کاتێک چووم بۆ ئایندە بۆ ساڵی ٣٥٠٠ چیم دی؟

Wednesday, 01/01/2020, 2:47

8739 بینراوە


کاتێک چووم بۆ ئایندە بۆ ساڵی ٣٥٠٠ چیم دی؟
ئەم نوسینە راستیە و لە زمانی کچێکی فەڕەنسیەوە وەرگیراوە کە باسی ئەوە دەکات چۆن گەشتی کردووە بە ئامێری کات و بە کاتددا چووە بەرەو پێش بۆ ساڵی ٣٥٠٠، ئەم کچە خەڵکی وڵاتێکی ئەوروپیەو لەم کاتەدا خۆی شاردۆتەوە لەترسی ژیانی خۆی.
ناوی کچەکە بڵاو ناکەمەوە لەبەر هەستیاری بابەتەکە بەڵام ناوی چەند کەس و لایەنێک بڵاو دەکەمەوە کە پەیونەدیدارن بەم باسەوە.
ئێستا چەند زانیاریەک بڵاو دەکەمەوە کە بۆی هەیە توشی شۆکت بکات، کۆمەڵێک راستی هەیە لەسەر ئەم هەسارەیە کە دەسەڵاتداران دەیشارنەوە لە ترسی ئەوەی کە گوایا مێشکی مرۆڤ بەرگەی ئەم راستیانە ناگرێت، من بۆیە ئەم زانیاریانە بڵاو دەکەمەوە کە تاکی کورد کەمێک مێشکی بکرێتەوە لەگەڵ ئەم باسەدا، ئەگەر تەمەن ڕێگامان بدات لە دە ساڵی ئایندەدا ئەم باسە بۆ ئێوەش دەبێتە شتێکی ئاسایی.
ئەم ئافرەتەی ئەم بەسەر هاتەی بەسەر هاتوە لە ترسی ژیانی خۆی و ئەو کارەساتەی بەسەری هاتوە ئێستا هەڵاهاتوەو لە شوێنێکی نەزانراو خۆی حەشارداوە... من بابەتەکە بە ناوی ئەو کچەوە بڵاو دەکەمەوە.
من تەمەنم ١٨ ساڵان بوو خوێنکار بووم لە یەکێک لە زانکۆکانی پاریس، یەکێک لە پڕۆفیسۆرەکان هەڵبیژاردم بۆ ئەوەی کارێکم پێ بدات ، پرۆفێسۆرەکە ناوی پەوڵ مارتەو (Paul Marteaux)، کارەکەم وەرگرت لە موختەبەرێکدا بوو لە ناو زانکۆدا، ئەو کاتە خوێنکاری بەشی کیمیا بوم، لە راستیدا یەکەم جار پێی نەگوتم کاری موختەبەرەکە چیە و دەبێت چی بکەم، ماوەی دوو ساڵ کارم کرد لەم شوێنە کارەکەم زۆر ئاسان بوو جیا کردنەوە و لەیبڵ کردنی مادەکان بوو.
ئەو موختەبەرە چەندەها ژوری تێدا بوو هەر ژورە بۆ کارێک بەکار دەهێنرا،بەڵام ژورێکیان داخراوبوو بۆ کارمەندی ئاسایی تەنها چەند کەسێک دەیانتوانی بچنە ئەو ژورەوەو هەر ئەوانیش دەینازانی لەو ژورە چی دەگوزەرێت.
من خۆم کەسێکی فزولم و حەز لە مجازەفە دەکەم، ئەوە بوو بڕیارم دا ڕۆژێک بچمە ئەو ژورەوەو بزانم چی تێدایە، بەرپرسی بەشەکەم کارتێکی ئەلەکترۆنی پێ بوو کە دەرگای ئەو ژورەی دەکردەوە ، ڕۆژێکیان کاتی نانخواردنی نیوەڕۆ کارتەکەم لێ بردو چوم بۆ ناو ژورەکە..

چیم دی لەو ژورە نهێنیەدا؟
کە دەرگای ژورەکەم کردەوەو چومە ژورەوە ، ژورێکی زۆر گەورە بوو، جەندەها وایەرو کیبۆردو ئامێری تێدا بوو کە لە شوشە دروستکرابوو، وە کورسیەکی ئاسنین لە ناوەڕاستی ژورەکەدا بوو کە سەدەها وایەری لێ بەسترابوو، لە هەموو ژورەکە گوێبیستی چەندەها دەنگی ئەلەکترۆنی جیا جیا دەبویت. من لەو کاتەدا سەیری ئامێرەکانم دەکرد تا بزانم چیە لە ناکاو دەستێکی قورس خرایە سەرشانم ، کە ئاوڕم دایە پڕۆفێسۆر پەوڵ بوو، یەکەم جار زۆر توڕە بوو کە من پێ پرس هاتومەتە ئەو ژورەوە، پاشان وتی ئامادەم کارێکی تازەت بدەمێ لەم ژورەدا وەک یاریدەدەری بەرپرسی ئەو ئامێرە کە کورسیەکی تایبەتە دەتوانیت گەشتی پێ بکەیت بە کاتددا. لە سەرەتادا باش تێنەگەیشتم وامزانی گاڵتەم لەگەڵ دەکات، پڕۆفیسۆر پەوڵ پێی گوتم ئەو ئامێرە ئامێری کاتە و ناوی
(Iron Mass), لەم ڕۆژەوە من دەست بەکار بووم لەو ژورەدا. ئێمە خەڵکمان دەنارد بە کاتددا بەرەو ئایندە، خەڵکەکان زۆربەیان سەربە سوپا بون و هەندێکیان شارەزاو پسپۆڕی لێکۆڵەرەوە بوون. بۆم دەرکەوت کە ئامێری کات لە ساڵانی ١٩٧٠ وە دروست کراوە، لە زۆرێک لە ولاتان ئەم ئامێرە دورست کرابوو بەڵام قەدەغە بوو بۆ بەکار هێنان، ئەم ئامێرە بە کارەبا و شەپۆلی ڕادیۆیی کار دەکات. ئەوانەی کە بۆیان هەبوو بچن بۆ ئایدنە هەر یەکە و بەرپرسیارەتیەکی پێ سپێردرابوو. کاتێک کە دەڕۆیشتین بە کاتی سەرزەوی یەک کاتژمێر دەڕۆیشتین بەڵام لە ئایندە سێ بۆ چوار ڕۆژ کات بەسەردەچوو. واتە یەک سەعاتی ئێمە چوار ڕۆژی ئایندە بوو.
ماوەی ساڵێک لەم ژورە کارم کرد وەک یاردیدەدەر،پاش ئەوەی متمانەی تەواویان پێم کرد داوام لە سوپەرڤایزەی تیمەکە کرد کە منیش لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ ئایندە و دەمەوێت چەند نمونەیەکی ڕوەک کۆبکەمەوە بۆ لێکۆڵینەوە. زۆر ئاواتەخواز بووم ئایندە بە چاوی خۆم ببینم و خۆم ببمە شایەتحاڵی ڕوداوەکان، ئەمەش باشترین هەل بوو بۆ من کە بتوانم بەشدار بم لەگەڵ ئەو تیمانەی دەچون دەکەن بۆ ئایندە. تیمەکەمان پێک هاتبوو لە ٢٠ کەس ١٤ سەرباز و ٦ کەسی لێکۆڵەرەوە، بڕیار درا ئێمە بنێرن بۆ ساڵی ٣٥٠٠، بە مەرجێک پێشتر کەس نەچوو بۆو بۆ ساڵی ٣٥٠٠، زۆرترین کات کە بۆی چووبون ساڵی ٢٩٠٠ بوو، ئەمەش خۆی لە خۆیدا مجازەفەیەکی تازە بوو بۆ تیمەکەمان. ساڵی ٢٩٠٠ زەوی لە بەهەشت دەچوو زۆر سەوز بوو ژیان زۆر خۆش و ئاسان بوو بۆ مرۆڤ. من باوەڕم وابوو کە ساڵی ٣٥٠٠ بەهەمان شێوە خۆش و سەوزو ئارام بێت، بەڵام بەداخەوە وا دەرنەچوو.
هەسارەی زەوی بوو بە شوێنی جەنگ و هەموو شوێنەکان کاول بوبو خەڵکی سەر زەوی لە جەنگدا بوو لەگەڵ بونەوەری دەرەکی، و پڕ بوو لە نەهامەتی و ناخۆشی، لەمە زیاتر ناچمە ناو وردەکاریەکان... ئەو بونەوەرانەی کە لە جەنگادا بوون لەگەڵ مرۆڤ خەڵکی گەردونی ئەندرۆمیدا بوون (Andromeda Galaxy) ئەم گەردونە بە (Messier 31, M31, or NGC 224) ناو دەبرێت.. دوری ئەم گەردونە لە گەردونی خۆمانە ٢،٥ ملیۆن ساڵی تیشکە.. ئەم گەردونە بۆ یەکەم جار لە لایەن گەردنوناسی فارسەوە(عەبدول رەحمان السوفی)ەوە لە ساڵی ٩٦٤دا دۆزرایەوە..
گەردونی ئەندرۆمیدا

ئەو بونەوەرانە کەمێک بەهێزتر بون و تەکەنلۆژیەکەیان کەمێک لە تەکنەلۆژی مرۆڤ باڵا تر بوو، بۆیە شەڕەکەیان هێنابوە ناو ماڵی ئێمە.. بە بۆنەوەی ئەوەی کە ڕادیۆئەکتیف و شەپۆل موگناتیسی زۆر هەبوو ئێمە نەماندەتوانی بگەڕێینەوە بۆ ساڵی ٢٠١٩. دەبوو یەک ساڵی کامل بمێنینەوە تا بتوانین بگەڕێینەوە بۆ سالی ٢٠١٩..واتە گیرمان خوارد بۆ ماوەی یەک ساڵ.
لەوێ بە ناچاری لەگەڵ کۆمەڵێک خەڵک یەکمان گرت کە شەڕی پارتیزانیان دەکرد دژی بونەوەرەکانی دەرەوەی زەوی ، پاش ماوەیەک ئێمە دۆراین و تەواوی تیمەکە کوژران من تاکەکەس بوو کە بە دیل گیرام...ناچمە سەر وردەکاری زیاتر لەمە لەبەر ئەوەی ئازارەکان و شکاندنەکان ئەشکەنجەی جەستەیی و ڕۆحی هێندە بەئازار بوون لە گێرانەوە نایەت..من لەوێ بووم مامەڵەی کۆیلەم لەگەڵ دەکرا..پاش ماوەیەک نازانم چۆن لەپر گێڕامیانەوە بۆ ماڵەوە واتە بۆ ساڵی ٢٠١٩.. بۆم دەرکەوت گوتیان تۆ سێ مانگە دیار نەماویت بەڵام لە راستیدا من ساڵێک لە ئایندە مامەوە، واتە کات لێرە و کات لە ئایندە جیاوازی هەبوو. ئێستا دێمە سەر ئەو بەشەی کە توشی شۆکت دەکات، من حەوت ڕۆژە گەڕاومەتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٩ ..دوای گەرانەوە زۆر ترسام و چومە ژورەکەم هەموو شتەکانم کۆ کردنەوەو ڕام کرد بۆ شوێنێکی نهێنی کە تا ئەمڕۆ لەم شوێنەم. ئێستا شتێکتان نیشان دەدەم کە پێشتر نەتانبینیوە، ئەمە وێنەی سۆنەرە و ئێستا ٤ مانگە دووگیانم ، باوکی منداڵەکەم بونەوەری دەرەکیە و دوای ٥ مانگی تر چاوەڕوان دەکەم منداڵەکەم ببێت کە تێکەڵەی مرۆڤ و بونەوەری دەرەکیە لە گەردونی ئەندرۆمیدا...

سۆنەر
ئێستاش زۆر لەوە دەترسم کە منداڵەکەم ببێت و منداڵکەم لێ بسەنن بۆ تاقی کردنەوە و ژیانم لێ زەوت بکەن، بۆیە ئێستا خۆم شاردۆتەوەو حەزم ئەم چیرۆکە باس بکەم تا هەموو مرۆڤایەتی ئەم راستیە بزانێت.
کەواتە بژی بۆ ئیمڕۆ لەبەر ئەوەی تۆ نازانیت بەیانی چی ڕودەدات...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە