ژیان و ژینگە دژی کتێبە ئاسمانیەکان دەدوێن (بەشی یەکەم)

Wednesday, 25/12/2019, 1:05

15394 بینراوە


قەتێ یان کورکوڕ، پسوڵەی ژیانی لەباخەڵدایە هەتا بەردەم دەشتاییەکانی بانیخێڵان، ئەگەر ڕاویشی بنێیت بەرەو قەرەداخ، ئەوە هەرگیز ڕووی تێناکات، ئیتر بە دڵنیای ڕێژەی یەکێک لە توخمەکان لە دیوی گەرمیاندا هەیە و بەدیوی قەرەداخدا نیە، لە هەواو خاکدا، هەرگیز باوەڕ مەکە کە ڕقی لە قەرەداخ بێت، بەڵام بەرەوخوار هەتا قرچەی گەرما هەڵینەپڕوکێنێت، کێشەی نیە. ئەگەرچی قەتێ لەگەڵ کەو سوێسکە ئامۆزاو پورزایە، کەو وسویسکە توانیویەتی کە خۆی بگونجێنێت، چ لە گەرمیان هەتا کوێستانترین کوێستانیش کێشەی نیە، تا دەگاتە بەستەڵی باکوری، بەڵام لەبەستەڵەکی باکوور، تەنها جلە خاکیەکەی فڕێدەدات و جلی سپی وەک بەفر لەبەر دەکات، چوونکە پەلەوەرێکی بزێوەو وەک قەتێ تەمەڵ نیە.
پەلەوەرێک لەیەکێک لە دوورگەکانی دەووروبەری "مەدەغەشقەر" پێش نزیکەی ١٣٠ هەزار ساڵ، کە دورگەکەی ژێر ئاو دەکەوێت، ئەو جۆرە پەلەوەرەش قڕانی تێدەکەوێت، واتا لەناو چوون بۆ هەتا هەتایە، بوونیان نەما، چوونکە ئەو پەلەوەرە توانی فڕینی لەدەستداوە،بەڵام ئێستا دوورگەکە دەرکەووتەوە، سەرئاوکەووتۆتەوە، لەهەمان کاتیشدا، هەمان جۆری باڵندە سەری هەڵدایەوە، واتا ژینگەی ئەو دوورگە گونجاوە، بۆ ئەو جۆرە پەلەوەرە.


بیر لەوە بکەرەوە، کە بەهاراندا کەلەپڕ هەورە بروسکە لە زەوی دەدات، هەرپاش چەند چرکەیەک، قارچک هەڵدەتۆقێت بروسکە ئاسا، ئەم پرۆسە ئەوە دەگەیەنێت کە توخمەکانی کە قارچکی لێ پێک دێت لە زەویدا هەیە، بەڵام ژینگەیەکی پێویستە کە گەردەکانی لەیەک جەستەداکۆبکاتەوە، ئەوژینگەش لەو شەپۆلە کارەباییەی لە بروسکەوە دەگاتە زەوی، دروستبوونی قارچکەکەمان بۆ فەراهەم دەهێنێت.
بەپێی جێگۆڕێکی توخمەکانی ناو هەوا و ژینگەکەی، گیانداری جۆراجۆر بەرهەم هاتوون، لەگەڵ گۆڕانی توخمەکانیش لەناو چوون، بۆ نمونە ئێسک پروسکی جۆرێک لەپەلەوەر دۆزرایەوە کە مێژووی دەگەڕێتەوە١،٥ ملێۆن ساڵ،کە بەرزیەکەی٣،٥ مەتر و قورساییەکەی ٤٥٠ کیلۆ بووە، بەهۆی ئەوەی کە گۆڕانکاری بەسەر توخمەکانی ناو هەوادا هاتووە، ئەویش لەناو چووە.


نەهەنگ کوژ ئەویش جۆرێک گیانداری ٤ پێ بووە، زاناکان لەوە دڵنیان کەلە پێشدا لە ووشکانیدا ژیاوە، هەروەها جێگای چاوەکانی لەئاستی چاوی گورگێک یان سەگێگدابووە، بەڵام لەبەر ئەوە زیاتر و زیاتر لەکەنار ڕوبارو گۆمەکانی نێوان پاکستانی ئێستاو هندستاندا پێش٥٠ ملێۆن ساڵ ژیاوە، جێگای چاوی گواستراوەتەوە بۆ سەروتر لە جێگای ئاسایی وەک کۆرکۆدێل"تیمساح"، یان ئەسپی دەریا، واتا بۆ ئەوەی بە سانای بتوانێت ڕاو بکات و نێچیرەکەی بە ئاسانی نەیبینێت، هەروەها زاناکان لەوەش دڵنیان کە سەرەتا ئەم گیاندارە مەلەوان نەبووە، بەڵام لەگەڵ کاتدا، بۆتە گیاندارێکی ووشکانی و ئاوی.

بەکورتی گیاندارەکان بەگشتی خۆیان لەگەڵ ژینگەی ژیانیاندا ڕاهێناوە، تەنانەت مرۆڤیش، دانیشتوانی ئەفەریقا، لەبەر ئەوەی ڕێژەی ئۆکسجین کەمترە لەچاو شوێنێکی ساردا، بۆیە دەینن کە سروشتانە کوونەلووتیان گەورەترە تا خەڵکی ناوچە کوێستانیەکان، ئەگەر سەرنجی خەڵکی ئەوروپا یان کەنەدەیە ڕەسەنەکان بدەین، دەبینن لە کوونە لووتیان زۆر بچوکترە تا کەسێکی ئەفریکایی، چوونکە لەناوچە ساردەکاندا ڕێژەی پێویست ئۆکسجین هەیە کونێکی بچوک بەسە بۆ هەڵمژین. کاتێک قووتابی بۆیەکەمجار دەست دەداتە پیک یان خاکەناز، ناو لەپی لە پڕ هەڵدەتۆقێت، بەلام ووردە ووردە ناولەپ بەرگری پەیدا دەکات، دواتر ناو لەپی دەبێتە، ناو لەپی کرێکار، ئەمە گەشەی پەلەی پێدەگووترێت.
هەروەک چۆن دەبینن کە دەیان ڕەگەزی سەگ، پشیلە، گورگ،مەیموون، بەهەمان شێوە دەیان جۆری مرۆڤیش هەیە، لەگەڵ ژینگەکەی خۆیدا خۆی ڕاهێناوە، بۆ نموونە لە بەشێکی ئوسترالیا کە جۆرێک مرۆڤ ژیاوە، کەباڵایان لە ٧٥ سم تێنەپەڕیوە، ئەوەش ئەوکاتە بووە، کە ئیسترالیاو ئەفەریکا یەک پارچەبوون و لەیەک جیانەبوونوونەتەوە، کاتێکیش کە ئوسترالیا لە ئەفەیقا جیابۆتەوە، ئیتر ئەو خێڵە کە پێکەوە ژیاون، بەتەنها لە ئوسترلیا ژیاون، پاشتر "ئەباجی"نەکانیان لێ پەیدا بووە، هیندە سوورەکانی ئەمەریکای باکور و باشوور، ئەوانیش ڕەگەزێکی جیاوازن لە ڕەگەزەکانی دیکە، هەرچەند زانست باوەڕی وایە کە سەرەتا مرۆڤ لە ئەفەریکاوە دەستی کردووە بەگەشەو و لەوێوە بەرەو ناوچەکانی دیکەی جیهان کۆچی کردووە، بەهۆکاری قات و قڕی و کێشەکانی دیکەی سروشت.
تەنانەت خودی سویدیەکان ئەڵێن باپیرە هەرەگەورەی سویدیەکان لە ئەنادۆڵەوە هاتوون بۆ سوید، پێش١٢هەزار ساڵ لەمەوبەر، چوونکە ١٢هەزار لەمەوبەر سوید بەستەڵەک بووەو ژیانی تێدا نەبووە.

پێش١٢،٥ هەزار ساڵ ووردە ووردە بەستەڵەکەکان توایەوە، ئیتر ووردە ووردە دانیشتوانی ئەنادۆڵ کە تەنها کورد و گرێکی بووە، بەرەو ئەوروپا کۆچیان کردووە،مێژووی تورک لەناوچەی ئەنادۆڵێش تەنها ١٠٠٠ ساڵە، بۆیە گەلی سویدی و گەلانی زۆرینەی ئەوروپا لە ئاسیاوە هاتوون. سویدیە سەرەتاییەکان پرچیان ئاڵ زەرد نەبووە، بەڵکوو وەکوو هەموو کەسێکی ئاسیای ڕەش یان قاوەیی بووە، لەبەر ئەوەی کەش و هەوای ژینگەی ئاسیا بەتایبەتی تیشکی خۆر، توخمی" میلانین"ی بەرزە، بۆیە
پرچیان ڕەشە، بەڵام کەش وهەوای ئەوروپا لەبەر لاوازی تیشکی خۆر توخمی "میلانینی" لاوازە، بۆیە پرچیان ڕەنگی ڕەشی کەمدەکاتەوە، تەنانەت پێستی ڕەش و سپی هۆکاری کەم و زیادی توخمی میلانینە، دەبینن ئەگەر لە ئەفەریکاوە بەرەو ژوور گەڵگەڕیین، دەبینن ووردە ووردە ڕەشی پرچ و پێستیان ڕەشێتی کەم دەکاتەوە، هەتا بەرەژووریش هەڵکشیین، ئەوا ڕەشێتیان بەرەو نەبوون دەچێت، بۆ نموونە زۆرێک لە فەڕەنسی ئیسپانی و ئیتالی جیاوازیەکی ئەوتوۆیان نیە نیە لەگەڵ باکوری ئەفریکا، بەڵام کەبەروژوور دەیبینەوە، بەرەو ئەڵمانیاو سەروتر، لەوێدا ئیتر پرچی ڕەش نامێنێت، لە جیاتیا ئاڵ زەردباو دەنوێنیت.
جیهانی گژوگیاو درەختیش بەهەمان شێوەی گیاندارە ٤ پێکان و مرۆڤەکانیش، جیهانێکی سەرسوڕهێنەرو سەرنج ڕاکێشیان هەیە، گەشەی دوورو درێژو کات کورتیشیان تێدا بەدی دەکرێت، چوونکە درەختەکانیش وەک هەموو گیاندارێک و مرۆڤ یان ٤پێو پەلەوەر هەست بەئازار و خۆشەویستی تەنانەت لێپرسینەوەی خزمایەتیان لە ئاستی مرۆڤ کەمتر نیە، بەڵام سەرەتا با بچینە شێواز و ژینگەکەیان، بۆ نموونە ڕێواس لە کوێستانەکاندا دەژی،هەروەکوو بەڵاڵوک وقەزوان، ئەگەر بنچکە بەڵاڵوکێک بەرینە دەشتاییەکانی گەرمیان، گوومانی تێدا نیە کەبەرگەی گەرمای گەرمیان ناگرن، دەبینن کە بۆ نموونە قشقەڕە تەنها لە دەووروبەری بەلەکەجاڕ هەتا نزیکی هۆمەرقەڵاو سەروچاوە دەژی، لەهیچ شوێنێکی دیکە نمونەی نیە، دارخورمایەک بهێنە تەوێڵە مانگێکیش عەتابەی بۆ لێدە، بەڵام سایتۆپلازمای جوڵەی لێوەنایەت، چوونکە زانست ئەڵێ درەختەکانیش بە بیستنی ئاواز سایتۆپلازمایان سەما دەکەن، مەبەستمە کە بڵێم ئەوە تەنها بەرز نزمی پلەی گەرماکە نیە، کە درەختێک لە شوێنێک دەژی و لە شوێنێکی دیکە ناژی، بەڵکوو بەرز نزمی ڕێژەی توخمە گازیەکانی ناو هەوایە، لە پێشدا چوونکە زانیاری تەواو لەبەر دەستدا نەبووە، شارەزاییەکی ئەوتۆمان دەربارەی دارو درەخت و گژوگیا نەبووە، بەلام ئێستا بەهاوکاری زانست و تەکنەلۆجیا دەرکەوتووە، کە دارو درەخت پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە و تەنانەت نامە بۆیەکتری دەنێرن و ئاگاداری یەکترین.

هەروەها لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا باس لەوە دەکرێتکە درەختەکانیش هەست بە ئازار دەکەن، پێشتر کە زانیاری تەواو لە بەردەستدا نەبووە، مرۆڤ شتێکی وای نەزانیوە، 
بۆ نموونە نەماندەزانی کەبۆ گولەبەڕۆژە ڕوودەکاتە خۆر، واتا ڕووی وەردەجەرخێنیت، ئایا ئەمە ئەوە ناگەیەنێت، کە گوڵەبەڕۆژەش ووشیاری هەیە، هەستی هەیە.

ئەگەر پێشتر باسێک دەربارەی ئەو دارخورمایەی دەڕوات بکردرایە، جێگای باوەڕی هیچ کەسێک نەبوو، بەڵام ئێستا زاناکان سەلماندیان کەئەم جۆرە دارخورمایە کەلە ئەمەریکای لاتینی دەژی ساڵانە، ماوەی


مەترێک جێگە گۆڕکێ دەکات و بەداوی جێگە و ژینگەی باشتر دەگەڕێت. لەوانەش بگەڕیین بچین بۆ لای ئەسفەنجی دەریا، ئایا ئەسفنەجی دەریا ڕوەکە، یان گینادارە، یان بێگیانە، لەکاتێکدا، ئەسفەنجی دەریا دەروات، دەخوات، وەک هەموو گیاندارێکیش زاووزێ دەکات!

لە ڕاستیدا زانست ئەسفەنجی دەریا بە گیاندار ناونووسکردووە، هەرچەند هیچ شێوازێکی گیانداری لێوە دەرناکەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم گیاندارە لە گەشەدا هەر هێندەی لێدەرچووەو گەشەی زیاتری نەکردووە، سەرجەم ئەو هەموو شێوازە جیاوازانەی ژیان کەلەزۆربەی هەست وئۆرگانەنیاندا هاوبەشیان هەیە، بەلام ژینگە ژیانی بەوشێوەی کە دەیان بینین هەڵبژاردووە.
٦٠٠ جۆر ماسی دەتوانێت کە ڕەگەزی خۆی بگۆڕێت لە مێ وە بۆ نێر، لە نێریشەوە بۆ مێ، هەر کاتێک کە هەردوو ماسیەکە یەک رەگەز بوون، واتا ئەگەر هەردووکیان مێ بوون یان هەردووکیان نێر بوون، ئەوا یەکێکیان خۆی دەکات بەنێر، یان مێ.


مارموو جۆرێکی مارە، کە تەنها لە گوندێکی نزیک وورمێ دەژی، ئەویش لەناو کانیاو ئاوەکانیدا، بەلام نموونەی لەهیچ جیگایەکی دیکەی ئەم سەرزەمینەدا بوونی نیە، هەرکەسێکیش بچێتە گووندەکەیان، یەکسەر گوندیەکان ئاگاداری میوان و ڕێبوارەکان دەکەن.
ئەمەش بورهانی دەکات کە پرۆسەی گەشەسەندن دروسترە، تا سورەی حجرات ، يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ (13)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە