کۆنگرە، یان کودەتا!؟

Wednesday, 25/12/2019, 0:23

5692 بینراوە


 لەمێژوى خۆیدا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەمە چوارەمین کۆنگرەیە دەیبەستێت مێژویی کۆنگرە لەناو هێزە کوردیە کاندا هەمیشە ئینشقاق یان کەوتنى باڵێک یان ڕەوتێکى بەدواى خۆیدا هێناوە (ی ن ک) بەدەرنیەلەوهاوکێشەیە بەتایبەتى ئەو هێزە ( ی ن ک )بەدرێژاى مێژوى خۆى هێزى جیاوازى لە هەناوى خۆیدا هەڵگرتوەئەوەش شتێکە کە کادیران و لایەنگرانى شانازى پێوە دەکەن بونى ئەو جیاوازى بیرکردنەوەیە (ی ن ک) لەمەدا لە هیچ هێزێکى ترناچێت بەڕاى چاودێرانى سیاسی هەمیشە لەناو (ی ن ک )دا پەراوێزێک بۆڕاى جیاواز هەبوە کەسیش ناتوانێت نکۆڵى لەو ڕاستیە بکات بەڵام ئێستە جیاواز لە جاران هەر کەس ڕاى پێچەوانەى بنەماڵەى تاڵە بانى هەبێت ئەوا دەکرێتە دەرەوە و هیچ ڕێزێک لە ڕابردوى ناگیرێت ئەم گرفتەش دواى نەمانى تاڵە بانى بەتەواوى هەستى پێدەکرێت بەڕاى چاودێران( ی ن ک )یش بەرەو بنەماڵەى دەچێت بنەماڵەى تاڵە بانى بەپارەى نەوت هەرکەسێک بیانەوێت دەیکڕن ئەوەشى نەیانەوێت دەیکەنە دەرەوە لەنمونەى ئەوانە (فەریدون عەبدولقادر ،مهاباد)دەیان سەر کردەى تر کە بواریان پێنەدراوە خۆیان هەڵبژێرنەوە بەپێی هەندێک سەرچاوەى ئاگادار لەڕەوشى ناو کۆنگرە دوو ڕەوت لە کۆنگرە دا بەئاشکرا دەر دەکەون ڕەوتى کۆسرەت ڕە سوڵ ،ڕەوتى بنەماڵەى تاڵە بانى تائێستە ئاماژە کان ئەوەدەڵێن کەڕەوتى بنەماڵەى تاڵە بانى لەپێشترن کە بەباڵى دەست ڕۆشتوى ناو (ی ن ک ) ناوزەد کراون .
لەکاتى کۆنگرە دا چی ڕو دەدات؟ بەپێی بۆچونى شارە زایان ئەم کۆنگرەیە ناوى کۆنگرەى تۆڵە ى لێنراوە لەلایەن نەیارە کانى ( ی ن ک )وە بەڵام لەلاى کادیرانى( ی ن ک )کۆنگرەى نوێ بونەوەیە ئاماژەکان دەڵێن ئەو کۆنگرەیە کۆنگرەیەکە تیایدا باڵى دەست ڕۆیشتوى( ی ن ک )مژدەى سەر کەوتنى گەورەڕادەگەینن لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت ئەم کۆنگرەیەى ( ی ن ک ) کۆنگرەى کردنە دەرەوەىنەیارەکانى بنەماڵەى تاڵە بانیە دەموچاوە ڕزیوە کانە بەوتەى سەنگاوى چونکە سەنگاوى لەلێدوانێکیدا بەڕونى ئاماژەى بەوە کردکەدەموچاوەڕزیوەکان جێگە چۆڵ بکەن بۆگەنجە کان هەربۆیە کۆسرەت ڕەسوڵ بەپێچەوانەوە مافی بەخۆیدا کە هەندێک لە نەوەى کۆن بەبێ هەڵبژاردن ببنە ئەندامى کۆنگرە بەتەزکیە ئەمەش جۆرێک لەناڕەزاى دروست کرد لەناو نەوەى نوێی ئەو حیزبە هەر بۆیە چەند کەسێک بێهیوا بون لە کۆنگرەو کشانەوەى خۆیان ڕاگەیاندنەچونە کۆنگرە چونکە نەتیجە کەیان دەزانى وە هەموو سیناریۆ کانیان لە بەرچاو بووبۆیە زۆرینەیان کشانەوە جێگەیان چۆڵ کرد بۆنەوەى کۆن .
دواى کۆنگرە چى دەگوزەرێت .
هەمو کات دواى کۆنگرە هاوکێشە کان دەگۆڕێن پەیوەندیە کان گۆڕانیان بەسەردا دێت هەر ئەمەش چاوەڕوان دەکرێت لەدواى کۆنگرە ى (ی ن ک )چونکە هەمو سەرکردەکان بەشدار نەبون لەو کۆنگرە کۆنگرەیان لەلا کۆنگرەى دەست ڕۆشتوە کانى ناو (ی ن ک )ە لەدواى کۆنگرە ڕێکەوتن و پەیمان نامەو گۆڕانیان بەسەردا دێت گەر باڵى بنەماڵەى تاڵە بانى سەر بکەون پەیوەندیان لە گەڵ بزوتنەوەى گۆڕان ڕولە هەڵکشان دەبێت پێدەچێت ئاڵۆزیە کان خاو ببنەوە بەڵام لەگەڵ ( پ د ک ) پێدەچێت پەیوەندیە کان ئاڵۆز ببن چونکە لاهور جەنگى بەکەسێکى ئەنتى پارتى ناسراوە گەر بنەماڵەى تاڵە بانیش سەر بکەون لاهور جەنگى ژمارەیە لەناوییاندا هەمیشە بە دژەپارتى ناسراوە بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ئەو پەیوەندیان ئاڵۆز ببن پێچەوانەکەشی هەر ڕاستە گەر باڵى دەست ڕۆشتوى ی ن ک شکست بهێنن کە ئەوە ئەگەرێکى مەحاڵە ئەوا پەیوەندى (پ د ک و ی ن ک ) پەیوەندى ئارام دەبن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە