كورد و كاك قاسمی سلێمانی ئەسڵ

Saturday, 04/01/2020, 23:20

6277 بینراوە


كوژرانی ئەم (سلێمانی)یە زۆر ئاوی لێڵ وتەماوی كردە ساماڵ (هەرچەند لە كەركووك هەموویانی بە چەند كاتژمێرێك بە ٤ دەبابەوە ڕاونا، كەسیان لە ئەفسەرێك و سەربازێك بەرگریان نەكرد )، كورد تا ئەمڕۆ سەركردەیەكی نییە، ئازا، شكۆمەند و سەروەر بێت بۆ نەتەوەكەی و خاكەكەی (بۆیە هەر شایەنی ژێردەستییە).
دوای ئەو هەموو گۆڕانكارییە لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا بەتایبەتی دەوری ئەمریكا لە ناوچەكە و ڕزگاركردنی بنەماڵەكان لە لەناوچوون و تەفر و تونابوون، هێشتا خوازیار نییە قاچەكانی ئازادە بكات لە دەستوپێوەندی ئێران، بڕواتان بێت هەر واشن بۆ توركیا، عێڕاق و سووریا.
لەوە سەختر بۆ ئەم مەركردانە نەك سەركردارانە، كامیان لە سەنگەرێكدا بۆ ڕۆژێك شەڕیان كرد یان كوڕی كامیان كوژرا، ئێستاش كوڕەكانیان و كوڕی كوڕەكانیان و كچەكانیان لە سەرەدان بۆ پۆستە بەرزەكان، ئێوەش هەر بڵێن بژی سەرۆك، كام سەرۆك بۆ یەك ساتیش باوك و باوكە گەورە گەورەی پیاوی تورك، عەرەب و فاس بوون، ئەمەی ئەمڕۆی كورد مێژووی دووبارەی هەزارەها ساڵە، ئێمە هەر غولامی داگیركەران. بووین!؟
برادەرێك لەم فەیسبووكە دوو دێڕی زۆر ژرا، كوڕەكانیان. جوان و بە پێزی نوسیبوو(مووچەی سەڕۆكی هەرێم ٢٦ ملیۆنە، وەزیر ١٢، سەرۆكوەزیران و لەوەش بەرزتر گەر خوڵقاندیان، ٢٢، ئەندام. پەڕلەمان. ٨ بەڵام سەرباز (بە هەموویانەوە دەڵێم سەرەیان گرتووە بۆ سەرۆك وەزیران بە زمانی ئەوان. پێشمەرگە٥٠٠هەزار دینارە )، كاتێك شەڕێك دەبێت دەڵێن هەموو پێشمەرگەین.
میللەتێك هێندە گەمژە و گێل بێت سنوورێك بۆ ئەم جەردانە دانەنێت، كە ناوەكەشیان. پیس دەكەن و دەدزن، (شایەنی چییە).
ئێستا دوای ئێران بكەوین یان عێڕاق یان تووركیا یان سووریا (یان هەر چواریان).
ئەی كە ئێستا پیاوی ئەم دەعبایانەن بۆ ئەم خاكەتان بە كاولكردندا و ئەم هەموو خەڵكەتان تووشی سەرشۆری، جێنۆساید، ئەنفال و كیمیا باران كرد.
ئێستا كۆڕی گریان و سەرشۆڕی بۆ ئێران دادەنێن، نازانم من. دوای 65ساڵ شانازی بە چێتانەوە بكەم؟!
من. هێندە دەڵێم كراسی ڕەشی بەری خوشك و ژنە شەهیدەكان ببێت بە خۆڵەمێش و ئاگر لە چاوتانا، هەی میللەت فرۆشان، هەرزە وەكیلی شاری خامۆشان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە