خۆری خۆرئاوا

Thursday, 12.26.2019, 22:31

2660 بینراوە


به‌ ئاوا بوونی ئه‌مریكا ئاوا نابێت!
ماڵی شه‌ڕڤان
پێش هاتنی ئه‌وانیش هه‌ر ئاوه‌دان بوو..
سه‌نگه‌ری به‌رخۆدان بێ چه‌كی ئه‌وانیش،
هه‌م گه‌رم و هه‌م تژی شه‌ره‌ف بوو..
كوبانی شاهیده‌!!
موسا گیان سه‌رقافڵه‌و
باوكی له‌یلا پێی ووتین..
به‌ پێوه‌ شه‌ڕ كردن و مردن كلتوره‌ كلتور.
كێ هه‌یه‌ به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ پێشوازی له‌ مه‌رگ بكات
ئێوه‌ نه‌بن؟؟
خۆری خۆرائاوا به‌ ئێوه‌ی شه‌ڕڤان هه‌ڵهات و
هه‌ر ته‌نیا به‌ ئێوه‌ش ئاوا ده‌بێت..
خۆر ئاواش بێت ئێواره‌
دڵنیاین كه‌..
سبه‌ینێ دێته‌وەو.‌.
دێنه‌وه‌.



(دەنگدراوە: 3 . زۆرباشە: 5/5)