وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا دەڵێت کاری تیرۆریستی لە دڵشاد بارزانی قبوڵ ناکەین


هێز و پارەی بنەماڵەی بارزانی!

Wednesday, 01.01.2020, 22:05

6578 بینراوە


بەشێکن لە وەسیەتیی مەلامستەفای قەسساب بۆ کوڕەکانی!
هیچ دووژمنێکی کورد بە ڕادەی مەلامستەفاوبنەماڵەی ئەو مەلایە رێگرنەبوون لە چآرەسەریی کێشەی کورد.بەڵگەکانی دیرۆکی بە کورد دەڵێن،ئەگەر مەلامستەفاو بنەماڵەکەی لە دایک نەدەبون،پرسی کورد بەرەوئاقارێکی دیکە هەنگاوی دەنا.لە قۆناغێکی دیرۆکیدائەگەر مرڤی وشیارلێی بکۆلێتەوە بۆی دەردەکەوێ کە ئەوبنەماڵەیە بە ئانقەست بوونە لەمپەر لە ئاست رووداوە مێژوویەکانی کورد لە هەر چوار بەشی وڵات.یەکێک لە نەهامەتە مەزنانەکەی کە تووشی گەلی کوردبووە لە رۆهەڵاتی کوردستان هاتنی ناخواستەی مەلامستەفابوو بۆ شاری مهاباد.رەوانشآد قازی محەممەد بە هیچ جۆرێک رازی بەوهاتنە نەبووە.کاتێکیش مەلا خۆی سەپاند،قازیش هەڵەی مەزنیی کرد کە بە بێ ئاوڕدانەوە بەڕێکاریی سەردەمیانە وئاکادیمیک پلەی ژنڕاڵی دایە لەسایەتیەکی سەرگەردانی شەڕئەنگیزوجێگای گومان.
مەلامستەفا لە جوابی ئەو ڕێزگرتنەی قازی زۆر ناجەوانمەردانە هەڵسوکەورت کرد! کاتیك قازی محەممەدیان لە مهاباد لە ژووڕێکدا دەست بەسەرکرد،مەلا یەکەم کەس بوو کە پشتیوانیی خۆی بۆ ئەڕتەشی شای ئیران وسەرهەنگ هومایونی دەربڕی تەسلیم نامەی بە زمانی عەڕەبی بە خەتتی خۆی تۆمارکرد تا ئیزنی بدەن لە مهاباد بڕوا!
مەلابۆ ماوەی ١١ساڵ لە سۆڤیەت مایەوە.وڵاتی عێڕاق خەریک بووئاڵوگۆڕی مەزن بە خۆیەوە بە دی بکا. عەبدولکەریم قاسم هاتە سەرکار،دەیخواست چاکسازیی لە عێڕاق پەرەبستێنێ.بە هەڵكەوت نەبووە کە مەلایان هاندا بگەڕێتەوە عێڕاق وکوردستان.گەرانەوەی مەلا بۆ چارەسەریی کێشەی کورد نەبوو، بۆ تێکدانی چارەسەریی دۆزی کوردبووە.ئەو مەلایەی دەیگووت من سەربازی عەبدولکەریمم،یان خۆی بە قەیتانی قۆندەرەی عەبدولکەریم دەزانی دیتمان چۆن شەڕی دەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی هەڵگیرساند!لە ناوخۆی باشووری کوردستانیش ئیزنی بەکەس وهیچ هۆزوعەشیرەیەک نەدەداکە سەر هەڵبێنێ! وەک کەڵەشێری جەنگیی لێهاتبووکە هێرشی هەر کەسی دەداکاتێک زانیبایەی خاوەن پێگەوچەکوچۆڵە.

هێز و پارە!

وەسیەتی مەلامستەفای قەسساب:
لەتەواوی دونیاداشتی ئاوانەبینراوە کە سەرکردەیەکی کورد وەسیەت بۆ منداڵەکانی بکا کە لە فکریی کۆکردنەوەی هێزوپارەدابن تا بتوانن درێژە بە دەسەڵاتیان بدەن!ئەگەریش بووبێ، بێ گومان بۆتەهۆی شکستی ئەو سەرهەڵدانەی کە باوەڕی بە کوردوکوردستان نەبووە.مەلا کەڵكی لە هزروڕامانی کۆمەڵگای ساویلکە وەرگرتوە،پارەی بۆ کۆکردنەوەی هێز بەکار هێناوەتا بەرگریی لەتێکشکانی خۆی بکا.ئەو پارەیە چۆن بە دەست دێ ولە کێ وەردەگێرێ هیچ گرینگ نییە،ئەوەیە تایبەتمەندییوکەسایەتیی بنەماڵەی بارزانی،نموونەی هەری بەرچاو وەرگرتنی پارەو چەکە لە شآی ئێڕان کە دیتمان ئاش بەتاڵی ١٩٧٥ی لێ خوڵقا!نموونەی دووهەمیش،٣١ ئابە کە مەسعودی کوڕی مەلای بەشیک لە وەسیەتیی باوکی لە پڕاکتیدا بە جێ گەیاندوە!
رێکاریی هێزوپارە،٢٨ ساڵ تەمەنی پڕ لە سەرشۆڕیی ئەو بنەماڵەیەی لە بەشێک لە باشووری کوردستان خۆرادەستکردنی بارزانی بە دەسەڵاتی ئەردۆغانە بۆ مانەوەیان لە ژیانی ڕەشی سەر سەری رەشیان نیشآنمان دەداکە ئەوەی خەمی لێ ناخۆن خاکی وڵات وخەڵكی داماوی کوردە.مانەوە لە سەردەسەڵات بە قیمەتی فرۆشتنی هەستی نەتەوەیی وشکاندنی کەسایەتیی تاکی کورد لە ژێر چەکمەی سەربازانی تورکدا!
مەلامستەفا هیچکات مرۆڤێکی شۆڕشگێڕونیشتمان پەروەرنەبووە،مرۆڤی نیشتمانپەروەرتائەو جێگایەی کە بتوانێ وەسیەت بۆ ئاوادانکردنەوەی وڵات ودامەزراندنی دامودەزگای سەردەمیانە بۆ دوای خۆی بە جێ دێڵێ.مرۆڤی کورد حەولدەدا بە منداڵەکانی بڵێ کار بۆ دامەزراندنی سیستمێکی دێمۆکڕاتیک وئازاد بەڕێوەبەرن.فێڕگە،زانکۆ،ڕێوبان،پەرەپێدان بە زانستیی سەردەمیانە،چاپەمەنیی پێشکەوتووئازاد، مێدیای ئازاد،کشتوکاڵی پڕ لە خێروبەرەکەت بۆ دانیشتوانی وڵات،ئاژەڵدارییەکی بە پێز،دابینکردنی دەرمان بۆ خەڵك و... سەدان پرسی پێویست بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵات لە پاش خۆی.
مەلامستەفای قەسساب،بە پێچەوانەی تەواوی ئەو بابەتانە وەسیەتی دابینکردنی / هێز وپارە / بۆ منداڵەکانی بە جێ دێلێ!
هێزبۆ سەرکوتکردن وکوشتنی کوردی بێتاوان، پارەش بۆکۆکردنەوەی چەکداری مرۆڤ کوژ لەژێڕ پەردەی پێشمەرگەوپێشمەرگایەتیی بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی بنەماڵەی خۆیان!لەو ٢٨ ساڵەی دەسەڵات لە باشووری کوردستان، منداڵ وپاشماوەکانی مەلای خەتێ توانیویانە بە باشی وەسیەتی باوکیان بە ئەنجام بگەیەنن!ئێستێش قوونیان لە بەغدایە وسەریان لە سەری رەش!تەنیا بۆ مانەوەی خۆیان تێدەکۆشن.رێفڕآندۆمی مەسعودی کوڕی باشترین بەڵگەیە بۆ ژیاننامەی ئەو ناکوردانە،بێسوود بارزانی لەو رێفڕآندۆمەدا ویستیی دەوڵەتی کوردیمان بۆ رابگەیەنێ،کە چی دەوڵەتی کوردی لێ ڕووخاندین!
مەلامستەفا وەسیەتی راستی بۆ منداڵەکانی بە جێ هێشتووە،کوڕوکوڕەزاکانی ئیستێ هەم هێزیان هەیە وهەمیش پارە!،کوردستانیش کەی دەگاتە ئازادیی یان قەت ناگاتە ئازادیی هیچ گرینگ نییە!ئەگەر دەخوازیی کەسایەتیی کەسێک بنرخێنی،هێزودەسەڵاتی بدەیە.لەوسەردەمەداکەسایەتیی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی دەرکەوتووە کە بایی فلسێکن.
مەلامستەفای قەسساب،لە جیاتی ئەوەی وەسیەتیی نیشتمانی ونەتەوەیی بۆ پاشماوەکانی خۆی بکا، فێریان دەکا بۆ پاراستنی دەسەڵاتی خۆیان پەنا بۆ هەر دووژمنێک بەرن.بڕیاریی ئەو چەند رۆژەی دوایی بە ناو پارڵمانی بنەماڵەی بارزانی لە ئاست هێرشی دڕندانەی ئەرۆغان لە لایان پارڵمانتارانەوە جێگای شەرمێکی دیرۆکیە.داهاتی مانگانەی گومرگی براییم خەلیل ئیزنی نەدا نوێنەرانی مفتەخۆریی کورد بە ئاشکراباس لە داگیرکاریی دەوڵەتی تورک بکەن لە رۆژئاوای وڵات!ئەوەش بەشیکن لە وەسیەتەکانی مەلای قەسساب بۆ کوڕوبۆ بنەماڵەکەی!بێ ویژدانترین مرۆڤی کورد لەو سەردەمەدا بەو کەسانە دەڵێن: کە چەکیان بۆ ئەو دەسەڵاتە دەشآن کردوەوبە خۆیان دەڵێن پێشمەرگە!ئەوانە چەکداریی تورک وکۆماری ئیسلامین. نەک مرۆڤی ئازادیخوازی کورد.
بەرخۆدانیی قارەمانانەی رۆژئاوای کوردستان لە ئاست دڕندەیەکی وەک ئەردۆغان وتورکیای ئەندامی ناتۆ، بەرخۆدانێکی مێژووییە کە تا ئێستێ هیچکام لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وباشووری ژێر دەستیی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی ڕوویان نەداوە.
ئەو جینایەتانەی کە دەسەڵاتیی ئەردۆغان کردی بە هاوبەشیی بوو دەگەڵ جینایەتەکانی کە بارزانی لەو ٢٨ ساڵەدا بەرانبەر بە گەلی کورد کردویەتی.بە باوەڕی من بارزانی وئەردۆغان دووتای تەرازوویەکن لە حاند کوشاری خەڵكی بێتاوانی رۆژئاوا. لەو پەیوەندیەداقسەکانی ئەدهەم بارزانی زۆر راستن.باشووری کوردستان بە نەرمیی و بە بێ دەنگ داگیرکراوە!هەر چەند ئەدهەم بارزانیش شەریکە تاوانە لەو باردۆخەی کە لە باشوورهەیە.
رۆژگاریی سەرکەوتنی نەتەوەی کورد هەردێت. ئەوەی کە سەرشۆڕە ودەبێ بدرێتەدادگای گەل بنەماڵەی خایینەکانن لە کوردستان.ئیدی رۆژ لە رۆژئاواسەردەردێنێ.رووڕەشیش بۆ نۆکەرەکانی ئەردۆغان دەمێنێ.مەلا مستەفای قەسساب وبنەماڵەکەی هیچکات خاوەنی هیز نەبوون،چونکی بە بێ داگیرکارودووژمن نەیانتوانیوە هەناسە هەڵکێشن.لە ئاست پارەو سامانیی بنەماڵەکەشیان دەبێ بلێم،پارەکەشیان ،پارەیەکە کە بە دزی وفزی پێکیان هێناوەوپۆزیی سیاسیی لە سەر لێ دەدەن.




(دەنگدراوە: 12 . زۆرباشە: 4.5/5)