولێر وای کردووە ھیچ کەس متمانەی بە ئاسایش ودەزگا ئەمنیەکان نەمێنێیت، (نەوزاد هادی)ی کە پاریزگاری هەولیر بوو، بارزان قەسابی برای پۆستەکەی ئەوی بەکار دەهێنا، وەکو پاریزگار فەرمانی دەردەکرد بۆ بیرلێدان و مزرەعە کڕین و فرۆشتن و خەڵک گرتن بەردانیان بە پارە، ئەمیش لە ڕێگای باندەکەی بەری دەدان ئەگەرمافیا نەبێیت ئەی چییە ؟

کەسێک ئاسایش بکات بەشوێنی سوڵحی عشایەری و کاملا پارەی باشتری بداتی لەبەرژەوەندی ئەو سوڵح بکات ناوی دەنێیت چی ، نا ھیچی لەسەر ناڵێین ھەرچی بڵێن کەمە خۆتان باشتر دەیناسن شایسەی ئەوەنیە ناوی بھێنرێییت نەکو خزمتی پێی بگات چونکە داھێنەری ھەمو ناشرینیەکان كەسێکی ھەتا بڵێیت ئاست نزم .

ھەربۆیە بڕیار بێیت گۆڕانکاری بکرێیت لەو حکومەتە ھەتا ئەمانە فەسڵ و دادگایی نەکرێیت و شکۆ بۆ دەزگا ئەمنیەکان نەگەڕێتەوە ھەرچی بکرێیت بێی فایدەیەو جێگای قبوڵ نیە .
مسرور بارزانی لە وتاری ١٠٠ ڕۆژەی باسی بەرتیلی کرد ، ئەگەر ڕاستیت دەوێیت داھێنەری بەرتیلی ھێزەکانی ئاسایشن دەست گیر کردنی ھاوڵاتیانی سەرمایەدارو دواتر بە پارە ئازاد کردنیان ، مۆڵەتی کۆمپانیا و پارەوەرگرتن و دەعوەت و فیزەی وڵاتان بڕۆ سەیری جەواز و جنسەی وڵاتان و فیزەی سەفەرەکانیان بکە حسابێکی موچەکانیان و تکتی تەیارە و خانو سەیارە یان بکە سەیری مەسروفاتی ڕۆژانەیان بکە ئەوەت بۆ ڕوون دەبێتەوە ئەمانە ئاسایش نین پارێزەری وڵات نین مافیان .
ھیچ کام لە بەڕێوەبەری گشتی و بریکاری وەزیرەکان بەقەدەر ئەو ستافەی ئاشایش موستەفید نین ، سەیرێکی کێشەکانی ناو ئاسایش بکە ، محمد سلیم نە سوکو سلیم ناسراوە لای دڵشاد ، دڵشاد لای محمد سلیم بە ھەڵگری ڤایرۆسی ئایدز و پیاوێکی ژنانی ناسراوە ، عیسمەت دڵشادی لێی دەرچیت حساب بۆ کەسیان ناکات ، باسی ئاسایشی ھەولێر ناکەین خۆت ئاگاداری چ وێرانەیەکە و ھێرشە ڕەش سەرمەشقیان بوو چۆیە ڕێگای خۆی .
بەڵام مانەوەی بارزان قساب عیبەو شورەییە ئەگەرچی گۆڕانکاری ڕیشەیی نەکرێیت لە داھاتوو دەی بیننەوە زروف چی لێدێیت .
کوردستان پۆست وێنەی ھۆتێل کریستال و ڤێلای محمد سلیم لە گەڕەکی وەزیران و کێشەی ئەو کۆمیسەرەی لەشەریکەی سکویریتی عیسمەت ھەبوو ، ناو زانیاری تەواو ، بەردانی زەڕەنگەرێک لە زیندانی ئاسایش کە بە پارە ئازاد کراوە و تۆمەتی دژە پارتی خراوەتە پاڵ و بە پارەیکی خەیالی لە لاین بارزان قساب ئازاد کراوە ، چارەسەری کێشەی عەشایەری عەشرەتی ___ بەپارە زۆر زانیاری و بەڵگەو دیکۆمێنتی لایە بەڵام بەباشمان نەزانی بڵاوی بکەینەوە لەبەر سەرچاوەکە ، ئەو بابەتەی باس کراوە خەڵکی شاھێدی دەدەن و دڵنیان خودی مسرور بارزانی و وەیسی بارزانی و ڕێبەر احمد دەزانن بەڵام چاوپۆشیان لێی کردوون.
کارمەندێکی دەزگای پاراستن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە