یه کێتی نیشتمانی کوردستان و کونگره ی چوار!

Wednesday, 25/12/2019, 0:27

14295 بینراوە


چل و چوار ساڵه که یه کێتی نیشتمانی وه ک ڕێکخراوه یه کی سیاسی نێو بزوه تنه وی ناسیونالیستی کوردستان دروست بووه و ئه مه چوارمین کونگره یه تی که قه راره ڕۆژی شه ممه یانی ٢١ ی ئه م مانگه بیبه ستێت. جارێک با ئه وه بڵێم که بۆ ڕێکخراوه ێه کی سیاسی چوار کونگره دوای چل و ئه ونده ساڵ ئه سڵه ن شتێکی زۆر نایاسایی و نامه نتیقی یه . ئه ویش له ساحه ی ده وڵه ت و ناوچه یه کدا که لێواولێو و به شێوه یه کی سیسته ماتیک پڕ بووه له کاره سات و ئاڵوگۆڕی سیاسی و نیزامی و شه ڕ و جنیۆساید کردنی خه ڵکی سته ملێکراوی کوردستان. پێشه کی ده بێ بزانین که هۆکاری ئه و مه سافه ته دوور و درێژه ی نێوان کونگره کانی یه کێتی نیشتمانی په یوه ندی به چه مه سه له یه که وه هه یه!
من بۆ خۆم وای بۆ ئه چم که یه که مین هۆکار ئه وه یه، که (ێنک) هه ر له سه ره تای دامه رزاندنێه وه له چه ند بیرو بۆچونی جیاواز و زیدی یه کتر دروست بووه ، ئه گه ر چی هه موو بیر و بۆچونه کان له ڕه وانگه ی (سیاسی و فه لسه فییه وه) له ئه ساسدا جیاوازیان نییه، به ڵام به درێژای مێژووی ئه م حیزبه ،تاقمه ناکۆکه کانی نێوخۆی ئه م حیزبه بۆ گرتنه ده ستی ده سه ڵات و مه سوولایه تی باڵای حزب ده وری ئه ساسی بینیوه. هه ر کات و ساتێک ویستبێتیان که کونگره یه ک ببستن پێویستی کردووه که پێشه کی هه وڵێکی زۆر بده ن که ئه و ته لاتوم وناکۆکیه ناوخۆیانه تۆزێک ئارام بکه نه وه و ژێر به ژێر دڵی ئه و که سانه که مه سوولی باڵای حیزب بوون رازی بکه ن تا بتوانن کونگره یه ک ببه ستن. تا جه لال طالبانی له ژیاندا بوو ، ئه و وه ک ئینسانێکی خاوه ن ده سه ڵات و ئۆتۆریته هه ر جار که هه ستی به له یه کترازانی نێوخۆی یه کێتی بکردایه به په له ئه که وته هه ۆڵی چاره سه ر کردنی کێشه کان و که س نه ی ئه توانی و یا باشتر وایه بڵێم ، له واقێع دا که سێکی به غیره ت و تیژ و خاوه ن بیروڕایه کی پوخته و پاک و نه ترس که خۆشه ویستی نێو یه کێتی و جه ماوه ری خه ڵکی کوردستان بێت وجودی نه بوو که بتوانێت ئاراسته ی ئه و حیزبه به ئاقارێکی باشتر و ڕێکخراوانه تر ڕێبه ری بکات.
هه ر وه ک مام جلال و ئیبراهیم ئه حمه دیش له شۆڕشی پێش ساڵی ١٩٧٥ ، سه ره ڕای ئه وه که مه لا مسته فا خاوه نی هیچ مه وقیفێکی سیاسی و نیزامی نه بوو و کابراێکی به ته واو مانا خیڵه کی و عه شایری بوو و به که یف و مه یلی خۆی شۆڕشی به ڕێوه ئه برد ، ئه مان هه رگیز جورئه تی ئه وه یان به خۆ نه دا که ڕێبه رایه تی ئه و شۆڕشه به ده ست بگرن و ئاقاره که ی به قازانجی خه ڵکی کوردستان بگۆڕن. ئه وه بوو که له ساڵی ١٩٧٥ دا به یه ک سه عات کۆبونه وه ی شای ئێران له گه ل مه لا مه سته فا و هاوڕیانی له تاران شۆڕشێکی گه وره و مه زنی ئه و سه رده مه ی (ئاش بتاڵ) پێکرد و خه ڵکی کوردستانی رووبه روو نه هامه تێ و کاره ساتێکی گه وره ی مێژووی کرده وه. من زۆر له سه ر ئه م مه سه له یه ناچم چونکه له ڕابردو و له کتێبێک که پارسال بڵاوم کرده وه به ڕوونی باسی ته واوی شکه ست و نه هامه تێکانی شۆڕشه جیاوازه کانی خه ڵکی کوردم له سه د سالی ڕابردوو تا به ئێستا کردووه که به شێکی سه باره ت به خیڵی بارزانی و مه لا مسته فایه.
ئێستا ئه مه ماوه یه کی درێژه که بقۆ و مه قۆی به ستنی کونگره له نێو یه کێتی دا ده ستی پێکردووه و به تایبه ت ئه م ساڵ هه ر مه سوول و باڵا ده ستێکی یه کێتی به شێوه و مه سڵه حه تی خۆی له سه ر ئه م کونگره قسه و نه زه ری خۆی به یان کردووه. ئه م کونگره له کاتێکدا ئه بسترێت که جه لال تاڵبانیێه ک وجودی نییه که باڵانسی کونگره که ڕابگرێت و به نیوه شکه ست و نیوه سه رکه وتن کونگره که به ئه نجام بگه ێه نێت. یه کێتی له واقێعدا دابه ش بووه به سه ر چه ند تاقم و گروپ و بیر و بۆچونی جیاوازدا. هه ر گروپ و تاقمێک ئه کۆشێت که ئۆتۆریته ی خۆی به سه ر کونگره دا بسه پێنێت و زۆرترین مه سوولیه ت و ده سه ڵاتی هه بێت. جگه له مانه تاقم و گروپێکی نێو یه کێتی به ته واوه تی له ژێر هه ژموونی ده سه ڵاتدارانی ئینسانکوژی ئێرانن و ئه مانه هه ر ئه و که سانه ن که له ١٧ ی ئوکتوبری ٢٠١٧ و دوای گشت پرسی (ڕیفراندوم) و وه رگرتنی ڕای خه ڵکی کوردستان بۆ سه ر به خۆی ،ئه وان به پلان و نه قشه ی ئێران شاری که رکوک و ناوچه جێ ناکۆکێه کانی نێوان کوردستان و ده وڵه تی عێراقیان، ڕاده ستی هێزی حه شدی وه حشی و سپای قودسی ئێران کرد و بوونه هۆی ئاواره بوون ده ها هه زار خه ڵكی سته ملێکراوی ئه و ناوچانه و کوشتن و سوتاندنی ماڵ و حاڵی زۆرێک له و خه ڵکه. له و کاته وه تا به ئێستا هێزه میلیشیا و دڕنده کانی عێراق و ئێران له و ناوچانه جێگیر بوون که به خوێنی ده ها هه زار پێشمه رگه له ده ستی "داعش" رزگار کرابوون.
ئێران له کاناڵی ئه مانه وه که له بنه ماڵه ی جه لال تاڵه بانین تێده کۆشێت که هه ژموونی خۆی له نێو یه کێتی و زۆنی سه وز هه ر چی زیاتر پته وتر و به هێزتر بکات و ئه مه ش له م کونگره دا کاردانه وه ی تایبه تی خۆی ئه بێت.
من هه ر وه ها که له بابه تێکی دیکه دا باسی ئه وه م کردووه که عێراق له هیچ روویه که وه (ئابوری، سیاسی، نیزامی، ئه منی) نه ته نها سه ر به خۆ نییه، به ڵکو کامیله ن ده بێت به به شێک یان موحافزه یه کی ئێران حیسابی بۆ بکرێت. ئه م مه سه له یه ده قاوده ق له سه ر کوردستانی باشوریش هه ر به و چه شنه یه. یأنی کوردستانی باشوریش خاوه نی هیچ ده م و ده زگاه و ده سه ڵاتێکی سه ر به خۆ نییه. ئه مه به ڕوونی سی ساڵه ی ته واوه که کوردستان به سه ر دوو زۆنی زه رد و سه وز دا دابه ش بووه و مه سوولان و کار به ده ستانی ئه م دوو زۆنه ش له واقێعدا دابه ش بوون به سه ر دوو ده وڵه تی ئینسانکوژ و کورد کوژ وه ک ئێران و تورکیادا. ئه وه ئه وانن که له ڕووی (سیاسی، ئابوری، نیزامی و ئه منی یه وه) حوکمی کوردستان ده که ن. ئابوری و سیاست کوردستان له ژێر هه ژموونی و ده سه ڵاتی ئه واندایه. ئه م دوو ده وڵه ته ئیسلامی و فاشیست و ئینسانکوژه ، سالانه ده ها ملیار دولار کالا و شتومه کی به سه ر چوو و ژهراوی ده رخواردی خه ڵکی هه ژاری کوردستان ئه ده ن و مافیا و بازرگانانی پاره داری کوردستانیش که وه زیفه و ئه رکی هاورده کردن و تیجاره تی ئه م کالا و شتومه که ن هه ر له م دوو حیزبه ده سه ڵاتداره ن. بێ عه داله تی کۆمه ڵایه تی، فه سادی (ئیخلاقی ، ئیداری و دزی و به تاڵان بردنی) سه روه ت و سامانی گشتی وه ک (نه وت و غاز و گومرکات و داهاتی ناخۆ) له لایه ن ئه م دوو حیزبه وه که مانگانه سه دان ملیار دولاره به جێگای خۆی.
جا له هه لومه رجێکی ئاوا ، به ستن و نه به ستنی کونگره ی یه کێتی یان پارتی ئه بێت چ سوود و قازانجێکی بۆ خه ڵكی سته ملێکراوی کوردستان هه بێ جگه له هه ده ردانی سه دان هه زار دولاری خه رجی کونگره که له پاره ی گشتی خه ڵک دابین ده کرێت؟ سه رانی یه کێتی زۆر ئیدیعای یه کریزی و یه کگرتنی ریزه کانی نێو و ده ره وی یه کێتی ده که ن. باشه گریمان هه ر چوار "جه ناح" و تاقمه که ی نێو یه کێتی هه موویان یه کیشیان گرت (که ئه مه هه رگیز روو نادات) که چی و قازانجه که ی له چی دایه؟ ئه وان یه کریزیان له پێناو باشتر کردنی گوزران و ژیان خه ڵکدا ناوێت، به ڵکو یه کریزیان ئه وێت بۆ هاوسه نگی و به ده ست هاوردنی به شێکی زۆرتر له سامانی گشتی و ده سه ڵات له موقابیلی "پارتی" دا.
ناکۆکی و شه ڕی سیاسی یه کێتی و پارتی و کونگره و کونفرانسی ئه مانه یه ک زه ره ش عیلاقه و په یوندی به به رژه وه ندی خه ڵکی کوردستانه وه نییه. ته جروبه و ئه زموونی حوکمرانی ئه م سی ساڵه به ڕوونی نیشانی داوه که به جێگای به ره و پێش بردنی کۆمه ڵگا و دامه رزاندنی سیسته مێکی حوکمرانی ئازاد و دیموکراسی و که م کردنه وه ی مه سافتی چێنایه تی نێو کۆمه ڵگای کوردستان، ئه مانه ڕۆژ به ڕۆژ و ساڵ به ساڵ هه نگاویان به ر ه ودوا و به ره و حوکمرانی خێڵه کی و بنه ماڵه یی ناوه و هه ر مسوول و کوڕه مسوولێک خۆی ته پاندوه ته نێو یه کێک له ده م و ده سگا گرنگه کانی حکومرانییه وه. جا به م بۆنانه وه خه ڵکی کوردستان ئه بێ باشتر له وه تێبگه ن که ئه م کونگره که دوو ساڵه مێشکی خه ڵكیان له ماس مێدیا پێ داغان داوه، ئه نجامه که ی بۆ کرێکاران و خه ڵكی هه ژاری کوردستان جگه له زه ره ر هیچ قازانجه که ی تیدا به دی ناکرێت و تا ئه مانه حوکمڕان و ده سه ڵاتداری کوردستان بن باری هه مووان هه ر چل مه نه.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە