لە وەکالەتی شێخ رەزاوە
Thursday, 12.26.2019, 17:34
5924 بینراوە
یاران ژیانم بە با چوو، فەوتا
لە ریزی موچە و بەنزین و نەوتا
نیشتیمانێکم، وەک شوشەی گوڵاو
بوو بە تەویلەی حیزب و رێکخراو
گەماڵێک ناڕوا، تولەیەک دێنن
زەحمەتە وا زوو، ملیان بشکێنن
ئەم کابینەیەش وا بەڕێوەیە
زۆر و کەم بەشی هەمووی پێوەیە
قەت چاکتر نابێ ئەوەی رابردوو
هەر لە ئیستاوە پڕم کرد لە گوو
شێخ رەزا بۆیە دڵی عاجزە
خاکی لەوەرگەی کۆمەڵێ دزە