گاڵتەجاری دیموکراسی و پەرلەمان

Monday, 06/01/2020, 22:31

9240 بینراوە


ئۆسکار وایلد دەڵێت: دیموکراسی واتا تێهەڵدانی خەڵکی بە کووتەک، لە پێناو خەڵکدا
------------------------
هەرلە قۆناغی پەیدابوونی کڕین و فرۆشتنەوە، سیستێمی سەرمایەداریش ووردە ووردە هاتە پێشەوە، سیستێمەکە بە چەوساندنەوە دەستی پێکرد، بە کۆیلە کردن و داگیرکردنی کردنی بەراو و زەوی جوتیار، کاری زۆرەملێ، تا ئەو ساتانەی بە سەدان هەزار مرۆڤیان پێشخۆیان دەدا، بۆ کارکردنی زۆرەملی، یان بۆ شەڕ، بۆ نموونە داگیر ئەمەریکای باکور و باشوور، ئوسترالیا، ئەفریکا و ئاسیا. هەر لەکۆنیشەوە لە ئاینەکانی پێش کڵێساوە پاڵپشتی سەرمایەداری بووە، ئەم شێوازی چەساندنەوە تا دەگاتە حامورابی و پێش حامورابیش شۆڕ دەبێتەوە، سەرجەم ئاینەکانیش پشگیریان کردووە بە ئیسلامیشەوە، تەنانەت پرۆسەی کۆیلایەتیش، واتا کڕین و فرۆشتنی مرۆڤ، ئەو کڕین و فرۆشتنەش کڕیار توانویەتی تەنانەت لەگەڵ کۆیلەکەیدا سەرجێگای بکات، یان وەکوو کاڵا بیفرۆشیت، کاری پێبکات، بە قەرزی بدات بە هاوڕێ و ناسیاوی خۆی. تەماشای دوا ڤیدێۆکە بکە لە خواری خوارەوە، کە مفتی ئەزهەر " عبدرووف" باسی لەسەر دەکات. بڕوانە ئەم نووسینە:

بە بەڵگەوە، بەپێێ دەقی قورئان ئیسلام دەتوانێت لە کچی خۆشی نزیک بێتەوە


بەڵام ئەمڕۆ ئەو شێوازە گۆڕاوە، هەر چەند هێشتا لە زۆر وولاتان کۆیلە فرۆشتن هەرماوە، ئەمڕۆ بە شێوازێکی نوێ فرت و فێڵ وتەڵەکە بازییە و هەڵخەتاندنە، (بڕوانە ئەم ڤیدیۆیە:

لەو ڤیدێۆیەی سەرەوەدا پڕۆفیسۆر "ڤالانتین کاتاسانۆڤ" بە ووردی باس لەم شێوە فڕوفێڵە دەکات، بۆ نموونە کاتاسانۆڤ باس لە پێڵاوی "نایک" دەکات کەلە ڤێتنام و تایلەند دەیکڕن بە ٥ دۆلار یان ١٠ دۆلار، بەڵام کە دەیگەیەننە ئەوروپا و ئەمەریکا ئەوا جووتێکی لەهەمان جووتە پێڵاو بە١٠٠ دۆلار تا ٢٠٠ دۆلار دەفرۆشن، واتا نزیکەی ١٠ بەرانبەر گرانتر بە هاووڵاتی خۆیان دەفرۆشن. خۆم "ڕاوتەرە" کەم سووتا، فریاش نەکەووتم کە بچم ڕاوتەر بکڕم، لەسەردەمی "پاڵتاڵک" هاوڕێیەکی پاکستانیم هەبوو، بۆیە هەرکە هاتمە سەر خەت لیی پرسیم کە بۆ٢ ڕۆژە گوومم، وەڵامیم دایەوە، ڕاوتەرەکەم سووتا، بەڕاست کە ڕوتەرەکەمم کردەوە بەوهیوایەی بزانم کە دەتوانم چاکی بکەم، بەڵام بۆ چاک نەکرا، بەلام زانیم کە ڕاوتەرەکەم لە پاکستان دروستکراوە، ئەرێ ڕاوتەر لە پاکستان بەچەندە؟
لەبەر ئەوەی کە مامی هاوڕێ پاکستانیەکەم دووکانی ئەلەکتریکی هەبوو، یەکسەر ووتی بە دۆلار دەکاتە ٧ دۆلار، بەڵام لە سوید بە نزیکە ١١٠ دۆلار بگرە دوو بەرانبەریش دەرفۆشرا.
جگە لەوەش زۆرێک لە کۆمپانیا گەورەکانی ئەمەریکاو ئەوروپا و وولاتانی پیشە سازی، لەبەر هەرزانی کرێی دەست و ئەلەکتریک و کڕیی جێگاو گواستنەوە، بە خۆیان کۆمپانیاکانیەوە، ڕوودەکەنە ئاسیا وەک پاکستان، هیندستان، تایلەند، فلیپین.......هتد، بەڵام کاڵاکانیان بەهەمان نرخی کاڵای ئەوروپی دەفرۆشن، وەک ئەو ڕاوتەر کەلە پاکستان دروستی دەکەن، لەوێ بە ٧ دۆلار دەیفرۆشن، بەڵام کە دەیگەیننە ئەوروپا، ١٠٠ دۆلار دەیفرۆشن.
لە ڕاستیدا سیستێمی سەرمایەداری هەرگیز لەخەمی هاولاتیانیدا نیە.
چوونکە خاوەن کۆمپانیا هەمیشە لە قازانج دەگەڕێت و تێربوونی بۆ نیە بۆ بەرژەوەندی خۆی، هەر بۆ نوونە "هانس بلیکس" ڕاسپێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پشکنینی چەکی کۆکوژی سەدام، لەنەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە سەدام چەکی کۆکوژی نیە، سەرەڕای ئەوە لە سەدامیاندا و نزیکەی ٤٠٠٠ هەزار سەربازی ئەمەریکی تێدا کوژرا، هەروەها ٢٤٣١٤ بریندار، سەرەڕای کوژرانی ١١ سەربازی ئیسپانی،١٣ سەربازی بولگاری،١٧ سەربازی پۆڵەندی، ١٨ سەربازی ئۆکرانی، ٣٣ سەربازی ئیتالی، بەریتانیا ١٤٠ سەرباز،٢ سەربازی ئوسترالی، ٦ سەربازی دانیمارکی کوژران، دواتریش کوژراو هەبووە، بۆ نموونە ٣٤٠٠٠ عێراقی تەنها لەساڵی ٢٠٠٦دا کوژراوە. (کلیکی ئەو وێنەیە بکە بە عەرەبی)


ئەم هۆکار و ئامارە پێمان ئەڵێت، کە دیموکراسی و پەرلەمان هەمان سیستێمە کۆنەکەیە بە ناوێکی نوێوە، بەڵام جوانکاری بۆ کراوە، چوونکە با بڵێن ئەمەریکا ئیمپیالیزمە، ئەوروپا دیموکراتی، ئەی مەگەر هەموو ئەوروپا دوای ئەمەریکا نەکەووتن، یان هیچ کامیان توانیویانە کە دژی بە شەڕەنگێزی ئەمەریکا بڵێن نا؟ نەخێر هەرچی ئەمەریکا بڕیاڕی لەسەر بدات، سەراپای ئەوروپا بەبێ بیرکردنەوە دوای دەکەوون، هەر هەموو ئەوروپا زانیان کە بەپێی دەرئەنجامەکانی "هانس بلیکس" سەدام چەکی کۆکوژی نەماوە، کەچی هەموو ئەوروپا مل کەچی بوو، قازانجی بازرگانیەکەی جەنگەکە بوون، واتا بە سەرجەم حزبەکانی ئەوروپا جگە لە چەپەکان گەلەکەیان دەکەنە قوربانی قازانجی خۆیان.
نموونەیەکی دیکە خانمی"سۆزان لیندارو" کە دەستنیشان کرا، وەک نوێنەری حکومەتی ئەمەریکا بۆ پەیوەندی کردن بە سەدام و قەزافیەوە، پاشان وەک سیخوڕێکی چالاک ئەڵێ: کە ئاشکرام کرد کە ١١ سێپتەمبەر درۆیەکی شاخدارە، هەروەها قەزافی هیچ پەیوەدنیەکەی لەدوور و نزیکەوە بە خستنەخوارەوەی فڕۆکە مەدەنیەکەی " لۆکەر بی" لە ساڵی ١٩٨٨وە نەبوو، دەشمان زانی کە کێ فڕۆکەکەی خستۆتە خوارەوە، بەڵام بە کەڵگەی هێنایان بەسەر لیبیادا، خانمی لیندارو لە درێژەی قسەکانیدا (کلیکی ئەو ڤیدیۆیە بکە)
ئەڵێ: یەک ملێۆن دۆلاریان وەک بەرتیل پێدام کە بێدەنگ بم، بەڵام قبوڵم نەکرد، ویستیان بمکوژن، بەڵام ڕزگارم بوو، دوا جار زیندانیان کردم، بەڵام پاش ساڵێک ئازادکرام، زۆربەمان ڕۆژگارەکانی ساڵی ١٩٨٨ مان لە بیرە، کە مەدیاکان چ هەرایەکیان نایەوە، سەرجەم مەدیاکانی جیهانی تێدا بەشادر بوو، بە ئەم ئەورپای بەناو پارێزەری مافی مرۆڤەشەوە.
سیخوڕێکی "سی ئای ئەی" ئەڵێ: ٢٠ ملێۆن قومبەلەمان باراند بەسەر ڤێتنامیەکاندا، ئەمەش زیاتر لە هەموو قومبەلەکانی جەنگی جیهانی دووەم، ئەمە بۆ لەبەر چی، ٣١٥٣٨٤ سەربازی ئەمەریکیمان بەکوشتندا، لەگەڵ ١٤٩٠٠٠٠ بریندار، هەروەها ١١٧٦٠٠٠ کوشتنی سەربازی ڤێتنامی و ٦٠٠٠٠٠ بریندار (کلیکی ئەو ڤیدیۆیە بکە)
ئەمەریکا لە دوای جەنگی جیهانی دووەمدا، نزیکەی ٦٠ شەڕی هەڵگیرساندووە، کلیک بکە لەسەر ئەم لینکە بۆ دواوە یان پێشەوە ژمارە و ساڵەکانی جەنگەکانی تێدایە. (ئەو ئامار و بەراوردە بخوێنەرەوە)
ساڵ لەدوای ساڵیش بودجەی سەربازی زیاتر و زیاتر دەکرێت، دواجار، بودجەی .تەرخانکراو بۆ سوپا گەیشتە ٧١٦ ملیارد دۆلار (کلیک لەسەر ئەو وێنەیەی خوارەوە بکە)

ئەمەش لەکاتێکدایە کە تەنها لە شاری نیوێۆرک لە کۆتای ساڵی ٢٠١٩دا ٦٠٣٢٥ کەس بێ جێگاو ڕێگاو بێلانەبوون، لەوانەش ٢٥٠٠٠ هەزار منداڵی تێدابووە، ئەمە جوانترین نموونەی دیموکراسی و پەرلەمانە. (کلیک لەسەر ئەو وێنەیەی خوارەوە بکە):

نوعام چۆمسکی ئەڵێ ووڵاتی هەژار بوونی نیە،
ئەوە مافیاو چەتەکانن، کە هەژاری دروست دەکەم.
مارکس ئەڵێ کرێکار لە سەرمایەدان زیاتر هیلاک دەبن، بەڵام چوونکە دزی ناکەن، هەرگیز نابنە خاوەن سەرمایە، ئەگەر وانیە، بۆ فەیلەسووفی وەک نوعام چۆمسکی نابێتە ملێۆنێر، بۆ ڕۆجیەگاروودی گەورە ماتماتیکاری جیهانی نەبوە ملێۆنێر،خۆ ژێری هیچ کەسێک ناگاتە ژیری "ستیڤان هاوکینگ" کەواتە مارکس ڕاستی فەرموو ئەوەی دزی نەکات، نابێتە خاوەن سەرمایە.
بازرگانی تورک
کاتێک سەرۆکی یەکێک لە گەورەترین ئۆپۆزسێن تورکیا "کەمال کلیچدار ئۆغلوو" دێتە سەر شاشەی تێڤیەکان و ئەڵێ دوکتۆرێکی پسپۆڕ پێی ڕاگەیاندم کە سەراپای خواردنی تورکی مرۆڤ تووشی سەرەتان دەکات و کوالێتیان خراپترینە، ئیتر بەڵگەیە کە پەرلەمان گاڵتەجاڕییە، چوونکە نقەی لێوە نایەت، خۆ ئەندامانی حزبەکەی ئەردۆگان، بۆ تەندروستی خۆیان دەبوو بهاتنایەتە دەنگ، کەواتە دیموکراسی داهۆڵێکە بۆ لە خشتە بردن. (کلیک لەسەر ئەو ڤیدیۆیە بکە)

بێینە سەر بازرگانی کورد،
ببینە کە بازرگانی کورد، کە چ بێویژدان و بێئەخلاقێکە، سەرەڕای ئەو قەیرانە دروستکراوەی جووت بنەماڵەی مافیای خێڵی بلەی ئەحەڕەش و مچەبارزانی، بازرگانە بێئەخلاقەکان، بەرگی کارتۆنی کاتبەسەرچوو، دەگۆڕن بۆ مێژووی نوێ. (کلیک لەسەر ئەو وێنەیە بکە):

هەموومان ئاگادارین کە لەکۆچە بەکۆمەڵەکەی ١٩٩١دا، خەڵک بە گشتی لەناو بەفر و باراندا بە سکی برسی بۆ لەتێک نان سواڵی دەکرد، ئا لەو کاتەدا، چەپەکانی ئەوروپاو ئەمەریکا هەستان بەگێرانی کۆنسەرتێک تا بتوانن پارە کۆبکەنەوە بۆ خەڵکە برسیەکەی ناو بەفر و باران،ئەنجام ١٢٠ ملێۆن دۆلاریان بۆ ئەو خەڵکە کۆکردەوە، بەڵام ئەو پارە لە نێوان مەسعودی کوڕی مەلا مچە بارزانی و ئەندام پەرلەمان و نووسەری بەریتانی "جێفری ئارچەر"دا کە بەبەهای ٣٠٠ ملێۆن دۆلار کتێبی خۆی فرۆشتووە، گووم بوو، بەلام خۆشبەختانە جێفری ئارچەر ١٠ ساڵ زیندانی کرا. (کلیک لەسەر ئەمەی خوارەوە بکە)


کۆنسێرتەکەی کە پارەکەیان تێدا کۆکردەوە، (کلیک لەسەر ئەو ڤیدیۆیەی خوارەوە بکە)


لەگەڵ ئەوو هەموو قەیرانەی دروستیان کردووە، نان نیە، ئاو نیە، کارەبا نیە غاز و نەوت نیە، کەچی نەوەکانی مچە بارزانی ملیاردە دۆلار ئاو دیووی لوبنان دەکەن، لەوێش دەستی بەسەردا دەگیردرێت. (کلیک لەسەر ئەو لینکەی خوارەوە بکە)
بە چاوی خۆت ببینە کە بەڕیوەبەری گومرگی لوبنانی باسی ئەو ملیاردە دۆلارە دەکات.

مەسرور بارزانی کۆشکێک دەکڕێت بە ٤٧ ملێۆن دۆلار، ئیتر بێئەخلاقی چۆنە، گەلێک برسی بکەیت، خۆشیان کۆشک بکڕن بە ٤٧ ملێۆن دۆلار؟ (کلیک لەسەر ئەمەی خوارەوە بکە)

مەسرور بارزانی بە بڕی 47 ملیۆن دۆلار دوو کۆشکی لە ئەمەریکا کڕیوە


هەروەها لێرەوە کلیک لە سەر ئەو وێنەیەی مەسروریش بکە
لەهەر هەمووشی نامەردیتر، هەموومان بینیمان کە نزیکە ٣٠ کەس بەدەرمانی ماوە بەسەرچوو کوێربوون.
کلیک لەسەر ئەو ڤیدیۆیە بکە:

دەمەوێت بەو چەند نموونە بڵێم کە سەرمایەداری نە ویژدانی تێدایە نە ئەخلاق، ئەم سەرمایەداریشە ڕێبەرەکەی دیموکراسی و پەرلەمانەکەیانە.
یەکێتی سۆڤێت لەگەڵ هەموو کەم کورتیەکیدا، خواردن سەراپای سروشتی بوو، کیمیاوی یان هۆرمۆنی تێدا نەبوو، چوونکە سەراپایان دەوڵەتی بوون و کەس بەتەمای قازانج نەبوو، تەنانەت میوەو بەرووبوومی دانەوێڵەو گۆشتیش، کەچی ئەوەی کە ئێستا لەبازاڕی سەرمایەدریدا دەخورێت، سەراپای هۆڕمۆنەو دەستکردە، تەماتەی ئەمڕۆ تەماتەکەی جاران نیە، بەڵکوو بەس شێوازی لە تەماتە دەچێت، تەنانەت خەیاریش هێچ تام جێژ و بۆنێکی نیە، بەگۆشتی چوارپێ و پەلەوەرەکانیشەوە. (کلیک لەسەر ئەو ڤیدۆیە بکە)

لەوانەش هەر هەمووی ترسناکتر تێکشاکاندنی خێزانە، بەناوی ئازادی و دیموکراسیەوە، کار گەیشتۆتە ئاستێک کە "نەرکۆتیا" توخمە هۆشبەرەکان شەقام بە شەقامی جیهانی تەنیووە و گەنجانی تووشی ئافاتێک کردووە، چارەسەریان ئەستەمە، بە ملێۆنان بوونتە قوربانی، بە یاسا فرۆشتن و کڕینی نایاسایی کراوە، کەچی خوودی "سی، ئای،ئەی" بازرگانی بە نەرکۆتیکاوە دەکات. (کلیک لەسەر ئەو لیکە بکە):

جوانمێرترین و یاخیترین ڕۆژنامەنووس بەدەستی سی ئی ئەی تیرۆرکرا


بەم باس دەموێت بڵێم، بیل کلینتۆن بە بەرچاوی هەموومانەوە سوێندی خوارد کە سێکسی لەگەڵ "مۆنیکا لویسکی" نەکردووە، بەڵام کاتێک مۆنیکا ژێر دەرپێکەی پیشاندا کە بینێرن بۆ پشکنینی "دی، ئین،ئەی" ئیتر بیل دانی نا بەوەدا کە سێکسی لەگەڵ مۆنیکا کردووە، کەچی هیچیشی بەرانبەر نەکرا. هەروەها بورهان کرا کە "دۆناڵد ترامپ" دەسەلاتەکەی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکار هێناوە، دیسان هیچیان پێنەکرا، کەواتە ئیتر یاسا لێپێچینەوە بۆ هەبێت، ئەم دوو سەرۆکە بە پێی یاسا خیانەتیان کردووە، کەچی خەڵک نقەی لێوە نەهات، نەک هەر هێندەش نوێنەرکانی خەڵک "کۆنگرێس" مانەکانی سەربە پارتەکەی ترامپ کۆماری سور دەزانن کە ترامپ یاسا شکێنی کردووە کەچی هێشتا پارێزگاری لێدەکەن، کەواتە کۆنگرێس یان پەرلەمان و دیموکراسی داهۆڵە.
وا تەمەنی دیموکراسی ١٠٠ ساڵ زیاترە، کوا هیچ گۆڕاوە لە چارەنووسی گەل؟ کوا کەسێک هاتە دەنگ بڵێت بۆ ڕۆڵەکانمان بە کوشت دەدەن لە پێناو قازانجی چەند کۆمپانیایەکدا، بیگوومان هەیە، بەڵام ئایا دەنگیان تا کوێ دەڕوات؟ کاریگەریان هەیە، بەداخەوە نەخێر.
چۆمسکی ئەڵێ زۆرینەی خەڵک تێناگەن کە تێناگەن. بەڵام بە دڵنیای زۆرێک تیدەگات، بەلام شەیدای چەوساندنەوەیە، ناکرێت ئەوروپی لەم مافیاینە تێنەگات.
چەپەکانی ئەوروپا داوای ٦ کاتژمێر بۆ کار کردن دەکەن، چوونکە ٨ کاتژمێر کار کردن زۆرە بۆ مرۆڤ و دەبێتە هۆکاری کۆمەڵیک نەخۆشی دەروونی، لەوانە "پسیکۆسۆماتیسک" واتا ماخۆلان، ئەمەش ڕێگەخۆشکەرە بۆ نەخۆشەکانی جەستەیی پێش هەموویان گورچلەو لەوێشەوە بۆ ئۆرگانەکانی دیکە، چەپەکان هەمیشە هاوار دەکەن، دەنگمان بدەنێ بۆ خۆتان، بۆئەوەی کەمێک زیاتر ئاسوودە بژین، بەڵام بەداخەوە، کە مێش میوانیان نیە. بەڵام خۆشبەختانە، سەرۆک وەزیرانی فینلاند خەریەکە کە ئەم بڕایارە پەسەند بکات. لێرەدا دەمەوێت بڵێن کە گووناه گووناهی خەڵکە. (کلیک لەسەر ئەو وێنەیەی خوارەوە بکە)


Finlands statsminister vill ha 6 timmars arbetsdag


بۆ بیرهێنانەوە، هیتلەر بە شەفافترین شێوازی دیموکراسی توانی جیهان بسوتێنیت.
فەرەح هاوسەری شای ئێران لە بیرەوەریەکانیدا ئەڵێ شۆڤێێت کارگەی ئاسن توانەوەی بە خۆڕایی دابە ئێران، ساڵانەش بە ملیاردەها دۆلاری دەبەخشیتە وولاتە کەم دەرماتەکان، کەچی ئەشڵێت حەزمان بە چارەی سۆڤێت نەبوو.
ڕۆزا لوکسبۆرگ ئەڵێ مرۆڤایەتی تەنها دوو بژاردەی لەبەر دەستایە یان بەربەریەت، یان سۆسیالیستی. بەداخەوە هێستا نەگەیشتوینەتە ئەو ئاستەی کە سۆسیالیستی هەڵبژێرین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە