جەڵتە

Wednesday, 18/12/2019, 12:19

5077 بینراوە


سوپاس بۆ خوا
سەرۆكمان بێ مێشك و دڵە
بۆیە جەڵتە لێی نەداوە

لە کەوتن و بەڵا دوورە
هەتا میللەت لە ترسانا
خێمەی (جەبان)ی هەڵداوە

داننانێ بە هەڵەی میژووی
دەیان دۆڕان
هەتا کورسی لەسەر خۆیان تاپۆ کراوە

نەنگە داوای لێ بووردنیش
لە گەلێکی گەمژە و گەلحۆ
کە تەنها خۆی لە ناویاندا پێ پیاوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە