بریکست ئینجا لەتبوون

Wednesday, 25/12/2019, 16:24

7343 بینراوە


یەکێ لەو سیاسەتانەی ئینگلیزەکان پێڕەویان ئەکرد کاتێ ووڵاتێکیان داگیر ئەکرد بریتی بوو لە دابەشکردنی بۆ چەند پارچەیەك و هەوڵدان بۆ دروست کردنی دوژمنایەتی تیایاندا . نمونەی هیندستان و کوردستان باشترینیانە.. ئەڵبەت سیاسەتی پرتکەو زاڵبە ئەگەر چی وەك سیاسەتیكی کاتی ئینگلیزەکان بەکاریان هێنا، لێ لەڕاستیدا ڕەوشێکی زۆر ناهەمواری دوای خۆی جێهێشت کە تا ئێستاش کاریگەری ماوە، غاندی لەو بارەیەوە ئەڵێ(دوو بۆق لەژێر ئاودا بەشەڕ بێن، دەستی ئیگلیزی تیایە)...
گەر ئەورۆ خەڵکی بەریتانیا دڵخۆش بن بەوەی لەیەکێتی ئەوروپا دێنە دەر و خۆیان ئەبنە خاوەنی بڕیار بەدەست و چیتر هاوڵاتی ئەوروپا ناتوانن بە ئاسانی بێنە ئەو شانشینە و مافی کار و ژیانی خەڵکی ڕەسەنی بەریتانیا بخۆن، ئەوا ئەبێ باش بزانن کا چارەنووسی ئەو بەریتانیا مەزنە بەو شێوەیە نامێنێتەوە و لە ماوەیەکی گەلێ کورتدا دابەش بوون و لەتبوونی ئەو شانشینە ، دەرئەکەوێ.
گەر هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە بازاڕی ئەوروپی لەسەر خواستی دەنگدەری ئەوێندەرێ بوبێ، ئەوا هەمان دەنگدەر لە هەریەك لە(ئوسکوتلەندا و ئیرلەندای باکوور) بەتەواوی دژین و داوای ڕیفراندۆم ئەکەن بۆ ئەوەی لە شانشینەکە بێنە دەرێ و بەهیچ شێوەیەك ڕازی نین لە بازاڕی ئەوروپی داببڕێن . وەئەمەش جگە لە هۆکاری ئابووری ، هۆکاری سیاسیشی لە پشتە کە دیارە بۆ چەندین ساڵە بەریتانیا ئەو دوو ووڵاتەی داگیر کردوەو بە تۆپزی خستویەتە سەر شانشینەکە.
هەریەك لە ئوسکوتلەندا و ئیرلەندا و ڕەنگە(وێلز)یش ، هیچ کات خۆیان بەبەشێك لە شانشینی بەریتانیا نەزانیوە و بەردەوام خەباتیان کردوە کە خۆیان مافی چارەنووسیان بەدەستی خۆیان بێ ، بەڵام بەهۆی هێزی سەربازیەوە ئەم داوایە گوێگری نەبوە، هەنووکە بەریتانیا ناتوانێ چی تر بەزمانی هێز ڕێگری بکا لەو ڕیفراندۆمەی هەریەك لەو دوو ووڵاتە بەنیازن بیکەن.
بابزانین بریکسێت هەمان چارەنوووسی بەریتانای مەزن ئەخاتە مەترسی لەت بوون و کەرت بوون،،،،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە