کلیکی ئێرە بکە، تا ئەو وڵاتانەی کە کۆرۆنا گرتوویەتەوە لەگەڵ زنیاریی دیکە بزانیت


ڤانگۆگ و دیاردەی شێتی و ناهاوسەنگی لە داهێناندا

Thursday, 12.19.2019, 23:13

1847 بینراوە


تابلۆی شەوێکی پڕ لە ئەستێرە، پڕە لە ڕەنگی زەرد، دەشتێکی پڕ لە گەنم هەموی زەرد، ژورێکی زەرد، گوڵەبەڕۆژەیەکی زەرد، دێهاتێکی زەرد، کۆڵانێکی زەرد، کڵاوەکەی سەری هەر زەرد. ڕەنگی زەرد لای ڤانگۆگ لەهەمو تابۆکانیدا بە زەقی دیارە. داشکان بەلای ڕەنگی زەردا بەو ئاستە، جۆرێکە لە پشێوی دەرونی، هەرچەندە ڤانگۆگ لە ژیانیدا نەخۆشی بی پۆلێری هەبوە، کە دیاردەی سەرەکی ئەم نەخۆشیە ئەوەیە کە کەسەکە لە ئەوپەڕی دڵخۆشیەوە لە کاتێکی کەمدا ئەگاتە ئەو پەڕی خەمگینی و کاسانێکی ئێجگار کاران، چارەسەرنەکردنی ئەم نەخۆشیە، نەخۆشەکە دەبات بەلای هەوەسی خۆکوژیدا.


بەلام ئەوەی کە زۆر باسی ناکرێت لە ژیانی ڤانگۆگدا ئەوەیە کە ڤانگۆگ کحولی ئەپسانتی زۆر دەخواردەوە، کاتێک لە پاریس دەژیا لە گەڵ تولوس لۆترێکی هونەرمەندی هاوڕییدا، فێری خواردنەوەی ئەپسانت بوبو، کە ئەو سەردەمە زۆر باو بو لەفەرەنسا.
ئەپسانت، گیایەکی مێدیسینالەو خاسیەتی باشی زۆرە، لەم گیایە کحولێک دروست دەکەن پێی دەڵین ؛ ئەپسانت، ئەپسانت کحولێکی دەرەجە 45 ی سەوز باوە وەک ڕۆکەکە خۆی، وەک کحولەکانی تر نیە، کاتێک دەیخۆیتەوە وزەیەکی زۆرت دەداتی و دەتبات بەلای کەم خەوی و سەرپەلی و جۆرێک لە سوربونو هەلەشەیی. ئەپسانت لە ساڵی 1995 وە قەدەغە کراوە لەفەرنسا هەتا ساڵی 2011. هەرچەندە ڤانگۆگ لە خەستەخانەی شاری ئاڕل لەفەرەنسا چەند جارێک ماوەتەوە بۆ دورسخستنەوەی لەم کحولە، بەلام بەردەوام بوە لە خواردنەوەی، هەتا ڕۆژێک بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
دەمەنچەکەی ڤانگۆگ کە خۆی پێکوشت، بە سەد و سی هەزار ئۆرۆ فرۆشرا

جۆری خواردنەوەی ئەپسانت چیاوازە، کەوچکێکی کون کون کە تایبەتە بە ئەپسانت، دەخەنە سەر پەرداخەکە بە ڕاکشاوی و کڵۆیەک شەکر دەخەنە سەری و پاشان دڵۆپ دڵۆپ بە ئەسپایی ئەپسانتەکەی دەکەن بەسەرا هەتا شەکرەکە دەتوێتەوە و دەچیتە ناو پەرداخەکەوە، ئەوسا کەسەکە دەیخواتەوە.
پەرداخێک لەگەڵ کەوچکی ئەپسانت

شێتی و ناهاوسەنگی دەرونی، پاڵنەرێکی کاران لە داهێنان لە هونەردا، هەمو هونەرمەندەکان لە ناوەڕاستی سەدەی هەژدەوە کاتێک ئازادیان بەدەست هێنا لە جۆری هونەری وێنەکێشاندا، کە لەوەوبەر ناچار بون بۆ کەنیسەو باسی بایبل بکەن بە هەوێنی هونەرەکانیان یان پۆرترێی پیاوانی بەدەسەڵاتو دەولەمەنەد بکەن، دەنا لە بازاڕدا تابلۆکانیان نرخیان نەدەبو، بۆیە بازاڕی ئازادی هونەر یارمەتی دان لە ئازادی دەربڕینی دیدو بۆچونیان، ڤانگۆگیش بەرهەمی ئەو سەردەمەیە کە بە بێ سنور وەک ئەوەی کە خۆی دەیویست شکڵەکانی رەسم دەکرد.
لە سەرەتای ئەو تەوژمە هونەریەوە، دیارەدەی ناهاوسەنگی باری دەرونی هونەرمەند، هەمیشە ماتۆڕێکی کارابوە لەهەمو بوارێکی هونەریدا، تێروانینی تاک بۆ شکڵو باسەکان، بوە جۆرێک لە مۆدێل لەئەوروپا هەتا ئەمڕۆ، ئەم گۆڕانکاریەش هەمو جیهانی گۆڕی و کۆتایی بە جیهانی رابوردو هێنا. بەلام هونەرمەندێک کە زۆر ناوی نابرێت لە جیهاندا، کە بە باوکی پیکاسۆ و پۆپ ئارتی ئەمەریکی ناسراوە، هەمو هونەرمەندەکانی جیهان ئێرەیا پێ بردوە و سەرسامبون پێی، هێنری ماتیسی فەرەنسیە کە تەنانەت هونەرمەندی ئەمەریکی ئەندی وارۆڵو، ژۆن میشیل باسکیا کە خۆی کوشت لە تەمەنی 28 ساڵیدا، نەرێنیان بە ماتیس دەبرد.
چەند تابلۆیەکی ماتیس

لە لیۆناردۆ داڤنچیەوە هەتاوەکو پیکاسۆ، کاتێک بە تیشکی لازەر سەیری تابلۆکانیان دەکەین، دەبینن کە لەژێر هەمو تابلۆیەکەوە چەندەها وێنەی تر هەن، کە هونەرمەند کوژاندونیەتیەوە، تەنانەت لەژێر تابلۆیەکی پیاکاسۆدا بە فڵچە حساباتی بانکی تیا کردوە، ئەوەی جێی سەرنجە تابلۆکانی هێنری ماتیس یەک وێنەن، بەیەک فڕێدانی فڵچە بۆیە کراون، بە ئەسپایی بە بێ توڕەبونو هەڵەشەیی و کراندنو کوژاندنەوە. و ێنەیەکی سادە، بەلام تەواو بە هێز، کە دەبێتە جێگای پرسیار؛ چۆن هونەرمەندێک توانیویەتی بەتەنها بە پێجەوانەی هەمو، بەجۆرێکی تر رەسم بکات ؟
پیکاسۆ کە خاوەنی جوانترین وتەی سەردەمەکەیەتی، دەی وت ؛ ( من ناگەڕێم بەدوایدا، بەڵام دەی دۆزمەوە). سەردەمەکە وەهابو، هەمو شتێکمان دەدۆزیەوە، بە پێجەوانەی ئەم سەردەمەوە کە دەگەڕیینو نای دۆزینەوە، بەلام پیکاسۆ زۆر دەگەڕا، مەبەستم ئەوەیە لەسەر تابلۆیەک، کاتێک تابلۆیەکی دەکێشا، زۆر بەدوای ئەو شکڵەدا دەگەرا کە ببێتە کۆتایی شکڵی بڕیاردراو لەلایەن هونەرمەندەوە، وەک زۆر لەهونەرمەندەکانی تر، بەڵام ماتیس بەتەنها چەند خەتێکو فڵچەیەک، شکڵێلی سادەو بڕیاردەری بۆ دەکردین. لەکاتێکدا پیکاسۆ چاو و فڵچەکانی دەخستە ناو کوزی کچە مۆدێکلەکانیەوە، بەڵام ماتیس وەک کەسێکی ڕێزدار، بە چاکەتو پانتۆڵەوە، بە بۆیناباخەوە، پیشوازی لە کچە مۆدێلەکانی دەکرد و ڕێزی لێ دەگرتن. تابلۆکانی هەمیشە جێگەی پرسیارن؛ چۆن هونەرمەندێک بە شکڵێکی ئاوا سادە توانیویەتی تابلۆیەکی ئاوا قەشەنگمان بۆ بکات ؟
چەمکی داهێنان لە روخاندنو توڕەبوندا بۆ گەیشتن بە شکڵێکی دیاری کراو، یان بەرهەمێکی هونەری، ماتیس تەوا بە پێچەوانەیەوە کاری کردوە، ئەمەش پێمان دەڵیت کاتێک هەمو دوای یەک مۆدێل دەکەون، ئەوا جێگا دەمێنێتەوە بۆ مۆدێلێکی تر لە ژیان .
هێنری ماتیسو مۆدێلەکەی




(دەنگدراوە: 6 . زۆرباشە: 4.5/5)