رۆژنامەوان!

Friday, 20/12/2019, 14:15

7898 بینراوە


مریشک بۆ خۆی خۆڵ وەسەرخۆی نەکا،کەس ناتوانێ خۆڵی وەسەربکا.
شەوی ١٧ لە سەر ١٨ مانگی ١٢ی ٢٠١٩ لە شاشەی ستێڕک تیڤی پڕۆگڕامێک بە بەشداریی کاک شآر لە سەر کۆماری مهابادو ئاڵای کوردستان بەڕێوە چوو.لەو بەرنامەتەدا کاک شآر شآر وەک نووسەرورۆژنامەوان لە لایان بەڕێوە بەرانی ئەو بەرنامەیە ناساندرا.من باس لە سەر نوسەریی کاک شآر ناکەم،بەڵام ئەوەی کە وەک رۆژنامەوان باس لە رووداوە سیاسیەکانی کوردستان دەکا گومانم هەیە.
لە دونیار سەردەمدا پیشەی رۆژنامەوانیی یان رۆژنالیستیی،کارێکی هەرواهاسان نییە.ئەو کارە پێویستیی بە ناوەندی زانستیی وزانکۆدامودەزگای پێشکەوتووهەیە.هەر کەسێک دەستی دایە پێنووس وچەند راپۆڕتێکی لە سەر رووداوەکانی هەیی تۆمار کرد نابێتە ژورنالیستێکی سەرکەوتووجێگای متمانە،بۆیە چین وتوێژی مێدیاکاری کورد لەو بوارەدا رێگایەکی دوورودرێژیان لە پێشە.گێڕآنەوەی چەند رووداوێکی دیرۆکی بە بێ لەبەرچاوگرتنی بێ لایەنیی لە سەر ئەو رووداوە لە چوار چێوەی رۆژناگەریدا جێگای نابێتەوە.بەواتایەکی دیکە هەستوسۆزو دەمارگرژیی نابێتە نان وئاو بۆ کاری رۆژنامەگەریی.
کاری رۆژنامەگەریی لە بەرچآو گرتنی باڵانسە لە نێوان راستیەکان وگومانەکان.دادوەرییەکی بوێڕانەیە لە کاتی رێکوپێک کردنی رووداوە مێژوویەکان بە دووربون لە هەستی دەمارگرژیی ولایەنگری لە کەسێک یان کەسانێک.
دوای شەڕی ١و٢ی جیهانی وڵاتانی بەشدارلەو شەڕانە دەستیان کرد بە ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەیان.ریزی یەکەم وسەرەکی کارەکانیان جەختکردن بووە لە سەر رێکاری خەسارناسی بەوواتایە قەرەبووکردنەوەی ئەو نەهامەتیانەی کە بە سەر مێژوویان داهاتبوو.بۆیە لە ماوەیەکی کەمدا توانیان پێشکەوتنی مەزن پێک بێنن ورابوردووبکەنە ئەزموونێکی دیرۆکی بۆ داهاتوویان.کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان ولە باشووری کوردستان لەو بوارەدا زۆر لاواز ودواکەتوویە.هۆیەکەش خەڵكی بێ تاوان وفیداکارنین.
هۆی سەرەکی کەسانێکن کە بەناوی رۆژنامەوان وپێنووس بەدەست ماڵی کوردیان بە سێ چەپەی بە قوڕگرتووە!ئەو کەسانی تەنیا خزمەت بە داگیرکار دەکەن چون خۆیان لە گووتنی راستیەکان دەدەزنەوە ویانژی راستیەکان دەزانن بەڵام ناوێڕن دانی پێدابێنن.رۆژنامەوانی ساختە خەروار خەرواردرۆوچەواشە دەرخواردی نەوەکانی داهاتوو دەدەن.ئەو رێكارە لە دڕندەیی دووژمن مەترسیدارترە بۆ مێشکی مرۆڤەکان.
لە پڕۆگڕآمی ئەو شەوەی ستێرک تیڤیدا کاک شآردووبارە ئاماژەی بە دوو بابەت کرد کە من بەکورتی لێرەداباسی دەکەم.لەوەتی لە بیرمە هەر سالێک کە کەسایەتی رەواشآد قازی محەممەد وکۆماری مهاباد دەکرێ هیچکات باس لە کەموکورتیەکانی ئەو کۆمارەوکەسایەتی قازی نەکراوە.میوانی بەرنامە باسی لەوەکرد کە قازی محەممەد ئاگاداریی بارودۆخی وسیاسەتی جیهان بووە!هەروەها باسی لەوەکرد کە کۆماری مهاباد،کۆمارێکی سەربەخۆبووە بەو واتایە کە دەستی بۆ وڵاتی بیانی درێژ نەکردوە کە یارمەتیان لێوەر بگرێ!
ئاخر درۆ بەو رادەیە ئاشکرا هەیە؟ سەفەرەکانی قازی بۆ لای باقرئۆف،دەبیریی یەکەمی حیزبی کومۆنیستی ئازەربایجان لە سۆڤیەت پێمـان دەڵێ کە قازی داوای چەک و چۆڵی لە باقرئۆف کردوە وداوای کردوە کە دەبێ ئەڕتەشی سوور کوردستانێکی سەربە خۆمان بۆ پێک بێنێ! من دەپرسم؟ بۆ هیچکات لە سەر هیچ مێدیایەکی کوردی باس لە خاڵە لاوازەکانی قازی محەممەد و کۆماری مهاباد و سیستمی کابینەی ئەو کۆمارە ناکرێ؟کۆماری مهاباد ئەگەر کۆمارێکی سەربەخۆ بوایە ئاوا زوو تێك نەدەڕووخا و قازیش ئاوا هاسان خۆی تەسلیمی کاربەدەستانی نیزامیی ئەڕتەشی لاوازی ئێڕان نەدەکرد!
بابەتێكی دیکەی ئەو شەوە باس لە سمکۆی شکاک بوو، رۆژنامەوانێك کە جیوازیی نێوان سەرهەڵدان و شۆڕش نەزانێ چۆن بڕیار لە سەر رووداوەکانی دیرۆکی دەدا؟ سمکۆی شکاک شۆڕشگێڕ نەبووە تا شۆڕشێک هەڵگیرسێنێ.چون مرۆڤی شۆڕشگێڕلە کۆتایدا خۆی تەسلیمی دوژمن ناکا، دیتمان سمکۆ زۆر هاسان خۆی رادەستی رەزاخانی قولدورکرد ! رەزا شآی ئێڕان بەهاسانی فریویدا و ترؤری کرد!روداوی تاڵی تاڵانی شاری مهاباد بە دەست چەکدارەکانی سمکۆوتڕۆڕی ماڕشیمۆن دوو پەڵەی ڕەشن لە ژیانی سمکۆی شکاکدا.
تۆ بڵێی سمکۆش هیچ کەموکوڕێەکی نەبووبێ؟ ئەگەر نەیبووە ئەدی بۆ چارەنووسی ئاوای بە سەرهات؟ ئەگەریش رەخنەی جیددی لەسەرە بۆ باسی ناکەن؟هەموساڵێك کە ساڵوەگەڕێ ئەو بۆنانە دێ،هەر هەمان بابەت دووپات دەکەنەوە کە ساڵی پار گووتراوە!؟پێداهەڵاگووتن، درۆی دیرۆکی،شآردنەوەی راستیەکان،قەزەپۆش کردنی هەڵە مێژووییەکانمان،ئەوانەو زۆر بابەتی دیکەش وەک زەهر دەچن کە کەسانێك بەناوی رۆژنامەوان دەگەرووی خەڵكی بێتاوانی ڕوودەکەن!
کاری ژۆڕنالیستیی ورۆژنامەگەریی فشە نییەکە هەرکەس دەستی دایە پێنووس بە خۆی بڵێ من رۆژنامەوانم.با لە دەربڕێنی راستیەکاندا بوێڕ بین، ئەوە قۆناغیکی گرینگ وپێویستە بۆ داهاتوومان،چیدی گەمە بە هەستوسۆزی خەڵكی بێتاوان مەکەن.
قازی مەحەممەد ئەگەر کەسایەتیەک بایە کە ئاگای لە بارودۆخی سیاستیی جیهانی بایە بەو شێوەیە وبە بێ رەچآوکردنی بارودۆخی دونیا کۆمارێکی لاوازوبێ چارەنووسی رانەدەگەیاند.سمکۆ شکاک ئەگەر مرۆڤێکی شۆڕشگێڕ بایە پشتی بە دەوڵەتی تورک وجوادپاشآی تورک نەدەبەست.سمکۆی شکاک خۆی تەسلیم کرد،قازی محەممەد خۆی تەسلیم کرد!رۆژنامەوانیی سەربەخۆوبوێرقەت خۆی لە راستیەکان ناشآرێتەوە وباسیان دەکا،بۆ هۆیەکانی ئەو خۆرادەستکردنەوانە شڕۆڤە ناکەن؟نەتەوەیەک خۆی لە راستیەکان بدزێتەوە درنگ دەگاتە ئامانج.
مریشک بۆ خۆی خۆڵ وەسەرخۆی دەکا.

جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە