منیش چەند وێنە و ڤیدیۆیەک بڵاودەکەمەوە

Sunday, 05/01/2020, 19:20

7970 بینراوە


کاک جەعفەر کەریمی بە ناونیشانی  دوو وێنە لە باشوور چەند دێڕێکی نووسیوە لەسەر ئەو نابەرابەریی و ناحەقییەی کە لە کوردی باشوور دەکرێت لەلایەن دەسەڵاتی بنەماڵەکانی پارتیی و یەکێتیی، منیش  پێش چەند کاتژمێرێک بەر لە ئیستا 2020-01-05 کاتژمێر &ەوتی ئێوارە، لەلایەن دۆستێکمەوە، کە بە فڕۆکە دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان و بە ناچارانی لە دوبەی لایداوە، بە ڕێکەوت چۆتە ئەو بازاڕە کە ناوی (بالمان)ە لوتی بە لوتی فازیل موتنی (فازیل میرانی)دا تەقیوەتەوە دیارە فازیل میرانی بۆ سەری ساڵی نوێی 2020 چۆتە دوبەی و ئیستا لەو بازاڕە گرانبەهایەدا خەریکی کڕینی جلوبەرک و کەلوپەلە. 
 ئەو بۆی ناردووم دەڵێت لەگەڵ ئافرەتێکدایە، بەڵام ئەگەر سەرنج لە ڤیدیۆکە بدەیت، دەبینیت منداڵیکیشیان لەگەڵدایە، کە برادەرانی کوردستانپۆست وتیان ئەوە کوڕەکەیەتی لەگەڵ ژن، یان کچەکەی.
ئەوەی گرنگە لەم ڤیدیۆیەدا کە منیش دەمەوێت قسە ل سەر بکەم ئەوەیە، کە بڵێم ئەم بەرپرس و خوێریانەی کورد، کە دەستیان بەسەر چارەنووسی ئەو خەڵکەکدا گرتووە و هەرچی پارە و سامانی وڵات و موچەی فەرمانبەر و هاوڵاتیانە بۆ خۆیانیان بردووە، لە ساڵێکدا تەنیا چەند مانگێک موچە بەو کەسانە دەدەن، ئەوەتا سەیر بکەن چۆن خۆیان ژیانی شایانە و های لایڤ دەژین و خەڵکیشیان  هەژار و پەککەوتە کردووە، کە لە تاودا هەندێک لە ژنان بۆ بژێوی ژیان و بەخیوکردنی منداڵەکانیان هانا بۆ کاری سواڵکردن، یان  لەشفرۆشی دەبەن،  رۆژانە لەم رووداوانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتی و راگەیاندنەکاندا دەبینین.
لەوە زیاتر هیچی تر نانووسم، ئەم ڤیدیۆ و وێنانە دەخەمە ئەرشیفی کوردستانپۆستەوە، هیوادارم رۆژێک بێت ئەم تاوانبار و بەرپرسانە ببینم کە چۆن بە سزا و دادگای گەل بگەیەنرێن.
 
بۆ بینینی تەواویی ڤیدیۆکە کلیک لەسەر ئەمەی خوارەوە بکە:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە