دەزگای پاراستن بە نیازی تیرۆرکردن و کوشتنی کۆمەڵێک لە نەیارانی پارتییە


ئەگەر پەرلەمان هەیە و راست دەکـات با دەست لەم کەیسانە بدات

Tuesday, 12.17.2019, 20:01

4181 بینراوە


*با بچێت چاكسازی لە داهات و خەرجیەکانی  دەزگای زانیاری پاراستن  بکـەن كە  سەدان سیخوڕ و  پیاو كوژو پەیج و كەناڵی سێبەر بەڕێوە دەبەن  بە داهاتی ئەو میللەتە ...
*بابچێت چاكسازی لە  داهاتی   ئەو هەموو كەناڵی راگەیاند بكەن كە سەرەڕای هەموو قەیرانەكان  كەناڵێك بە هۆی قەیرانی دارایەوە دانەخراوە ..
* با بچێت چاكسازی لەو هەموو بەناو دیوەخان و بنەماڵەوە كەسایەتی و   ئەو دەزگاو رێكخراوانە بكە كە سەر بە هەردوو بنەماڵن ، ئەو پارەی بۆیان دەڕژێ لە كوێ دێت یان ئەو نەوتەی كە بە هەزاران لیترە ئەوان  بەشیان هەیە و خەڵكیش لیترەكی وەر نەگرتووە بەم سەرمای زستانە؟؟!!  تەنها ئەو شێخەکانی بارزان و پیرمام و سۆران  تا دەباشان بەشیان هەیە..

*با بچێت چاكسازی لە گومرگی ابراهیم خلیل  و باشماغ بكات ، ئەگەر داهاتی ئەو دوو گومرگە بە تەنها بەشی موچەی فەرمانبەران بە زیادیشەوە دەکات  . یان ئەو باجانەی بەنایاسای بەناوی قەیرانی دارایی خستۆتیانە سەر ملی هاوڵاتیان .. 
دڵنیام ناتوانن ،  نەك ناتوانن ئەگەر هەر باسی بكەن بە یەك رۆژ پەرلەمان قەپات دەكرێت  چارە نووسیان لە د.یوسف باشتر نابێت  ، بەڵام  كاتێ قەیران دەستی پێ كرد  لە موچەی فەرمانبەرانیان كەم كردووە  بێ ئەوەی دەزگای زانیاری پاراستن بگرێتەوە  ، ئێستاش ئەو پرۆژە چاكسازی هەر لەسەر شانی فەرمانبەرە بئ ئەوەی  ئەو  خاڵانەی سەرەوە چاكسازی بیان گرێتەوە.
  خۆش چاكسازی  بەراستی ئەوەی ئەمجارە بەناوی چاکسازی هاتۆتە گۆری جگە لە قۆلبری و  لە بێ ئومێد بوونی زیاتری  خەڵكی كوردستان هیچی تر نیە.