ئایا لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا، جەنگ دەبێت؟

Monday, 06/01/2020, 22:22

4771 بینراوە


بەتەنها یەک هۆکار هەیە بۆ ئەوەی کە جەنگ لەنێوان ئەمریکا و ئێران هەڵبگیرسێت، ئەویش کێشەی ئەتۆمی ئێرانە نەک کوشتنی (قاسم سولەیمانی)، بەڵام بەدەیان هۆکار هەیە، کە جەنگ لەنێوان ئەو دوو ووڵاتە روو نەدات، بەرژەوەندی ئابوری ئەمریکا، گرێدراوە بە هەڵایسانی جەنگ، بەڵام بەرژەوەندی ئابوری چەندین ووڵاتی هاوپەیمانی ئەمریکا و ئێران و ووڵاتی ئێرانیش، بەستراوە بەهەڵنەگیرسانی جەنگ لەناوچەکە، هەریەکە لەروسیا و چین، پەیوەندی بەهێزی ئابورییان، گرێدراوە بەتێکنەچونی دۆخی سیاسی ئێران، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەو دوو ووڵاتە، ئەندامی هەمیشەیی نەتەوە یەکگرتوەکانن، توانای مافی ڤیتۆیان هەیە دژ بەهەڵایسانی جەنگ، لەهەمانکاتدا بڕیاردانی جەنگ لەلایەن ئەمریکا دژ بە ئێران، واتە لێدان لەبەرژەوەندی ئابوری روسیا و چین، لێدان لەئابوری قەتەڕ، بەحرەین و ئیمارات، سعودییە و سوریا، ئەڤخانستان و هیندیستان و پاکستان و تورکیا و عێراق.
ئێران گەورەترین هاوپەیمانی بلۆکی روسیایە، ئەو ووڵاتە بەئاسانی دەستبەرداری ئێران نابێت، پەیوەندی نێوان روسیا و ئێران، دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیخمینییەکان، بەڵام پەیوەندی نزیکیان دەگەڕێتەوە بۆ شۆڕشی ئۆکتۆبەرو هاتنە ئارای روسیایی شویعی و دەوڵەتی فارس، ئەم پەیوەندییە بەردەوام دەبێت، هەتا ساڵی ١٩٤١ کە روسیا ئێران ناچار دەکات، بچێتە نێو جەنگی دوهەمی جیهانی، بەراوبەر بە هاوکارییەکانی، هەرچەندە ئەمریکا لەساڵی ١٩٥٧ ئاستەنگی لەنێوان پەیوەندی روسیا و ئێران دروستکرد، بەڵام روسیا هاوکاری تەواوی ئینقلابی ئێرانی کرد لە ساڵی ١٩٧٩، بەبیانوی ئەوەی کە دژ بەدەوڵەتی سەرمایەدارییە، بەڵام شینەکە بۆ نەوتی ئێران بوو نەک بۆ ژیانی ئازادی ئێرانییەکان، هەر ئەوەشە وایکردوە چل ساڵی پاش شۆڕشی ئیسلامی هەتا ئەمڕۆ، روسیا پشتیوانی تەواوی دیبلۆماسی و سەربازی ئێرانە و ناهێڵێت ئەو ووڵاتە بکەوێت، لەلایەکی دیکە بێدەنگی ئێستای روسیا، پەیوەندی بەچاودێریکردنی دۆخی سیاسی عێراق هەیە، لەمێژە روسیا کار بۆ ئەوە دەکات، عێراق لەژێر هەیمەنەی ئەمریکا دەربهێنێت و بکەوێتەوە ژێر هەیمەنەی خۆی، ئەم گەمەیەش لەڕێگای شەڕی حەشدی شەعبی دژ بەئەمریکا دەکات، بەڵام بەپڕۆژەی ئێرانی نەک بەپڕۆژەی روسی، دۆخی ناجێگیری سیاسی عێراق بۆ ئەم مەبەستە بەکاردەهێنێت، هەرچەندە روسیا لەپاش لابردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق (عادل عەبدولمەهدی) و کوشتنی (قاسم سولەیمانی)، بەبێدەنگی و ووریاییەوە چاودێری عێراق دەکات و گەرەکییەتی، بەنەرمی ئەو بەڕەیە لەژێر پێی ئەمریکا دەربهێنێت، هەرچۆن هەمان سیاسەتی لە نێو سوریادا کرد، بەڵام دۆخی عێراق لەچاو سوریا ئاڵۆزتر و هەستیارترە، روسیاش نایەوێت بەجەنگی ناوخۆ ئەو گەمەیە لەئەمریکا بباتەوە، وەک چۆن لەسوریا ئەو یارییەی کرد، روسەکان لەووڵاتی سوریا، لەلایەک بون بەهاوپەیمانی کورد لەشەڕی دژ بەداعش، لەلایەکی دیکە، بون بەهاوپەیمانی تورکیا لەپڕۆژەی (ناوچەی ئارام)، لەلایەکی دیکەش بەشار ئەسەدیان پاراست، لەهەمانکاتدا لەگەڵ ووڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکادا پشتیوانی شەڕ بون دژ بەداعش، لەهەموشی سەیرتر ئەوەیە کە دژ بەهێزە هاوپەیمانەکانی نزیک لەتورکیاش لەجەنگدان، بەوەش روسیا، سیاسەتی ژەنینی پیانۆی (ماوتسیتۆنگی)، هێنایە ئاراوە، بەهەموو پەنجەکانی سیاسەتی لەسوریادا دەژەنی، رەنگە روسیا بۆ عێراقیش هەمان سیاسەت بکات، بەڵام بەبێ جەنگ، رەنگە روسیا بیەوێت ئەو بەڕەیە بەهەمان نەفەسی سوریاو لەجەنگی نەرمدا لەژێر پێی ئەمریکییەکان دەربهێنێت، هەرئەوەشە وادەکات کە ڕوسیا، دەستبەرداری بەهێزترین هاوپەیمانی خۆی نەبێت کە ئەویش ئێرانی دژ بەئەمریکای رکەبەرکارییەتی، لەئەگەری دەستبەرداربونی ئێران و بەجێهێشتنی بۆ ئەمریکا، ئەوا بلۆکی روسیا و چین، هەرەسی گەورەی سیاسی و ئابوری رویان تێدەکات.
چین، هاوپەیمانی نێو ئەو بلۆکەی روسیا و ئێرانە، بەدرێژایی مێژوو، خاکی ئێران، رێگای بازرگانی ووڵاتی چین بووە، هەریەکە لەووڵاتانی (چین، هیندیستان، ژاپۆن و ئەڤخانسیان)، لەرێگای ئێران، بەشێک لەبەرهەمە بازرگانییەکانی خۆیان هەناردەی ووڵاتانی خۆرئاوا کردوە، وەک بەرهەمەکانی (بوغورد و باروت و بەهارات و یارییە ئاگرینەکان، ئاوریشم و فەخفوری و قوماش و ئاڵتون و خۆڵی ئاڵتون، تلیاک و حەشیش و ماددە هۆشبەرەکان و ماددە کانزاییەکانی دیکە)، ئەو چەند ووڵاتە لەو رێگایە، سوودمەندی ئابوری دەبون و هەتا ئێستاش ئەو پەیوەندییە ماوە، کەواتە هەڵگیرساندنی جەنگ لەنێوان ئەمریکا و ئێران، لێدانە لەئابوری ووڵاتی (چین، ئەڤخانستان. ژاپۆن و پاکستان).
ووڵاتی قەتەڕ، هاوپەیمانی بەهێزی ئێرانە، قەتەڕ لەڕێگای ئێران، هەناردەی (نەوت و غازی) ووڵاتەکەی دەکات، بۆ بەندەری لازقییەی سوریا، بەتایبەت (غازی قەتەڕ) خواستی زۆری لەسەرە، بەهەڵایسانی جەنگ لەنێوان ئەمریکاو ئێران، هەناردەی غازی قەتەڕ بۆ بەندەری لازقییە رادەوەستێت، ئەوەش کاریگەری ئابوری دەبێت لەسەر روسیا سوریا لەلایەک و دۆخی سوتەمەنی ئەوروپاش دەخاتە بەردەم ئەزمە لەلاکەی دیکە، راگیرکردنی دۆخی سیاسی سوریا و نەکەوتنی رژێمەکەی بەشار ئەسەد، پەیوەستبوو بەهەناردەی غازی قەتەڕ لەڕێگای ئێران بۆ سوریا لەژێر هەیمەنەی روسیا، رێگای ئەو هەناردەکردنەش، لە ووڵاتی قەتەڕ و لەڕێگای ئاوی بۆ ئێران دەڕوات، لەڕێگای ووشکانی ئێران دەگوازرێتەوە بۆ عێراق، لەعێراق بۆ سوریاو بەندەری لازقییە و لەوێشەوە بەڕێگای ئاوی بۆ ئەوروپا، ئەگەر جەنگی ئەمریکا و ئێران لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەڵبگیرسێت، نەوت و غازی قەتەڕ، بۆ دەرەوەی ووڵات دەوەستێت، وەستاندنی سوتەمەنی قەتەڕ بۆ ئەوروپا، تا ئاستێک توشی هەڵایسانی نرخی نەوت و بەنزین و غاز و سوتەمەنییەکان دەبن.
لەلایەکی دیکەوە، بەهەڵگیرساندنی جەنگ لەنێوان ئەمریکا و ئێران، گەروی هورمزو زۆرێک لەبەندەرەکانی نێو کەنداوی عەرەبی، دەکەونە نێو گێژاوی جەنگ، بەو هۆیەشەوە ئەو گەروەو ئەو بەندەرانە دادەخرێن، لەوڕوانگەیەوە، هەناردەی نەوتی ووڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ( سعودییە و ئیمارات و عێراق و کوەیت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە