هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئاری ھەرسین و سڕینەوەی وتارەکەی

Tuesday, 07/01/2020, 2:38

19131 بینراوە


پەیامنیری کوردستانپۆست (هەولێر)
دوای بڵاوبوونەوەی نووسینەکەی ئاری ھەرسین بە ناونیشانی (شەهید قاسمی سلێمانی)، لەو نووسینەدا قاسم سلێمانی کردە جیڤارای شیعە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها ڕزگارکەری ھەولێر لە دەست داعش، کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فیسبوک لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاوی کردەوە و لە هەمانکاتدا چەند سایتێکی دیکەش بڵاویان کردەوە، ئەم ھەواڵە پارتی توڕە کرد، بۆیە ھێزێکی تایبەتی دژە تیرۆر هەر ئەو رۆژە 04-01-2020 ھەڵی کوتایە سەر ماڵی ئاری ھەرسین لە ھەولێر بۆ ماوەی 48 کاتژمێر دەست بەسەرکرا، ناچاریان کرد بابەتەکە بسڕێتەوە، پاشان پەیجەکەیان پێداخست.
شایانی باسە ئەم نووسینەی پێچەوانەی نووسینی چەند مانگ پێشتری بوو کە لە رۆژی 12-07-2019 بەناونیشانی (بەڕێزان سەرکردایەتی سیاسی کۆماری ئیسلامی ئێران: بۆ پەکەکەتان تێبەرداوین؟) نووسیبووی.

زانیارییەکان سەبارەت بەو رووداوە ئەمەیە، کە دوا گرتنی ئاری هەرسین، لە سایتی تسنیمی سەربە ئیتڵاعاتی ئێران بڵاو کرایەوە، وەک ناڕازیەک کە ئێران ئاگادارە لەوەی بابەتێکی ئاری هەرسین لابراوە و باسی قاسم سلێمانی کردووە.
-----------------------------
آری هرسین که از اعضای حزب دموکرات کردستان عراق است، در صفحه شخصی خود در فیسبوک به صراحت آمریکایی‌ها را عامل تشکیل گروه های تروریستی از جمله داعش معرفی کرده و به صورت تلویحی از مقامات اقلیم خواسته است که به عنوان دوست و متحد به این کشور نگاه نکنند.
-----------------------------
(کلیک لەسەر ئەمەی خوارەوە بکە):

بە دوایدا كۆنسۆلی ئیرانی له‌ هه‌ولێر، له‌ به‌رنامه‌یه‌كدا راسته‌وخۆ گله‌ییی له‌ بارزانی كرد، به‌وه‌ی، کە وه‌كو پێویست به‌شداری پرسه‌ی (حاجی قاسم سلیمانی) یان نه‌كردووه‌، ئه‌وه‌شی وه‌بیر خه‌ڵكی و بینەرەکان هینایه‌وه‌، كه‌ بارزانی چه‌ند جار داوای هاوكاری له‌ (سه‌ردار سلیمانی) كردووه‌، ئه‌ویش بە هانایەوە چووە و هاوكاربووه، به‌ڵام ئێوە (واتا بارزانی) وه‌كو پێویست نه‌بوون. هەر هەمان قسەش ئاری هەرسین لە نووسینەکەدا ئاماژەی پێداوە، کە وتویەتی ئەگەر حاجی قاسمی سلێمانی نەبوایە هه‌ولێر و مه‌خمور ده‌كه‌وته‌ ده‌ست داعش.
ئەو سەرچاوەیەی کە ئاگاداری چەند رۆژی گرتنی ئاری هەرسین بوو، ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە لە دوای بڵاوبوونەوەی وتاری یەکەمی ئاری هەرسین لە 12-07-2019، ئێرانییەکان پەیوەندییان پێوە کردووە، ئیتر لەو کاتەوە ئاری هەرسین هەڵویستی گۆڕاوە، هەر بۆیە دوای بڵاوبوونەوەی ئەم نووسینەی، کە بە ناونیشانی (شەهید قاسمی سلێمانی) دەزگای دژە تیرۆری پارتی هەڵیان کوتایە سەری و بەوە تاوانباریشیان کرد، کە دەزانن ئیستا لەگەڵ ئیتیلاعاتدا کاردەکات..
تێبینی: بۆ ئەوەی خوێنەر بە هەڵە لە مەبەستەکەمان تێنەگات، دەبێت ئەوە بڵێم، کە چ پارتیی و چ یەکێتییش، پێیان خۆش نییە، هیچ کەسێک ببێتە سیخوڕ و کار بۆ ئیتیلاعات، یان میت بکات، ئەگەر پێشوەخت ئەوان ئاگادار نەبن، نهێنی ئەمەش هەڵبەت لەوەدایە، کە هەموو کەسێک دەبێت بە دەستی دووەم سیخوری بکات، جونکە سیخور و خائینە ئەسلەکە خۆیانن و ئەمان مۆنۆپۆلی سیخوڕی و خیانەتیشیان کردووە، دەبێت لە رێگای خۆیانەوە کوردەکە خیانەت بکات، ئەمەش هۆکاری گرتنی ئاری هەرسین بووە.
دیسان شایانی باسە ئەمڕۆش 6-01-2020 پارتی و دەزگای دژە تیرۆر لە ترسی کاردانەوەی ئێران، بە ناچاریی ئاری ھەرسینیان ئازاد کرد، دوای چەند کاتژمێرێکیش ئاری ھەرسین پەیجەکەی کردەوە و پاکانە بۆ لابردنی وتارەکەی دەکات، لەوێدا دەنووسێت:  (کلیکی ئەمەی خوارەوە بکە):

بە بیانوی ئەوەی کە گوایە هۆکاری سڕینەوەی گوتارەکەی لەبەر سڕینەوەی جنێوەکان بووە، ئەمە لە کاتێکدا دەیتوانی بە پێچەوانەوە جنێوەکان لابەرێت، نەک وتارەکە.
-----------------------------
بۆ زانیاریتان ئاری ھەرسین ساڵی 2007 بە فەرمی بە بڕێ پارەی زۆر کە نێچیرڤان بارزانی و پێدانی خانویەکی گوندی ئینگلیز لەگەڵ سەیارەیەکی لاندگرۆز چاوپۆشی لە رووداوی کوشتنی باوکی کرد، بۆ دووساڵیش کرایە بەرپرسی لقی 21، بەڵام لە کۆنگرەی ساڵی 2010 کۆتایی بە دەسەلاتی ھات و خۆی بەربژێر کرد بۆ سەرکردایەتی، لەبەر ئەوەی کەمتر لە 100 دەنگی ھێنا ئیتر لە پۆستەکەی تەجمید کرا، بەڵام وا چاوەڕوان دەکرێت، ئەگەر بار و زروفەکە بە لایەکی تردا بگۆڕدرێت، جارێکی دیکە پۆستێکی نوێ بۆ ئاری هەرسین دابتاشرێت و لە ژێریشەوە هاریکاری خۆی بۆ ئێران رابگەیەنێت.

تێبینی ؛ لە پەیجەکانی پارتی بەم جۆرە وەڵامی ئاری ھەرسین دراوەتەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە