سەری ساڵی نوێ لە هەرێم

Wednesday, 01/01/2020, 23:19

7457 بینراوە


دەڵێن شەوی ڕابردوو، پاپای ڤاتیکان وتوویەتی:
- باشە سەری ساڵی زایینی، چ پەیوەندی بەخەڵکی هەرێمی کوردستانەوە هەیە؟ ئەوان موسڵمانن؟.
قەشەیەک وتوویەتی:
- قوربان ئەوانە زۆر سادە و دڵسافن؟
پاپا دەڵێ:
- چۆن؟.
 قەشە وتبووی:
- ئەوانە بەشداری هەموو بۆنەیەک دەکەن، جا هی هەر گەل و ئاینێک بێت.
- خۆیان لەسەر دەریای نەوتن، قەترەیەکیان بۆ خۆیان ناوێ، هەمووی دەنێرن بۆ وڵاتان.
- پارەی دوو جۆر کارەبا دەدەن، کارەباشیان نییە.
- بەدوو ڕۆژ جارێک ئاویان دێ، پارەی ئاوێش دەدەن.
- پارەی ژینگە و ڕێگاوبان دەدەن، کەچی ژینگە و ڕێگاوبانیان وێرانە.
- لەهەمووی خۆشتر ساڵ دوانزە مانگە، تەنیا نۆ مانگ مووچە وەردەگرن.
پاپا وتبووی:
- کەوابوو ئەوانە ئەهلی بەهەشتن، چونکە لە ئینجلی لۆقادا هاتووە، ئەوانەی ئەقڵیان بە زەرەر و قازانجی خۆیان ناشکێ، ئەهلی بەهەشتن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە